أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چل و سێیه‌م:
مادده‌ی چل و سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك نهێنیێك له نهێنیه‌كانی نه‌خۆشی ده‌روونی به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئاشكرا بكات ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌ك له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت. دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵبستێت به ئه‌نقه‌ست یان به بێباكیه‌كی گه‌وره به پێدانی ده‌رمانێك به نه‌خۆش به‌بێ رێنمایی پزیشكی پسپۆڕ یان به پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.
مادده‌ی بیست وحه‌وته‌م
مادده‌ی بیست وحه‌وته‌م: هه‌ر پزیشكێك زیان به ئه‌ركی پیشه‌یی بگه‌یه‌نێ یان كارێكی قه‌ده‌غه كرا‌و بكات یاخود كارێكی وا بكات له پایه‌ی پیشه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه یان بڕیاره‌كانی سه‌ندیكا به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ نه‌كات، خۆی تووشی ئه‌و سزایه ده‌كات كه له یاساكه‌دا هاتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره په‌یوه‌ندیی هه‌بێ به‌و كارانه‌ی كه به پێی یاسای دیكه له دژی دا ده‌كرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك داده‌مه‌زرێ به‌ناوی سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق وخاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وییه وباره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایه‌ته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ وبۆی هه‌یه لق له پارێزگاكانی هه‌رێم بكاته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: نابێت نه‌خۆشی ده‌روونی به شێوه‌یه‌كی زۆره‌كیانه له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك هه‌فته بهێڵدرێته‌وه ته‌نها پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌روونی نه‌خۆشه‌كه نه‌بێت له رێگه‌ی لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕ، به مه‌رجێك هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه له ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له هێشتنه‌وه‌ی به‌زۆره‌كی نه‌خۆشه‌كه بۆ لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا بنێردرێت، وه له‌گه‌ڵیانیشدا نموونه‌ی به‌كارهێنراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاوپێچ بكرێت. وه له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا حاڵه‌تی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی نه‌خۆش كۆتایی پێدێت ئه‌گه‌ر لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌روونیه‌كه‌ی پێشكه‌شیان كراوه په‌سه‌ند نه‌كات.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به ده‌ست له کارکێشراوه ده‌ژمێردرێ ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی (ساڵێكدا) به‌بێ عوزری ره‌وا له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یاخود له پێنج دانیشتنی په‌راگه‌نده‌دا ئاماده نه‌بوو.
مادده‌ی چل وسێیه‌م
مادده‌ی چل وسێیه‌م : سه‌رپێچیكه‌ر له حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م)ی مادده‌ی (35)ی ئه‌م یاسایه به زیندانیكردن سزا ده‌درێت و مادده‌و خاشاكه ترسناكه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه شوێنی جارانیان یان به ڕێگه‌یه‌كی بێ زیان خۆی لێیان ڕزگار بكات له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌دا.
هەشتەم:
هەشتەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان)دا دەخرێتە بەركار.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: دارایی ئه‌نجومه‌ن پێك هاتووه له: یه‌كه‌م: ره‌سمه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری كردنی ساڵانه. دووه‌م: به‌خششه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. سێیه‌م: پیتاك و قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌یانگێرێ، هه‌روه‌ها قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كان. چواره‌م: ئه‌و به‌خششانه‌ی لایه‌نه ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن وه ئه‌و پیتاك و له‌قه‌به‌ر كردنانه‌ی كه لایه‌نه‌كانی تر پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن دوای ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان.
حەوتەم:
حەوتەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
پێنجەم:
پێنجەم: پێویستە وەزارەتە پێوەندیدارەكان و لایەنە ەپێوەندیدارەكانیش بۆ بەركارخستنی حوكمەكانی ئەم بڕیارە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ هاوكۆمەك بن.
چوارەم:
چوارەم: پێویستە وەزارەتی ناوخۆ حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
سێیەم:
سێیەم: هەر كەسێ سەرپێچی لە حوكمەكانی ئەم بڕیارە بكات سزا دەدرێت بە حەپس كردن بۆ ماوەیەك لە شەش مانگ كەمتر نەبێ و لە دوو ساڵیش نەترازێ و غەرامەیەكیش دەكرێت لە (10000) دە هەزار دینار كەمتر نەبێ و لە (30000) لە سی هەزار دیناریش زیاتر نەبێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی به سه‌رۆك و جێگر و سه‌رۆكی وه‌زیر داده‌نرێن، ده‌بی مه‌رجه‌كانی مادده‌ی (21)ی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی/ 1992 یان تێدا بێ، جگه له مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ وه‌زیر كه ده‌بێ گه‌یشتبێته (21) ساڵی ته‌مه‌نی. دووه‌م: وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه كه له بڕگه‌ی (4)ی مادده‌ی (9) ی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1992 دا ناوی خاتووه، لاده‌برێت (ئیلغا) ده‌كرێت."3"
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی 1/1/2008 دا جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: پزیشكی ده‌روونیی به‌رپرس بۆی هه‌یه ماوه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كیی ده‌قكراو له هه‌ردوو مادده‌ی (نۆیه‌م، و ده‌یه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا، درێژبكاته‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك زۆره‌كه‌ی حه‌وت رۆژه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ئه‌و پاساوانه‌ی له مادده‌ی (نۆیه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه به‌رده‌وامبوون و له تواناشدا نه‌بوو هه‌ڵسه‌نگاندنی پزیشكی له ماوه‌ی سێ رۆژی یه‌كه‌می چوونه‌ژووره‌وه زۆره‌كیه‌كه ده‌سبكه‌وێت له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له مادده‌ی (نۆیه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوبونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌سته‌ی گشتی باڵا ترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكادا و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌گرێته‌خۆ و تایبه‌تمه‌نده به ئه‌نجام دانی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه:- یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. دووه‌م: په‌سه‌ند كردن (راستاندن)ی بودجه‌ی ساڵی رابردوو و بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ی مه‌زه‌نده كرا‌و. سێ یه‌م: وتوو وێژ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌و كاروباری سه‌ندیكا و ژمێریاری. چواره‌م: پێشنیاز كردن بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وه‌كه‌ی. پێنجه‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پاكتاوكردنی موڵك و ماڵی سه‌ندیكا و داراییه‌كه‌ی له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دا.