أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی چوارده:
مادده‌ی چوارده: هه‌ر پزیشكێ نازناوی پسپۆری له پزیشكی دادگوزاریدا هه‌بی، یا سه‌رومڕ به كردار پزیشكێتی دادگوزاری بۆ ماوه‌یه‌ك به‌سه ربردبێ له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ، یا هه‌ر پزیشكێكی خولی راهێنان و مه‌شقی به سه‌ركه‌وتوویی له په‌یمانگایه‌كی پزیشكێتی دادگوزاریی بڕواپێكراودا ته‌واو كردبێ و ماوه‌ی خوله‌كه‌ی له یه‌ك ساڵی ته‌قویمی كه‌متر نه‌بێ، ئه‌وانه به پزیشكی دادگوزار له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پیڕه‌وو رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنن.
مادده‌ی شازده
مادده‌ی شازده: ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سته‌ڵاته له سه‌ندیكادا و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1/هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن. 2/ته‌سدیق كردنی بودجه و حسابكاریی كۆتایی و راپۆرتی دارایی. 3/گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی ئیداری و بڕیاردان له‌سه‌ری. 4/ئیقراركردنی پێشنیاری هه‌مواركردنی یاسا و ئیقراركردن و هه‌مواركردنی گه‌ڵاڵه (لوائح)ی پێرۆ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: پێكهاته‌كانی پزیشكی دادگوزاری ئه‌مانه‌ن: یه‌كه‌م: په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری، له‌مانه پێك دێت: أ-ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا. ب-به‌شه‌كانی په‌یمانگاكه. دووه‌م: تیمارگه دادگوزارییه‌كانی موڵگه‌ی پارێزگاكان، ئه‌مانه له رووی ئیدارییه‌وه به دایه‌ره ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگاكه‌وه ده‌به‌سترێن، به‌ڵام له رووی هونه‌رییه‌وه به په‌یمانگاوه ده‌به‌سترێن.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: 1/ هه‌موو بڕیارێكی ده‌سته‌ی گشتیی كه له‌گه‌ڵ یاسا و پێڕه‌وی ناوخۆ دروست نه‌بێ و یا هه‌ر كارێكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه و ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی لقه‌كان بیكه‌ن و له سنووری كاری خۆیان ده‌ربچێ یاخود نادروست بێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی یاسا و پێڕه‌وی ناوخۆ یان بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی، ده‌شێ به حوكمی دادگای به‌رایی (بداءه) كه مه‌ڵبه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵه سه‌ر به ئه‌وه، له‌سه‌ر داوای كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ند هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی 60 ڕۆژ له ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه ده‌بێ، یاخود له رۆژی ده‌ست به‌كاربوونه‌كه‌یه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه هاتووه هه‌مووی ته‌نیا له‌گه‌ڵ مافی شارستانیدا ده‌گونجێ. 2/ناتوانرێ داواكردنی به‌تاڵ كردنه‌وه ئاراسته‌ی كه‌سانی نیازپاك بكرێ ئه‌وانه‌ی كه هه‌ندێ مافیان چنگ كه‌وتووه له‌سه‌ر بنچینه‌ی بڕیار و كاره تا نووت لێدراوه‌كان.
مادده‌ی بیست و شه‌ش:
مادده‌ی بیست و شه‌ش: تیمارگه‌ی دادگوزاری، له كاتی زه‌روردا بۆی هه‌یه داوا له دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه په‌یوه‌ندیداره‌كە بكات كه فه‌رمان بدات لاشه‌كه به‌ر له تێپه‌ر بوونی دوو مانگ بنێژرێت.
مادده‌ی بیست و حه‌وت:
مادده‌ی بیست و حه‌وت: هه‌ر زه‌برێكی پزیشكی دادگوزاری، ده‌شێ له كاتی زه‌رووردا به بڕیاری دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی دادگای جینایات كه ئه‌و دادوه‌ره‌ی پێوه‌نده، له پارێزگایه‌كه‌وه هه‌واڵه‌ی پارێزگایه‌كی دی بكرێت.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری بۆ وه‌زاره‌ت له‌مانه پێكدێ:- یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكه. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه وله‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. سێیه‌م: ڕاوێژكاره‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن. چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن. پێنجه‌م: نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێك له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار وده‌زگا ته‌ندروستیه زانستییه‌كان به مه‌رجێك پله‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت وله‌سه‌ر داوای وه‌زیر به‌شداری ده‌كه‌ن. شه‌شه‌م: هه‌ر شاره‌زایه‌كی پسپۆڕ له ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت كه وه‌زیر ده‌ستنیشانیان ده‌كات.
