أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م تایبه‌ته به پێكهاته‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ت هه‌مواربكرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێت: 1/به‌ڕێوبه‌ريی گشتيی دیوان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش كه له پێڕۆكه‌یدا پێوه به‌ستراون، ئه‌مانه‌شی پێوه ده‌به‌سترێ: أ ـ نووسینگه‌ی وه‌زیر. ب ـ نووسینگه‌ی بريكاری وەزارەت ج ـ نووسینگه‌ی پێوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان. 2/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی ته‌قویم و تاقیكردنه‌وه‌كان. 3/به‌ڕێوه‌به‌ريی گشتيی فێركاری فێركاری سانه‌وی و پیشه‌یی و په‌یمانگاكان. 4/به‌ڕێوه‌به‌ريی گشتيی فێركاريی سه‌ره‌تایی و باخچه‌ی ساوایان و له‌ناوبردنی نه‌خوێنده‌واری. 5/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی به‌رنامه و ئامرازی فێركاری و پلان دانانی په‌روه‌رده‌یی. 6/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی بزاڤی وه‌رزشی و دیده‌وانی و هونه‌ری. 7/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی خوێندنی سریانی. 8/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی خوێندنی توركمانی.
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: یه‌كه‌م: دارایی یه‌كێتی له‌مانه پێك دێت: 1-ره‌سمی ئینتیما و به‌شداربوونی ساڵانه. 2-ده‌سنگه‌و به‌خششی لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كان كه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به یه‌كێتی. 3-ئه‌و پیتاك و باربۆیه‌ی كه ئه‌ندامانی یه‌كێتی و كه‌سانی دیكه ده‌یده‌نێ دوای موافه‌قه‌تكردنی ئسوڵیی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان. 4-قازانجی پرۆژه گه‌لێ كه یه‌كێتی بنیادیان ده‌نێ. 5-قازانجی چاپه‌مه‌نیی یه‌كێتی. 6-ره‌سمی ته‌ئیدی كه‌فاله‌تی دارایی بۆ ئه‌ندامان له موعامه‌له‌ی كه‌فاله‌ت و گرێبه‌ستی نێوان ئه‌ندامه‌كاندا، وه‌ك لایه‌نێك، ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (1%) ی ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرێ كه له گرێبه‌ست یان كه‌فاله‌ته‌كه‌دا ئیقرار كراوه. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر یه‌كێتی سجلی دارایی رابگرێ وه‌ك ئه‌وانه‌ی له یاسای به‌ركاری كۆمه‌ڵه‌كاندا هاتووه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان كه رێكخراوێكه پیشه‌یی و دیموكراتییه له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ، ئه‌م یه‌كێتیه شه‌خسیه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی هه‌یه و داكۆكی له جوتیارانی كوردستان ده‌كات، باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێت و ده‌شتوانێ لق له پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه و لیژنه‌گه‌لیش له مه‌ركه‌زی قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌كانی هه‌رێمدا پێك بهێنێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه له كۆتایی مادده‌ی شازده‌مدا داده‌نرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌كه وبه‌م شێوه‌یه‌ی ده‌خوێندرێته‌وه: 3/وه‌زاره‌ت به پێی رێنمایی تایبه‌ت هه‌موو پێداویستیه‌كی په‌روه‌رده‌یی وه‌ك كه‌لوپه‌ل (اثاث) و كتێب وله‌وازمی قوتابخانه‌یی و شتی دیكه‌ی له‌و جۆره بابه‌تانه ڕه‌نێودێنێ و فه‌راهه‌میان ده‌كا.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه له كۆتایی مادده‌ی پازده‌مدا داده‌نرێ وده‌بێته بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌كه و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: 3/هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماجستێر و دكتۆرا ئه‌وانه‌ی له مه‌سله‌كی ته‌دریس له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كارده‌كه‌ن، هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی هاوشانه‌كانی خۆیان كه له زانكۆكان كارده‌كه‌ن، هه‌یه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كێتیی بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه تێده‌كۆشێ: 1-بۆ ریشاژۆكردنی فیدراڵیه‌ت تێده‌كۆشێ و پاڵپشتی له ئه‌زموونی دیموكراسی و ده‌زگاكانی ده‌كات له كوردستانی عێراقدا. 2-جه‌ماوه‌ری جوتیاران له هه‌رێمدا رێك ده‌خاو رێزه‌كانیان یه‌ك ده‌خاو بارودۆخی ژین و ژیارییان چاكتر ده‌كا و سه‌ویه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیان باڵاتر ده‌كا و له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ی نێوانیاندا گیانی هاوكۆمه‌كی و برایه‌تی و دیموكراتی فراژوو ده‌كا و له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كاندا توندرۆیی ده‌بیزێ و نایهێلێ. 3-دنه ده‌دات جوتیاره ئاواره و راگوێزراوه‌كان بگه‌رێنرێنه‌وه دیهات و گونده‌كانی خۆیان و ئه‌و كێشه و پێ لێ درێژكردنانه‌ش كه به‌هۆی كۆچكردنی ناوخۆ و له ئه‌نجامی بارودۆخی لاوه‌كیدا روویان دا‌و دوچاری هه‌رێم بوو بوون چاره‌سه‌ریان بكات. 4-رۆڵه‌كانی جوتیاران هان ده‌درێن بچنه قوتابخانه و په‌یمانگه‌و كۆلێجه پیشه‌ییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی خۆیاندا سوودیان لێ وه‌ربگیردرێت. 5-جوتیاران رێنمایی ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێكی ئه‌وتۆ سوود له سامانی ئاو وه‌ربگرن كه له‌گه‌ڵ باری ئابووریی هه‌رێمدا بلوێ. 6-جوتیار به ئاوه‌زدێنێ (توعیه) و دنه‌یان ده‌دا جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌رگای خۆرسك بپارێزن و به‌ره‌و چاكتری ببه‌ن تا رووه‌كی رووپۆشی كوردستان زامن ببێ و، راوكردنیش به جۆرێك پێك بخه‌ن كه په‌له‌وه‌ر و گیانله‌به‌رانی ده‌گمه‌ن پارێزراو بن. 7-بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێندواری تێ ده‌كۆشێ و بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر هاوبه‌شی ده‌كات. 8-جوتیاران دنه ده‌دات كه كارگه‌ی بچوك بچوك دابمه‌زرێنن تا ئه‌و به‌رووبوومه‌ی له فرۆشتن زیاده‌یه و ماوەتەوە سه‌نعه‌تكاریی بكه‌ن، هه‌روه‌ها دنه‌ی دامه‌زراندنی پیشه‌سازی خۆراكیش ده‌دات. 9-جوتیاران دنه ده‌دات و حاڵیان ده‌كات كه زیاد كردنی رادده‌ی ره‌نێوهاتی مەزراکان زەروورە و پێوستیشە راددەی رەنێوهاتی (الانتاجیه)یه‌كه‌ی كشتوكاڵی زیاتر بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته پله‌ی مامناوه‌ند (المعدل)ی جیهانی. 10- جوتیاران و كه‌رتی تایبه‌ت (القطاع الخاص) دنه‌ده‌دات كه شیركه‌تی تایبه‌ت بۆ ره‌نێو هانین (انتاج)و تۆوی چاككرا و مسۆگه‌ر كردنی كۆگای ساردكارو كه به‌روبوومی كشتوكاڵی تێدا بپارێزێ، دابمه‌زرێنن. 11- جوتیاران دنه ده‌دات كه كشتوكاڵی شوشه به‌ند ره‌نێوبهێنن و، له به‌راوه‌كاندا دێبه‌بەرو بێستان زووتر بكه‌ن و، له دێمه‌كاره‌كانیشدا هه‌ر جێگایه‌ك له‌بار بێ بۆ ره‌زی مێو دارمێوی لێ بنێژرێ. 12- جوتیاران دنه ده‌دات كه مه‌كینه سازی نوێ له كشتوكاڵدا بهێننه مه‌یدانی كار و، له هه‌ردوو به‌شی رووه‌كی و ئاژه‌ڵداریدا رێگا و شێوازی به‌هره‌مه‌ندی به‌ره‌و چاكتری کردن بخه‌نه كار. 13-له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا به هاوده‌نگی كۆشش ده‌كات بۆ فه‌راهه‌مكردنی ڕێگا و شێوازی ئه‌وتۆ كه به بازارگه‌یاندن و فرۆشتنی داهاتی جوتیاران مسۆگه‌ر بكات. 14-شتێكی پێویستیشه كه به هاوكاری و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا پێكه‌وه كێلگه‌كانی كشتوكاڵ و له‌وه‌رگا خۆرسكه‌كان له مین پاك بكاته‌وه. 15-بۆ فه‌راهه‌مكردنی شێواز و ئامرازی نوێ له‌ناو بردنی ده‌ردو به‌ڵای كشتوكاڵی له هه‌ردوو بواری روه‌كی و ئاژه‌ڵیدا كۆشش ده‌كات. 16-له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومییه‌كاندا هه‌وڵ ده‌دات كه ئه‌و لێژنانه‌ی له كاتی زه‌رووردا ساز ده‌درێن و یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانه‌وه هه‌یه، نوێنه‌ری یه‌كێتیی جوتیارانیشی تێدابن.
