أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سیازده
مادده‌ی سیازده: 1. ئه‌گه‌ر شه‌رتوشرووتی ته‌واوی هه‌بێ، ئه‌وا سندوق (720) دینار مووچه‌ی خانه‌نشینی، مانگانه، به رۆژنامه‌وان ده‌دا. 2. ئه‌و مافه خانه‌نشینی یه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه دراوه، له‌گه‌ڵ هیچ مافێكی خانه‌نشینی دیكه‌دا کە یاسایه‌كی خانه‌نشینی دیكه یان سندوقێكی خانه‌نشینی دیكه پێی دانێ ناشێ كۆبكرێته‌وه و له دوو لایه‌نه‌وه مافی خانه‌نشینی وه‌ربگرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار
مادده‌ی یانزه‌م:
مادده‌ی یانزه‌م: ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی بیسته‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: مادده‌ی بیسته‌م (دووباره) پێویسته، به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده، ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا به‌دی بكرێت: أ- ده‌بێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ست هێنا بێ و، خزمه‌تیشی له په‌روه‌رده‌دا، له(15) ساڵ پتربێ. ب- به كه‌سایه‌تی به‌هێزو ده‌ستپاكی وناوبانگی باش ناسراوبێ وله نێو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه بێ‌ژان ومامۆستایاندا شاره‌زاو به‌توانا بێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی پازده
مادده‌ی پازده : هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار .
دووه‌م
دووه‌م: 5 دینار وه‌ك ره‌سمێكی بڕاوه له‌كاتی داواكردنی یه‌كێك له‌م كارانه‌ی خواره‌وه كه تایبه‌ت بن به تۆماركردنی خانووبه‌ره. 1/به‌ڵگه‌ی موڵكایه‌تی خانوو به‌ره به‌و مافه عه‌ینییه‌ی ك هه‌یه‌تی، جا چ ئه‌سڵی بێ یاخود ته‌به‌عی. 2/وێنه‌ی تۆماری خانووبه‌ره. 3/وێنه‌ی نه‌خشه‌ی خانووبه‌ره. 4/شایه‌دی به‌یاننامه‌ی زانیاری له تۆماری خانوویه‌ره یا داواكردنی وێنه‌ی په‌ڕ یا مه‌حزه‌ره‌كان.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تكردندا به‌رده‌وامن به پێی پله وپۆلین وكۆنی ئه‌و پۆسته‌ی تێیدان، له كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به دادوه‌ر ده‌ژمێردرێن، هه‌مان ئه‌و حوكمانه‌ی به‌سه‌ر دادوه‌راندا پیاده ده‌كرێ ده‌یانگرێته‌وه‌و، هه‌موو ماف و تایبه‌تكاریه‌كانی دادوه‌رانیش ده‌یانگرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خانه‌نشینی: یاساكانی خانه‌نشینی جێبه‌جێ ده‌كات و خزمه‌تی كارمه‌نده‌كانی هه‌رێم له فه‌رمانبه‌ر و سه‌رباز و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌ژمێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌و پاداشتی خانه‌نشین بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان ببڕێته‌وه‌و بۆ موسته‌حه‌قه‌كانیان خه‌رجی بكات و، بنه‌ماو مه‌بده‌ئیش داده‌نێ و رێنمایی ده‌رده‌چوێنێ و پێشنیار بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م یاسایانه له‌به‌ر رۆشنایی كاره‌تازه په‌یدا بووه‌كان(ما یستجد من امور) به‌رز ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و گیروگرفتانه‌ش كه له كاتی جێبه‌جێ كردن‌دا له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی دارایی هه‌رێمدا رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه، به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆر بێت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینی له هه‌رێمدا پێوه ده‌لكێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ساڵانی خزمه‌تكردنی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی كه ده‌كه‌ونه ژێر حوكمی مادده‌ی (1)ی ئه‌م یاسایه و پۆلین و پۆسته‌كانیان و كۆنییان، بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ژماره (14)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، یا هه‌ر یاسایه‌كی دیكه كه جێگای ده‌گرێته‌وه، ده‌ژمێردرێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن كه له ده‌قی یاسای داواكاری گشتی ژماره (159)ی ساڵی 1979 ی هه‌مواركراو دا هاتووه.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی دوانزده‌یه‌م:
