أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر هه‌موو فرۆكه‌خانه شارستانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پیاده‌ده‌كرێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م یاسایه ئه‌م ئامانجانه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری لاوان له هه‌رێمدا. دووه‌م: به‌كارخستنی وزه‌ی لاوان كه ده‌سته‌به‌ری به‌شداربوونی كارایان ده‌كات له گه‌شه‌پێكردنی هه‌رێمدا. سێیه‌م: هاندانی لاوان بۆ ده‌ست پێشخه‌ری دامه‌زراندنی پڕۆژه بچووكه‌كان له ڕێگه‌ی دابین كردنی پشتیوانی دارایی بۆیان. چواره‌م: ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر بۆ لاوان.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌زگایه‌ك داده‌مه‌زرێ به ناوی (ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) به‌وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت و، كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی ئیداره و هونه‌ریی خۆی ده‌بێت و، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ناو بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا ده‌بێت، فه‌رمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێت و، له‌م بواره‌دا خاوه‌ن ئه‌زموون بێت، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێ و ده‌زگاكه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیر، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان داده‌مه‌زرێنێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی سی و نۆی ئه‌م یاسایه هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌وه‌كیل دانه‌ره‌كه‌یدا له‌سه‌ر گرێبه‌ستێكی نووسراو پێك بێت، كه‌له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه په‌سند ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به‌ره‌سمێكی دیار كرا‌و كه (5000) پێنچ هه‌زار دیناره.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكابۆی هه‌یه پێڕه‌وی ناوخۆیی بۆ رێكخستنی كاروباره‌كانی سه‌ندیكا ده‌ربكات.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بریارێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
ماده‌ی پێنجه‌م:
ماده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌زگا له‌م دامه‌زراوانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1- سه‌رۆكی ده‌زگا. 2- یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا به‌پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێت. 3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. 4-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. 5- شاره‌زایان و راوێژكاران. دووه‌م: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه ئاماژه بۆ كراوانه‌ی له بڕگه ( یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا به‌پێڕه‌وی ناوخۆیی تایبه‌ت دیاریده‌كرێت، كه‌ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا ده‌ریده‌كات و ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌و یه‌كه‌كانی نوێ دابهێنێ یان هه‌ڵیانوه‌شێنێته‌وه و یه‌كیان بخات به‌پێی پێداویستی كار‌و به‌ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر. له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وبه‌رژه‌وه‌ندی ده‌زگاكه.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زیری دارایی ئابووری له هه‌رێم دا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی 1/1/2008 ی ته‌قدیری یه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: ده‌زگا كرێ و ره‌سمه‌كان دیاریده‌كات له به‌رامبه‌ر به كارهێنانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم یان به‌كارهێنانی به‌شێكی و هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر ئاسانكاریه‌كانی فرۆكه‌وانی ئاسمانی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی كه پێشكه‌شی ده‌كات له ئاسمان و زه‌وی ئه‌و فرۆكه‌خانانه‌و هه‌ر خزمه‌تێكی دیكه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات، به‌پێی په‌یره‌وێك به‌پێی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌رده‌چێت. دووه‌م: ئه‌و په‌یره‌وه‌ی به‌پێی بڕگه(یه‌كه‌م) ی ئه‌م مادده‌یه‌ده‌رده‌چێت ده‌ستنیشانی حاله‌ته‌كانی به‌خشین و كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێ و ره‌سمی دیاریكراو ده‌كات.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: 1. رۆژنامه‌نووس مامه‌ڵه‌ی كارمه‌ندی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ له لایه‌نی مۆله‌ت پێدانی ئاسایی و نه‌خۆشییه‌وه. 2. له كاتی دامه‌زرانی له هه‌ر فه‌رمانێك ماوه‌ی كاركردنی له رۆژنامه‌نووسیدا بۆ سه‌ر مووچه (علاوه) و به‌رز كردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی ده‌خرێنه سه‌ر ئیشه‌كه‌ی. 3. له كاتی كاركردندا ئه‌گه‌ر تووشی هه‌ر پێشهاتێك (اصابه)یه‌ك بوو له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌یه كه كاری بۆ ده‌كا هاریكاری پێویستی بكا ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به مافی خانه‌نشینی یه‌وه هه‌یه. 4. ده‌كری رۆژنامه‌نووسی خانه‌نشین به پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی رۆژنامه‌نووس له دام و ده‌زگاكاندا كار بكا. 5. پێویسته خه‌به‌ری سه‌ندیكا بدرێ له كاتی شكایه‌ت كردن كه له دژی رۆژنامه‌نووس پێشكه‌ش ده‌كرێ، له كاتی تاوانی بینرا و نه‌بێ نابێ، رۆژنامه‌نووس پرسیار و وه‌ڵام و توێژینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ به تاوانیك كه دراوه‌ت پاڵی و په‌یوه‌نداره به ئه‌نجام دانی كاره‌كه‌یه‌وه دوای خه‌به‌ردانی سه‌ندیكا نه‌بێ. 6. ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر رۆژنامه‌نووس له كاتی ئه‌نجام دان یا به هۆی كاره‌كه‌یه‌وه ئه‌و سزایه ده‌درێ كه بۆ ئه‌و كه‌سه دانراوه كه ده‌ست درێژی ده‌كاته سه‌ر كارمه‌ندی گشتی له‌كاتی ئه‌نجامدانی فه‌رمان یا به هۆی فه‌رمانه‌وه. 7. ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی به هۆی یان له كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یه‌وه ده‌مرێ، نازناوی ئه‌ندامی (شه‌ره‌ف)ی له سه‌ندیكادا پێ ده‌دری به بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نه‌وه به گوێره‌ی پێره‌وی ناوخۆ.
