أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی (5)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: داهاته‌كانی سندوق له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه پێكدێن: 1ـ ئابونه‌ی به‌شداربوونی پارێزه‌ران له سندوقدا. 2ـ ئه‌و پوولانه‌ی تایبه‌تن به سندوقه‌كه. 3ـ (15%)ی ئه‌و مزوكرێیه‌ی به‌پارێزه‌ر ده‌درێ له‌و ده‌عوایانه‌دا كه لیژنه‌ی به‌شكردنی ده‌عواكان به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی پێی ده‌سپێرێ. 4ـ به‌خششه جۆراوجۆره‌كانی به ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان. 5ـ ده‌ستگیرۆیی و یارمه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. دووه‌م: له حاڵه‌تی ڕوودانی كورتهێنان له سندوقدا ئه‌وا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی سندوقه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئیداره‌ی په‌یمانگه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌مه‌رجێ قازی بێت له‌سنفی یه‌كه‌م، به‌فه‌رمانی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت له‌سه‌ر (پێشنیازی وه‌زیری داد دوای راگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا) به‌مه‌رجێ سیفه‌تی قازێتییه‌كه‌ی بۆ بمێنێته‌وه.
مادده‌ی سیازده‌م:
مادده‌ی سیازده‌م: یه‌كه‌م: له‌ئه‌نجامی كۆتاییدا، به(مكمل) داده‌نرێ له‌هه‌ر ساڵێكی دراسیدا، هه‌ر كه‌سێ: 1- نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌یه‌ك مادده‌دا، بۆ هه‌ر فه‌سڵێكی دراسی به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، یان له‌و لێ توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ده‌بێ پێشكه‌شی بكات، یان موعه‌دده‌لی گشتی بۆ ساڵێكی دراسی له (60%) كه‌متر بووبێ. 2- له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدا (ده‌وری یه‌كه‌م) دواكه‌تبێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی رێگره‌وه، كه به‌راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی فه‌رمی سه‌لما بێت و ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ش قبوڵی كردبێت. دووه‌م: (مكمل) له موعه‌دده‌لی گشتیدا بۆی هه‌یه، یه‌ك مادده یان زیاتر بۆ تاقیكردنه‌وه هه‌ڵبژێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی نمره‌ی سه‌ركه‌وتن له مه‌جموعدا به‌ده‌ست بهێنێ. سێیه‌م: مكمل له‌فه‌سڵی دراسیدا له‌مادده‌یه‌كی دیراسه‌ی ته‌تبیقیدا به‌نووسین له‌تاقیكردنه‌وه‌ی موكمیله‌كان ئیمتیحان ده‌دات و، هه‌ڵسانگاندنی فه‌سڵیشی بۆ ده‌مێنێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی په‌یمانگه‌كه ئه‌مانه‌یه: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی. دووه‌م: شایاندنی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی ئه‌وانه كه له‌پله‌ی سێهه‌م و چواره‌من و هێشتا له‌وه‌زیفه‌دان . سێیه‌م: شایاندنی كادیره یاساییه جۆربه‌جۆره‌كان له‌فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد‌و، وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی تری حكومه‌ت و به‌رزكردنه‌وه‌ی كاراییان.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: كار به هیچ یاسایه‌ك، یان بڕیارێك، یان هه‌ر ده‌قێكی تری ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی چوارده‌هه‌م:
مادده‌ی چوارده‌هه‌م: نه‌قیب، مه‌رجه: 1/هاووڵاتیی كوردستانی عێراق بێ و نشینه‌ی هه‌رێم بێ. 2/ده‌بێ له پیشه‌كه‌یدا ماوه‌یه‌ك كاری كردبێ، له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م ده‌زگایه شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی هه‌یه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به دانه‌وه‌ی ئه‌و مایانه‌ی راكێشراون، یان قه‌رزه گه‌ره‌نتیكراوه‌كان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، به‌پێی مه‌رج و ماوه‌ی دیاریكراو له رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه هه‌وارگایه‌كی گشتی بۆ گه‌شتو گوزار داده‌مه‌زرێ و پێی ده‌گوترێ (ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراق)و فرمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا ئه‌م ده‌زگایه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌سته‌و، كارمه‌نده‌كانیشی به بڕیاری سه‌ره‌ك وه‌زیران داده‌مه‌زرێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (1) له مادده (31) هه‌ڵده‌گیرێت و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: (ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی پێك دێت به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگه‌ی ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان و به ئه‌ندامێتی دوو له كۆنترین جێگره‌كانی سه‌رۆك و له حاڵه‌تی نه‌بوونیاندا دوو كۆنترین دادوه‌ر له دادگه‌ی ته‌مییز و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری دادوه‌ریی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد، یان ئه‌وانه‌ی جێگه‌یان ده‌گرنه‌وه).
ماده‌ی پانزده‌یه‌م:
ماده‌ی پانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بانگ بكرێ بۆ كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كان له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا: 1. به بڕیارێكی هۆدار له زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه. 2. به داواكاریه‌كی نووسراوی هۆدار سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن، ده‌بێ ئه‌ویش بانگێشت ده‌ربهێنێ و كاتی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكاریه‌كه‌وه دیاری بكا. دووه‌م: نابێ له كۆبونه‌وه نائاساییه‌كاندا باسی هیچ شتێك بكرێ ته‌نیا ئه‌و كارانه نه‌بن كه له به‌رنامه‌ی كاردا دانراون.
شەشەم
شەشەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان) بڵاودەكرێتەوە.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م : نابێ سه‌رۆك یان جێگری سه‌رۆك یان راوێژكار یان راوێژكاری ئینتیدابكراو یاخود راوێژكاری یاریده‌ده‌ر بگیرین یاخود رێكاری سزاییان ده‌رهه‌ق وه‌ربگیرێ مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیری داد بێ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه تاوانێكی جینایی ده‌ست ئه‌نقه‌ست و بینراویان ئه‌نجام دابێ.
چوارەم
چوارەم: 1ـ ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكرێت تا كاتی هەڵبژاردنی خولی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزا و ناحیەكان، بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزا و ناحیەكانی هەرێم ژمارە (4)ی ساڵی 2009ی هەمواركراو. 2ـ ئەم بڕیارە پارێزگای هەڵەبجە ناگرێتەوە.
پێنجەم
پێنجەم: لەسەر ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە حوكمەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن.
مادده‌ی سی ویه‌ك
مادده‌ی سی ویه‌ك: 1. بڕیاری قه‌ده‌غه كردن پیشه‌گوزاری ، به‌و لایه‌نه پێوه‌ندیدارانه‌ش ته‌بلیغ ده‌كرێ كه لیژنه‌ی زه‌پتی خۆی پيێ باش بێ . ئه‌وه له هه‌موو لقه‌كانی سه‌ندیكاشدا بڵاوده‌كرێه‌وه. 2. بزیشكێ پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ ناشێ پزیشكێكی دی له عیاده‌كه‌یدا جێگای بگرێته‌وه. 3. به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی به حوكمی زه‌پتی وه‌رده‌گیرێ، داهاتی سه‌ندیكایه.
سێیەم
سێیەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
یەكەم
یەكەم: ئەم بۆنانەی خوارەوە بە بۆنەی فەرمی بۆ پێكهاتەی توركمان دادەنرێت: 1- (17)ی مانگی (11)ی هەموو ساڵێك بە رۆژی زمان و كولتوری پێكهاتەی توركمان دادەنرێت. 2- (25)ی مانگی (2)ی هەموو ساڵێك بە رۆژی ڕۆژنامەگەریی پێكهاتەی توركمان دادەنرێت.
دووەم
دووەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و لایەنی پەیوەندیدار ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێك ده‌هێنێت له (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و ئابووری و، هه‌ر وه‌زیرێكی تر) و به یه‌كه‌وه ڕاده‌سپێردرێن به ده‌سه‌ڵاتی دیاریكردنی حوكم و مه‌رجه‌كانی هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك له پرۆسه‌كانی راكێشانی مایه، یان هه‌ر گه‌ره‌نتیكردنێكی قه‌رز، هه‌روه‌ها دانووستان كردن به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌وا نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانن و، به‌ستنی سه‌رجه‌م رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان و هه‌ر هه‌موار كردنێكیان به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و، خستنه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌و، به‌رپرسێتی ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پێكه‌وه‌یی (تچامنی) ده‌بێت. دووه‌م: به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوه‌خته حوكم و مه‌رجه‌كانی هه‌ر راكێشانێكی مایه، یان گه‌ره‌نتیكردنی قه‌رز له نێوانیشیاندا بۆ نموونه$ (دراوی متمانه‌پێكراو، به‌رزه تێكڕای سوود، یان تێكڕای سوودی بنه‌ڕه‌ت و، بڕی بنه‌ڕه‌ت و رێكه‌وتی شایسته‌بوون) به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، دیاری ده‌كرێت.