أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: گشت داهاته‌كانی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی له ناوه‌نده‌وه ته‌مویل ده‌كرێن وه‌ك داهاتێكی كۆتایی بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی تۆمار ده‌كرێن و له بودجه‌كانی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه به‌دیار ده‌خرێن. دووه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، پێویسته له سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوری: 1. ئه‌و بڕه پاره‌ی داهاتی مانگانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانیه‌وه، ده‌سته‌به‌ری ده‌كات، بخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌مه‌به‌ستی كڕینی ده‌رمان و ئامێر‌و پێڕاگه‌یشتنی خه‌رجیه‌كانی چاككردنه‌وه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌و به‌گوێره‌ی داواكاری وه‌زاره‌ت به‌هاوپێچی خشته‌ی داهاته ڕاسته‌قینه ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان و ئه‌و رێگایانه‌ی كه‌وا بڕیاردراوه بۆ خه‌رجكردنیان. 2. ئه‌و بڕه پاره‌ی داهاتی مانگانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، به سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانیه‌وه، ده‌سته‌به‌ری ده‌كات، بخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌مه‌به‌ستی (چاككردن و پێشخستن و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ووزه‌ی كاره‌با)و به‌گوێره‌ی داواكاری وه‌زاره‌ت به‌هاوپێچی خشته‌ی داهاته ڕاسته‌قینه ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان و ئه‌و رێگایانه‌ی كه‌وا بڕیاردراوه بۆ خه‌رجكردنیان. 3. رێژه‌ی 50%ی كۆی گشتی داهاتی ڕسوماتی مۆڵه‌تدان و، ڕسوماتی تۆماركردن و، ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه‌وا وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ریانده‌گرێت، بخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنان و خه‌رجكردنی له پێناو سه‌لامه‌تیی هاتوچۆ، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی مادده (11)ی یاسای هاتوچۆی ئیتیحادی ژماره (86)ی ساڵی 2004ی پیاده‌كراو له هه‌رێمی كوردستان – عێراق به یاسای ژماره (36)ی ساڵی 2007. 4. ڕه‌چاوكردنی مادده‌ی چل و دووی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ژماره (6)ی ساڵی 1993ی هه‌مواركراو و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌می مادده حه‌ڤده‌می ئه‌م یاسایه، به وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار دراوه.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: 1/پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه هه‌نه باری خۆیان له ماوه‌ی 6 مانگ له‌ڕۆژی به‌كاركه‌وتنی ئه‌م یاسایه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بگونجێنن. 2/هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كه خۆی به حوكمی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه نه‌به‌ستێته‌وه به پێی یاسا به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م: بڕی (150) سه‌د و په‌نجا ملیار دینار بۆ هه‌ڵمه‌تی دروست كردنی قوتابخانه له هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێ و ده‌سته‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و په‌روه‌رده و پلاندانان پێكدهێندرێ بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه ده‌بێ كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له بودجه‌ی خه‌رجیه‌كانی وه‌به‌رهێناندا دایناوه.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: یاسای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ژماره(13)ی ساڵی 1992 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. دووه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه بۆ ئاسانكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێ به‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ بۆ ئاسان كردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری یه‌كه‌كانی (مفردات) میلاكه‌كانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ ساڵی 1997 ئاماده ده‌كات و به پێی پاره‌ی مووچه‌ی په‌سه‌ند كرا‌و له بودجه‌دا په‌سه‌ندی ده‌كات.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق بۆی هه‌یه له ناو بوجه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌ندا موناقه‌له بكات.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا تایبه‌تمه‌نده به جێبه‌جێ كردنی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه: 1. كاركردن له پێناو به‌دی هێنانی ئه‌ركه‌كانی سه‌ندیكا به پێی ئه‌وه‌ی كه له مادده‌ی سێیه‌می ئه‌و یاسایه هاتووه. 2. پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز له‌باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وی ناوخۆ، بۆ ده‌سته‌ی گشتی. 3. جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 4. دامه‌زراندنی كرێكاری خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌ندیكا و ده‌ستنیشان كردنی كرێیه‌كانیان و هه‌موار كردنیان. 5. ته‌ماشاكردنی داواكاری بۆ هاتنه ناو سه‌ندیكا و بریاردان له‌سه‌ر قبووڵ كردنی ئه‌ندام و به‌شداربووان. 6. هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له لیژنه ره‌سمییه‌كان و هی تریشدا ئه‌گه‌ر نه‌قیب نه‌بووبێته نوێنه‌ری سه‌ندیكا. 7. ناردنی ئه‌و كێشه و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێ، بۆ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 8. دامه‌زراندنی لقی سه‌ندیكا له پارێزگاكانی هه‌رێم به پێی مه‌رجه‌كانی دیاری كرا‌و له پێره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكادا. 9. پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 10. بڕیار دان له‌سه‌ر واز هێنانی نه‌قیب یا جێگره‌كه‌ی یاخود هه‌ر ئه‌ندامێكی سه‌ندیكا یا لیژنه‌كانی. 11. دامه‌زراندنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له‌و پارێزگایانه‌ی كه لقی سه‌ندیكایان نییه. 12. دامه‌زاندنی وردكاری ژمێریاری بۆ ئه‌نجامدانی وردكاری ساڵانه. 13. رێكخستنی پلیتی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی دیكه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی كرداری هه‌ڵبژاردن به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 14. ده‌رهێنانی رێنمایی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه و پێره‌وی ناوخۆدا به‌مه‌به‌ستی ئاسان پیاده كردنی. 15. مافی قه‌رزكردن و به قه‌رزدان و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی دارایی هه‌یه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا به‌دی بێنێ. 16. دامه‌زرراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی هونه‌رمه‌ندان به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و پێره‌وی تایبه‌ت به‌و یاسایه.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1. نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا ئه‌نجام ده‌درێ وئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێك له‌و ماوه‌یەدا دواكه‌وت به‌بێ عوزری ڕه‌وای وا كه ئه‌نجوومه‌ن قه‌ناعه‌تی پێ بێ، له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كرێ ومۆڵه‌تی كاركردنی پێ نادرێـته‌وه تاكو دوو قات ئابۆنه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی نه‌دات. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ دوو ساڵی یه‌ك له دوا یه‌ك دواكه‌وت وهیچ عوزرێكی ڕه‌وای نه‌بوو، ئه‌وا ناوی له تۆماری سه‌ندیكا ده‌گوژێندرێته‌وه وماوه نادرێ ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی و، ئه‌گه‌ر ویستی دووباره ناوی تۆمار بكرێته‌وه ده‌بێ ئابوونه‌ی چوونه ناو سه‌ندیكا وئابوونه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی دووقات بدات. 3. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێ، مه‌رجێ له‌مه‌رجه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكای له‌ده‌ست دا ئه‌وه مافی ئه‌ندامییه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دا وبه بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ، به‌ڵام بۆی هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ئاگاداركردنییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا تانه له بڕیاره‌كه بدات، بڕیاری دادگاش چی بێ هه‌ر ئه‌وه‌یه و ده‌بڕدرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: نابێ ئه‌ندام پایه‌ی نه‌قیبی وئه‌م پایانه‌ی خواره‌وه پێكه‌وه كۆبكاته‌وه: 1. سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان. 2. وه‌زیر یان بریكاری وه‌زیر له وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا. 3. به‌ڕێوبه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا. 4. به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیایه‌كی بازرگانی.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: كۆی داهاتی ساڵی (2001)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به (492411870 1) دینار ده‌خه‌ملێنرێ.
مادده‌ی په‌نجایه‌م:
مادده‌ی په‌نجایه‌م: یه‌كه‌م: 1-نابێ دادوه‌ر بۆ فرمانێكی نادادوه‌ری بگوێزرێته‌وه ته‌نیا مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی وبه$ نووسینی خۆی بێت. 2-ده‌شێ دادوه‌ران له پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م به دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌شه‌وه‌و به ره‌زامه‌ندیی نووسراوی خۆیان و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئینتیداب بكرێن بۆ فرمانی راوێژكاری یاسایی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یاخود ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد یان بۆ مه‌به‌ستی ده‌رس گوتنه‌وه له زانكۆكان یان ده‌سته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به مه‌رجێك سیفه‌ته$ دادوه‌رییه‌كه‌ی تێدا بمینێت. دووه‌م: ماوه‌ی ئینتیداب كردن كه له به‌ندی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه نابێ له سێ سالأ پتر بێت و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه بۆ ساڵێكی دی. سێیه‌م: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وبه$ فه‌رمانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌شێ دادوه‌ر ئینتیداب بكرێ بۆ كاركردن له دادگایه‌كی تر ئه‌و ئینتیدابه‌ش له ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێت به مه‌رجێك ماوه‌ی ئینتیدابه‌كه له ساڵێك پتر نه‌بێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: وه‌زیری درایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنوێنی پێویست بۆ ئاسان كردنی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له مادده‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه به (225،000،000) دوو سه‌د وبیست وپێنج ملیۆن دینار ده‌خه‌ملێندرێ.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه و له رۆژی (1/9/1996) ـه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رێنوێنی پێویست بۆدانانی راده‌ی ده‌سته‌ڵاتی خه‌رج كردن بۆ كارگێڕییه حكومیه‌كان ده‌ربكات له ماوه‌یه‌كدا كه له دوو هه‌فته له‌رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه ره‌ت نه‌كات.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: 1. نابێ پزیشكی مۆڵه‌تدراو پتر له عیاده‌یه‌ك له هه‌رێمدا بكاته‌وه. 2. نابێ پزیشك عینوانی پسپۆرییه‌ك له‌هه‌ر لقێك له لقه‌كانی پزیشكی هه‌ڵگرێ ته‌نیا دوای وه‌رگرتنی ئه‌و له‌قه‌به ده‌بێ به‌رێگایه‌كی ئوسووڵی له‌لایه‌نێكی تایبه‌تمه‌ند وتۆماركردنی له سه‌ندیكادا. 3. پزیشكی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت وهه‌موو كه‌رته‌كانی دیكه بۆی هه‌یه ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمی دا به پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه سه‌ندیكا بۆیانی دیاركردووه. 4. حوكمه‌كانی رێككه‌وتننامه وگرێبه‌نده‌كان بۆ ئه‌ندامه كورده‌كان وبیانییه‌كان وئه‌وانه‌ی له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق دێن پێویسته ره‌چاو بكرێن، له كاتێكدا گه‌ر رێيان پێ بدرێ ده‌ست بده‌نه پیشه‌كه.