أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: مادده‌ی سی و پێنج له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له جێ داده‌نرێت: یه‌كه‌م: دادگا، به‌بێ ئه‌وه‌ی داواشی لێ بكرێ، حوكم ده‌دات به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا كه هه‌موو ده‌عواكه یان به‌شێكی دۆڕاندووه مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تی ئه‌و هه‌نده‌ی كه دۆڕاوه بدات به دژه‌كه‌ی، كه ئه‌ویش پارێزه‌ری هه‌بووه، كه‌سێكیش كه له‌سه‌ر داواكاریی خۆی ده‌عواكه‌ی پووچه‌ڵ كرابێته‌وه، ئه‌ویش (ته‌نها له رووی مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تیه‌وه) حوكمی دۆڕاو ده‌یگرێته‌وه. دووه‌م: دادگا حوكمی مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دیار ده‌كات: 1.رێژه‌ی (10%)ی به‌های حوكم پێ ده‌رچووه‌كه (المحكوم به) به مه‌رجێ له (5000) پێنج هه‌زار دینار نه‌ترازێ. 2. رێژه‌ی (5%)ی به‌های به‌ده‌لی به موڵك كردن به مه‌رجێ له (3000) سێ هه‌زار دینار نه‌ترازێ. 3. له ده‌عواگه‌لی ئه‌حوالی شه‌خصی و ئه‌و ده‌عوایانه‌ش كه به‌هایان دیار نه‌كراوه‌و له‌م ده‌عوا سزاییانه‌شدا كه به مافی مه‌ده‌نی بنبڕ ده‌كرێن، له (100) سه‌د دینار كه‌متر نابێ و له (500) پێنج سه‌د دیناریش ناترازێ. سێیه‌م: دادگا بۆ وه‌كیله‌كانی دایه‌ره‌كانی هه‌رێم له‌و فرمانبه‌رانه‌ی كه به‌پێی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م – 2)ی مادده‌ی نۆزده‌ی یاساكه بۆ مورافه‌عه ده‌نێردرێن حوكمی مزوكرێیه‌كیان بۆ ئه‌دا كه هاوتا بێ له‌گه‌ڵ مزوكرێی ئه‌و پارێزه‌رایه‌تیه‌دا كه حوكمی بردنه‌وه‌ی (كسب) ده‌عوای بۆ ده‌درێ كه ده‌قه‌كه‌ی له بڕگه (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ته‌واوی مزوكرێیه‌كه‌ش (كامل الاتعاب) كه حوكمه‌كه‌ی پێ ده‌رچووه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت: 1.(30%)ی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌یه كه له ده‌عواكه‌دا مورافه‌عه‌ی كردووه. 2. (20%)ی بۆ كارمه‌ندانی دایه‌ره یاساییه‌كان یان به‌شی یاسایی له‌وانه‌ی كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوته‌كه‌یان هه‌یه. 3. باقیمه‌نی مزوكرێیه‌كه به داهاتی گه‌نجینه (خزینه)ی هه‌رێم تۆمار ده‌كرێت.
دووه‌م
دووه‌م: پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌یاساناسان و شاره‌زایان بۆ جێ به‌جێ كردنی ناوه‌ڕۆكی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته پێش ئه‌نجومه‌ن بۆ گفتوگۆ كردن و ڕاده‌ربڕین.
مادده‌ی سی و هه‌شت
مادده‌ی سی و هه‌شت: ئه‌م هه‌یئه‌یه بۆ ئاماده‌كردنی پزیشكی پسپۆر له هه‌موو لقه جۆربه‌جۆره‌كاندا تێده‌كۆشێ و هه‌ولَ ده‌دات پێداویستی زه‌روور بۆ ئه‌و كاره‌ی فه‌راهه‌م بكات به‌پێی تازه‌ترین شێواز‌و موبته‌كه‌ری زانستی.
مادده‌ی سی و نۆ
مادده‌ی سی و نۆ: 1. ئه‌م هه‌یئه‌ته سه‌رۆكێكی ده‌بێ خاوه‌ن بڕونامه‌ی دكتۆرا یان هاوتای دكتۆرا له پزیشكیدا، له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به‌بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێ. 2. سه‌رۆكی هه‌یئه جێگرێكی ده‌بێ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا یان هاوتاكةی له پزیشكیدا، له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ وله كاتی دیارنه‌بوونی سه‌رۆكدا جێگرێتی.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری دادی هه‌رێم . چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی داد. پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی داد.
پێنجەم
پێنجەم: داوا لەحکومەتی فیدراڵی وحکومەتی هەرێم بکرێ کەدەست پێشخەری لە تۆمارکردنی داوا لە دژی دەوڵەت و کۆمپانیاو لایەن و ئەو کەسانەی چەکی قەدەغەکراو و کاڵای دروستکردنی و کەرەستە و پاشکۆکانیان بەرژێمی بەسەرچوو داوە یان نێوانکاری وئاسانکاری بەدەستهێنانیان بۆی کردووە تاکو بەپێی یاسا راوەدوویان بکرێ، ئەمەش بۆ جێ و داوای قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووان بکرێ.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م : پێویسته وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لایه‌نه ده‌ره‌كییه په‌یوه‌ندیداره‌كان، باخچه‌و پارێزراوی سروشتی و سه‌یرانگای گشتی دروست بكه‌ن و ئه‌و شوێنه سروشتیانه بپارێزن كه ڕه‌هه‌ندێكی كه‌لتووریان هه‌یه.
مادده‌ی سی وسێیه‌م
مادده‌ی سی وسێیه‌م : بۆ هه‌موو كه‌س یان لایه‌نێك قه‌ده‌غه‌یه،كارێك بكات ببێته هۆی زیان گه‌یاندن، یان ده‌ستكاریكردنی ڕه‌هه‌نده سروشتی یان جوانی یان كه‌لتووریه‌كانی ئه‌و پارێزراوه سروشتیانه، یان باخچه و سه‌یرانگا گشتیه‌كان.
مادده‌ی سی وپێنجه‌م
مادده‌ی سی وپێنجه‌م : ئه‌مانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه‌ن: یه‌كه‌م : هاوردنی خاشاكه مه‌ترسیداره‌كان كه زیان به مرۆڤ و ژینگه‌ی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نن. دووه‌م : هاوردنی ماده مه‌ترسیداره‌كان بۆ هه‌رێم ته‌نیا به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ده‌بێ. سێیه‌م : تێپه‌ڕینی خاشاك و مادده ترسناكه‌كان به‌ناو هه‌رێمدا ته‌نیا به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ده‌بێ.
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م : هاوردن و به‌كارهێنان و ئاڵوگۆڕكردنی ئاوێته كیمیاوییه قه‌دغه‌ه كراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان به هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراقیه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: ئه‌گه‌ر بۆ دادگا ده‌ركه‌وت پاڵپشت به راپۆڕتی پزیشكی ده‌روونی كه‌وا نه‌خۆش به‌شێوه‌یه‌كی به‌شه‌كه‌یی (نیمچه‌یی) به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی مه‌زه‌نده ده‌كات ئه‌وا بۆی هه‌یه بڕیار بدات به مانه‌وه‌ی له یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ریی داخراودا تاوه‌كو چاكده‌بێته‌وه.
چوارەم
چوارەم: داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وحکومەتی فیدرال بکرێت بۆ پەلە کردن لە دەرکردنی یاسایەن بۆ قەرەبوکردنەوەی زیان لێکەوتووانی لە کۆمەڵکوژی بە تایبەتی زیندووەکانی خاوەن قوربانییەکان و قەرەبوکردنەوەی تاک و ناوچە زەرەرمەندەکان لە ئەنجامی ئەو تاوانانەو بەشداریکردنی کاریگەرانە لە دووبارە بنیاتنانەوەن و پەرەپێدانیان، و تەرخانکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆی.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی به سه‌رۆك و جێگر و سه‌رۆكی وه‌زیر داده‌نرێن، ده‌بی مه‌رجه‌كانی مادده‌ی (21)ی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی/ 1992 یان تێدا بێ، جگه له مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ وه‌زیر كه ده‌بێ گه‌یشتبێته (21) ساڵی ته‌مه‌نی. دووه‌م: وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه كه له بڕگه‌ی (4)ی مادده‌ی (9) ی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1992 دا ناوی خاتووه، لاده‌برێت (ئیلغا) ده‌كرێت."3"
دەیەم
دەیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار بۆبڕیارەدا هاتووە بکەن.
مادده‌ی یانزده:
مادده‌ی یانزده: یه‌كه‌م: نابێ ئه‌ندام به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات ئه‌گه‌ر له‌لانی به‌رزه‌فتكارییه‌وه (الانضباط) ده‌ستدانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ. دووه‌م: برَیار له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتییه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چێ و له كاتی یه‌كسان بوونیشدا به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه.
مادده‌ی چل ودووه‌م
مادده‌ی چل ودووه‌م : یه‌كه‌م : له‌گه‌ڵ سه‌رپێچی نه‌كردنی هیچ سزایه‌كی توند كه له ده‌قی یاساكانی دیكه‌دا هاتبێ، سه‌رپێچی كه‌ری حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و سیسته‌م و ڕێنماییه‌كانی كه به پێی ئه‌وه‌وه ده‌ركراون، به‌به‌ندكردن سزا ده‌درێن بۆ ماوه‌ی له مانگێك كه‌متر نه‌بێت یان به غه‌رامه‌یه‌ك له(150.000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (200.000.000) دووسه‌د ملیۆن دینار پتر نه‌بێت، یان به هه‌ردوو سزاكان سزا ده‌درێت. دووه‌م : له هه‌رجارێك سه‌رپێچیه‌كه دووباره بكرێته‌وه سزاكه دوو به‌رامبه‌ر ده‌كرێته‌وه. سێیه‌م : وه‌زیر یا ڕێپێدراوه‌كه‌ی له‌وانه‌ی كه فه‌رمانه‌كه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت، بۆی هه‌یه غه‌رامه یه‌ك دابسه‌پێنێ له (100.000) سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (10.000.000) ده ملیۆن دینار پتر نه‌بێت، بۆ هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و پێڕه‌و و ڕێنماییه‌كانی به‌و پێیه‌وه ده‌ركراون بكات.
مادده‌ی چل وچواڕه‌م
مادده‌ی چل وچواڕه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌ت پێڕه‌وی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌ندیكا له مانه پێك دێ: 1- ده‌سته‌ی گشتی. 2- ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3- لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط). 4- لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان.
مادده‌ی چل وپێنجه‌م
مادده‌ی چل وپێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای كیمیاگه‌ران. ده‌سته‌ی: ده‌سته‌ی گشتی سه‌ندیكا. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. نه‌قیب: نه‌قیبی كیمیاگه‌ران.