أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: 1. كاره‌كانی لق له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌رێوه ده‌چێ كه پێك هاتووه له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، بۆ ماوه‌یه‌ك موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌یان كردبێت له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ وه به ده‌نگدانی نهێنیش له لایه‌ن ئه‌ندامانی لقه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن. 2. لیژنه له نێوان ئه‌ندامه‌كانی دا سه‌رۆكێك بۆ لق هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: غه‌یری ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ئه‌وانه‌ی هه‌موو پابه‌ندییه‌كی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه نابێ ده‌ست ده‌نه پیشه‌ی ده‌رمانسازی. دووه‌م: له‌سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمیه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كان پێویسته وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی ده‌رمانساز بۆ سه‌ندیكا بنێرن.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی سه‌ندیكا هێنانه‌دی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: 1. به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدرالیزم و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی. 2. هه‌وڵدان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی زانستی و پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌ندامان. 3. رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا و له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومه‌تی و ئه‌هلیه‌كان له هه‌رێمدا و داكۆكی كردنی له مافه‌كانیان. 4. هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته و دامه‌زراوه و كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاكانی تر له‌ناو هه‌رێمدا كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ل ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا یه‌ك ده‌گرنه‌وه. 5. زامن كردنی دوا رۆژی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و په‌ك كه‌وته‌یی دا. 6. رێكخستنی بنه‌مای ده‌ست دانه پیشه و چاودێری پیاده‌كردنی.
مادده‌ی سی و هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی سی و هه‌ژده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: سه‌ندیكا له مانه پێك دێ: 1. ده‌سته‌ی گشتی. 2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكار (ئینزیبات). 4. لقه‌كانی سه‌ندیكا. 5. هۆیه‌كانی سه‌ندیكا.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك به ناوی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی عێراق داده‌مه‌زرێ و، مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی هه‌ولێری پاینه‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و بۆی هه‌یه لق له پارێزگاكانی هه‌رێم دا بكاته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له (9) ئه‌ندام پێك دێ نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی و سكرتێری سه‌ندیكا و به‌رپرسی كاروباری دارایی و سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له نێوانیاندا ده‌بن.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی كردبێ هیچ مافێكی یاسایی بۆ تۆمارناكرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: زه‌وی كشتوكاڵ و رووه‌ك و باخ و دارستان و له وه‌رگاو سامانی ئاژه‌لأ وبه‌روبوومه‌كانی و سه‌رچاوه‌كانی ئاو وئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكالأ سامانی نیشتمانین، پێویسته خاوه‌ن و په‌یوه‌ندیداره‌كانیشیان به‌پێی پلان و به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم وه‌به‌ریان بهێنن و چاودێرییان بكه‌ن و، په‌ره‌یان پێبده‌ن و رێگا به هیچ شتێك نه‌ده‌ن ببێته مایه‌ی له‌ناوچوون و زیان لێدانیان.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2004 كه تایبه‌ت به دابرَینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگریی شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لكاندنیان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاره‌وه – ئیلغا ده‌كرێت .
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م یاسایه، ئه‌م عینوانه وه‌زیفییانه‌نه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه: 1-بریكاری وه‌زاره‌ت 2- پارێزگار 3- راوێژكار 4- به‌رێوه‌به‌ری گشتی 5- شاره‌زا 6- سه‌رۆكانی زانكۆكان و سه‌رۆكانی هه‌یئه‌ته‌كانی په‌یمانگه هونه‌ریه‌كان و ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ته‌دریسی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان، ئه‌وانه‌یان كه پله‌ی ئوستادیان هه‌یه 7- خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان 8- سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆڕی زانیاریی كوردستان.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئەنجومەنى دەزگا بەم سەلاحيەتانەى خوارەوە رادەبێ: 1. داڕشتن و ئیقراركردنی سیاسه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا، پاش موافه‌قه‌تكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 2. ته‌سدیقكردنی گرێبه‌سته‌كانی بنیادنان و به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی مونشه‌ئه‌و پرۆژه‌گه‌لی گه‌شتیاری و، وه‌به‌رهانینیشیان. 3. ته‌سدیقكردنی رێكه‌وتننامه‌گه‌لی هاوكاریی گه‌شتیاری كه له گەڵ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا به‌ستراوه، پاش موافه‌قه‌تكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 4. ته‌سدیقكردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی ساڵانه‌و میلاك و حساب وحسابكاریی كۆتایی ده‌زگاكه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار. 5. ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا سه‌ڵاحییه‌تی هه‌یه، بۆ گەشتوگزار لةباربێت ،بيكات بەموڵكى دەزگا، بەخۆڕايى، تا بتوانێ ئامانجه‌كانی خۆی به زه‌مانه‌ت ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ری به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان قه‌ره‌بووی خاوه‌نانی مافی ته‌سه‌ڕوف به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه له بوجه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بكاته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: رێگه نادرێت به دروستكردنی خه‌ڵوز له دارستانه‌كاندا ته‌نها به مۆڵه‌تێكی تایبه‌ت نه‌بێت له وه‌زاره‌ته‌وه، یا ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێ ده‌درێـت و، ته‌نها بۆ پێداویستییه‌كانی هه‌رێم.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌موار بكرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بخوێندرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: شیركه‌تی بیری ئیرتیوازی لێ دان ومه‌ركه‌زه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و ته‌تبیقی یه‌كان، كه له بڕگه‌ی نۆی مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)دا هاتووه ئیلغا ده‌كرێ و هه‌ر موڵك و ماڵێكیشی بووبێ، موڵك و ماڵی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌رێمن.