أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م : ئه‌نجومه‌نی راۆیژكاری وه‌زاره‌ت پێك دێت له: 1- وه‌زیر : سه‌رۆكه. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت : جێگری سه‌رۆكه. 3- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كان ـ ئه‌ندامه ـ به‌مه‌رجێ پله‌ی له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ 4- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ژینگه ـ ئه‌ندامه ـ به‌مه‌رجێ پله‌ی له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ 5- راوێژكاران، به‌مه‌رجێ له سێ كه‌س زیاتر نه‌بن ــــــــــــ ئه‌ندامن. 6- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه ــــــــــ ئه‌ندامن. 7- هه‌ر شاره‌زایه‌كی پسپۆڕ،كه وه‌زیر، له ناو وه‌زاره‌ت یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه ده‌ستنیشانی بكات ــ ئه‌ندامه دووه‌م:ئه‌نجومه‌ن، ده‌رباره‌ی ئه‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه (ڕاوێژ) پێشكه‌ش ده‌كا: 1-رێكخستنی سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با ودانانی پلانه ستراتیجیه‌كان. 2- رێكخستنی وه‌به‌رهێنان له بواری كاره‌بادا. 3- له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیروبه‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ت،كریێ كاره‌با دیارده‌كرێ، به‌مه‌رجێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م :
مادده‌ی پێنجه‌م : یه‌كه‌م: ئه‌ركوفرمان و ئیشی تایبه‌تی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه،به په‌یره‌وێك دیارده‌كرێن. دووه‌م:وه‌زیر، بۆی هه‌یه،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی،یان به‌ش، یان هۆبه،له پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا به‌پێی پێداویستی ئیشه‌كانیان،له كاتی پێویستدا،بكاته‌وه یان لێكیان بدات،یان پووچه‌ڵیان بكاته‌وه. سێیه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وبه‌ش وهۆبه‌ی نوێ بكاته‌وه، یان تێكه‌ڵاویان كات، یان پووچه‌ڵیان بكاته‌وه، له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وبه‌پێی پێداویستی كاره‌كانی.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیر،بۆی هه‌یه رێككه‌وتن،له‌گه‌لأ كۆمپانیا نیشتمانی و بیانییه‌كاندا، له‌باره‌ی پرۆژه‌كانی كاره‌باوه،ببه‌ستێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م:كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێت كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و،لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌ركردنییه‌وه ده‌خرێته‌كارو، له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه له‌م یاسایه‌دا ماناكانی به‌رامبه‌ریانه له‌م یاسایه‌دا: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم چواره‌م: بریكار: بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: هاوكاری وه‌زیر ده‌كات له جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ت و پلانی وه‌زاره‌ته‌كه و سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌كات كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. دووه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، به ئه‌زموون و لێهاتوو بێت، ئه‌و كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه بریكار پێی ده‌سپێرێ. سێیه‌م: بنكه‌ی مه‌شق و په‌ره‌پێدانی دارایی و كارگێری و ئابووری: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و شاره‌زاو پسپۆر بێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌سته‌ی راوێژكاران: ده‌سته‌كه له‌م چوار راوێژكاری به ئه‌زموون و پسپۆڕ پێك دێت كه لانی كه‌م بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆییان له‌م پسپۆڕییانه‌ی خواره‌وه‌دا به‌ده‌ست هێنا بێت: 1ـ كاروباری كارگێری و دارایی 2ـ كاروباری بانق 3ـ كاروباری ئابووری و بازرگانی 4ـ راوێژكار له كاروباری یاسایی
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن: 1- له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نێك به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر پێكده‌هێنرێت و، هه‌ریه‌كه له‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی تێدا ده‌بن: أ ـ بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌ندام ده‌بێت ب ـ راوێژكاره‌كان ئه‌ندام ده‌بن ج ـ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌ندام ده‌بن د ـ هه‌ر پسپۆرێك له‌ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، كه وه‌زیر بیه‌وێ له كاتی پێویستدا داوای هاوكاری لێ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ. 2ـ ئه‌نجومه‌ن گفتوگۆی پلانه گشتییه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت و په‌سند كردنی و، به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و، سیاسه‌تی دارایی و ئابووری پێشنیاز ده‌كات و، گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرته خولاوخوله‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه ده‌كات كه رێگری له ره‌وتی كاره‌كانیدا ده‌كه‌ن و، چاره‌سه‌ری به‌كرداریان بۆ پێشنیاز ده‌كات و، له پڕۆژه‌ی یاسا و پێڕۆ و ئه‌و رێنماییانه‌ش ده‌كۆڵێته‌وه كه پێوه‌ندییان به ئیشه‌كانییه‌وه هه‌یه و رای خۆیشی له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێك ده‌دات كه پێش چاوی ده‌خرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دیوان: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و شاره‌زا و پسپۆر بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بودجه: به‌رپرسیارێتی پلاندانان ده‌گرێته ئه‌ستۆو بودجه‌ی هه‌رێم ئاماده ده‌كات و، له پێكهاته و قۆناغه‌كانی بودجه‌ی گشتی و به‌شه‌كانی ده‌كۆڵێته‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاری به‌رایی(الاولی)له‌سه‌ر هێزی كار(میلاك)ی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم ده‌دات و، پشتیوانه‌ی پاره‌ی پێویستیان بۆ زامن ده‌كات و، رای خۆی له‌سه‌ر یاسا جۆربه‌جۆره‌كانی دارایی ده‌رده‌بڕێت و توێژینه‌وه‌و، لێكۆڵینه‌وه‌ی شیكاری (التحلیلیه) له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی و بودجه‌ی به‌رده‌ست(الجاریه) به‌پێی شێوازه‌كانی پلاندانان ئه‌نجام ده‌دات و، رێنمایی بۆ جێبه‌جێ كردنی بودجه ده‌رده‌چوێنێ و، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیش سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری گشتی: سه‌رپه‌رشتیی (السیوله)ی نه‌ختینه‌ی خه‌زینه‌ی گشتی و چۆنێتی ده‌سكاریكردنی بۆ جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی گشتیی هه‌رێم به هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه به‌شی به‌رده‌ست(الجاری)و به‌شی وه‌به‌رهێنان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی سیسته‌می ژمێریاری گونجاو بۆ رێكخستنی لایه‌نی دارایی ئه‌نجامه‌كانی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و، كۆنتڕۆڵی ژمێریاریه‌تی ده‌سكاریكردنی دارایی له‌سه‌ر هه‌موو یه‌كه جێبه‌جێكاره‌كان داده‌نێت و، روونكردنه‌وه‌كانی ژمێریاریه‌تی بۆ یه‌كه‌كانی كه‌رتی حكومی كه له مه‌ركه‌زه‌وه پاره‌دار ده‌كرێن، دیار ده‌كات و، ئه‌نجامه‌كانی به‌پێی ئوسووڵی ژمێریاریه‌تی ده‌خاته به‌رچاو وسیسته‌مه‌كانی چاودێری ناوخۆ له‌سه‌ر ده‌سكاریكردنی ئه‌موالی گشتی په‌ره‌پێده‌دات و پێداویسته‌كانی سه‌ركه‌وتنیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات و سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنیان ده‌كات چاودێری كردنی خه‌رجی رابوردوو و خه‌رجی پاش ئه‌ویشه‌وه. له‌و سه‌رپێچییه داراییانه‌ش ده‌پێچێته‌وه كه جێبه‌جێكردنیان به وه‌زاره‌ته‌كه ده‌سپێردرێت. به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیش سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنابێت و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری یاسایی: لێكدانه‌وه‌ی حوكمه داراییه‌كان و یاسا به‌ركاره‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ و، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی یاسا و، پێڕۆكان ده‌كات و، راو راوێژی خۆیشی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له یاساییانه ده‌دات كه پێوه‌ندییان به كاروباری خزمه‌تی مه‌ده‌نی و داراییه‌وه هه‌یه كه فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمه‌وه ده‌یخه‌نه به‌رده‌م وه‌زاره‌ت، هه‌روه‌ها شێوه‌ی یاسایی بۆ گرێبه‌ست و ئه‌و پڕۆژه یاسا و پێڕۆ و رێنماییانه بۆ به‌رده‌م دادگاكان ئاماده ده‌كات كه پێوه‌ندییان به ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی له یاسادا به‌ده‌ست هێنا بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌نێك سه‌رپه‌رشتیی په‌یمانگه‌كه ده‌كات پێی ده‌ڵێن: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت. 1- جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ...... سه‌رۆكه. 2- گه‌وره‌ترین (كۆنترین) دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه .... جێگره. 3- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم ... ئه‌ندامه. 4- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكاری دادوه‌ری ... ئه‌ندامه. 5- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكاری دادی ... ئه‌ندامه. 6- سه‌رۆكی داواكاری گشتی (الادعاء العام) ... ئه‌ندامه. 7- عه‌میدێك له‌عه‌میده‌كانی كۆلیجه‌كانی یاسا له‌هه‌رێمدا كه وه‌زیری فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ست نیشانی ده‌كا به‌پێی راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد... ئه‌ندامه. 8- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگه‌كه به‌پێی راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد.... ئه‌ندامه و بڕیارده‌ره. 9- نه‌قیبی پارێزه‌رانی كوردستان .... ئه‌ندامه. دووه‌م: ئه‌ركوفه‌رمانی سه‌رۆك، له‌كاتی پێوارییدا (غیاب) ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی جێگره‌كه‌ی.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، لانی كه‌م مانگی یه‌ك جار كۆده‌بێته‌وه و، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، یان سیان له‌ئه‌ندامه‌كانی بۆیان هه‌یه له‌كاتی پێویستدا داوای كۆبوونه‌وه بكه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش به‌ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی كۆده‌بێته‌وه و، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه‌یان ده‌یباته‌وه كه ده‌نگی سه‌رۆكی له‌گه‌ڵه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتیی گشتی په‌یمانگه‌كه ده‌كات. دووه‌م: پلان، بۆ رێكخستنی كاروبار‌و، په‌ره‌پێدانی په‌یمانگه‌كه و، سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێ كردنیان پێشنیاز ده‌كات. سێیه‌م: له‌سه‌ر ئه‌ساسی بڕوانامه و لێهاتوویی و نمره و ده‌ستپاكی كه‌مه‌رجی یاسایین بۆ قبوڵكردن، ژماره‌ی داواكراو له‌و قوتابیانه‌ی پێشكه‌شیان كردووه بۆ په‌یمانگه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێت. چواره‌م: تاكه تاكه‌ی به‌رنامه‌ی تیۆری و ته‌تبیقی بۆ خوێندن داده‌نێ و، ده‌رسه‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كات. پێنجه‌م: واده‌ی ده‌ست پێكردنی خوێندن و كۆتایی هاتنی خوێندن و ده‌ستنیشانكردنی وه‌رزه‌كانی خوێندن و ماوه‌كانیان و، ماوه‌ی پشووه‌كانیش دیاری ده‌كات. شه‌شه‌م: رێساكانی تاقیكردنه‌وه‌و، واده‌كانیان و، چۆنییه‌تی رێكاره‌كان و موراقه‌به‌ی ره‌وشی تاقیكردنه‌وه‌كان داده‌نێ. حه‌وته‌م: ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان ئیقرار ده‌كات. هه‌شته‌م: به‌پێی ئیحتیاجی و، به‌پێی مامناوه‌ندی (معدل) نمره‌كانی ته‌واو كردنی په‌یمانگه‌كه و، به‌پێی ئاره‌زووی قوتابی، سه‌ركه‌وتووه‌كان ته‌سنیف ده‌كات كه‌ببن به دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاریی گشتی. نۆیه‌م: رێساكانی زه‌بتی (الانچباگیه) بۆ قوتابیانی په‌یمانگه‌كه داده‌نێ. ده‌یه‌م: پێڕۆی ناوخۆی په‌یمانگه‌كه داده‌نێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئیداره‌ی