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له حاڵه‌تی ڕوودانی گۆڕانكاری له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2013، ئاگاداری په‌رله‌مانی كوردستان بكاته‌وه‌و بیخاته به‌رده‌می بۆ په‌سه‌ندكردن.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كسانی ده‌سته‌به‌ر بكات له نێوان مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هاوشانه‌كانیان له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقیی ناوه‌ندیی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان له دوای وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م شایسته داراییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له لای حكومه‌تی ناوه‌ندیی به‌پێی یاساكانی بودجه‌ی گشتی ساڵه‌كانی (2007-2013).
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابوری ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه لێكگواستنه‌وه له نێوان پاردانراوه‌كانی (اعتمادات) یه‌ك ده‌روازه ئه‌نجام بدات، جگه له به‌شی (فصل) مووچه، چونكه ده‌كرێت بۆی بگواسترێته‌وه‌و ناكرێت لێی بگواسترێته‌وه. دووه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابوری بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه له نێوان پاره‌دانراوه‌كانی (اعتمادات) ده‌روازه‌كانی بودجه ئه‌نجام بدات به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی توانای سه‌رفكردن بۆ ئه‌و كارگێڕییانه‌ی بڕیار ده‌درێت له وه‌زاره‌تێك جیابكرێنه‌وه‌و بخرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تێكی تر‌و وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه له نێو یه‌ك به‌ش(قسم)دا و یه‌ك یه‌كه‌ی سه‌رفكردن، ئه‌نجام بدات. سێیه‌م: ناكرێت هیچ لێكگواستنه‌وه‌یه‌ك له نێوان پارێزگاكاندا له نێو ته‌رخانكراوه‌كانی (پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێم و پارێزگاكان) ئه‌نجام بدرێت. چواره‌م: ناكرێت لێكگواستنه‌وه له ته‌رخانكراوه‌كانی خه‌رجی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، واته ته‌رخانكراوه‌كانی (بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان)، بۆ ته‌رخانكراوه‌كانی خه‌رجی به‌گه‌ڕخستن، واته ته‌رخانكراوه‌كانی (بودجه‌ی ڕه‌وه‌ن)، ئه‌نجام بدرێت. پێنجه‌م: ئه‌و پاره‌دانراوانه‌ی (اعتمادات) له‌م یاسایه‌دا په‌سه‌ندكراون تاوه‌كو 31ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی دارایی (2013) به‌كارده‌هێنرێن و داهاته ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان تاوه‌كو 31/12/2013 تۆمار ده‌كرێن. به‌ڵام ئه‌و داهاتانه‌ی له دوای كۆتایی ساڵی دارایی (2013)ه‌وه وه‌رده‌گیرێن، ئه‌وا وه‌ك داهاتێك بۆ بودجه‌ی ساڵی دارایی 2014 تۆمار ده‌كرێن.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م:ده‌سته‌ی گشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و وه‌به‌رهێنانی داهاته‌كان خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی وسه‌ربه‌خۆیی دارایی وكارگێڕیه،فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی به ده‌ست هێنابێت وخاوه‌ن لێزانی وپسپۆری بێت.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: 1. جێبه‌جێ كردنی بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌ننجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. دامه‌زراندنی به‌رده‌سته‌كان (مستخدمی) له لق و دیاری كردنی كرێكاران. 3. هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوینه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا. 4. پێشكه‌ش كردنی پێشنیار و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كاروباری لق بۆ ئه‌نجومه‌ن تا بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت. 5. سه‌رفكردنی خه‌رجی پێویست بۆ كاروباری لق له دوو توێی بودجه‌كه‌یدا. 6. پێكهێنانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 7. (كارپێكردن)ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌به‌خشێت به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی جیۆلۆجی له لای خۆیان بده‌نه سه‌ندیكا.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌یئه‌كه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ: 1- له‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه، ئه‌و بناغه‌و بنه‌مایانه ده‌پارێزێ كه سیسته‌می فیدراڵی دیموكراتی و په‌رله‌مانی و فره‌لایه‌نیی ده‌وڵه‌تی ئیتتیحادیی عێراقی له‌سه‌ر بنیاد ده‌نرێ: أ- بۆ پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتییانی هه‌رێم خه‌بات ده‌كا. ب- هه‌وڵ ده‌دا ئاسایش و سه‌قامگیری له هه‌رێمدا ده‌سته‌به‌ر بكا و، موڵك و ماڵی گشتی بپارێزێ. ج- ئازادیی گشتی و ئازادیی تایبه‌ت ده‌پارێزێ، و هه‌لومه‌رجێكی له‌بارو زه‌رووری ئه‌وتۆش ده‌ڕه‌خسێنێ كه هاووڵاتییان بتوانن به‌پێی ئیعلان و په‌یمان و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی خۆیان موماره‌سه بكه‌ن. د- پاراستنی پێڕۆ و دابوده‌ستووری گشتی و ئه‌خلاق. 2- له‌ناوبردنی بێهۆشكه‌ره‌كان. 3- له‌ناوبردنی تیرۆر و تۆقاندن. 4- له‌ناوبردنی سیخوڕی. 5- أ- زانیارییه‌كان كۆده‌كاته‌وه، و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش كه ئارِاسته‌ی ئاسایشی نیشتمانیی كۆماری ئیتتیحادیی عێراق ده‌كرێن هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ، و له ڕێگای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ده‌یانگه‌یه‌نێته ده‌زگاگه‌لی تایبه‌ت به ئاسایشی نیشتمانیی فیدراڵی. ب- به‌پێی میكانیزمێ كه یاساكان دیاریان ده‌كه‌ن، تۆمه‌تباران و تاوانكاران و ده‌عواكانیان له‌نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدراڵی و ئاسایشی هه‌رێمدا ئاڵوگۆڕ ده‌كات.