أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی دوازده‌مینی یاساكه هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه: 1) ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه، پێكدێت. ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ وهه‌ر (3) ساڵیش جارێ له مانگی كانونی دووه‌مدا كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له باره‌گای سه‌ندیكاكه به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نه‌قیب) ده‌گێڕێ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نه‌قیب) وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی (ئینزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ و (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه ناو تۆماركراوه‌كان، یان بریكاره‌كان دێته جێ وئه‌گه‌ر نه‌شهاته جێ، ئه‌وا، له‌و باره‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ (نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، یا بریكاره‌كان، دێته‌جێ ئه‌گه‌ر نه‌شهاته‌جێ، ئه‌وا، ئه‌نجومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێ. 2) ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له ریگه‌ی بریكاره‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، و ریژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یان ئه‌وه‌ی فرمانی هه‌ڵده‌سوڕێنێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: كاركردن به بڕگه‌ی (6) له مادده‌ی (49)ی یاسای ژماره (159)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو ڕاده‌گیرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: كاركردن به به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه له هه‌رێمدا ڕاده‌گیرێ: ( ئامانجه‌كانی شۆڕش، كه‌رتی سۆشیالیستی،ئه‌نجومه‌نی داد، ئه‌بی غرێب) و زاراوه‌ی (رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی) جێگه‌ی زاراوه‌ی (ئه‌نجومه‌نه میللیه‌كان و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان) ده‌گرێته‌وه كه له یاسای ژماره (159) ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراودا هاتووه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2- سه‌ندیكا: سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان. 3- ده‌سته‌ی گشتی: ده‌سته‌ی گشتی سه‌ندیكا. 4- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 5-- نه‌قیب: نه‌قیبی پیشه ته‌ندروستییه‌كان.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك یا قه‌زایه‌ك دادیه‌گایه‌كی به‌رایی یا زیاتر داده‌مه‌زرێ و ده‌كرێ له ناحیه‌كانیش به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كا پێك بهێنرێ و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی شوێنی دادگاكه بۆ زیاتر له قه‌زا یا ناحیه‌یه‌ك فراوان بكاته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: مادده (1) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. دووه‌م: مادده (1) له بڕیاری ژماره (219)ی ساڵی 2001 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه. ئه‌و كه‌سه‌ی نیشته‌جێ یه ئه‌م لێبوردنانه‌ی خواره‌وه‌ی پێ ده‌درێ له هه‌ر ساڵێكی ته‌قدیری و له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی باره‌كه‌ی له‌ساڵی ده‌رماته‌كه‌ی دا. 1. (2500000) دوو ملیۆن وپێنج سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی موكه‌له‌فه به ژیاندنی خێزان و ئه‌گه‌ر ئافره‌تی شوو نه‌كردوو بوو (بێوه‌ژن و ته‌لاقدراو نه‌بوو یاخود ئه‌گه‌ر ده‌رماته‌كه‌ی له‌گەڵ ده‌رامه‌تی مێردی تێكه‌ڵ نه كردبوو). 2-(2500000) دوو ملیۆن وپێنج سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ ژنه‌كانی یا ئه‌گه‌ر ژنی ماڵه‌وه بێ و هیچ ده‌رامه‌تێكی نه‌بێ یان ده‌رامه‌ته‌كه‌ی تێكه‌لأ به ده‌رامه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی كرابێ. 3-300000 سێ سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ هه‌ریه‌ك له منداڵه‌كانیان به چاوپۆشین له ژماره‌كانیان. 4-3200000 سێ ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ خودی بێوه‌ژن یا ته‌لاقدراوو 300000سێ سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ هه‌ریه‌كه له منداڵه‌كانیان كه له ژێر چاودێری ئه‌ون به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی به چاوپۆشین له ژماره‌یان. 5-ئه‌وه‌ی موكه‌له‌فه به ژیاندن لێبورده‌ییه‌كی دیكه‌ی پێده‌درێ كه بڕه‌كه‌ی 500000 پێنچ سه‌د هه‌زار دیناری عیراقیه، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له شه‌ست وسێ ساڵ تێپه‌ڕی بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و لێبورده‌ییانه‌ی كه له به‌شه‌كانی دیكه‌دا له‌م مادده‌یه‌دا هاتوون.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: بڕیاره‌كانی ژماره(192)ی ساڵی 1996و ژماره(32)ی ساڵی 1997و (4210،112،83،65)ی ساڵی 2003 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك ده‌خرێته سه‌ر مادده (2)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراق و ده‌بێته بڕگه(7) بۆی. 7- كارگه‌كانی دروستكردنی ئالیك. سێیه‌م: دوو بڕگه به‌زنجیره‌ی (28،27) ده‌خرێنه سه‌ر مادده (7) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:ـ 27- ئۆتۆمبێلی تاكسی (5) نه‌فه‌ری و پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی بچووك و گه‌وره‌ی نه‌فه‌ران له ناو شار و له نێوان شاره‌كاندا. 28- تراكتۆر و ده‌ڕاسه‌ی كشتوكاڵی و ئۆتۆمبێلی بار هه‌ڵگری بچووك (پیكه‌پ ده‌بڵ) یه‌ك ته‌نی. چواره‌م: كاركردن به یاسای باجی جێماوه‌كان (التركات) ژماره (64)ی ساڵی 1985ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستاندا راده‌گیرێ و میراتگرانی ئه‌و مردووه‌ی كه له ماوه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی یاساكه به بڕیاری ژماره (32) له 8/11/1997 باجیان هاتۆته سه‌ر له باجی جێ ماوه‌كان (التركات) ده‌بووردرێن و هۆبه‌كانی باجی جێماوه‌كانیش له فه‌رمانگه‌كانی باج له هه‌رێم داده‌خرێن.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: مه‌به‌ست له رۆژنامه‌نووس ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك له‌م ناونیشانانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌بێ: 1. خاوه‌نی ئیمتیاز. 2. سه‌رنووسه‌ر. 3. جێكری سه‌رنووسه‌ر. 4. به‌رێوه‌به‌ری نووسین. 5. سكرتێری نووسین. 6. نووسه‌ر. 7. وه‌رگێری رۆژنامه نووسیی. 8. په‌یامنێر. 9. وێنه‌گر. 10. وێنه كێش. 11. ره‌نگرێژ (المصمم). 12. هه‌ڵه‌چن.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌واژه‌ی (سه‌رۆكی هه‌رێم) شوێنی ده‌سته‌واژه‌ی (سه‌رۆك كۆمار) وده‌سته‌واژه‌ی (مه‌رسوومی سه‌رۆایه‌تی هه‌رێم) شوێنی (مه‌رسوومی كۆماری) و ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری) شوێنی (ئه‌نجومه‌نی داد) ده‌گرنه‌وه، له‌گه‌لأ لادانی ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شوڕش) له هه‌ر شوێنێك كه له یاسای داواكاری گشتی دا هاتبـێ بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی له هه‌رێمی كوردستاندا.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یابڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بن.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌ی (أ) له (2) له ( یه‌كه‌م)ی مادده‌ی شازده‌هه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: أ- ئه‌و داوایانه‌ی كه یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت لایه‌نێك بێت تێیدا به‌هاكه‌ی له (3750000) سێ ملیۆن و حه‌وت سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار زیاتر نییه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه: 1. به‌رجه‌سته كردنی سیسته‌می فیدرالزم بۆ كوردستانی عێراق. 2. به‌شداری كردنی له بنیاد نانی ده‌وله‌تی دامه‌زراوه‌كان (دولة المؤسسات) و به‌هێز كردنی (پرنسیپ)ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان. 3. به‌رگری كردنی سه‌روه‌ری یاسا و سه‌ربه‌ستی دادگه‌ری. 4. به‌رگری كردن له ئازادییه دیموكراتییه بنه‌ره‌تیه‌كان و ئاشتی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ. 5. پاراستن و په‌ره‌پێدانی رۆشنبیری نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی. 6. پشتگیری كردنی خه‌باتی گه‌لی كوردستان له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وایه‌تی و بڵاوكردنه‌وه‌ی بنه‌مای لێبوورده‌یی و نه‌رمی نواندن له كۆمه‌ڵگادا و پته‌كردنی برایه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینی و یه‌كسانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 7. رێزگرتن له‌سه‌ربه‌ستی رۆژنامه‌نووسی و به‌رگری كردن له مافه‌كانی رۆژنامه‌نووسان و زامنكردنی پارێزگاری كردنی پێویست بۆ ئه‌نجام دانی كاره‌كانیان. 8. ئاسان كاری ئه‌ركی رۆژنامه‌نووسان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان. 9. وه‌رگرتنی سه‌ندیكا له یه‌كیه‌تییه رۆژنامه‌نووسیه جیهانیه‌كان و پێكه‌وه‌نانی پردی په‌یوه‌ندی له‌گه‌لیاندا. 10. پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نووسان به هه‌موو رێگا گونجاوه‌كان. 11. پشتگیری و پاڵپشتی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له كاتی پێویستدا.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی بیست و شه‌شی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م: نابێ هیچ كۆمپانیایه‌كی پیشه‌سازی یان بازرگانی یان كشتوكاڵی یان به‌رهه‌مهێنه‌ری نیشتیمانی یان بیانی تۆمار بكرێت هه‌تا گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی یان تۆمار كردنی لقه‌كانی له‌لایه‌ن پارێزه‌رێكی به‌لایه‌نی كه‌م موماریسه‌وه ڕێكنه‌خرابێت.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا له سه‌نته‌ری هه‌ر پاریزگایه‌ك دادگایه‌كی تاوانه‌كان بۆ سه‌یر كردنی داوای سزایی دیاریكراو داده‌مه‌زرێ. دووه‌م: ده‌شێ له دادگایه‌كی تاوان زیاتر له پارێزگادا به‌بریاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابمه‌زرێ و تایبه‌تمه‌ندیی نه‌وعی و شوێن و مه‌ڵبه‌ندی به‌ستنی تێدا ده‌ستنیشان بكرێ. سێیه‌م: ده‌شێ دادگای تاوانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا به به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و له سه‌ر پێشنیازێكی سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كان ببه‌سترێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: پێویسته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویستیه‌كانی ژیان و هۆیه‌كانی حه‌سانه‌وه به جۆرێك فه‌راهه‌م بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ په‌ككه‌وتنه‌كه‌ی پێشمه‌رگه( زیره‌ڤانی هه‌رێم)دا بگونجێ. دووه‌م: یه‌كێكی یارمه‌تیده‌ر داده‌مه‌زرێ بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه(زیره‌ڤانی هه‌رێم) ـه كه په‌ككه‌وته‌ییه‌كه‌ی ته‌واو له (100%)ه و له كاتی تووش بوونی به نه‌خۆشی ئیفلیجی ته‌واو یا هه‌ردوو لاقی له سه‌رووی چۆكه‌وه یا ده‌سته‌كانی یا چاوه‌كانی له ده‌ستدابێ یاخود به‌هۆی پێكانه‌وه تووشی نه‌خۆشی شیزۆفرینیابووبێ. سێیه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیی چاره‌سه‌ركردنی كه‌مئه‌ندام له پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم) ده‌گرێته ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ شیاندنی و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی سروشتی بۆ ناو كۆمه‌ڵگا. چواره‌م: مووچه‌ی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) ی كه‌مئه‌ندام به هه‌مان زیاده‌ی كه به‌سه‌ر مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌تدادێ زێده ده‌كرێ، له باری هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه له سیسته‌می مووچه‌كان به‌پێی پله‌و پایه رووده‌دات.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: مه‌رجه ئه‌وه‌ی به (ئیمام) دامه‌زرێ هه‌مان مه‌رجه‌كانی كه له مادده‌ی سێیه‌م له‌م یاسایه‌دا هاتوون تێدابێ، به‌ده‌ر له بڕگه‌ی (چواره‌م)ی و ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له زانسته‌كانی شه‌ریعه‌ت یا ئایین یا هاوشێوه‌كانیدا هه‌بێت.
مادده‌ی حه‌فته‌م:
مادده‌ی حه‌فته‌م: یه‌كه‌م : پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خشكه‌ر ئه‌و كه‌سه خۆبه‌خشه‌یه كه له نێوان پله‌ی پێشمه‌رگه تا جێگری ئه‌فسه‌ری پله نایاب، ڕاژه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كردۆته پیشه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاركراو. دووه‌م : دامه‌زراندن ء پله‌پێدان و گواستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له سنفێكه‌وه بۆ سنفێكی ترء كۆتایی هێنان به خزمه‌ته‌كه‌ی و خانه‌نشین كردنی یاخود گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خزمه‌ت، به پێی پێره‌وێك و به‌فه‌رمانی وه‌زیر یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌لاتی پیده‌دات ده‌بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: پله‌ءپایه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: أ- جێگری ئه‌فسه‌ر پله نایاب. ب- جێگری ئه‌فسه‌ر پله یه‌ك. ج- جێگری ئه‌فسه‌ر پله دوو. د- جێگری ئه‌فسه‌ر پله سێ. ه- جێگری ئه‌فسه‌ر پله چوار. و- جێگری ئه‌فسه‌ر پله پێنج. ز- جێگری ئه‌فسه‌ر پله شه‌ش. ح- جێگری ئه‌فسه‌ر پله حه‌وت. گ- جێگری ئه‌فسه‌ر پله هه‌شت. ی- رئيس عوره‌فا. ك- عه‌ریف. ل-جێگری عه‌ریف. م-سه‌ربازی یه‌كه‌م. ن-سه‌رباز.
مادده‌ی سی و یه‌ك
مادده‌ی سی و یه‌ك: ده‌بێ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.