أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: بریاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له لای دادگای ته‌میزی هه‌رێمدا له نێوان ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه به بڕیاره‌كه تانه هه‌ڵده‌گرن، بڕیاره‌كه‌شی بن بڕه.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ده‌بێ ئه‌ندام له‌م كارانه‌ی خواره‌وه دوور بكرێته‌وه: یه‌كه‌م: پشت گوێ خستن و كۆسپ هێنانه به‌ر پیاده‌كردنی ئه‌و یاسا و پێره‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سه‌ندیكاو، وه ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ده‌ریان ده‌هێنێ. دووه‌م: ده‌ست دانه پیشه به‌بێ نوێ كردنه‌وه‌ی به‌شداری ساڵانه و مۆڵه‌ت. سێیه‌م: چاودێری نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی و ناوبانگ زراندنی پیشه‌كه‌و كه‌رامه‌تی ئه‌و پیشه‌یه به گوێره‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له پێره‌وی ناوخۆدا ده‌قیان گرتووه. چواره‌م: هه‌ڵگرتنی سیفه‌تی به‌درۆی له‌قه‌بی پیشه‌یی یان سیفه‌تی پیشه‌یی یان ناراست، به‌پێی یاسا‌و پێره‌وه به‌رقه‌راره‌كان. پێنجه‌م: سنووردابه‌زارندنی ده‌ست دانه پیشه به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له پێره‌وی ناوخۆ و رێنماییه‌كان ده‌قی گرتووه كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌چوێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی شازده
مادده‌ی شازده: ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سته‌ڵاته له سه‌ندیكادا و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1/هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن. 2/ته‌سدیق كردنی بودجه و حسابكاریی كۆتایی و راپۆرتی دارایی. 3/گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی ئیداری و بڕیاردان له‌سه‌ری. 4/ئیقراركردنی پێشنیاری هه‌مواركردنی یاسا و ئیقراركردن و هه‌مواركردنی گه‌ڵاڵه (لوائح)ی پێرۆ.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ده‌رمانسازی مه‌شق كردوو بۆی هه‌یه له دوای ده‌وامی ره‌سمی له ده‌رمانخانه ئه‌هلییه‌كان ئیش بكا، وه به‌رپرسێتی وه‌ربگرێ ته‌نها پێش ئه‌وه‌ی به (تدرج) بوونی پزیشكی بگا دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی سه‌ندیكا و ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه له‌وێدا كار ده‌كا.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پیڕه‌وو رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنن.
مادده‌ی سی و دوو
مادده‌ی سی و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ده‌رمانساز بۆی هه‌یه دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له سه‌ندیكا، شیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانسازی و كیمیاوی و (نه‌خۆشی- كیمیاوی) له باتی ده‌رمانسازی بكا، دوای ته‌واوكردنی خولێكی تاقیگه‌یی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه مۆله‌تی پێ درا بێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی (21) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له‌جێگای داده‌نرێ: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌گه‌لی رابردوو، ده‌سته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌دات: 1-مووچه‌ی مانگانه كه له (500) پێنج سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ بۆ خاوخێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه به‌هۆی بزاڤی رزگاریخوازی كورده‌وه شه‌هید بوون. 2- مووچه‌ی مانگانه كه له (250) دوو سه‌دو په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ بۆ خاوخێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه دوای ده‌ست به‌رداربوونی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی له به‌ڕێوه‌بردنی كوردستان واتا دوای 23/10/1991 مردوون تا ده‌رچوونی یاسای ژماره (18)ی ساڵی (1999)ی سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران.
مادده‌ی حه‌فتا و دوو
المادة 72 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المزود.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه گرێ به‌ست له‌گه‌لأ كه‌سی سروشتی ومه‌عنه‌وی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له‌ناو هه‌رێم یا ده‌ره‌وه‌یدا بكات، تاكو ئه‌و ئه‌رك وكارانه‌ی كه‌پێیان ده‌سپێردرێ له‌وماوه‌یه‌ی كه به‌گونجاوی ده‌زانێ ئه‌نجام بده‌ن له پێناوی به‌جێگه یاندنی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت وماف وئه‌ركه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه دوای وه‌رگرتی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌سنیشان ده‌كرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: خزمه‌تكردن له ده‌زگاكه‌دا و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن تێیدا، له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و شیاوی و ده‌ست پاكی ده‌بێت (الكفاءه والمۆهلات و النزاهه)، به‌بێ گوێدان به بنه‌ماكانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی وسیاسی.
ماددەی دووەم
ماددەی دووەم: دیدەنی منداڵ لە لایەن و دایك و باوكی یان دایكییەوە بەپێی ئەو حوكمەی كەلە دادگای ئەحوالی شەخصیەوە دەردەچێ لەم جێگەیەدا دەكرێ كە هەردووكیان لەسەر پێك دێن، جا ئەگەر هات و ئەو پێكهاتنە نەلواو نەكرا، ئەوە، لەو بارەدا هەڵسورێنەری داد (منفژ العدل) لەو شارەدا كە منداڵەكە لە كەنەفی پەروەشتكارەكەیدا دەژی، بە بڕیارێك جێگەی دیدەنییەكە دیار دەكات.
مادده‌ی شازده‌یه‌م:
مادده‌ی شازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا: یه‌كه‌م: داڕشتنی په‌یڕه‌وێكی ناوخۆی تایبه‌ت به‌خۆی. دووه‌م: داڕشتنی په‌یڕه‌وێكی تایبه‌ت بۆ دامه‌زراوه‌كانی كۆمسیۆن. سێیه‌م: كردنه‌وه و ئیلغاكردنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه گرێدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان له‌كاتی پێویستیدا. چواره‌م: ده‌ركردنی سیسته‌می پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: بۆ ده‌سته هه‌یه داهاته‌كانی سندوق به‌م شێوه‌یەی خواره‌وه وه‌به‌ربهێنێ. 1. دانانی له یه‌كێك له بانكه‌كانی هه‌رێم به گوێره‌ی ئه‌و رێژه و سوودانه‌ی كه بڕیار دراوه. 2. كرین و فرۆشتنی به‌شه‌كان (الأسهم)و سەنه‌داتی دارایی حكومه‌ت. 3. قه‌رزدان به قازانج به ده‌زگا ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان به زه‌مانه‌تی یه‌كێك له بانكه‌كان كه ماوه‌كه‌شی له سێ ساڵ تێپه‌ر نه‌كات. 4. وه‌به‌رهانینی ماڵ و موڵكی ده‌ست هه‌ڵگر و ده‌ست هه‌ڵنه‌گری سندوقه‌كه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه، دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی بیست ودووه‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: مادده‌ی بیست و دووه‌م (دووباره) یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت به پێی پێڕۆ په‌یمانگه‌كانی مامۆستایان وهونه‌ره‌جوانه‌كان ومیوانداری (الفندقه)و گه‌شتوگوزارو ئیدیكه‌ش ده‌كاته‌وه. دووه‌م: خوێندنی پیشه‌یی ولقه‌كانی به پێڕه‌و رێك ده‌خرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: شه‌رت و شرووتی به‌شداربوونی رۆژنامه‌وان له سندوقه‌كه: 1. ده‌بێ ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان بێ. 2. نابێ كه‌وتبێته ژێر ركێفی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی یه‌كی دیكه یان سندوقێكی خانه‌نشینی یه‌كی دیكه‌وه. 3. ته‌مه‌نی له (50) پەنجا ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردبێ، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه ئه‌ندام بوونیان له سه‌ندیكا پێش به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه چه‌سپاوه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه.