أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی ڕادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی، له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌رنامه‌كانیه‌وه، ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: یه‌كه‌م: چه‌سپاندنی به‌رنامه‌كانی یان تۆماركردنیان و كۆپیكردنی ئه‌م تۆماركردنانه ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر كۆپیكردنی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یڕه‌و ده‌كرێت. دووه‌م: دووباره په‌خشكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی و گواستنه‌وه‌یان بۆ جه‌ماوه‌ر.
مادده‌ی چوارده:
مادده‌ی چوارده: 1-ریكخراو له مزو کرێی ده‌مه‌زراندن و (رسوم التأسیس) مزوكرێی ته‌سدیقكردنی سجله‌كانی سه‌رفرازه (عه‌فو ده‌كرێ). 2-سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی داوه‌تێ بۆی هه‌یه به پێی به‌ند و به‌ست (ضوابط) رێكخراوه‌كه له باج و مزوگرێی گومرگ عه‌فو بكا تا رێكخراوه‌كه ئامانجه‌كانی خۆی بهێنێته دی.
مادده‌ی پازده:
مادده‌ی پازده: ریكخراو بۆی هه‌یه، دوای ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر، رێكخراوه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه یان تێكه‌ڵ به رێكخراوێكی دیكه‌ی بكات كه ئامانجه‌كانیان چوونیه‌ك بن و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانیشیان رازی بن. ئه‌گه‌ر وه‌زیریش رازی نه‌بێ ئه‌وه، له‌م باره‌دا بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیر ئه‌وه‌ی له باره‌دا هه‌یه كه له‌به‌ر ده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (15) رۆژ كه له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا و تانه‌ی لێبدرێ.
مادده‌ی شازده:
مادده‌ی شازده: له‌سه‌ر داواكردنی وه‌زیر یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی پێ ده‌دا ،دادگای بیدائه‌ی ناوچه‌ی ریكخراوه‌كه ده‌شێ به بڕیارێ پاش وه‌رگرتنی پله‌ی بنبڕی رێكخراوه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: 1-ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌دا تێپه‌ر بووبێ و، رێكخراوه‌كه به بێ هیچ هۆكارێكی له ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ر، ئیش‌و كاری خۆی به‌پێی ده‌قی بیرۆكه‌ی ده‌ست پێ نه‌كردبێ. 2-ئه‌گه‌ر بزاڤه‌كانی له‌و ئامانجانه لایدابێ كه بۆی دامه‌زراوه. 3-ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده لاواز بووبێ كه نه‌توانێ عه‌هد و په‌یمان و ئیلتیزاماتی دارایی و یاسایی خۆی به‌جێ بهێنێ.
مادده‌ی حه‌ڤده:
مادده‌ی حه‌ڤده: ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كه به ئاره‌زووی خۆی، خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا هه‌یئه‌ته‌كه‌ی خۆی پاكتاوكارێك (مصفی) یان پتری بۆ داده‌نێ، بەلام ئه‌گه‌ر دادگا هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وه له‌م باره‌دا دادگای بیدائه‌ی ناوچه‌ی رێكخراوه‌كه پاكتاوكاری بۆ داده‌نێ و ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و داراییدا ده‌گرێ و تا پاكتاوكردنی یاسایی ته‌واو ده‌بێ.
مادده‌ی هه‌ژده:
مادده‌ی هه‌ژده: بڕیاره‌كانی دادگای بیدائه له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (16،17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه یارای ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی (15) رۆژدا كه له رۆژی دواتری ته‌بلیغه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بدرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه له یاسایه‌دا ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. وه‌زاره‌ت: وه‌زارتی ناوخۆ. وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆ. ریكخراو: هه‌ر ریكخراوێكی كوردسانیی غه‌یره حكومییه كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تی له خۆ گرتبێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی چل و چواری یاسای ژماره (14)ی ساڵی 1992 هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 1. دادوه‌ر تا (70) حه‌فتا سالأ له ته‌مه‌نی ته‌واو نه‌كا خانه‌نشین ناكرێ. ده‌شێتیش كاتی ته‌واوكردنی شه‌ست و سێ سالأ له ته‌مه‌نی، له‌سه‌ر داوای خۆی خانه‌نشین بكرێ له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا، خانه‌نشین كراوه‌كه ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی ده‌كه‌وێ كه به‌ر له خانه‌نشین بوونه‌كه‌ی وه‌ریده‌گرت.
چوارەم
چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
سێیەم
سێیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
یەكەم
یەكەم: ئەو باری ناكاوەی كە لە كوردستانی عێراقدا بەپێی بڕیاری ژمارە (34)ی ڕۆژی 19/3/2003 ی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق سەپێنرابوو, لادەبرێت, چونكە هۆكارەكانی سەپاندنی نەمان.
دووەم
دووەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
چوارەم
چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
یەكەم
یەكەم: ئەو باری ناكاوەی كە لە كوردستانی عێراقدا بەپێی بڕیاری ژمارە (34)ی ڕۆژی 19/3/2003 ی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق سەپێنرابوو, لادەبرێت, چونكە هۆكارەكانی سەپاندنی نەمان.
دووەم
دووەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
سێیەم
سێیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
ماددەی یەكەم
ماددەی یەكەم:موعامەلەكانی سەر لە نوێ تۆماركردنەوە، بەناوی ئەشخاصی گه‌بیعییەوە كە دەربارەی زەوی وزاری كشتوكاڵ لە دەرەوەی سنووری شارەوانییەكاندا لە چوارچێوەی ئەرك و فرمانی ملاحڤیه تی تۆماری عیقاری زاخۆ پیادە دەكرێ، پووچ دەكرێنەوە، چونكەحوكمەكانی سەرلەنوێ تۆماركردنەوە كە لە یاسای ژمارە (43)ی هەمواركراوی ساڵی (1971) داهاتووە نایانگرێتەوە و كەوتوونەتە ژێركاری حوكمەكانی یاساكانی چاكسازیی كشتوكاڵەوە كە لە هەرێمدا بەركارن.
ماددەی دووەم
ماددەی دووەم:مەعامەلەكانی سەر لەنوێ تۆماركردنەوە كە دەربارەی عیقار و زەویی نشینەیی لە ناو سنووری شارەوانیەكاندا، لە چوارچێوەی ئەرك و فرمانی (ملاحڤیه تی) تۆماری عیقاری قەزای زاخۆدا پیادە دەكرێ و ئەوانەیان نەبێ كە تەمییز تەصدیقی كردووە، دەنا هەموویان پووچ دەكرێنەوە چونكە بەپێی دەقەكانی یاسای ژمارە (43)ی هەمواركراوی سەرلەنوێ تۆماركردنەوەی ساڵی (1971) شەرت و شروتیان بەجێ نەهێناوە.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: پاراستنی بڕیاردراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كرێت: 1- كاره‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێم، جێگه‌ی نیشته‌جێبوونیان له هه‌ر شوێنێك بێت. 2- كاره هاوبه‌شه‌كان كه یه‌كێك له دانه‌ره‌كانیان هاوڵاتیی هه‌رێم بێت. 3- كاره‌كانی ئه‌و هاوڵاتیه عێراقیانه‌ی كه نیشته‌جێی هه‌رێم نینه. 4- كاره‌كانی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌وا یه‌كه‌مجار له هه‌رێمدا بڵاوده‌كرێنه‌وه یان پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندارانه‌ی كه‌وا عێراق پێیانه‌وه په‌یوه‌سته. دووه‌م: ئه‌م یاسایه، كاره‌كانی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌وا یه‌كه‌مجار له وڵاتێكی بیانی‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه، ناپارێزێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ووڵاته پاراستنی هاوشێوه بۆ كاری هاوڵاتی عێراقی كه یه‌كه‌مجار له كۆماری عێراقی فیدراڵ‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه یان نیشان ده‌درێن، دابین نه‌كات. سێیه‌م: له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و حوكمانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌قیان له سه‌ر كراوه، ئه‌وا هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماره بیستراوو بینراوه‌كان، و ده‌سته‌كانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی و خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، ده‌پارێزرێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی(2)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای كوژاندنه‌وه‌و لێك جیاكردنه‌وه‌ی زه‌وی وزار له‌ناو سنووری شاره‌وانیه‌كانی ژماره (3)ی ساڵی 1998 هه‌موار ده‌كرێ وبه‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خۆینرێته‌وه: 2- خاوه‌ن مافی ته‌سه‌ڕوفی ئه‌و زه‌وی وزارانه به‌رێژه‌ی (12%) له كۆی رووبه‌ری زه‌وییه كوژێنراوه‌كه قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه ووه‌ك موڵكی سرف به‌ناوی تۆمارده‌كرێ.