مادده‌ی بیست و سێ:
مادده‌ی بیست و سێ: ده‌شێ له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه كۆنگره‌یه‌كی لاوه‌كی (استثنائی) ببه‌سترێ: 1-به بڕیارێكی هۆدار له لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامامنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه. 2-به داواكاریه‌كی نووسراوی هۆدار كه له لایه‌ن دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه، ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بكرێت. پێویسته له‌م باره‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی پێشكه‌شكردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) بانگێشت بۆ سازدانی كۆنگره كه ده‌ربكات. 3-بڕیاری كۆنگره به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێن.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: 1-كۆنگره باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له یه‌كێتی جوتیاراندا و له (سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌سڵی و یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ده‌سته‌كانی لقی پارێزگاكان و لیژنه‌گه‌لی هه‌ڵبژێردراوی قه‌زاو ناحیه) پێك دێت بۆ سازدانی كۆنگره. 2-كۆنگره سێ ساڵ جارێك به بڕیاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و بانگهێشتێ كه سه‌رۆك ده‌ری دێنێ ساز ده‌درێت و (نیصاب) یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامنی كۆنگره دێته جێ. 3-ئه‌گره له حاڵه‌تێكدا (نیصاب) نه‌هاته‌جێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا، دوای (15) رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له هه‌مان جێگه‌و هه‌مان كاتدا ئه‌نجام ده‌درێ و له‌م باره‌دا (نیصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان دێته‌جێ، ده‌نا ئه‌گه‌ر نه‌هاته‌جێ ئه‌وا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له ده‌سته‌واژه‌كانی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1/هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2/سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ژمێریار و ته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 4/نه‌قیب: نه‌قیبی ژمێریار و ته‌دقیقكاران. 5/تۆمار: ئه‌و تۆماره تایبه‌تییه‌ی سه‌ندیكایه كه بۆ ناونیشان نووسینی ئه‌ندامه‌كانی ئاماده‌كراوه. 6/پیشه: هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌ی ژمێریاری و ته‌دقیقكردنه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: ئه‌نجومه‌ن، ئه‌م كاره تایبه‌ت بە خۆیانه‌ی خۆی هه‌ڵده‌سووڕێنێ: 1/بۆ هێنانه دیی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دا. 2/پێشنیار بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاكه پێشكه‌ش ده‌كا. 3/بڕیاره‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی ده‌خاته‌كار. 4/خزمه‌تگوزاره‌كانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و مووچه و ته‌رقیه‌یان دیار ده‌كا. 5/سه‌یری داواكارییه‌كانی له سه‌ندیكادا خۆنوسین (الانتماء الی النقابه) ده‌كا و، وه‌رگرتنی ئه‌ندامانیش ئیقرار ده‌كا. 6/له حاڵه‌تێكدا، نه‌قیب، نوێنه‌رایه‌تیی سه‌ندیكا، له لیژنه ره‌سمیيه‌كان و هی دی دا نه‌كا، ئه‌وه له‌و باره‌دا، ئه‌نجومه‌ن كه‌سێكی دیكەی بۆ داده‌نێ. 7/هه‌ر مه‌سه‌له و شكاتێكی له لیژنه تایبه‌تكاره‌كانه‌وه بۆ بێت هه‌واڵه‌یان ده‌كا. 8/ده‌ربارەی یاساكاری و پلان دانان و به‌رنامه‌ی ئیداری له هه‌رێمدا، له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌وه به‌شداری ده‌كا. 9/بۆ وه‌دیهانينی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه, لیژنه‌گه‌لی فه‌رعی پێك ده‌هێنێ. 10/بوجه ته‌یار و ئامادە ده‌كا و ژمێركارێكی یاسايیش بۆ ته‌دقیقكردنی سه‌ر حساب داده‌مه‌زرێنێ. 11/له چوارچێوه‌ی نیاز و مه‌به‌ستی سه‌ندیكاكه‌دا، به‌موڵك كردنی دارایی و زه‌وی وزارو، قبوڵكردنی به‌خشش (هبات) و ده‌سنگه (المنح) و شه‌رتوشرووتی قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌ک دارایی، هه‌مووی ئیقرار ده‌كا. 12/بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كاريی پێویست به‌جێ دێنێ. 13/سه‌یری داواكاریی ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی نه‌قیب و، نوێنه‌ری نه‌قیب و، هه‌ر ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌ن دەكا و ده‌یبڕێته‌وه، به مه‌رجێ، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتێدا بخرێته به‌رده‌می. 14/به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان (الجمعیات)، یانه‌كانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌با. 15/هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به نه‌قیب یا به سه‌رۆكانی لقه‌كانی ده‌دات. 16/ به‌ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌خشش له‌لایه‌نه بیانییه‌كان قبوڵ ده‌كا.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جی ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنریته‌وه: 1. له‌كاتی غایب بوونی سه‌رۆك، جێگره‌كه‌ی شوێنی دگرێته‌وه‌و له كاتی غایب بوونی سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی پایه‌ی سه‌رۆك به یه‌كێك له وه‌زیره‌كان ده‌سپێردرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵده‌ستێت به دیاریكردنی به‌رزترین تێكڕای سوود، یان تێكڕای سوودی بنه‌ڕه‌ت و رسومات و عموله‌كان به ره‌چاو كردنی كێبڕكێ له‌نێوان سه‌رچاوه‌كانی راكێشانی مایه، یان هه‌ر سوودێك، یان ده‌سكه‌وتێك، یان داهاتێكی تر كه‌وا شایسته ده‌بێت، یان كه‌ڵه‌كه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ر مایه‌یه‌ك كه راده‌كێشرێت، یان هه‌ر قه‌رزێكی گه‌ره‌نتیكراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش ملكه‌چ نابێت بۆ هیچ به‌رزه تێكڕایه‌ك، یان هه‌ر كۆتێكی تری هاتوو له هه‌ر یاسایه‌ك، یان پێڕه‌وێك، یان رێنماییه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا له‌كاتی به‌ستنی رێككه‌وتننامه‌كه.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی پلاندانان بڕی مایه راكێشراوه‌كه بۆ پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه خه‌رج بكه‌ن، دوای راستاندنی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا تووشی كه‌مئه‌ندامبوونی له‌ش بوون، خانه‌نشین ده‌كرێن: 1. ئه‌گه‌ر پله‌ی زه‌بوونيی، به پێی راپۆرتی پزیشكی كه له لایه‌نێكی پسپۆره‌وه ده‌رچووبێ (50%) یان زیاتر بێ. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی دیوی ده‌ره‌وه‌ی له‌شی له ده‌ست دابێ، سا پله‌ی زه‌بوونیی هه‌رچه‌نده ده‌بێ ببێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی یانزده‌یه‌م بۆی ده‌بێته بڕگه‌ی (3) (سه‌رۆك بۆی هه‌یه ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیر قه‌بووڵ بكات).
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی له تێكرای ئه‌ندامانی سه‌ندیكا پێك دێ، ئه‌وانه‌ی هه‌موو پابه‌ندییه‌كی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردوه به باڵا ترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكا ده‌ژمێردرێ، هه‌ر به سێ ساڵ جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگهێشتی نه‌قیب له ناوه‌ندی سه‌ندیكا كۆ دبێته‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و شه‌ش ئه‌ندام و دوو‌و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌وانه‌ی زۆرترین ده‌نگیان به ده‌ست هێناوه، وه نیساب به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی نیساب دوای پانزه رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ، وه به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان نیساب به ته‌واو داده‌نرێ. وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی پێشوو بۆ خولێكی تریش به‌به‌رده‌وام له كاره‌كانی خۆی داده‌نرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: 1. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی نۆیه‌م ده‌بێته بڕگه‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیرێك به ناوی (وه‌زیری كاروباری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) ئیش و كاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌گرێته ئه‌ستۆ. 2. بڕگه‌ی (أ) ده‌بێته دووه‌م و برگه‌ی (ب) ده‌بێته (سێیه‌م) له مادده هه‌مواركراوه‌كه‌دا.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌كرێ به وه‌فدچوو له غه‌یری ئه‌و ئوتێله دابه‌زێ كه بۆ جۆری ئه‌و ته‌رخان كراوه له كاتی سه‌فه‌ر كردنیدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی ئیش (مجموعه العمل) كه ره‌وشه‌كه‌ی وا ده‌خوازێ له یه‌ك ئوتێلدا دابه‌زن به‌و هۆیانه‌ی كه وه‌زیر یان سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌ند یان ئه‌وه‌ی رایده‌سپێرن پێی قایل بن.