په‌یمانگه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌مه‌رجێ قازی بێت له‌سنفی یه‌كه‌م، به‌فه‌رمانی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت له‌سه‌ر (پێشنیازی وه‌زیری داد دوای راگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا) به‌مه‌رجێ سیفه‌تی قازێتییه‌كه‌ی بۆ بمێنێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگه‌كه ئه‌م ئه‌ركوفرمان و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاروباری زانستی و ئیداری و دارایی په‌یمانگه‌كه. دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن. سێیه‌م: نواندنی په‌یمانگه‌كه، له‌به‌رده‌م ده‌سته ره‌سمییه‌كان و ناره‌سمییه‌كاندا. چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرت له‌باره‌ی ره‌وشی خوێندنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه. پێنجه‌م: هه‌ر ئیشێكی دی كه ئه‌نجومه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پێ بدات.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی له‌په‌یمانگه وه‌رده‌گیرێت و ئاماده‌كرێت بۆ قازێتی یان بۆ ئه‌ندامی داواكاری گشتی، پێویسته ئه‌مانه‌ی هه‌بێت: 1- پێویسته جنسییه‌ی عێراقی بێت و، شایانی ته‌واوه‌تی هه‌بێت. 2- هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌خوێندن و به‌نووسین به‌ره‌وانی بزانێت. 3- پێویسته ره‌وشت و ناوبانگی باش بێت و، به‌جینایه‌تی ده‌سه‌نقه‌ستی غه‌یره سیاسی یان به‌جونحه‌ی ئابڕوه‌به‌ر حوكم نه‌درابێ و، له‌وه‌پێش له په‌یمانگه ده‌رنه‌كرابێ ته‌نیا مه‌گه‌ر به‌نه‌خۆشییه‌كی ناچاری و سه‌لمێنراو به‌راپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكیی ره‌سمی له‌به‌ر هۆی ناچاری. 4- ده‌بێ له‌هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشی و كه‌مئه‌ندامییانه سه‌لامه‌ت بێ كه رێگه‌ی ئیشه‌كه‌ی لێ ده‌گرن. 5- ده‌بێ له زانكۆیه‌كی عێراقی یان له زانكۆیه‌كی بڕواپێكراوه‌وه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی وه‌ده‌ست هێنابێ، به‌مه‌رجێ خوێندنی تێدا رێك و پێك بێت و، له (باشه)ش كه‌متر نه‌خه‌مڵێنرابێ . 6- ته‌مه‌نی له (40) ساڵ زیاتر نه‌بێ. 7- ده‌بێ بۆ ماوه‌ی (8) ساڵ به‌كردار له‌ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد، یان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، یان دادگاكانی په‌یوه‌ست به‌وان كاری كرا‌و بێت، یان بۆماوه‌ی لانی كه‌م له (8) ساڵ كه‌متر نه‌بێ پارێزه‌رایه‌تی كردبێ یان وه‌زیفه‌یه‌كی یاسایی له‌دایه‌ره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه یاساییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگا حكومییه‌كاندا كردبێ، به‌مه‌رجێ هه‌ر ساڵه‌ی لانی كه‌م (5) ده‌عوای گرتبێ جا ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێری له‌یاسادا هێنابێ، دوو ساڵی له‌و دوو ماوه‌یه بۆ داده‌شكێ و، ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌یاسادا هێنابێ (5) ساڵی بۆ داده‌شكێ، ئه‌و كاركردنه‌ش به‌ر له‌وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كان بوو بێت، یان پاش وه‌رگرتنیان هیچ فه‌رقی نییه. 8- پێویسته حیزبی نه‌بێت یان سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر حیزبی بوو ئه‌وا پێویسته كاتێ بۆ په‌یمانگاكه پێشكه‌ش ده‌كات په‌یوه‌ندی خۆی به‌حیزبه‌وه ببچڕێت. 9- پێویسته له‌تاقی كردنه‌وه‌ی به‌نووسین و به‌زاره‌كیدا له‌و یاسایانه‌دا سه‌ركه‌وێت كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه بڕیاری ده‌دات. 10- پێویسته له‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ركه‌وێت كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه له‌گه‌ڵی ئه‌نجامی ده‌دات. دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له په‌یمانگه‌كه بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن و شیاندن قبوڵ كراون، له‌حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (7، 8)ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌بووردرێن.