أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: سه‌رۆكه ئه‌نجومه‌ن جێگره‌كه‌ی یا هه‌ر وه‌زیره‌ك، نابێ له‌و ماوه‌یه‌دا كه له سه‌ر ئه‌و كارانه‌یانن هیچ پیشه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست یا ئیشێكی بازرگانی یا دارایی یا پیشه‌سازی یا هه‌ر كارێكی ئابووری تر بكه‌ن، هه‌ر وه‌كه‌و نابێ هیچ شتێك له ماڵ و موڵكی گشتی بكرێ یا به كرێ بگرێ. یا شتێك له مال و موڵكی خۆیان به كرێ یا به فرۆشتن یا به ئال و گۆر بده‌ن به ده‌وڵه‌ت.
مادده‌ی سیازده‌یه‌م:
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: وه‌زیره‌كان سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی گشتی وه‌زاره‌ت، به هاویه‌شی له‌به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتامانیدا به‌رپرسیارن. به‌ڵام سه‌باره‌ت به كاروباری هه‌ر وه‌زاره‌تێك، وه‌زیره‌كه‌ی خۆی له به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسیاره.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: گفت‌و گۆی ئه‌نجومه‌ن نهێنی ده‌بێ، برَیاره‌كانی به زۆربه‌ی ده‌نگ و به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ده‌رده‌كا، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌ك بوون بڕیاری ئه‌و لایه جێگر ده‌بێ كه سه‌رۆكی له‌گه‌لدا ده‌بێ، ئاشكرا كردنی بڕیاره‌كانیشی به رێ و شوێنێك ده‌بێت كه خۆی ده‌ستنیشانی ده‌كا.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: 1-له حاڵه‌تی لادانی سه‌رۆكیك یا واز هێنانی یاخود واز هێنانی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن، واداده‌نرێ كه وه‌زاره‌ت وازی له كار هێناوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه هاوپه‌یمانی بوو له نێوان دوو ده‌سته‌ی سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان دا‌و ئه‌گه‌ر وه‌زیرانی هه‌ر لایه‌كیان به كۆمه‌ڵ له وه‌زاره‌ت كشانه‌وه، وا داده‌نرێت كه وه‌زاره‌ته‌كه وازی له كار هێناوه. 2-ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن تا كاتی پێك هێنانی وه‌زاره‌تێكی نوێ، له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی ئه‌ركه ره‌سمییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌زگایوك بۆ خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێك ده‌هێنرێ و به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. كاروباریشی به پێ ی پێره‌وێكی تایبه‌تی رێك ده‌خرێ. "4" بڕگه‌ی "ب" خرایه سه‌ر مادده‌ی (9)ی ئه‌م یاسایه به‌پێی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1996 "یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (3)ی ساڵی 1992" ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌ن ژماره "4"ی رۆژی 23/9/1996.
ماده‌ی نۆیه‌م:
ماده‌ی نۆیه‌م: أ-هه‌ر وه‌زیره و به‌پێی كاری خۆی، ئه‌م وه‌زاره‌تانه به‌رێوه‌ده‌به‌ن: 1-وه‌زاره‌تی ناوخۆ. 2-وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری. 3-وه‌زاره‌تی دادوه‌ری. 4- وه‌زاره‌تی كار‌و باری پێشمه‌رگه. 5-وه‌زاره‌تی گواسته‌وه و گه‌یاندن. 6-وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆژایه‌تی و هاوكاری. 7-وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ووزه. 8-وه‌زاره‌تی رۆشه‌مبیری. 9-وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. 10-وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار. 11-ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. 12-وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نیشته جێبوون. 13-وه‌زاره‌تی ئاوادانكردنه‌وه و گه‌ش پێدان. 14- وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و ئاودێری. 15-وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی. ب:ده‌شێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق چه‌ند وه‌زیری هه‌رێمی تیادا بن."4"
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجوومه‌ن خاوه‌نی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌بێت: 1-دانانی سیاسه‌تی گتی هه‌رێم و سه‌رپه‌رشتی مردنی به‌جێهێنانی به پێ ی یاسا و بڕیاره ره‌چاو كراوه‌كان، دوای بڕیاردانی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان. 2-پێشنیاز كردرن و ئاماده كردنی پرۆژه یاساكان و پێشكه‌ش كردنیان به ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان بۆ بڕیار له‌سه‌ر دانیان. 3-ئاماده‌كردن پرۆژه په‌یره‌وه‌كان و ئاماده كردنیان. 4-ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بووجه‌ی گشتی هه‌رێم. 5-ئاماده‌كردنی پرۆژه‌كانی نه‌خشه‌ی گه‌شه پێ كردنی هه‌رێم. 6-قه‌رز دان و وه‌رگرتنی به بڕیرای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان. 7-جێ به‌جێ كردنی یاساكان و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم و پارێزگاریكردن له مافه‌كانی هاووڵاتیان و ماڵ و موڵكه گشتییه كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردستانی عێراق. 8-رێ نیشان دان و سازكردن و به‌دوا داچوونی كار و فرمان وه‌زاره‌ته‌كان دایه‌ره‌كانیان و دام و ده‌زگا گشتییه‌كان. 9-چاودێریكردنی ره‌وایی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و دام و ده‌زگاكانی ده‌ری ده‌كه‌ن. "3" مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ وه‌زیرو هه‌روه‌ها لابردنی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه به‌پێی "یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره "3"ی ساڵی 1992 بوو كه حوكمی بڕیاری ژماره "35"ی رۆژی 14/12/1994ی ئه‌نجوومه‌ن ده‌گرێته‌وه. 10-ده‌ركردنی بڕیاری به‌رێ كردن و به‌جێ هێنانی یاسا ره‌چاوكاوه‌كان و چاودێری كردنی چۆنیه‌تی به ئه‌نجام گه‌یاندنیان. 11-دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و هاوێشتن و له كار خستنی و خانه‌نشینكردنیان به پێی یاسا. 12-به ده‌ر له برَگه‌ی (11)ی پێش‌و و، دامه‌زراندنی خاوه‌ن پله تایبه‌تی یه‌كان و سه‌رۆكی وه‌حده ئیداریه‌كان و دادوه‌ره‌كان و ئه‌ندامانی ده‌زگای (داواكاریی گشتی) به پێشنیازی وه‌زیری په‌یوه‌ندار بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و دواجار به بڕیاری په‌یوه‌ندار به پێی یاسا ره‌چاو كراوه‌كان ده‌بێ.
مادده‌ی سێ یه‌م:
مادده‌ی سێ یه‌م:ئه‌ركی وه‌زاره‌ت:1-توانا خستنه به‌ری نه‌وجه‌وانان له په‌ره‌پێدانی كه‌سایه‌تی یان دا له گشت رووه‌كانی جه‌سته‌یی و رۆشه‌مبیری و گیانی یه‌وه.2-ره‌خساندنی هه‌لی زانستی وه‌رگرتنی بۆ گه‌وره‌كان و به‌شداركردن له راهێنیاندا به شێوه‌یه‌ك كه ببێته هۆی فراوانكردنی رۆشه‌مبیری یان و واده‌ی به‌رهه‌میان به‌رز بكاته‌وه و ژیانی گشتی یان له رێ و شوێنی په‌روه‌رده‌ی فه‌رمانكاری و په‌روه‌رده‌ی درێژخایه‌ن چاكتر بكا.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی لای خواره‌وه، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه، ماناكانیبه‌رامبه‌ریانن 1-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه. 2-وه‌زیر: وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه. 3-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری كاروباری پێشمه‌رگه. 4- دیوان: دیوانی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه. 5-ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت. 6-:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان عێراق.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵا وده‌كرێته‌وه و وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار و گشت وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر ده‌بێ جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی په‌سه‌ند كردنی و بڕیار ل سه‌رانسه‌ری له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه‌ی وه‌زاره‌تیان لێ پێك دێ و هه‌روه‌ها ده‌زگا و ته‌شكیل و وه‌حده به‌ستراوه‌كان به وه‌زاره‌ته‌وه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له چوار چێوه‌ی وه‌زاره‌تدا به عه‌سكه‌ری و ده‌ده‌نییه‌وه ئه‌ركیان پێ سپێردراوه ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكه‌كانی دایه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپێرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1-به‌خشینی پله‌ی (رتبه)ی هه‌میشه‌یی و كاتی به پێی یاسا ره‌چاو كراوه‌كان ده‌بێ. 2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی پێویستی و حاجه‌ت و له‌سه‌ر ئامۆژگاری لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌تدا، ئه‌و عه‌سكه‌ریانه بگرێته‌وه كه به هۆی كوردایه‌تییه‌وه له حزمه‌ت دابراون.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: قه‌واره‌ی رێكخستنی وه‌زاره‌ت به پێره‌وێكی تایبه‌تی ئاماده ده‌كرێ ب جۆرێك كه ئامانجه‌كانی به‌دی بێنێ و كاروباری پێشمه‌رگه له رووی سه‌ربازی و ئیداری و داریی و هونه‌ریه‌وه به رێوه‌ببا.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت بووجه‌ی گشتی وه‌زاره‌ت و ئه‌و وه‌حده ته‌نزیمیانه ئاماده ده‌كا كه پێوه‌ی به‌ستراونه‌ته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی نه‌خشه‌ی جێ به‌جێ كردنی پێویست بۆ به دیهێنانی بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئه‌ركانه داده‌نێ كه له مادده‌ی سێ یه‌می ئه‌م یاسایه دان.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت له‌م ده‌زگایانه‌ی خواره‌وه پێكدێ: 1-دیوان: ئه‌فسه‌رێك سه‌رپه‌رشتی ده‌كان كه سه‌رپه‌رشتتی ئه‌م نووسینگانه ده‌كا: أ-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت. ب-نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت. 2-سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی گشتی كه پێك دێ له: أ-دایه‌ره‌ی سه‌رۆكه ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی. ب-دایه‌ره‌ی یاریده‌ده‌ره‌كانی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی. ج- ئه‌و دایه‌رانه‌ی تر كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتی یه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه. د-سه‌رۆكایه‌تی یه‌كانی ناوچه‌كان. 3-ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت. أ-ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژكارییه كه مافی راده‌ربڕین و پێشكه‌شكردنی پێشنیازی بۆ وه‌زیر له سنووری ئه‌م یاسایه هه‌یه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه پێك دێت: یه‌كه‌م: ئه‌ندامه بنچینه‌یی یه‌كان كه ئه‌مانه‌نن: 1-سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی 2-یاریده‌ده‌یه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی. 3-سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كان دووه‌م: أ-هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك كه ئه‌نجوومه‌ن بڕیاری ئاماده بوونی بدا. ب-ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به پێره و ده‌ستنیشان ده‌كرێن كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كا. 4- دادگای ته‌میزی سه‌ربازی. 5-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌كی كاتی له كارمه‌ندان و پسپۆرانی كار‌و باری پێشمه‌رگه و سه‌ربازی، بۆ بۆ ده‌ستنیشان كردنی ژماره‌ی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنیان پێك بێنێ.
مادده‌ی سێ یه‌م:
مادده‌ی سێ یه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م كار‌و بارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1-ئه‌ركی پارێزگاری له یه‌كێتی كوردستانی عێراقده‌گرێته ئه‌ستۆ چ له رووی خاك و چ له رووی هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌وه‌ستێ له هه‌ر لایه‌كه‌وه بكرێته سه‌ری. 3-وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌ركه‌ی له به‌نده‌ی (1)ی سه‌ره‌وه وتراوه به‌جێ دێنێ له رێگه‌ی: أ-ده‌ستیشان كردنی ژماره‌ی پێویست له پێشمه‌رگه‌و یه‌كخستنی هێزه‌كان. ب-:پێكهێنانی وه‌حداتی نیزامی. ج- مه‌شق پێكردن و سازدانیان له رێگه‌ی زانستییه‌وه و به‌كرده‌وه (علمی) به مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی جه‌نگاوه‌ری و رۆشنبیری یان، له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ند و قوتابخانه و دام و ده‌زگای مه‌شق و فێركردنه‌وه بۆیان. دابین كردنی گشت پێویستییه‌كانی (چه‌كدار، كه‌لو په‌ل، نیشته‌جێكردن، ئازووقه، مووچه، كاروباری ژمێریاری و هه‌ر خزمه‌تگوزاری یه‌كی تر).
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م:1-وه‌زیری سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌ر پرسیاره له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكیه‌كانی ده‌كا و هه‌ر له میشه‌وه ئه‌و بڕیار و فه‌رمان و رێنمایی یانه ده‌رده‌چن كه په‌یوندی یان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیه‌وه له روی یاسای به‌رێوه‌بردن و به هونه‌ری یه‌وه هه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌وه یاسا‌و پیره و رێنمایی یه ره‌چاو كراوه‌كانی تردا.هه‌ر وه‌كو له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیتی.2-وه‌زاره‌ت بڕیارێكی ده‌بێ كه ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێ یانی ده‌سپێرێ.