سێیەم
سێیەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
چوارەم
چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرهێنانییەوە دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
یەكەم
یەكەم: چاوپێخشاندنەوە بە كەم كردنەوە یان زیادكردنی كرێی ئەو موڵكانەی كە لە چوارچێوەی سنوری شارەوانییەكاندا بە كرێ دراون, بە جۆرێكی ئەوتۆ كە لەگەڵ بارودۆخی هەرێمدا بگونجێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م:1-به پێره‌وێك هه‌یكه‌لی ئیداری مه‌ڵبه‌ندی وزاره‌ت ده‌زگاكانی دیار ده‌كات.2-وه‌زیر یا ئه‌وه‌ی كه رای ده‌سپێرێت بۆی هه‌یه لیژنه‌ی كاتیی بۆ جێ به‌جێ كردنی هه‌ندێ ئه‌ركی دیاری كرا‌و پێك بهێنێ.
چواره‌م
چواره‌م: ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی ده‌رچوواندنییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و حیجزكردنی ئه‌و ماڵه نه‌گوازراوه‌یه‌ی له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌شدارانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی و كه‌س وكاریانه‌وه له 11/9/1961 وه كراوه سه‌ر له‌نوێ تۆماركردنه‌وه‌ی به‌ناوی ئه‌سڵییه‌كانیانه‌وه له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م:هیچ قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلی و باخچه‌ی ساوایان دانامه‌زرێت دانانرێت به بێ ئیجازه‌ی نووسراو ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه وه‌زاره‌ت دایده‌نێ له كاتی تاوه كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی قوتابخانه‌كه‌ش ئه‌و مه‌رجان ره‌چاو ده‌كرێن كه له پێره و رێنماییانه‌دا هه‌ن كه وه‌زاره‌ت له‌م باره‌یه‌وه ده‌ریان ده‌كا.
ماده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
ماده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:ئه‌و خه‌رجی فیێركردنه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه پشت به‌و ته‌رخانكراوان ده‌به‌ستێ كه له بووجه‌ی گشتی هه‌رێدا هاتووه.
مادده‌ی پازده‌یه‌م:
مادده‌ی پازده‌یه‌م:1-مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ فیركردن له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان داده‌مه‌زرێ كه به شێوه‌یه‌كی په‌ره‌رده‌یی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده كرابێ.2-مه‌رجه ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رس وتنه‌وه له قوتابخانه ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان داده‌مه‌زرێ ده‌رژووی یه‌كێك له كۆلێژه‌كان بێ و پسپۆری بێ له یه‌كێ له بواره‌كانی جوێندنی ئاماده‌یی دا‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌به‌سته ئاماده كرابێ،
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: سندوق ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: دیاری كردنی نه‌خشه رێگه‌ی سیاسه‌تی گشتی كه‌وا سندوق له سه‌ری ده‌ڕوات و بڕیاردانی ئه‌و پلانانه‌ی كه به‌ڕێوه‌چوونی كاری تێدا كۆنترۆڵ ده‌كات. دووه‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له دامه‌زراندن و په‌ره‌پێدانی بنكه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی شێرپه‌نجه. سێیه‌م: خاوه‌ندارێتی كردن و پاراستنی سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه و به‌كارهێنانیان به‌گوێره‌ی یاسا كار پێكراوه‌كان. چواره‌م: پاڵپشتی كردنی توێژینه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی داتا‌و ئاماری پێویست له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی سندوق. پێنجه‌م: سندوق مافی په‌نا بردنه به‌ر دادگای هه‌یه له‌و مافانه‌ی كه هی خۆیه‌تی و له‌و ئه‌ركانه‌ی كه له سه‌رێتی. شه‌شه‌م: دانانی پێڕه‌وێكی ناوه‌خۆ بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری سندوق. حه‌وته‌م: دانانی پلانی به‌رده‌وام بوون و گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی سندوق.