أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م :
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری پێشمه‌رگه. چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. پێنجه‌م : ئه‌مینداری گشتی : ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت. شه‌شه‌م : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. حه‌وته‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی یازده:
مادده‌ی یازده: مادده‌ی حه‌فتاو نۆی یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه له‌جێ داده‌نرێ: یه‌كه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری، له‌چوارچێوه‌ی ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا، رێنمایی بۆ دیار كردنی مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تی ده‌رده‌چوێنێ بۆ ئه‌و ده‌عوایانه‌ی كه دایه‌ره‌یه‌ك له دایه‌ره‌كانی هه‌رێم ده‌بێته ته‌ره‌فێك تێیدا. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ سانا كردنی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: سه‌ندیكا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: 1/ ده‌سته‌ی گشتی 2/ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا 3/لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی 4/ده‌سته‌ی لقه‌كانی پارێزگاكان دووه‌م: 1/ ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامان یان ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به پێی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ كردووه پێك دێ و به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكا و هه‌ر سێ ساڵ جارێك كه له مێژووی هه‌ڵبژاردنەکە‌وه ده‌ست پێ ده‌كا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ئادار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گای خۆی ده‌به‌ستێ و ئه‌مه‌ش به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و بانگهێشتی نه‌قیب ده‌بێ بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌صلی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ولیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن ونیسابیش به ئاماده‌بوونی دووسێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یا نوێنه‌رانی ته‌واو ده‌بێت وکاتێك كه نیساب ته‌واو نه‌بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردن دوای پازده ڕۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌كرێ له كات وشوێنی دیاری كراودا له‌و كاته‌دا به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یا نوێنه‌ران نیساب ته‌واو ده‌بێ به پێچه‌وانه‌ش ئه‌نجوومه‌نه‌كه به به‌رده‌وام بوو داده‌نرێ له كاره‌كه‌ی وبۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه. 2/له بارێكدا كه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له (500) ئه‌ندام پتر بوون، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له رێگه‌ی نوێنه‌رانه‌وه ده‌بێ ورێژه‌ی نواندنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا یان ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاوه ده‌سنیشان ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: جگه له‌وه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌سته‌ڵاتی كاری تایبه‌تی به نه‌قیب ده‌دات، نه‌قیب ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌كات: 1/نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا له‌به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نێكدا ده‌كات. 2/جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا. 3/بانگهێشت كردنی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌بێت. 4/سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا. 5/ئیمزاكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی له بانك دانان وخه‌رج كردنی پاره‌ی سه‌ندیكا. 6/ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه وراپۆرتی كۆتایی بۆ ژمێركاری دوایی و راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌ی چالاكی سه‌ندیكا وپێشكه‌ش كردنی به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له واده‌ی دیاری كراوی دا. 7/دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له سه‌ندیكا به پێی میلاكی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا وپیاده‌كردنی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به كاروباری خزمه‌ت و به‌رزه‌فت كردنیان. دووه‌م: نه‌قیب بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌لاته‌كانی خۆی بدات به جێگره‌كه‌ی یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: 1/بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستدانه پیشه به‌خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێ كه لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكاری دیاری ده‌كات وبه‌هه‌موو لقه‌كانی سه‌ندیكای راده‌گه‌یه‌نێ. 2/ناشێ پزيشكێكی تر لە عيادەی پزيشكێكی قەدەغەكراو لە دەستدانە پيشە كار بكات 3/ ئەو غه‌رامانه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتیه‌وه حوكمی پێ ده‌رده‌چێ ده‌بێته داهاتێ بۆ سه‌ندیكا.
