أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده نۆیه‌م:
مادده نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
ماده‌ی سێیه‌م:
ماده‌ی سێیه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێـت كه پێچه‌وانه بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێت وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: نابێ ئه‌ندام پایه‌ی نه‌قیبی وئه‌م پایانه‌ی خواره‌وه پێكه‌وه كۆبكاته‌وه: 1. سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان. 2. وه‌زیر یان بریكاری وه‌زیر له وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا. 3. به‌ڕێوبه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا. 4. به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیایه‌كی بازرگانی.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1. نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا ئه‌نجام ده‌درێ وئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێك له‌و ماوه‌یەدا دواكه‌وت به‌بێ عوزری ڕه‌وای وا كه ئه‌نجوومه‌ن قه‌ناعه‌تی پێ بێ، له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كرێ ومۆڵه‌تی كاركردنی پێ نادرێـته‌وه تاكو دوو قات ئابۆنه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی نه‌دات. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ دوو ساڵی یه‌ك له دوا یه‌ك دواكه‌وت وهیچ عوزرێكی ڕه‌وای نه‌بوو، ئه‌وا ناوی له تۆماری سه‌ندیكا ده‌گوژێندرێته‌وه وماوه نادرێ ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی و، ئه‌گه‌ر ویستی دووباره ناوی تۆمار بكرێته‌وه ده‌بێ ئابوونه‌ی چوونه ناو سه‌ندیكا وئابوونه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی دووقات بدات. 3. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێ، مه‌رجێ له‌مه‌رجه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكای له‌ده‌ست دا ئه‌وه مافی ئه‌ندامییه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دا وبه بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ، به‌ڵام بۆی هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ئاگاداركردنییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا تانه له بڕیاره‌كه بدات، بڕیاری دادگاش چی بێ هه‌ر ئه‌وه‌یه و ده‌بڕدرێته‌وه.
مادده‌ی یازده
مادده‌ی یازده: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتیاری: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتیاری، له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری گه‌شتیاری: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. 2. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌و دارایی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ. 3. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ. 4. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی له راگه‌یاندن هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ. 5. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازیاری: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازیاریدا هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ. 6. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ. 7. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتیاری له پارێزگاكانی هه‌رێمدا: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م : ئه‌رك وفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییاتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه به‌پێی پێڕۆیه‌كی تایبه‌ت دیارده‌كرێن.
مادده‌ی بیست و هه‌ژده‌یه‌م
مادده‌ی بیست و هه‌ژده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیش بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌ی لق ئه‌گه‌ر به‌بێ عوزری ره‌وا له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یان پێنج دانیشتنی په‌رت و بڵاودا غائب بوو ئه‌و كاته به ده‌ست له كاركێشراوه داده‌نرێت.
مادده‌ی دوانزده‌یه‌م
مادده‌ی دوانزده‌یه‌م: 1. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 2. نه‌قیب: مه‌رجه كه ماوه‌ی ده‌ست دان پیشه‌ی له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3. جێگری نه‌قیب: ده‌بێ ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌یان له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 4. ئه‌ندامانی سه‌ندیكا: ده‌بێ ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌ی له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 5. ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له نێو ئه‌ندامه‌كانی دا سكرتێرێك و به‌رپرسێكی دارایی هه‌ڵده‌بژێرێت به مه‌رجێك ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له په‌یره‌وی ناوخۆدا دیاری بكرێت.
مادده‌ی سی و دوو:
مادده‌ی سی و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و یه‌ك:
مادده‌ی سی و یه‌ك: ده‌بێ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌ژده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیش بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌ی لق ئه‌گه‌ر به‌بێ عوزری ره‌وا له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یان پێنج دانیشتنی په‌رت و بڵاودا غائب بوو ئه‌و كاته به ده‌ست له كاركێشراوه داده‌نرێت.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا تایبه‌تمه‌نده به جێبه‌جێ كردنی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه: 1. كاركردن له پێناو به‌دی هێنانی ئه‌ركه‌كانی سه‌ندیكا به پێی ئه‌وه‌ی كه له مادده‌ی سێیه‌می ئه‌و یاسایه هاتووه. 2. پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز له‌باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وی ناوخۆ، بۆ ده‌سته‌ی گشتی. 3. جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 4. دامه‌زراندنی كرێكاری خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌ندیكا و ده‌ستنیشان كردنی كرێیه‌كانیان و هه‌موار كردنیان. 5. ته‌ماشاكردنی داواكاری بۆ هاتنه ناو سه‌ندیكا و بریاردان له‌سه‌ر قبووڵ كردنی ئه‌ندام و به‌شداربووان. 6. هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له لیژنه ره‌سمییه‌كان و هی تریشدا ئه‌گه‌ر نه‌قیب نه‌بووبێته نوێنه‌ری سه‌ندیكا. 7. ناردنی ئه‌و كێشه و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێ، بۆ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 8. دامه‌زراندنی لقی سه‌ندیكا له پارێزگاكانی هه‌رێم به پێی مه‌رجه‌كانی دیاری كرا‌و له پێره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكادا. 9. پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 10. بڕیار دان له‌سه‌ر واز هێنانی نه‌قیب یا جێگره‌كه‌ی یاخود هه‌ر ئه‌ندامێكی سه‌ندیكا یا لیژنه‌كانی. 11. دامه‌زراندنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له‌و پارێزگایانه‌ی كه لقی سه‌ندیكایان نییه. 12. دامه‌زاندنی وردكاری ژمێریاری بۆ ئه‌نجامدانی وردكاری ساڵانه. 13. رێكخستنی پلیتی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی دیكه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی كرداری هه‌ڵبژاردن به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 14. ده‌رهێنانی رێنمایی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه و پێره‌وی ناوخۆدا به‌مه‌به‌ستی ئاسان پیاده كردنی. 15. مافی قه‌رزكردن و به قه‌رزدان و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی دارایی هه‌یه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا به‌دی بێنێ. 16. دامه‌زرراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی هونه‌رمه‌ندان به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و پێره‌وی تایبه‌ت به‌و یاسایه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1. هه‌ریم: هه‌رێمی كودستانی عێراق. 2. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای جیۆلۆجیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3. وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و ووزه. 4. ده‌سته‌ی گشتی: هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه. 5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 6. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه راسپێردراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و سكاڵانامانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێت. 7. ده‌ست دانه پیشه: بریتی یه له ده‌ست دانه پیشه‌ی جیۆلۆجی به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چونه ناو سه‌ندیكا به پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستیشی پێوه ده‌لكێندرێ. دووه‌م: داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا له ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی تۆماركردنیه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش له‌سه‌ریه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ری و نه‌یبڕانده‌وه، داواكارییه‌كه به قبوڵكراو داده‌نرێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا به بریارێكیی هۆدار ره‌فز بكات، وه خودان داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربونیه‌وه تانه‌ی لێ بدا و بڕیاری دادگاش بن بڕه.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ و كاری ئه‌وه ته‌ماشای ئه‌و شكاتانه بكا كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ره‌وانه ده‌كا، وه ئه‌و بنه‌مایانه ره‌چاو ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتوون.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م:
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا به هه‌ڵبژاردنی نهێنی بریكاری سه‌رۆك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن مانگی یه‌ك جار دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌كا هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه دانیشتنی نائاساییش له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامان ئه‌نجام بدات.