أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی ژوور چوار ساڵه و ده‌كرێ ماوه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ته‌واو بوو هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: سه‌رۆكی یه‌كێتی به رێ و شوێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاسایی ده‌سته‌ی گشتی ژوور بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی بانگ ده‌كا (نصاب) به ئاماده بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ساز ده‌بێ و ئه‌گه‌ر له‌و كاته دیاری كراوه‌دا (نصاب) ساز نه‌بوو كۆبوونه‌وه‌كه بۆ هه‌مان رۆژی هه‌فته‌ی دوایی دوا ده‌خرێ و ئه‌وسا ژماره‌ی ئه‌ندامان هه‌ر چه‌ند بێ (نصاب) ساز ده‌بێ.
مادده‌ی شازده‌یه‌م:
مادده‌ی شازده‌یه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له ناو ئه‌ندامانیدا سه‌رۆكێك و دوو جێگر هه‌ڵده‌بژێرێ و ئه‌گه‌ر جێگه‌ی هه‌ر كام له‌و دووه چۆڵ بوو ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا یه‌كێك بۆ جێگرتنه‌وه‌ی هه‌ڵده‌بژێ و یه‌كێتی و پارێزگا له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئاگادار ده‌كا.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: دادوه‌رێك كه سه‌رۆكه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار دای ده‌نێ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن ده‌كا.
ماده‌ی هه‌شته‌م:
ماده‌ی هه‌شته‌م: 1-هه‌ر بازرگانێك (كه‌سی سروشتی بێ یا مه‌عنه‌وی) ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له ده‌ستكردنیه‌وه به چالاكی بازرگانی ببێته ئه‌ندامی ئه‌و ژووره‌ی باره‌گا بازرگانییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سنووری تایبه‌تكاریه‌كانیه‌وه. 2-هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له رۆژی ته‌واو بوونی دامه‌زراندنیه‌وه به پێی یاسا ببێته ئه‌ندامی ژوور.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئامانجی ژوور رێكخستن و گه‌شه‌پێدانی چالاكی و بازرگانی و ئابووری یه له چوار چێوه‌ی تایبه‌تكارییه‌كانی و له سنووری پارێزگادا و چه‌سپاندنی له كاری گه‌شه‌پێ سه‌ندن له پارێزگا و له هه‌رێمدا.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: 1-مه‌لبه‌ندی هه‌ریه‌كێ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا ژوورێكی بازرگانی و پیشه‌سازی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی داده‌مه‌زرێ. 2-ژوور رێكخراوێكی پیشه‌یی ئابوورییه و كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی له سنووری ئه‌م یاسایه ده‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی یه‌كێتی بایه‌خدان به رێكخستن و گه‌شه پێدانی هه‌ر دوو چالاكی ی پیشه‌سازی و ئابووری له سنووری تایبه‌تكاری یه‌كانیدا و چه‌سپاندنی رۆلیان له كاری گه‌شه‌پێدان له هه‌رێمداو به ته‌نگه‌وه هاتنی مافه‌كانی ئه‌ندامانی به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا بگونجێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به یاسا و بڕیاره باج ستێنییه به‌رقه‌راره‌كان ده‌كرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ نه‌بن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێت كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: باجه‌كه له هه‌ر ساڵێكی مه‌زه‌نده‌كراو به پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی موكه‌له‌فه بیدات. 1. داهاتی كه‌سی دانیشتووی هه‌رێم دوای ئه‌و بێقه‌یدییه (سماحه) یاساییانه‌ی كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتوون: (5%) تاكو ده‌گاته (10000) ده هه‌زار دینار. (10%) ئه‌وه‌ی له (10000) ده هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (20000) بیست هه‌زار دینار. (15%) ئه‌وه‌ی له (20000) بیست هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (30000) سی هه‌زار دینار. (20%) ئه‌وه‌ی له (30000) سی هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (40000) چل هه‌زار دینار. (25%) ئه‌وه‌ی له (40000) چل هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (50000) په‌نجا هه‌زار دینار. (30%) ئه‌وه‌ی له (50000) په‌نجا هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (60000) شه‌ست هه‌زار دینار. (40%) ئه‌وه‌ی له (60000) شه‌ست هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (75000) حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار. (50%) ئه‌وه‌ی له (75000) حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار پتر بێت. 