مادده‌ی سی پێنجه‌م
مادده‌ی سی پێنجه‌م: نه‌قیب وجێگری نه‌قیب ئه‌گه‌ر له شوێنی نەقيب كاری بینی له سه‌رپێچی كردنی هه‌ر به‌رزه‌فتیه‌ك كه له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌وه په‌یدا بووبێ، ئیجرائاتی یاساییان ده‌رهه‌ق ده‌كرێ له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی به‌رزه‌فتیدا، هه‌واڵه كردنیشیان بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتییه‌وه ده‌كرێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌كانی هۆبه‌كان ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌یه. 1. لێكۆلینه‌وه له وانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی هۆبه‌كانی تره‌وه بۆی دێن. 2. لێكۆلینه‌وه له‌و پێشنیازه تایبه‌تیانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌ندامانی هۆبه‌وه خراونه‌ته به‌رده‌می و ده‌ربڕینی بیر و رایان به‌رامبه‌ری و له پاشان ناردنیان بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ بڕیار له‌سه‌ردانیان. 3. جێ به‌جێ كردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ده‌سته‌ی هۆبه. 4. ئه‌نجامدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه پێی ده‌دات. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه راسپارده‌كانی لیژنه‌كانی هۆبه‌كانی ره‌ت بكاته‌وه و بۆیان بنێرێته‌وه تاكو دووباره چاوی پێدا بگێرنه‌وه، به‌مه‌رجێك هۆیه‌كانی ده‌ست نیشان بكات و كاتێك كه لیژنه‌ی هۆبه سوور بوو له‌سه‌ر رای خۆی له‌و باره‌دا ئه‌نجومه‌ن بۆی نییه ره‌تی بكاته‌وه ته‌نیا به بڕیاری زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی نه‌بێت. سێیه‌م: لیژنه‌ی هۆبه بۆی نییه په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ره‌سمیه‌كان و ئه‌هلییه‌كانه‌وه بكات ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه نه‌بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1. نابێ ده‌رمانساز له هه‌رێمدا له یه‌ك مۆڵه‌تی ده‌رمانخانه‌ی زیاتر هه‌بێت. 2. پێویسته هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌رێكی هه‌بیت. 3. خاوه‌ن مۆڵه‌ت به‌رێوه‌به‌ری ده‌رمانخانه‌كه‌ی ده‌بێ و نابێ ده‌رمانخانه‌یه‌كی تر به‌رێوه ببات. 4. نابێ ده‌رمانسازی مۆڵه‌ت پێدراو مۆڵه‌تی ده‌رمانخانه‌یه‌كی تری هه‌بێت. 5. ده‌رمانسازی دامه‌زراو له‌سه‌ر میلاكی زانكۆ دوای تێپه‌ر بوونی سێ ساڵ به‌سه‌رخزمه‌تكردنی له زانكۆدا ده‌كرێ ده‌رمانخانه بكاته‌وه، وه مافی هه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا كار له عیاده میللیه‌كان یان له قه‌زاو ناحییه‌كان بكا.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: 1. هه‌رێز نابێ كه‌س ده‌ست بداته ئه‌م پیشه‌یه، ته‌نیا ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شدار بوانی نه‌بێت. 2. ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شداربوانی نابێ ده‌ست بده‌نه ئه‌م پیشه‌یه ته‌نیا دوای ئه‌وه نه‌بێ كه هه‌موو ئه‌ركه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون جێ به‌جێ ده‌كه‌ن. 3. هونه‌رمه‌ندی سه‌ر به فه‌رمانگه‌یه‌كی ره‌سمی یا نیمچه ره‌سمی بۆی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمی دا پیشه‌كه‌ی خۆی ده‌ست بداتێ، به مه‌رجێك هه‌موو ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردبێت. 4. فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا هونه‌رییه‌كان بۆیان نییه هیچ هونه‌رمه‌ندێك له لای خۆیان دابمه‌زرێنن، ته‌نیا دوای هێنانی نوسراوی پشتگیری سه‌ندیكا نه‌بێت. 5. پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانگایه‌كی ره‌سمی یان ده‌زگایه‌ك كه هونه‌رمه‌ندێكی له لای خۆی دامه‌زراند، وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه‌ی بۆ سه‌ندیكا بنێرێت.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: دارایی سه‌ندیكا پێك دێ له: 1. ره‌سمه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و ره‌سمی به‌شداربوونی ساڵانه. 2. ئه‌و پێبه‌خشینانه‌ی له لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانه‌وه پێشكه‌شی ده‌كرێن. 3. ئه‌و پیتاك و خه‌ڵاتانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامان و غه‌یری ئه‌وان به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه پسپۆره‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن. 4. قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی له‌بۆ سوودی سه‌ندیكا ده‌گێردرێن. 5. قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌یه‌وێ دایان بمه‌زرێنێ یان ئه‌نجامیان بدا. 6. قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا. 7. ئه‌و ره‌سمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له ئه‌نجامی كاری ناوبژیوانیدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. 8. پشتگیری كردنی توانای دارایی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و شایه‌تنامه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ریان ده‌چوێنێ. 9. ره‌سمی پشتگیری كردنی گرێ به‌ندی نێوان ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و خودان كاره‌كان.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: بۆ ده‌سته هه‌یه داهاته‌كانی سندوق به‌م شێوه‌یەی خواره‌وه وه‌به‌ربهێنێ. 1. دانانی له یه‌كێك له بانكه‌كانی هه‌رێم به گوێره‌ی ئه‌و رێژه و سوودانه‌ی كه بڕیار دراوه. 2. كرین و فرۆشتنی به‌شه‌كان (الأسهم)و سەنه‌داتی دارایی حكومه‌ت. 3. قه‌رزدان به قازانج به ده‌زگا ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان به زه‌مانه‌تی یه‌كێك له بانكه‌كان كه ماوه‌كه‌شی له سێ ساڵ تێپه‌ر نه‌كات. 4. وه‌به‌رهانینی ماڵ و موڵكی ده‌ست هه‌ڵگر و ده‌ست هه‌ڵنه‌گری سندوقه‌كه.
مادده‌ی حه‌ڤده
مادده‌ی حه‌ڤده: یه‌كه‌م: رۆژنامه‌وان و ئه‌وانه‌ش كه مافی خانه‌نشینی یه‌كیان بۆ ده‌مێنێته‌وه بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ئاگاداركردنه‌وه‌كەوە ده‌ست پێ ده‌كا ناره‌زایی خۆیان له بڕیاره‌كانی سندوقه‌كه ده‌رباره‌ی مافی خانه‌نشینی یان (ضم)ی مودده یا رەتكردنه‌وه‌ی بخه‌نه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ته‌دقیقی مه‌سه‌له‌كانی خانه‌نشینیه‌وه و، بڕیاره‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش بواری ئه‌وه‌یان تێدایه له ماوه‌ی (30) رۆژدا- كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێده‌كات- له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا تانه‌یان لێ بدرێ و بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه. دووه‌م: حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، ئه‌و حاڵه‌تانه ناگرێته‌وه كه له مادده (14) ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. سێیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی ناره‌زایی بخاته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی ته‌دقیق كردن (50) پەنجا دینار ته‌ئمیناتی لێ وه‌رده‌گیرێ، پاشان ئه‌گه‌ر ناره‌زاییه‌كه‌ی له جێی خۆی بوو، ئه‌وه (50) په‌نجا دیناره‌كه‌ی پێ ده‌ده‌نه‌وه.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: هه‌ر هه‌ڵبژێرێك (ناخب) بۆی هه‌یه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له رۆژی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه تانووت له دروستی هه‌ڵبژاردنه‌كه بدا به مه‌رجێ (1000) هه‌زار دینار وه‌ك بارمته له سنوقی ژووردا دابنێ و ئه‌گه‌ر تانووته‌كه‌ی ره‌ت كرایه‌وه یا خۆی وازی لێهێنا وه‌ك داهاتێك بۆ ژوور تۆمار ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: دارایی ژووره‌كان له مانه پێك دێ: 1-ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندمان. 2-داهاتی به‌گه‌ر خستنی پاره و پوولی و كرێ ی خانوو به‌ره‌كانی. 3-كرێ ی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كا. 4-قه‌رزی ناوخۆ به‌مه‌رجێ به په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی بێ. 5-ئه‌و پیتاكانه‌ی ئه‌نجومه‌ن پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.
مادده‌ی حه‌ڤده:
مادده‌ی حه‌ڤده: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به ده‌ست له‌كار كێشراوه حیساب ده‌كرێ ئه‌گه‌ر له سێ دانیشتنی ئه‌ك له دوای یه‌ك دا یان پێنج دانیشتنی په‌راگه‌نده‌دا له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌بێ عوزری ره‌وا ئاماده نه‌بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مه‌رجن بۆ ئه‌ندامێتی له یه‌كێتیدا: ا- ده‌بێ دادوه‌ربێ له دادگاكانی هه‌رێمدا. ب- داواكارییه‌ك، بۆ هاتنه‌ڕیز، پێشكه‌ش به یه‌كێتیبكات. دووه‌م: ا- ده‌شێ، دادوه‌ره خانه‌نشینه‌كان وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه‌دا وه‌ربگیرێن. ب- ده‌شێ دادوه‌رانی دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش، له یه‌كێتییه‌كه‌دا وه‌ربگیرێن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: شێوه‌ی رێك و پێكی كۆمه‌ڵ به‌م شێوه‌یه ده‌بێ: 1-ئه‌ندامه ئه‌سلی یه‌كان: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن كه ره‌سمی بوونه ئه‌ندام و ئابوونه‌ی ساڵانه ده‌دهن و مافی خۆپاڵاوتنیان بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر و به‌شدار بون له هه‌ڵبژاردنیدا و ده‌نگدانی سه‌باره‌ت به بریكاره‌كانی هه‌یه. 2-ئه‌ندامه لایه‌نگره‌كان: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی نیشته‌جێ ی هه‌رێم و ئه‌و بیانیانه‌ی كه به خۆبه‌خشی به‌شداری چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ن و ره‌سمی بوونه ئه‌ندام ناده‌ن و مافی خۆپاڵاوتن و ده‌نگدانیان نی یه. 3-ئه‌ندامه شانازیه‌كان: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ره‌وه به‌هۆی كارێكی پیرۆزیانه‌وه له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵدا نازناوی ئه‌ندامی شانازیان پێ ده‌به‌خشرێ. 4-ده‌سته‌ی گشتی: پێك دێ له گشت ئه‌ندامه ئه‌سلی و لایه‌نگر و شانازی یه‌كان. 5-ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر: پێك دێ له نۆ ئه‌ندام و دووی ئیحتیا‌ت كه له لایه‌ن ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریش له ناوخۆیان دا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێری هه‌ڵده‌بژێرن. 6-ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر دوو ساڵ جارێك بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر كۆده‌بێته‌وه یا له‌سه‌ر داخوایی سێ یه‌كی ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له كاتی پێویست دا.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سته‌ی گشتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ده‌ست: یه‌كه‌م: گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاپۆرتی ئیداری‌و دارایی‌و ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ش ده‌كا، كه له لیژنه‌كانی دیكه‌وه هاتوون و، په‌سندیان ده‌كا. دووه‌م: دیاركردنی ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتیو ئابوونه‌ی هاوبه‌شبوونی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه‌كان. سێیه‌م: ئیقراركردنی هه‌مواركردنه‌كانی پێڕۆی ناوخۆ‌و، پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ هه‌مواركردنی یاساكه. چواره‌م: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی هه‌ژده:
مادده‌ی هه‌ژده: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ، تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به ته‌ماشاكردنی ئه‌و كێشه و شكاتكاریانه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێ، وه ئه‌و بنه‌مایانه په‌یره‌و ده‌كات كه له یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتووە.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م : نابێ سه‌رۆك یان جێگری سه‌رۆك یان راوێژكار یان راوێژكاری ئینتیدابكراو یاخود راوێژكاری یاریده‌ده‌ر بگیرین یاخود رێكاری سزاییان ده‌رهه‌ق وه‌ربگیرێ مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیری داد بێ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه تاوانێكی جینایی ده‌ست ئه‌نقه‌ست و بینراویان ئه‌نجام دابێ.