أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م : زانكۆ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ كه ده‌سته‌ی زانستی و كارگێریی باڵایه‌تێیدا و له‌مانه پێكدێ: یه‌كه‌م : سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رۆكه. دووه‌م : یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندامن. سێیه‌م : ڕاگره‌كان ئه‌ندامن. چواره‌م : ئه‌ندامێك له ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه‌ی زانكۆ و له غه‌یری كارگێرییه‌كان و به پایه‌یه‌كی زانستی له مامۆستا كه‌متر نه‌بێ و له لایه‌نیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێردری كه له دوو سالأ كه‌متر نه‌بێ ئه‌ندام. پێنجه‌م : به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌ندام. شه‌شه‌م : نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێك له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌خرێته سه‌ر ئه‌نجومه‌نی خوێندنی ته‌كنیكی له‌وانه‌ی كه به‌لانی كه‌م له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بن و له هه‌ڵبژاردنیاندا شاره‌زایی وپسپۆڕیی ره‌چاو ده‌كرێ و ئه‌ندامه‌تیان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه. حه‌وته‌م: نوێنه‌ری قوتابیان له‌سه‌ر ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌یه، ئاماده‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م : ئامانجی ئه‌نجومه‌ن به دێهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م : سه‌یركردنی كێشه كارگێڕییه‌كان. دووه‌م: زامنكردنی یه‌كێتی یاسادانان. سێیه‌م: یه‌كگرتنه‌وه‌ی بنچینه‌ی داڕشتنی یاسادانان و زاراوه وده‌سته‌واژه‌ی یاسایی له هه‌رێمدا.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر به سێ ساڵ جارێك كۆبوونه‌وه‌كانی به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن له سێ یه‌كی كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌مدا ده‌به‌ستێت. دووه‌م: رای یاسایی (النصاب) له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردن به ئاماده‌بوونی زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامان له كاتێكی دیار كراودا ده‌بێت. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر راده‌ی یاسایی (النصاب) له كۆبوونه‌وه‌ی ناوبراودا ته‌واو نه‌بوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له نیوه‌ی مانگی شواباتی هه‌مان ساڵدا ده‌به‌سترێ و راده‌ی یاسایی (النصاب) به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ژماره‌ی ئاماده‌بووان ته‌واو ده‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م : ئه‌نجومه‌نێك له هه‌رێمدا به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) داده‌مه‌زرێ، له‌رووی كارگێڕییه‌وه به وه‌زیری داده‌وه ده‌لكێ و پێكدێ له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و راوێژكاران، ژماره‌یان له پێنج راوێژكار كه‌متر نابێ وله نۆش زیاتر نابێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ده‌كرێ زه‌وی كشتوكاڵی و ناكشتوكاڵی و باغه‌كانی كه موڵكی ته‌واو (صرف)ی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی گشتی و دام و ده‌زگاكانی شه‌هید و رێكخراوه‌كانی جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ی و كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ره‌وه‌زی بیناسازین جیاكاریان تیادا بكرێ (افراز) بكرێن. وه هه‌روه‌ها ئه‌و باغ و زه‌وی یه ناكشتوكاڵیانه‌ی كه (وه‌قف) ێكی خه‌یری راست كراون ده‌كه‌ونه نێوان سنووری قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه (المرحله قید التنفيذ) له ره‌نگ رێژی بنه‌ره‌تی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به جۆریك هاودژ نه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌كارهێنانانه‌ی بۆیان دانراوه.