2. باج له‌سه‌ر كۆمپانیا ده‌سه‌ڵات سنوورداره‌كان (پیشه‌سازی و نا پیشه‌سازی) به پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه ده‌سه‌پێنرێ: (10%) تاكو ده‌گاته (10000) ده هه‌زار دینار. (15%) ئه‌وه‌ی له (10000) ده هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (20000) بیست هه‌زار دینار. (20%) ئه‌وه‌ی له (20000)بیست هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (35000) سی و پێنج هه‌زار دینار. (25%) ئه‌وه‌ی له (35000) سی و پێنج هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (45000) چل و پێنج هه‌زار دینار. (30%) ئه‌وه‌ی له (45000) چل و پێنج هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (60000) شه‌ست هه‌زار دینار. (40%) ئه‌وه‌ی له (60000) شه‌ست هه‌زار دینار پتر بێت. ج- باج له‌سه‌ر كۆمپانیا هاوپشكه‌كان جگه له كۆمپانیای كه‌رتی تێكه‌ڵاو (پیشه‌سازی و نا پیشه‌سازی) به پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه فه‌رز ده‌كرێ: (10%) تاكو ده‌گاته (20000) بیست هه‌زار دینار. (15%) ئه‌وه‌ی له (20000) بیست هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (35000) سی پێنج هه‌زار دینار. (20%) ئه‌وه‌ی له (35000) سی و پێنج هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (50000) په‌نجا هه‌زار دینار. (25%) ئه‌وه‌ی له (50000) په‌نجا هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (65000) شه‌ست و پێنج هه‌زار دینار. (30%) ئه‌وه‌ی له (65000) شه‌ست و پێنج هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (85000) هه‌شتاو پێنج هه‌زار دینار. (40%) ئه‌وه‌ی له (85000) هه‌شتاو پێنج هه‌زار دینار پتر بێت. د- باجی داهات له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی كه‌رتی تێكه‌ڵاو فه‌رز ده‌كرێت و قازانجه‌كانی ده‌كه‌ونه ژێر باڵی رێژه‌ی سه‌دی بڕاوه كه بڕه‌كه‌ی (25%)ی پاكتاوی قازانجه‌كه‌یه‌تی.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: 1. ئه‌و كه‌سه‌ی باجی داهاتی كه‌وتۆته سه‌ر، له باجی گواستنه‌وه‌ی مولكایه‌تی خانوو یاخود شوققه‌ی نیشته‌جێ بوون به فرۆشتن یان به هه‌ر رێگایه‌ك له رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی عه‌فوو ده‌كرێت. جا پاره‌ی فرۆشتنه‌كه بكاته هه‌ر چه‌ندێك، ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی یان هاوسه‌ره‌كه‌ی یاخود منداڵه ناكامه‌كانی له رۆژی فرۆشتنی موڵكه‌كه له شوێنی نیشته‌جێ بوونی ئاسایی خانوو یان شوققه‌یه‌كیان نه‌بێت كه بۆ نیشته‌جێ بوون ده‌ست بدات و به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت. ئه‌و كه‌سه باس كراوه یان هاوسه‌ره‌كه‌ی یاخود منداڵه ناكامه‌كانی ئه‌گه‌ر له رۆژی فرۆشتندا پارچه عاردێكی ئاماده‌كراویان هه‌بێت بۆ نیشته‌جێ بوون یاخود زیاتر، ئه‌مه نابێته رێگر له سوود وه‌رگرتن له‌م عه‌فو كردنه‌و هه‌ر كه‌سێكی سوودی له عه‌فوو كردنی ئه‌م به‌نده‌ی كه‌دێ وه‌رگرتبێت، سوود له‌م عه‌فوو كردنه وه‌رناگرێت. 2. ئه‌و كه‌سه باسكراوه‌ی باجی كه‌وتۆته سه‌ر، له كاتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی ب فرۆشتن یان به‌هه‌ر رێگایه‌ك له رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی جا پاره‌ی فرۆشتنه‌كه هه‌رچه‌نده‌كی بێت، عه‌فوو ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی موڵكه‌كه یان هاوسه‌ره‌كه‌ی یاخود منداڵه ناكامه‌كانی خانووی نیشته‌جێ بوون یاخود شوققه یان پارچه عه‌ردێكی ئاماده‌كراوی سه‌ربه‌خۆ یان له رۆژی فرۆشتندا له شوێنی نیشته‌جێ بوونیان نه‌بێت. 3. ئه‌وه‌ی سوودی له عه‌فوو كردن وه‌رگرتبێ. سوود له‌م عه‌فوو كردنه وه‌رناگرێ كه له خاڵه‌كانی (أ و ب)ی ئه‌م بڕگه‌یه دا هاتووه. ته‌نیا جارێك نه‌بێ له ماوه‌ی سێ ساڵ له مێژووی فرۆشتنی پێشوویه‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و له رۆژی 1/1/1993 وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی ھه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ وه‌زیری دارایی و ئابووری له ماوه‌یه‌كدا كه له رۆژی سه‌لماندنی ئه‌و یاسایه‌وه له یه‌ك مانگ تێپه‌ر نه‌كا رێنماییی پێویست بۆ دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رف كردن له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه‌كانی میرییه‌وه ده‌ربكا.
مادده‌ی ھه‌شته‌م
مادده‌ی ھه‌شته‌م: ھه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ده‌بێ له ماوه‌ی یه‌ك مانگ دا له رۆژی سه‌لماندنی بوودجه‌وه تاك تاكی (مفردات) بوودجه كه به‌سه‌ر جۆره‌كاندا (انواع) دابه‌ش بكه‌ن.