أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و دوو
مادده‌ی بیست و دوو: لیژنه‌ی زه‌پتی (الانضباط) له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێكده‌هێندرێ كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵیانده‌بژێرێ.
مادده‌ی بیست و پێنج
مادده‌ی بیست و پێنج: 1/كاروباری سه‌ندیكا، له پارێزگه‌كاندا، لیژنه‌ی لقی پارێزگه‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. 2/لێژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه هه‌ر سێ ساڵ، جارێ، به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌مه‌رجێ پیشه‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاندبێ له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: پله‌و پایه‌و ئیمتیازاتی ویسام ومه‌دالیا ونیشانه‌و مه‌رجه‌كانی به‌خشینیان به پێشمه‌رگه به یاسا ده‌ست نیشان ده‌كرێن.
مادده‌ی پازده:
مادده‌ی پازده: یه‌كه‌م: مه‌ندوبه‌كانی قه‌زا، كه بۆ ئه‌ندامێتیی كۆنگره‌ی گشتی هه‌ڵبژێردراون، دوای ته‌واو بوونی ئیش و كاره‌كانی كۆنگره كۆ ده‌بنه‌وه به سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی لق بۆ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی قه‌زا له‌ناو خۆیاندا كه له (3) سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و یه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت. دووه‌م: لیژنه‌ی قه‌زا له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا سه‌رۆكێك له‌ناو ئه‌ندامه‌كانیدا بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ و، سه‌رۆك له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی لقدا ئاماده ده‌بێت. سێیه‌م: ئیش و كاری لیژنه‌ی قه‌زا: 1-به‌ركارخستنی بڕیار‌و ئاڕاسته‌كاریه‌كانی ده‌سته‌ی لق. 2- سه‌رپه‌رشتیی كاروباری یه‌كێتی له قه‌زادا. 3- به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتگه‌لی ده‌وری بۆ ده‌سته‌ی لق ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێك كه پێویست بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی فێركاری.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه (زێزِه‌ڤانی هه‌رێم)له ریزه‌كانی شۆڕشی به‌سه‌ر بردووه به خزمه‌تێكی كرده‌یی بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌و خانه‌نشینی داده‌نرێ.
مادده‌ی بیست و نۆ
مادده‌ی بیست و نۆ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته كار.
مادده‌ی بیست وسێ
مادده‌ی بیست وسێ: لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌توانێ هه‌ر سزایه‌ك له‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدا: 1/به ئاگاهێنانه‌وه (الفات النظر) 2/ئینزار 3/قه‌ده‌غه‌كردن له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: بۆ خه‌رجیه‌كانی ساڵی دارایی 2010 گوژمه پاریه‌ك داده‌نرێ كه بڕه‌كه‌ی 11،432،176،000 (یازه هه‌زار و چوارسه‌د و سی و دوو ملیار و سه‌دو حه‌فتا و شه‌ش ملیۆن) دیناره به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێ: یه‌كه‌م: گوژمه‌ی 3،543،074 (سێ هه‌زار و پێنج سه‌د و چل و سێ ملیار و حه‌فتا و چوار ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كان پڕۆژه سه‌رمایه‌داریه‌كان. دووه‌م: گوژمه‌ی 7،889،102 (حه‌وت هه‌زار و هه‌شت سه‌د و هه‌شتا و نۆ ملیار و سه‌د و دوو ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستن. سێیه‌م: گوژمه‌ی 72،741،000 (حه‌فتا و دوو ملیار و حه‌وت سه‌د و چل و یه‌ك ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كانی په‌رله‌مان. چواره‌م: گوژمه‌ی 39،814،000 (سی و نۆ ملیار و هه‌شت سه‌د و چوارده ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. پێنجه‌م: كورت هێنانی بودجه به ته‌نها 835،000،000 (هه‌شت سه‌دو سی و پێنج ملیار دینار)ـه ئه‌م كورتهێنانه له‌و پاره‌یه پڕده‌كرێته‌وه كه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی به‌كارخستنی فیدراڵی بۆ پاسه‌وانی هه‌رێم له ته‌رخان كراوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی فیدراڵ دانراوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی یاساكانی بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵه‌كانی 2007، 2008، 2009 ده‌بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا سێ دیناره. دووه‌م: ره‌سمی به‌شداری كردنی ساڵانه بیست دیناره و له ماوه‌یه‌ك ده‌درێ كه له مانگی شوباتی هه‌موو ساڵێك تێناپه‌رێ، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاریكراو ره‌سمی دواكه‌وت (50%) له ره‌سمی به‌شداریكردنی ساڵانه جه‌زا ده‌كرێ و ئه‌گه‌ر دوو ساڵی یه‌ك له دوای یه‌ك به‌بێ عوزری ره‌وا له دانی ره‌سمی به‌شداریكردن دواكه‌وت ناوی له تۆماری ئه‌ندامان وه‌ده‌رده‌نرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م: (هه‌موار)
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه له ره‌سمی دادی وره‌سمی پوول و ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی كه یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌سنیشانیان كردووه ده‌بووردرێن.
مادده‌ی حه‌وته‌م: (هه‌موار)
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌گرنه‌وه كه چوونه‌ته پالأ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان تا رۆژی 5/3/1991.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌گرنه‌وه كه به‌شدارییان له كۆڕه‌وه قارمانیه‌كه‌ی بارزانی له نێوانی ساڵانی 1945-1958دا كردووه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌و رێكارانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه‌ی سه‌ره‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر داوه به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به ئوسووڵی و به‌ركار داده‌نرێن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌و رێكارانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه‌ی سه‌ره‌وه بریاریان له‌سه‌ر دراوه، به ئوسووڵی و به‌ركار داده‌نرێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. 2- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. 3- یه‌كێتی: یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق. 4- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق. 5- مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت: مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق. 6- ده‌سته‌ی گشتی: هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق. 7- مامۆستا: هه‌موو مامۆستا‌و وانه‌بێژێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌دریسییه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كه له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی له پێناویدا تووشی كه‌مئه‌ندامی هه‌میشه‌یی بووه‌و رێی لێده‌گری خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی دووه‌م: (هه‌موار)
مادده‌ی دووه‌م: كه‌س وكاری شه‌هیدان و بزربووان وئه‌نفالكراوه‌كان كه مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، بۆیان هه‌یه تانه له‌وبڕیارانه بده‌ن له به‌رده‌م دادگا ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه ده‌رحه‌قیان ده‌رچوون و له‌گه‌لأ یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1999 دا ناگونجێن و داوای راستكردنه‌وه‌ی باره‌كه‌یان بكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت ئه‌و مافه بچه‌سپێنێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاریی ده‌بێت وله‌مانه پێك دێت: 1- وه‌زیر: سه‌رۆكه. 2- وه‌كیل وه‌زیر: ئه‌ندامه وله‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. 3- راوێژكاره‌كان: ئه‌ندامن. 4- به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن. 5- هه‌رشاره‌زایه‌كی پسپۆڕی لێوه‌شاوه له‌ناو وه‌زاره‌ت یا له ده‌ره‌وه‌یدا وه‌زیر هه‌ڵی ده‌بژێری: ئه‌ندامه 6- نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر: ئه‌ندامن.