أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: له هه‌رێمدا سه‌ندیكایه‌ك بۆ جیۆلۆجییه‌كان داده‌مه‌زرێ كه ناوه‌نده‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌بێ، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بكاته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی: 1. خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت و ئاكنجی بێت. 2. به تاوانێكی ناسیاسی یان به كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درا بێ. 3. له شه‌هاده‌ی به‌كالۆریۆس یان هاوتای ئه‌وه‌ی له زانسته‌كانی جیۆلۆجیدا كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: دانانی سیاسه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی ده‌روونی. دووه‌م: ئاماده‌كردنی پلان بۆ مسۆگه‌ركردنی ماف و سه‌لامه‌تی نه‌خۆشه ده‌روونیه‌كان. سێیه‌م: هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ دابینكردنی پێداویستیه مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانی چاودێریكردنی نه‌خۆش و خانه‌كانی حه‌واندنه‌وه. چواره‌م: ده‌ركردنی رێنمایی بۆ نه‌خۆشخانه‌و دامه‌زراو نۆرینگه‌كانی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونی له سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ستن به چاودێریكردنی نه‌خۆش. پێنجه‌م: هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ دابینكردن و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و حه‌وانه‌وه. شه‌شه‌م: دانانی ستانده‌ر بۆ به‌خشینی مۆڵه‌تی ده‌ركراو له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به به‌رێوه‌به‌به‌ردنی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌یان به‌سه‌ردا پیاده ده‌كرێت. حه‌وته‌م: هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه زانستیه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه له بواری ته‌ندروستیی ده‌روونی.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌گەڕ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڕیار له‌سه‌ردانییه‌وه ده‌خرێته كار‌و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڕیار له‌سه‌ردانییه‌وه ده‌خرێته كار‌و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
ماده‌ی شانزده‌یه‌م:
ماده‌ی شانزده‌یه‌م: هه‌ر وه‌زیرێك كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی نییه بۆی هه‌یه له هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ئاماده‌ی ببێ، بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن هه‌ر سێ مانگ جاریك به‌لانی كه‌م كۆده‌بێته‌وه ووه‌زیر بۆی هه‌یه داوای كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی له كاتی پێویستدا بكات.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند ده‌بن: یه‌كه‌م: ڕاده‌ستكردنی نه‌خۆش و كه‌سوكاری وێنه‌یه‌ك له‌و مافانه‌ی نه‌خۆش كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه له كاتی چوونه‌ژووره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان له‌گه‌ڵ دانانی كۆپیه‌ك له‌م مافانه له دۆسیه پزیشكیه‌كه‌ی و یه‌كێكی تر له تۆماره پزیشكیه‌كان پاش واژووكردنی له‌سه‌ری له لایه‌ن نه‌خۆشه‌وه. دووه‌م: دانانی كۆپیه‌ك له‌م مافانه له شوێنی به‌رچاو تاوه‌كو نه‌خۆش و میوانه‌كان سه‌یریان بكه‌ن. سێیه‌م: ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م مافانه‌و رێكاره‌كانی ته‌زه‌لوم، و چۆنیه‌تی پێشكه‌شكرنی سكاڵا‌و ئه‌و لایه‌نه‌ی وه‌ریده‌گرێت بۆ هه‌ر نه‌خۆشێك له كاتی چوونه‌ژووره‌وه بۆ ناو دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: ناكرێت ئازادی نه‌خۆش له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه كۆت بكرێت یان گۆشه‌گیر بكرێت به هه‌ر ئامرازێك به‌بێ گرتنه‌به‌ری رێكاره دیاریكراوه‌كان به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی ده‌رده‌كرێن بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ماده‌ی چوارده‌یه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی لق: 1- نوێنه‌ری لقه‌كان ئه‌وانه‌ی كه بۆ ئه‌ندامیه‌تی كۆنگره‌ی گشتی هه‌ڵبژێردراون پاش ته‌واوبوونی كاره‌كانی كۆنگره بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی لق له نێوان خۆیاندا بۆ یه‌كه كارگێڕییه‌كان كۆده‌بنه‌وه كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی له‌وه كه‌متر نابێت كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه و له (9) ئه‌ندامی ره‌سه‌ن و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له پارێزگاكان و (7) ئه‌ندامی ره‌سه‌ن و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له یه‌كه كارگێڕیه‌كانی دیكه پێك دێت. 2- ده‌سته‌ی لق له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا سه‌رۆكێك بۆ خۆی و به‌رپرسی لیژنه‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێت. دووه‌م: خاڵێك به زنجیره (3) بۆ بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌كه زیاد ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 3- له‌و لقانه‌دا كه نه‌ته‌وه‌كانی توركمان وكلدان سریان ئاشوور بوونیان هه‌یه ره‌چاوی ئه‌وه ده‌كرێت كه نوێنه‌ریان هه‌بێت. سێیه‌م: خاڵێك بۆ بڕگه‌ی دووه‌م زیاد ده‌كرێت وده‌بێته خاڵی (3) وبه‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 3. ده‌سته‌ی لق مانگانه جارێك كۆده‌بێته‌وه و بۆی هه‌یه هه‌ركات پێویست بوو كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ببه‌ستێت.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: مادده‌ی بیست و یه‌كه‌می یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی سی و هه‌ژده‌م:
