أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی چواره‌می یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێش جێی ده‌گرێته‌وه: (یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ بوون فرۆشتنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون (شوقه و خانووی نیشته‌جێ بوون) بۆ هاووڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت راده‌گه‌یه‌نێت و به‌بێ دانی پێشه‌كی و داواش پێشكه‌ش به سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان ده‌كرێت و، به گوێره‌ی پره‌نسیپێك كه وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاكاندا دیاریی ده‌كات، ته‌ماشای داواكان ده‌كرێت). دووه‌م: بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: داواكاری موڵك هه‌قی كڕینی شوقه یان خانووی نیشته‌جێ بوون ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیه‌وه به قیستی مانگانه یان ساڵانه له ماوه‌یه‌كدا كه له بیست و پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت، ده‌داته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا په‌یمانگایه‌ك به‌ناوی (په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق)دا، داده‌مه‌زرێ و پاوه‌ستی وه‌زیری داد ده‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست و حه‌وت
مادده‌ی بیست و حه‌وت: دارایی سه‌ندیكا له‌م داهاتانه پێك دێت: 1/ئابوونه‌ی ئینتما و به‌شداربوونی ساڵانه. 2/ئه‌و ده‌سنگانه (المنح)ی كه لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن و ئه‌و باربۆ (تبرعات) و به‌خششانه‌ش كه ئه‌ندامان و خه‌ڵكی دیكه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. 3/قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه بۆ سوودی سه‌ندیكا سازده‌درێن. 4/قازانجی چاپه‌مه‌نی سه‌ندیكا. 5/قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ش كه سه‌ندیكا دایانده‌مه‌زرێنێ. 6/ مزو كرێی ته‌ئییدی توانستی دارایی كه‌سانی سه‌ر به سه‌ندیكا و هی ئه‌و به‌شاهێدبوونه‌ش كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌هێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌و مه‌رجانه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌بیته ئه‌ندام له سه‌ندیكادا: 1. دانیشتووی (مقیم)ی كوردستانی عێراق بێ . 2. بیست ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ. 3. به كووكه (جنحه) و تاونی وا حوكم نه‌درابێ كه شه‌ره‌فی له‌كه‌دار بێ. 4. ئه‌هلییه‌تی پیشه‌یی هه‌بێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م ده‌زگایه كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و خاوه‌نی سوودی گشتی ده‌بێ و هه‌موو شیاوی یه‌كی ته‌واوی یاسایی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری ده‌بێ.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م:
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نێردرێ كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگا ده‌كات و ئه‌گه‌ر لاری نه‌بوو لێیان له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنی به سه‌لمێنراو داده‌نرێن و بۆیان هه‌یه جێ به جێ بكرێن، به‌ڵام له كاتێكدا كه لاری بوو لێیان له‌و ماوه یاسایی یه‌دا، ئه‌وه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و بنبڕ و دوا بڕیار ده‌بێ.
مادده‌ی سێ یه‌م:
مادده‌ی سێ یه‌م: كۆمه‌ڵه پابه‌ندی ئه‌و بیر و باوه‌ره بنچینه‌یی یانه‌ی ده‌بێ كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خاچی سوور و هه‌یڤی سووری نێوده‌وڵه‌تی یه‌وه په‌یره‌و ده‌كرێن كه ئه‌مانه‌ن: 1-مرۆڤایه‌تی:كۆمه‌ڵه هه‌وڵده‌دا یارمه‌تی مرۆچایه‌تی به‌بێ جیاوازی پێشكه‌ش به وانه بكا كه پێویستیان پێ یه‌تی و كۆشش ده‌كا بۆ به‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌ی مرۆڤ و سووكردنی باری هه‌ر كۆی هه‌بێ و هه‌روه‌ها پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی زامنكردنی رێز گرتن له كه‌سایه‌تی مرۆڤ و چه‌سپاندنی له یه‌كتر گه‌یشتن و دۆستایه‌تی و هاوكاری و ئاشتی هه‌میشه‌یی له نێوان گه‌لاندا. 2-جیاوازی نه‌كردن: كۆمه‌ڵه جیاوازی نه‌كردن له نێوانی كه‌ساندا له‌سه‌ر بنچینه‌یی ره‌گه‌ز یا توخم یا دین یا بارودۆخی كۆمه‌ڵاتی یا سیاسی یان ناكاو ته‌نیا ته‌قه‌للا ده‌دا یارمه‌تی پێشكه‌ش به كه‌سان به پێی ئه‌شكه‌نجه‌یان بكا له‌گه‌ڵ پێشخستنی ئه‌و حاله‌تانه‌دا زیاتر پێویستیان هه‌یه. 3-بێ لایه‌نی: كۆمه‌ڵه له كاتی كرداری جه‌نگی دا بێ لایه‌ن راده‌وه‌ستێ و وه‌رگرتنی باوه‌ری هه‌مووان ده‌پارێزێ و له هیچ كاتێك دا به‌شداری له‌و ناكۆكیانه‌دا ناكا كه شێوه‌ی سیاسی یا ره‌گه‌زی یا دینی یا مه‌زهه‌بییان هه‌یه. 4-سه‌ربه‌خۆیی: كۆمه‌ڵه سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌م شێوازه‌ی ده‌پارێزێ كه هه‌میشه ماوه‌ی ده‌دا به پێی بیر و باوه‌ره‌كانی كار بكا به‌و مانایه‌ی كه ده‌بێته یاریده‌ده‌ری ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان له چالاكی مرۆیی یه‌كان دا‌و له ژێر ركێفی یاساكاننی هه‌رێمدا ده‌بێ. 5-خۆبه‌خشی: (تگوع): كۆمه‌ڵه بزوتنه‌وه‌یه‌كی فریا گوزاری خۆبه‌خشی یه‌و كار له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی دا ناكات. 6-جیهانگیری: كۆمه‌ڵه پابه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور و هه‌یڤی سووره وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی جیهانگیری ده‌بێ تا مافی هاوتای هه‌بێ و ئه‌ركی هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كانی تردر له ئه‌ستۆی بێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێ به‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی (15)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای (6.000) شه‌ش هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ژمار ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی دوایین مانگ به مانگێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌مه‌رجێك مووچه‌كه له (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت. دووه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستاندا خانه‌نشین كراون هه‌موار ده‌كرێت و مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای (3.000) سێ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی دوایین مانگ به مانگێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌كاربه‌ر ئه‌و شوێن و لایه‌نانه ده‌ست نیشان ده‌كات كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كه‌ن و له‌مادده‌ی چواره‌می یاساكه‌دا هاتووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی هه‌رێمدا بگونجێت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌و رێكارانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه‌ی سه‌ره‌وه بریاریان له‌سه‌ر دراوه، به ئوسووڵی و به‌ركار داده‌نرێن.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵا وده‌كرێته‌وه و وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار و گشت وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر ده‌بێ جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌و رێكارانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه‌ی سه‌ره‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر داوه به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به ئوسووڵی و به‌ركار داده‌نرێن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی (3) له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له جێگای داده‌نرێ: 1-ده‌سته‌ی سندوق له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت. ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی داد‌و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و سه‌ندیكای پارێزه‌ران ده‌كه‌ن. 2- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی داد سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه ده‌كاو، له‌به‌رده‌م دادگاكان و دایه‌ره‌كانی دیكه‌دا نوێنه‌رایه‌تی سندوقه‌كه‌ش ده‌كات. 3- وه‌زاره‌تی داد ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له داوه‌ره پله یه‌كه‌كان ده‌پاڵێوێ. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریش ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له‌و فرمانبه‌رانه‌ی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ كه پله‌یان له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌متر نییه‌و، سه‌ندیكای پارێزه‌رانیش ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له پارێزه‌ره راوێژكاره‌كان ده‌پاڵێوێ. 4- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌ندامه ناوبراوه‌كانی ده‌سته‌كه كه له بڕگه (3)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، بۆ ماوه‌ی ساڵێك داده‌مه‌زرێنێ و تازه‌كردنه‌وه‌شیان له باردا هه‌یه.