مادده‌ی دوانزده‌یه‌م:1. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 2. نه‌قیب: مه‌رجه كه ماوه‌ی ده‌ست دان پیشه‌ی له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.3. جێگری نه‌قیب: ده‌بێ ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌یان له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.4. ئه‌ندامانی سه‌ندیكا: ده‌بێ ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌ی له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ.5. ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له نێو ئه‌ندامه‌كانی دا سكرتێرێك و به‌رپرسێكی دارایی هه‌ڵده‌بژێرێت به مه‌رجێك ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له په‌یره‌وی ناوخۆدا دیاری بكرێت.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: كاركردن به بڕگه‌كانی یه‌كه‌م ودووه‌م و سێیه‌م له مادده‌ی ژماره (1) له یاسای داواكاری گشتی ژماره (159)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م: پاراستنی سیسته‌می هه‌رێمی كوردستان وبنچینه‌كانی و مالأ وسامانی گشتی له چوارچێوه‌ی چاودێری مه‌شروعییه‌ت و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ریی یاسا وچاك پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی. دووه‌م: به‌شداریی كردن له‌گه‌لأ دادوه‌ریی ولایه‌نه پسپۆره‌كان له ئاشكراكردنی خێرای كاره تاوانكارییه‌كان و كاركردن بۆ زوو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و خۆلادان له دواخستنی دادگایی كردنه‌كان به‌بێ هۆ، به‌تایبه‌تی ئه‌و تاوانانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ئاسایشی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراتیه‌وه هه‌یه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌واژه‌ی (سه‌رۆكی هه‌رێم) شوێنی ده‌سته‌واژه‌ی (سه‌رۆك كۆمار) وده‌سته‌واژه‌ی (مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم) شوێنی (مه‌رسوومی كۆماری) و ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری) شوێنی (ئه‌نجومه‌نی داد) ده‌گرنه‌وه، له‌گه‌لأ لادانی ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شوڕش) له هه‌ر شوێنێك كه له یاسای داواكاری گشتی دا هاتبـێ بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی له هه‌رێمی كوردستاندا.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی چل و چواری یاسای ژماره (14)ی ساڵی 1992 هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 1. دادوه‌ر تا (70) حه‌فتا سالأ له ته‌مه‌نی ته‌واو نه‌كا خانه‌نشین ناكرێ. ده‌شێتیش كاتی ته‌واوكردنی شه‌ست و سێ سالأ له ته‌مه‌نی، له‌سه‌ر داوای خۆی خانه‌نشین بكرێ له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا، خانه‌نشین كراوه‌كه ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی ده‌كه‌وێ كه به‌ر له خانه‌نشین بوونه‌كه‌ی وه‌ریده‌گرت.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه دادوه‌ر ئینتیداب بكات به دادوه‌ری ته‌مییزیشه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد ئه‌ویش به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمدا.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
ماددەی سێیه‌م
ماددەی سێیه‌م: ئامانجی سه‌ندیكا وه‌دیهانينی ئه‌مانه‌یه: 1/له پشت گرتنی حكومه‌تی هه‌رێم وپێڕۆی دیموكراسیدا به‌شداری ده‌كا و، بۆ را‌گرتن و پته‌وكردن و به‌ره‌وباشتربردنی فیدرالیه‌تیش، ده‌بێته پشت و په‌نا 2/به‌زركردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی پیشه‌یی و زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستيی ئه‌ندامه‌كانی. 3/ئاسانكردنی رێگای كاركردنی له باروگونجاو بۆ ئه‌ندامه‌كانی. 4/رێكخستنی پێوه‌ندیی نێوان ئه‌ندامه‌كان و، پێوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومی و ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێم و، داكۆكی كردنیش له مافه‌كانیان. 5/هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته و ده‌زگا و كۆمه‌ڵه و سه‌ندیكاكانی دیكه‌ی هه‌رێم كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكاكه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه. 6/مسۆگه‌ر كردنی ئاسووده‌یی دوا رۆژی نه‌خۆشی پیری و زه‌بوونی بۆ ئه‌ندامه‌كانی. 7/بزاڤ پێدان و نه‌دانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی، بۆ ئه‌وه‌ی له فراژوكردنی (التنمیه) ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا به‌شداری بكات.