أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێزده‌یه‌م:
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: مادده‌ی بیست و یه‌كه‌می یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڕیار له‌سه‌ردانییه‌وه ده‌خرێته كار‌و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌ی لق ئه‌گه‌ر به‌بێ عوزری ره‌وا له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یان پێنج دانیشتنی په‌رت و بڵاودا غائب بوو ئه‌و كاته به ده‌ست له كاركێشراوه داده‌نرێت.
مادده‌ی پازده‌یه‌م:
مادده‌ی پازده‌یه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌گەڕ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ماده‌ی چوارده‌یه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی لق: 1- نوێنه‌ری لقه‌كان ئه‌وانه‌ی كه بۆ ئه‌ندامیه‌تی كۆنگره‌ی گشتی هه‌ڵبژێردراون پاش ته‌واوبوونی كاره‌كانی كۆنگره بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی لق له نێوان خۆیاندا بۆ یه‌كه كارگێڕییه‌كان كۆده‌بنه‌وه كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی له‌وه كه‌متر نابێت كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه و له (9) ئه‌ندامی ره‌سه‌ن و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له پارێزگاكان و (7) ئه‌ندامی ره‌سه‌ن و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له یه‌كه كارگێڕیه‌كانی دیكه پێك دێت. 2- ده‌سته‌ی لق له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا سه‌رۆكێك بۆ خۆی و به‌رپرسی لیژنه‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێت. دووه‌م: خاڵێك به زنجیره (3) بۆ بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌كه زیاد ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 3- له‌و لقانه‌دا كه نه‌ته‌وه‌كانی توركمان وكلدان سریان ئاشوور بوونیان هه‌یه ره‌چاوی ئه‌وه ده‌كرێت كه نوێنه‌ریان هه‌بێت. سێیه‌م: خاڵێك بۆ بڕگه‌ی دووه‌م زیاد ده‌كرێت وده‌بێته خاڵی (3) وبه‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 1. ده‌سته‌ی لق مانگانه جارێك كۆده‌بێته‌وه و بۆی هه‌یه هه‌ركات پێویست بوو كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ببه‌ستێت.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: برگه‌ی (1) له مادده‌ی شه‌شه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێـت: (ده‌سته‌ی گشتی و كۆنگره). دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك بۆ مادده‌ی شه‌شه‌م به زنجیره‌ی (6) زیاد ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 6- نوێنه‌ری یه‌كێتی له قوتابخانه و دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی به سه‌رۆكی یه‌كێتی یان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت یان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی و سه‌رۆكی لق وئه‌ندامی ده‌سته‌ی لق هه‌ڵده‌بژێردرێت له هاووڵاتیانی هه‌رێم بێت و ماوه‌ی خزمه‌تی له په‌روه‌رده‌و فێركردندا له (5) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی جیۆلۆجی له لای خۆیان بده‌نه سه‌ندیكا.
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م: ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ساڵانه بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ده‌به‌ستێ: یه‌كه‌م: راستاندنی بودجه‌ی ساڵانه‌و ژمێریاری كۆتایی. دووه‌م: ووت و وێژ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر دانی. سێیه‌م: سه‌یر كردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه له‌باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون. چواره‌م: بڕیار دان له‌سه‌ر په‌یره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.
مادده‌ی یانزده‌یه‌م
مادده‌ی یانزده‌یه‌م: سه‌ندیكا له مانه پێك دێت: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات). چواره‌م: هۆبه‌كانی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی. پێنجه‌م: لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌ندامان تاكو مۆڵه‌ت له سه‌ندیكا وه‌رنه‌گرن و ره‌سمێكی ساڵانه كه بڕه‌كه‌ی (100) سه‌د دیناره نه‌ده‌ن، بۆیان نییه نووسینگه‌ی كشتووكاڵی بكه‌نه‌وه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: مه‌رجه ئه‌مانه له ئه‌ندام بێنه دی: یه‌كه‌م: هاووڵاتی كوردستانی عێراق بێت و لێی نیشته‌جێ بێت. دووه‌م: به تاوانێكی ناسیاسی یان كوكه‌ێكی ئابرۆبه‌ر حوكم نه‌درابێ. سێ یه‌م: بڕوانامه‌ی به لا‌نی كه‌م به كالۆریۆس یان هاوكێشه‌كه‌ی له كشتوكاڵدا هه‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: پیاده كردنی بڕگه‌ی(دووه‌م) له مادده‌ی(28) له یاسای سه‌ره‌وه ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له جێی داده‌نرێ: (دووه‌م: وه‌زیری ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق له پێكهێنانی دادگایه‌ك یان زیاتر له هه‌رێم شوێنی وه‌زیری ناوخۆی فیدراڵ ده‌گرێته‌وه). دووه‌م: كاركردن به بڕگه‌ی(سێیه‌م)ی مادده‌كه له هه‌رێم راده‌گیرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: زنجیره (3) له مادده‌ی دوازده‌هه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 3- سه‌رۆك لقه‌كان.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئاووبوونه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا (30) سی دیناره. دووه‌م: ئابوونی به‌شدار بوونی ساڵانه‌ش (20) بیست دیناره و له واده‌یه‌كی وا ده‌درێت له مانگی شوباتی هه‌موو سالێك تێنه‌په‌رێت و، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی له دوای یه‌ك نه‌یدا به بێ عوزرێكی ره‌وا، ئه‌وا ناوی له تۆماری سه‌ندیكا ده‌كوژێنرێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به نه‌قیب یاخود سه‌رۆكی لق له پارێزگادا ده‌كرێت و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێت. دووه‌م: داواكاریی چوونه پاڵ سه‌ندیكا له ماوه‌ی پازده رۆژ له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكادا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش پیویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری خۆی له سه‌ر یه‌ك لا بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه به‌سه‌ر چوو و یه‌كلانه‌كرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به وه‌رگیراو داده‌نرێت. سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكارییه‌كه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكای ره‌ت بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به بڕیارێكی هۆدار ده‌بێت و خاوه‌ن داواكاریییه‌كه بۆی هه‌یه تانووتی له لای دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنی لێ بدات و بڕیاری دادگاش بڕیاریكی بڕاوه‌یه.