مادده‌ی سی و هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه یاسا ده‌قی له‌سه‌ر بكات ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له (1.000.000) یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك: 1- به نیازخراپی زانیاری یان داتا یان راپۆڕت به پێچه‌وانه‌ی ڕاستی ده‌رباره‌ی باری ده‌روونی كه‌سێك پێشكه‌ش بكات به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به‌زۆره‌كی ده‌سبه‌سه‌ر بكرێت وه‌ك نه‌خۆشێكی ده‌روونی یان به ئامانجی كۆتاییهێنانی ده‌سبه‌سه‌رییه‌كه‌ی، یان لێبووردنی له به‌رپرسیارێتی تاوانكاریی چ به شێوه‌یه‌كی ته‌واو یان به‌شه‌كیی. 2- ئه‌و پابه‌ندییه‌ی له مادده‌ی (31)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه پێشێل بكات. دووه‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه: 1- هه‌ر پزیشكێك به ئه‌نقه‌ست له ڕاپۆڕته‌كه‌ی شتێك بسه‌لمێنێت كه‌وا پێچه‌وانه‌ی ڕاستی بێت ده‌رباره‌ی باری ده‌روونی یان ژیریی كه‌سێك به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بیخه‌نه دامه‌زراوه‌كان یان لێی بهێننه‌ده‌ره‌وه یان به ئامانجی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو یان به‌شه‌كیی له به‌رپرسیارێتی تاوانكاریی بیبوورن. 2- هه‌ر یه‌كێك كه‌سێك به سیفه‌تی تووشبوونی به یه‌كێك له نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان یان ژیرییه‌كان له شوێنێك ده‌سبه‌سه‌ر بكات یان به ئه‌نقه‌ست ببێته هۆی ده‌سبه‌سه‌راگرتنی له شوێنێك جگه له‌و شوێنانه‌ی یان ئه‌وا حاڵه‌تانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه.
مادده‌ی چله‌م:
مادده‌ی چله‌م: سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌ك له یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی حوكمێك له حوكمه‌كانی مادده‌كانی (9، 10، 21، 22، 24، 35)ی ئه‌م یاسایه بكات.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه هاودژ بێ له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه‌دا.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌گەڕ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی دووه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: به‌پێی ئه‌م یاسایه یه‌كێتییه‌ك به ناوی (یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ـ عیراق) داده‌مه‌زرێت، باره‌گای سه‌ره‌كی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێت و بۆی هه‌یه له پارێزگاكان وهه‌ر یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی لق بكاته‌وه به مه‌رجێك ژماره‌ی ئه‌ندامانی تێیدا له (3500) مامۆستا كه‌متر نه‌بێت، له‌گه‌لأ ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی مامۆستایانی زانكۆ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ده‌سته سه‌رۆكێكی ده‌بێ به‌پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێ و، خۆی سه‌رۆكی باڵایه‌تی و به‌رپرسه له‌كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات و له‌وه‌وه و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌ك ده‌رده‌چێ و جێبه‌جێ ده‌كرێن، له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه په‌وه‌ندییان به ئه‌ركی ده‌سته و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و هه‌موو كاروباره هونه‌ری و دارایی و كارگێڕییه‌كانیه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا و، به‌رپرسیشه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌ندامی سه‌رپێچیكه‌ر له‌وه‌ی كه له مادده‌ی بیست و شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌ن ده‌درێته لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م پسپۆریانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: 1. كاركردن له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا. 2. پێشكه‌ش كردنی پێشنیاره‌كان ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا. 3. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 4. دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له سه‌ندیكاداو دیاری كردنی كرێكانیان. 5. چاوپێخشاندن به داواكارییه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و بڕیاردانی قبووڵ كردنی ئه‌ندامان. 6. دیاری كردنی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا له لیژنه ره‌سمییه‌كان و ئه‌وانه‌ی تر له بارێك دا كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كا. 7. هه‌واڵه‌كردنی ئه‌و كێشه‌و شكاتانه‌ی كه بۆی دێن بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی. 8. به‌شداری كردن له پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌كان له باره‌ی ته‌شریعه‌كان و پلانه‌كان و به‌رنامه ته‌ندروستیه‌كان له هه‌رێمدا. 9. ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه و دامه‌زراندنی ژمێریارێكی یاسایی بۆ ووردكاری كردنی حسابكاری دوماهی. 10. خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردن. 11. ته‌ماشاكردنی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان بریكاره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌كانی سه‌ندیكا. 12. دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا به گوێره‌ی یاسای به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌كان. 13. پێدانی هه‌ندێ له ده‌سه‌لاته‌كانی خۆی به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. 14. سه‌رف كردنی خه‌رجییه پێویستییه‌كان. 15. بڕیار به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كانیش به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه.