أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: گشت ماف و ماڵ و موڵكی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی له‌وه و به‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و حوكمی ناوخۆییه‌وه له مه‌ڵبه‌ندده به‌سترابوونه‌وه یا پێوه‌ی به‌سترانه‌وه ده‌بنه هی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: 1-ئه‌رك و تایبه‌تكاری و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن. 2- وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا به‌رێوه‌به‌ریه‌تی و به‌ش و لقی نوێ دابمه‌زرێنێ یا بیانخانه پاڵ یه‌كتر.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت له‌م به‌رێوه‌به‌رێتیی یه گشتیانه پێك دێ: 1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌رێوبه‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوبه‌رێتی ئیداره و كاروباری ناوخۆ. ب- به‌رێوبه‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی. ج- به‌رێوبه‌رێتی ژمێریاری. د- به‌رێوبه‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوون. 2- به‌رێوبه‌رێتی گشتی پۆلیس: به‌رێوبه‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه روتبه‌ی له روتبه‌ی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیس له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. ب- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆ له پارێزگاكاندا. ج- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی به‌رگری شارستانی (الدفاع المدنی) له پارێزگاكاندا. د- به‌رێوبه‌رێتی پۆلیسی كاره‌با. ه- به‌رێوبه‌رێتی قوتابخانه‌كانی پۆلیس. 3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئاسایش: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی ئاسایشی پارێزگاكان. ب- به‌رێوبه‌رێتی نیشته ووڵاتی (الاقامه)و پاسه‌پۆرت و سه‌فه‌ر كردن. 4- به‌رێوبه‌رێتی گشتی پۆلیسی سنوور‌و و گومرگ: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه روتبه‌كه‌ی له روتبه‌ی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه: أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی گومرگ له پارێزگاكاندا. ب- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی سنوور له پارێزگاكاندا. 5- به‌رێوبه‌رێتی گشتی ئیداره‌ی ناوخۆ: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌یه‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌رتایی زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و دام و ده‌زگاكانی ئیداره‌ی ناوخۆیی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه. 6-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانیی (الجنسیه و الاحوال المدنیه) به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كانی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانیی پارێزگاكانی هه‌رێمه پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: 1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسیاری یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌جێهێنانی یاسا و په‌یره و رێنماییه‌كانیه‌تی. هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و فه‌رمان و رێنمایانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت كار‌و باره ئیداری و عه‌سكه‌ری و رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوار چێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی تردا هه‌یه بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به یریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یا سه‌رۆكه‌كانی فه‌رمانگه سسه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكه‌كانی وه‌حده ئیدارییه‌كان له هه‌رێمدا بسپێرێ و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره. 2-بریكاری وه‌زاره‌ت: به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر له‌و ئه‌ركانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌دا. 3-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌دهن. 4-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا. 5-پارێزگاره‌كانی هه‌رێم. 6-ده‌سته‌ی پشكنینی ئیداری. 7-ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ. 8-راوێژكاران: وه‌زیر بۆ هه‌ر كارێك كه په‌یوه‌ندی به كار‌و باری وه‌زاره‌ته‌وه هه‌بێ به پێی تایبه‌تكاریان راوێژیان پێ ده‌كا و دامه‌زراندنیان به پێشنیازی وه‌زیر و په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌بێ. 9-دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ. 10-فه‌رمانگه‌ی یاسایی.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی وه‌زاره‌ت به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریی گواستنه‌وه‌یه به شێوازی جیاجیای هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریی گه‌یاندن به كه‌ناڵه‌كانی بیندراو و بیستراو و خوێندراوه‌یه‌وه، به چه‌شنێك كه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی قۆناغی بووژانه‌وه‌دا بگونجێت كه هه‌رێم له ئاسته جیاكاندا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هاوشان رۆیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و نوێكارییه‌ی كه ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه له سه‌ر ئاستی جیهاندا ده‌یبینن و سوود وه‌رگرتن له ته‌كنیكی نوێ له‌م بواره‌دا. ئه‌م ئه‌ركانه‌ش به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت: یه‌كه‌م: دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌خانه مه‌ده‌نییه‌كان له هه‌رێمدا و به‌ڕێوه بردن و سه‌رپه‌رشتی كردنیان به پێی پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی كه له لایه‌ن رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی (ICAO) و پێوه‌ری خۆماڵییه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێن. دووه‌م: دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی تۆڕه‌كانی (ترام وای) له شاره‌كانی هه‌رێمدا و تۆڕه‌كانی هێڵی ئاسن له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمدا و گرێدانی به ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. سێیه‌م: دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی هه‌موو جۆره‌كانی (تیرمیناڵ) له شاره‌كانی هه‌رێمدا و به كرێدان و سه‌رپه‌رشتی كردنیان به گوێره‌ی مواسه‌فاتی پێشكه‌وتووی جیهانی و وه‌رگرتنی كرێ و ره‌سمی یاسایی. چواره‌م: مسۆگه‌ر كردنی به‌ڕێوه‌بردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌مه‌كانی په‌یوه‌ندیی جێگیر و نێوده‌ست (به‌ته‌ل و بێته‌ل). پێنجه‌م: دروست كردن و رێكخستن و په‌ره‌پێدانی بنكه‌كانی پۆسته و ده‌ركردنی پوولی پۆسته و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی پۆسته به به‌كار هێنانی سیسته‌مه‌كانی پۆسته‌ی ئاسایی و خێرا (سه‌رزه‌وی و ئاسمانی) له ناوخۆی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا. شه‌شه‌م: دروست كردن و فراوان كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی وێستگه‌كانی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی به گوێره‌ی رێڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تی و دابین كردنی ئامێر و كه‌ل و په‌لی پێویست. حه‌وته‌م: به‌خشینی مۆڵه‌ت به تێكڕای بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ی زه‌وینی و ئاسمانی و گه‌یاندن و پۆسته بۆ كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنی ناوخۆ و بیانی و به‌دواداچوونیان به پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه له نێوانی وه‌زاره‌ت و ئه‌و كۆمپانیایانه مۆر ده‌كرێن و ناشكرێ وه‌زاره‌ت هیچ مه‌رجێك قبووڵ بكات كه ببێته مایه‌ی قۆرخ كردن. هه‌شته‌م: رێكخستن و ته‌رخان كردنی له‌رینه‌وه‌كانی به‌كار هاتوو له سیسته‌مه‌كانی گه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگدا له چوارچێوه‌ی سنووری هه‌رێمدا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار. نۆیه‌م: رێكخستن و په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و تۆڕی ئینته‌رنێت له هه‌رێمدا و سه‌رپه‌رشتی كردنیان. ده‌یه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی نووسینگه‌كانی گواستنه‌وه له نێویانیشاندا نووسینگه‌كانی گواستنه‌وه له تێكڕای ده‌روازه‌كانی سنووری هه‌رێم و وه‌رگرتنی كرێ و ره‌سم و به‌كار هێنانی (مه‌نه‌فێست) به پێی یاسا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداردا. یازده‌م: مه‌شق پێ كردن و شیاندنی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا. دوازده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی فیدرالدا بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه ستراتیژییه‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگایه‌كانی هه‌رێم ده‌بنه به‌شێك له رووبه‌ری جوگرافیاكه‌ی و وه‌زاره‌تیش له ئاماده كردنی دیزاینه‌كان و تێكڕای قۆناغه‌كانی جێبه‌جێ كردن و وه‌گه‌ڕخستن و چاك كردنه‌وه له چوارچێوه‌ی سنووری هه‌رێمدا به‌شدار ده‌بێت. سیانزده‌م: هانی وه‌به‌رهێنان له بواره‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم له‌م بواره‌دا دیاری ده‌كات.
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له دوای نه‌وه‌ت رۆژ له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چل و پێنجه‌م
مادده‌ی چل و پێنجه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی چل و چواره‌م
مادده‌ی چل و چواره‌م: له‌كارخستنی یاسای پاراستنی مافی دانه‌ری عێراقی ژماره (3)ی ساڵی 1971 و هه‌مواركردنه‌كانی له هه‌رێمدا.
مادده‌ی چل و سێیه‌م
مادده‌ی چل و سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زیر رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی چل و دووه‌م
مادده‌ی چل و دووه‌م: ماوه‌ی پاراستنی كاره فۆتۆگرافیه‌كان و ئه‌وانه‌ی هاوشێوه‌یانن (15) پازده ساڵه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه سپاردن ده‌یگرێته‌وه ڕه‌تیكرده‌وه پابه‌ندییه‌كه‌ی به سپاردن جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا پێویسته له سه‌ر دادگا به غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت حوكمی بدات. دووه‌م: ئه‌وه‌ی غه‌رامه‌كه ده‌دات له جێبه‌جێكردنی پابه‌ندبوونی به سپاردن نابوردرێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م وه‌زاره‌ته، ئاڕاسته‌كردنی بزاڤی پیشه‌سازی و، به‌ره‌وچاكترگۆڕین و فراژوكردنی ( تگویر وتنمیه) كه‌رتی پیشه‌سازیی گشتی و كه‌رتی تێكه‌ڵ و كه‌رتی تایبه‌ت له‌هه‌رێمدا، له‌بواری سه‌نعه‌تكاریی (ته‌حویلی و ته‌ركیبی و مه‌عریفی)و ده‌ستكرددا، ده‌گرێته ئه‌ستۆو، بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌كه‌وێته كار:- یه‌كه‌م: له‌چوارچێوه‌ی پلانگه‌لی فراژوكاریی(تنمیه) له هه‌رێمدا، سیاسه‌تی (ته‌صنیع) پێشنیاز ده‌كاو، ئامانج و(موئه‌ششه‌رات) بۆ كه‌رته‌كانی تایبه‌ت داده‌نێ. دووه‌م: پلانگه‌لی ساڵانه‌و، مامناوه‌ندو، پلانگه‌لی ماوه دوور، بۆ كه‌رته‌پیشه‌سازییه‌كان ئاماده ده‌كا. سێیه‌م: لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌ڵكی (الجدوی ) هونه‌ری و ئابووری، بۆ پرۆژه پیشه‌سازییه‌كان ئاماده‌ده‌كاو، پێشنیازیش ده‌كا، ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه له پلانگه‌لی فراژوكاریی هه‌رێمدا تۆمار بكرێن. چواره‌م: پرۆژه‌گه‌لی پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاریی بڕیاردراو جێبه‌جێ ده‌كات. پێنجه‌م: سه‌رپه‌رشتی بزاڤی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و رێنماییشیان ده‌كاو، ئه‌نجامگه‌لی به‌جێهێنانی پلانه‌كانیش، له‌ڕووی چه‌ندێتی و چۆنێتییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و ڕێگاچاره‌ی له‌باریشیان بۆ ده‌دۆزێته‌وه‌و، ڕه‌نێوهاته‌كانیشیان ( منتوجاتها) ده‌پارێزێ. شه‌شه‌م: دوای ئاماده‌كردنی دیراسه‌ت له‌سه‌ر كه‌ڵكی (جدوی) هونه‌ری و ئابووریی پرۆژه، ئه‌وجا، ئیجازه‌ی دامه‌زراندنی پرۆژه‌گه‌لی پیشه‌سازی، یان به‌رفراوانكردن و گۆڕینی مه‌به‌سته‌كانیان ده‌دا. حه‌وته‌م: ریقابه‌ی چۆنێتیی ره‌نێوهاته پیشه‌سازییه‌كان( المنتجات الصناعیه) به‌جۆرێ ده‌كا، كه له‌گه‌ڵ مواسه‌فاتی به‌ركاری جیهانیدا چونیه‌ك زامن بێ، ئامۆژگاری و رێنماییش ده‌رباره‌ی چاكتركردنی چۆنێتیی ئه‌م ره‌نێوهاتانه پێشكه‌ش ده‌كات. هه‌شته‌م: له‌چوارچێوه‌ی پلانگه‌لی فراژوكاریی پیشه‌سازیدا، له‌هه‌رێمدا، كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی داده‌مه‌زرێنێ و خزمه‌تگوزاریی پێویستیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات. نۆیه‌م: دانانی پلانگه‌لی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌ره‌وچاكترگۆڕینی پیشه‌سازی بۆ كه‌رته پیشه‌سازییه‌كان، به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ كه سوود به ئامانجه‌كانی پلانگه‌لی فراژوكاری ببه‌خشێ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه جۆری ره‌نێوهات( المنتجات) و خزمه‌تگوزاریی پیشه‌سازی چاكترببن و، ئیش وكاری ره‌نێوهێنه‌كی(الإنتاجیه) به‌ره‌و باشتر بگۆڕدرێ و، ئه‌ركومه‌سره‌فی كه‌متر ببـێ و، ته‌كنیكی تازه‌بابه‌تیان بچێته ناو. ده‌یه‌م: به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێمدا، ئیجرائاتی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی كێشه‌كانی پیسبوونی ژینگه ده‌گرێته به‌رو، هه‌نده‌ی پێوه‌ندیشی به بزاڤی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌بێ، رێگاچاره‌یان بۆ ده‌دۆزێته‌وه. یازده‌م: له‌ڕێگای خولی مه‌شق و، به‌هاوكاریی زانكۆكان و په‌یمانگه هونه‌رییه‌كان وناوه‌ندو ده‌زگا پسپۆڕه‌كانی پێوه‌ندیدار، له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا، هێزی كار له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، فراژوده‌كا(تنمیه)و به‌ره‌وچاكتری ده‌گۆڕێ. دوازده‌م: سیسته‌می كاری ئیداره پیشه‌سازییه‌كان، به بزاڤی جۆربه‌جۆریشیانه‌وه به‌ره‌وچاكتر ده‌گۆڕێ و، به‌دووی جێبه‌جێكردنیاندا خه‌مخۆرده‌بێ. سیازده‌م: بنكه‌ی زانیاری، بۆ مه‌عریفه‌ی زانستی و ته‌كنۆلۆجی و مواصه‌فاتی هونه‌ریی پێوه‌ندیدار به چالاكییه جۆربه‌جۆره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه به‌ڕێوه ده‌بات. چوارده‌م: به‌دووی جێبه‌جێكردنی به‌ندو به‌ست(الچوابگ)و رێنماییگه‌لی تایبه‌ت به سه‌لامه‌تیی سه‌نعه‌تگه‌ری و پیشه‌گه‌ریی ناو كارگه‌كاندا ده‌چێ. پازده‌م: هه‌نارده‌ی ره‌نێوهاتی پیشه‌سازیی( المنتجات الصناعیه) نیشتمانی دنه‌ده‌دات. شازده‌م: له پێشانگا پیشه‌سازییه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌شداری ده‌كا. حه‌ڤده‌م: دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی بیانی و كۆمپانیا‌و ده‌زگا پیشه‌سازی و پسپۆڕه‌كاندا، رێكه‌وتننامه ده‌به‌ستێ كه له دایه‌ره‌و كارگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا كار بكه‌ن. هه‌ژده‌م: دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی (مراكز) لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنۆلۆجیه نێوده‌وڵه‌تی و، نووسینگه راوێژكاره‌كاندا ده‌كه‌وێته هاوكاری بۆ به‌ره‌وچاكترگۆڕینی ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، بۆ ئه‌م یاسایه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری پیشه‌سازی. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌ته‌كه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی دادێن واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عیراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمدا. سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمدا. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی حه‌وته‌وم:
مادده‌ی حه‌وته‌وم: دانیشتنی دادگاكان ئاشكرایه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاریدا به نهێنی بێت له‌به‌ر ڕه‌چاوكردنی ره‌وشت و نیزامی گشتی یان بۆ رێزگرتن له خێزان به مه‌رجێك بڕیاری حوكمدان له دانیشتنێكی ئاشكرا دابێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: زمانی كوردی زمانی دادگاكانه و ده‌شێ له كاتی پێویستدا زمانی عه‌ره‌بی به‌كاربێ.