أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: مادده‌ی بیست ودوو له یاساكه ئیلغاده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته‌جێی: مادده‌ی بیست ودوو: 1. لیژنه‌ی زه‌بتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، به‌مه‌رجێ خزمه‌تی هه‌ر یه‌كه‌یان له پیشه‌كه‌ی خۆیدا، له (7) حه‌وت سالأ كه‌متر نه‌یێ. 2. ئه‌م لیژنه‌یه تایبه‌ته به‌سه‌یركردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی، ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه‌و، له‌و ده‌عواو شكاتانه‌ش ده‌پێچێته‌وه كه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌واڵه ده‌كا. 3. لیژنه‌ی زه‌بتی هه‌مان ئه‌و رێسایانه ده‌گرێته‌به‌ر كه له یاسای زه‌بتی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه‌و، دوای ئاڕاسته‌كردنی وریاكردنه‌وه (التنبیه)ش بۆی هه‌یه سه‌ڵاحییه‌ی سه‌پاندنی خواره‌وه‌ش بخاته‌كار. أ. ئیلفات نه‌زه‌ر ب. ئینزار ج- داخستنی ده‌رمانخانه‌كه یان كۆگاكه بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ رۆژ كه‌متر نه‌بێ و له (7)حه‌وت رۆژیش نه‌ترازێ. ئه‌گه‌ر هاتیش و سه‌رپێچییه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، ده‌رمانخانه‌كه یان كۆگاكه بۆ ماوه‌ی (15) پازده رۆژ داده‌خرێ و به‌شی مانگێكیشی له داوده‌رمانی ده‌رمانخانه‌كه لێ ده‌به‌سترێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: مادده‌ی بیست و هه‌شتی یاساكه‌دا هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (ده‌شێ، ده‌رمانساز، دوای وه‌رگرتنی ئیجازه له وه‌زاره‌ت و موافه‌قه‌تی سه‌ندیكا، تاقیگه‌یه‌كی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان بكاته‌وه، له‌جیاتی ده‌رمانخانه یان كۆگا).
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی یازده:
مادده‌ی یازده: حوكمه‌كانی بڕگه(5)ی مادده‌ی شه‌شه‌م، ئه‌و ده‌رمانخانه‌ی ناگرێته‌وه كه پێشتر تا رۆژی به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه، وجودیان هه‌بوو.
مادده‌ی دوازده:
مادده‌ی دوازده: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سیازده:
مادده‌ی سیازده: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێك ده هێنرێت:- 1 - سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران - ســــــــــــــــــــــــــــــــــه‌رۆك. 2- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران – جێــــــــــــــگر. 3 - وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان - ئـــــــــــــــــــــــــــــــه‌ندام. 4 - وه‌زیری دارایــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــی وئابووری- ئــــــــــــــــــــه‌ندام. 5ـ - وه‌زیری پلان دانـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــان- ئــــــــــــــــــه‌ندام.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كرێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێ و ئه‌نجومه‌نیش ده‌بێ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆمار كردنی ئه‌و داوایه‌ی بدات و له باره‌ی ره‌فز كردنیشی پێویسته هۆیه‌كانی به‌دیار بخات و خاوه‌ن داواكه مافی (ته‌مییز) كردنی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز) له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا له مێژووی ئاگادار كردنیه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماوه‌یه كه كۆتایی هات و داواكارییه‌كه یه‌ك لا نه‌كرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به وه‌رگیراو داده‌نرێ.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: 1. هه‌رگیز نابێ كه‌س ده‌ست بداته ئه‌م پیشه‌یه، ته‌نیا ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شدار بوانی نه‌بێت. 2. ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شداربوانی نابێ ده‌ست بده‌نه ئه‌م پیشه‌یه ته‌نیا دوای ئه‌وه نه‌بێ كه هه‌موو ئه‌ركه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون جێ به‌جێ ده‌كه‌ن. 3. هونه‌رمه‌ندی سه‌ر به فه‌رمانگه‌یه‌كی ره‌سمی یا نیمچه ره‌سمی بۆی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمی دا پیشه‌كه‌ی خۆی ده‌ست بداتێ، به مه‌رجێك هه‌موو ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردبێت. 4. فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا هونه‌رییه‌كان بۆیان نییه هیچ هونه‌رمه‌ندێك له لای خۆیان دابمه‌زرێنن، ته‌نیا دوای هێنانی نوسراوی پشتگیری سه‌ندیكا نه‌بێت. 5. پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانگایه‌كی ره‌سمی یان ده‌زگایه‌ك كه هونه‌رمه‌ندێكی له لای خۆی دامه‌زراند، وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه‌ی بۆ سه‌ندیكا بنێرێت.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له شوێنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بوو، ئه‌وا ئه‌ندامێك له پێنج ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی جێی ده‌گرێته‌وه، ئینجا شوێنی ئه‌وه‌ی دواییان، ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتبێ ده‌چێته جێی.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی نه‌قیب چۆڵ بوو، جا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌وا جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه و ئه‌گه‌ر جێگری نه‌قیبیش شوێنی چۆڵ بوو، ئه‌وا له‌م باره‌دا سكرتێر جێی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی دیكه سێ جار له دوای یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كانی به‌بێ عوزری مه‌شروع ئاماده نه‌بوو، پێویسته ئه‌نجومه‌ن بریاری خۆی بدات و به وازهێنه‌ری دابنێت.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: نابێ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) یاخود هه‌ر لیژنه‌یه‌كی دیكه به‌یه‌كه‌وه كۆ بكرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه هه‌یه: 1. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق و ده‌ستنیشان كردنی مووچه‌یان، دوای ئه‌وه‌ی كه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وه‌رده‌گرێ. 3. ده‌ست بژێر كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه‌ی ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانی له پارێزگادا. 4. پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كاروباری لق به ئه‌نجومه، تاكو بڕیاریان له باره‌یه‌وه له‌سه‌ر بدات. 5. خه‌رج كردنی مه‌سره‌فی پێویست بۆ كار‌و باری لق له چوارچێوه‌ی بودجه‌دا. 6. پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 7. به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به پێی ئه‌م یاسایه پێی ده‌دا.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: موڵكداریه‌تی نه‌وت له هه‌رێم دا، به‌پێی ئه‌وه‌دایه كه له‌مادده‌ی (111)ی ده‌ستووری فیدراڵ دا هاتووه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌شی هه‌یه له داهاته‌كانی ئه‌و نه‌وته‌ی له كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێن به‌ده‌ست ده‌هێنرێ پێش 15/8/2005 له‌گه‌ل به‌شی گه‌لی عێراق به‌گشتی و ئه‌م یاسایه و مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵی ده‌سازێ . دووه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم به‌شی هه‌یه له داهاته‌كانی نه‌وتی كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێن دوای 15/8/2005 به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. سێیه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی دا به‌شداری ده‌كات له به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێن پێش 15/8/2005 له هه‌رێم دا به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵ دا. چواره‌م: حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی كردن و ڕێكخستنی هه‌موو پڕۆسه‌كانی نه‌وت ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به پێی مادده‌ی (115) وه به خو گونجاندن له‌گه‌ڵ مادده‌ی (112) له ده‌ستووری فیدراڵ‌دا، وه‌زیریش بۆی هه‌یه له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی ڕێگا به‌لایه‌نی سێیه‌م بدا كه پڕۆسه‌كانی نه‌وت جێبه‌جێ بكات له پێناو زیادكردنی داهاته‌كان له سامانی نه‌وتی هه‌رێم دا. پێنجه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی كردن و ڕێكخستنی به بازار كردنی به‌شی هه‌رێم كه له نه‌وتی ده‌رهێنراو له پڕۆسه‌كانی نه‌وت له خاڵی دابین كردن دا ده‌گرێته ئه‌ستۆ، و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه مۆڵه‌تی به بازار كردنی ئه‌و به‌شه‌ی به لایه‌نی سێیه‌م بدات. شه‌شه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم به‌شه‌كه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت له هه‌موو داهاته‌كانی كه له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی به ده‌ست ده‌كه‌وێت بۆ سوودی گه‌لی هه‌رێم به پێی مادده‌ی پانزده‌م له‌م یاسایه‌دا و مادده‌ی (112) له ده‌ستووری فیدراڵ دا. حه‌وته‌م: بۆ هه‌ر كه‌سێك هه‌یه له خاڵی دابین كردنی مافی موڵكداریه‌تی نه‌وت به‌ده‌ست بێنێت به‌شێوه‌یه‌كی قه‌تیسماوی.
مادده‌ی چوارده:
مادده‌ی چوارده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1. كاروباری لقی سه‌ندیكا له لایه‌ن لیژنه‌ی لقی پارێزگاوه به‌رێوه ده‌چێت و نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له‌وێدا. 2. لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام پێك دێت كه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیان ده‌بژێرن، به مه‌رجێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه بن كه له‌و پارێزگایه‌دا خه‌ریكی پیشه‌كه‌یانن و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شیان هه‌ر پێنج ساڵ جارێك به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه ده‌بێت و لیژنه‌كه‌ش له نێوان ئه‌ندامه‌كانی، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌مینداری سه‌ندوق هه‌ڵده‌بژێرێ. 3. بۆ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ده‌سته‌ی لقه‌كان هه‌مان كار و ئیجرائاتی تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی هۆبه‌كان په‌یره و ده‌كرێن و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه داواكاری وازهێنانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق قه‌بووڵ بكات و هی دیكه‌یان له جێی هه‌ڵبژێرێ بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌وره‌كه ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه له لیژنه‌كه‌دا روو ده‌ده‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشه‌و رستانه‌ی خواره‌وه ، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. 2- سه‌رۆك: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3- هه‌یئه: هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 4- سه‌رۆكی هه‌یئه: سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: هه‌یئه‌تێ بۆ ئاسایشی هه‌رێم به‌ناوی (هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق)ە‌وه داده‌مه‌زرێ، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی ده‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م هه‌یئه‌ته بوجه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.