مادده‌ی په‌نجاو هه‌شت:
مادده‌ی په‌نجاو هه‌شت: پێویسته لەسەر وەزيرە پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌كه‌ونه حه‌ره‌می گونده‌كان و، ئه‌و خانووانه‌ی ئاسه‌واری بیناكانیان ماوه، له نێو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا، كه تاوه‌كو ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به‌خاوه‌ن نه‌كراون، به‌گوێره‌ی دیزاینی بنه‌ڕه‌تی شاره‌وانیه‌كان، به‌خاوه‌ن ده‌كرێن و، بۆ دیاری كردنی حه‌ره‌می گونده‌كانیش پشت ده‌به‌سترێت به نه‌خشه‌ی كادستڕۆ، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ڕووبه‌ری زه‌وی تا ڕاده‌ی (400م2) به نرخێكی ره‌مزی و، ئه‌وه‌ی له‌م ڕاده‌یه زیاتر بێت تا ڕاده‌ی ڕووبه‌ری (800م2) به نرخی (50%)ی نرخی باو له پارێزگا‌و، (25%) له قه‌زاو، (10%) له ناحیه، به‌خاوه‌ن ده‌كرێن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ره‌كه له (800م2) زیاتر بێت ئه‌وا ڕووبه‌ره زێده‌كه به ناوی شاره‌وانیی په‌یوه‌ندار به‌بێ به‌رامبه‌ر تۆمار ده‌كرێت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: مه‌رجه‌كانی به‌خاوه‌نكردن یه‌كه‌م: پێویسته خانووه‌كه بۆ نیشته‌جێبوون ته‌رخان كرابێت و بكه‌وێته حه‌ره‌می گوند له ناو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا. دووه‌م: ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه یان میراتگره شه‌رعیه‌كانی، داواكاری به‌خاوه‌نكردن پێشكه‌ش به لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پێكهاتوو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ده‌كات، له ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ له رێكه‌وتی پێكهێنانی لێژنه تایبه‌تمه‌نده ئاماژه بۆكراوه‌كان له بڕگه (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی په‌نجاو حه‌وت:
مادده‌ی په‌نجاو حه‌وت: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش:
مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنماییگه‌لێ بۆ ساناكردنی وه‌به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌رمانساز بۆی نییه پیشه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ پیشه‌ی نۆژداری و نۆژداری ددان و نۆژداری ئاژه‌ڵی به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌رمانساز پێی هه‌ڵده‌ستێت له فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له كاتی رووداوی له ناكاو و به په‌له، به كارێكی ناشه‌رعی پیشه‌ی نۆژداری ناژمێردرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ خواسته‌كانی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1/ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2/وه‌زره‌ت: وه‌زاره‌تی شاره‌وانیو گه‌شتوگوزاری هه‌رێم. 3/وه‌زیر:وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم. 4/بریكار/بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم. 5/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكارانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له شوێنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بوو، ئه‌وا ئه‌ندامێك له پێنج ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی جێی ده‌گرێته‌وه، ئینجا شوێنی ئه‌وه‌ی دواییان، ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتبێ ده‌چێته جێی.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراكه كه‌وته ده‌ست كه‌سانی تر پێش ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنه‌كه‌ی به پێی به‌ڵێنێكی نووسراو له‌لایه‌ن كه‌س وكاری خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌وه و به ئاگاداریی ئه‌و خاوه‌نه له‌وكاره‌ی به‌ڵێنده‌ره‌كه وپله‌ی خزمایه‌تی یه‌كه‌ش نیاز پاكی ئه‌و كه‌سانه‌ی تر رابگه‌یه‌نێ (تصرف) كردنی كڕیاره‌كه به ماڵه‌كه به حوكمی (تصرف) كردن به ئیدیعای هۆی شه‌رعی داده‌نرێ وحوكمی مادده (1120)ی یاسای شارستانی عیراقی به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كرێ و نرخی زه‌وی و بیناكه به پێی ڕۆژی 31/12/1990 ده‌كرێته بنچینه بۆ قه‌بڵاندن.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌و قه‌رزه نه‌گۆڕانه‌ی له ده‌فته‌ری تۆماری موڵكداری دا له‌سه‌ر ئه‌وموڵكه هه‌ن كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه و له ئه‌ستۆی كڕیاره‌كه‌دان له‌و پاره‌یه ده‌رده‌كرێن كه له ئه‌نجامی جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ده‌یكه‌وێته ئه‌ستۆی خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه و ئه‌گه‌ر به‌شی نه‌كرد خاوه‌ن قه‌رز بۆی هه‌یه دوای ماڵی تری قه‌رزاره‌كه بكه‌وێ.
مادده‌ی په‌نجاو سێ:
مادده‌ی په‌نجاو سێ: زانكۆكان وهه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بۆیان هه‌یه له ئه‌زموونی زانستی و له ته‌تبیقی زانستی و تاقیگه‌یی مه‌شقدانی قوتابیاندا داوای كۆمه‌ك له هه‌موو لایه‌نێكی پسپۆڕ له دایه‌ره‌كانی هه‌رێمدا بكه‌ن و، پێویستیشه له‌سه‌ر ئه‌و دایه‌ران، بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنیان ئاسانكارییان بۆ بكه‌ن و ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه كۆمه‌له‌یه‌ك پێك دێت به ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سووری كوردستانی)یه‌وه كه باره‌گا گشتی یه‌كه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ و بۆی هه‌یه لق و له پارێكگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا بكاته‌وه كه‌سایه‌تی یه‌كی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێ و به ته‌نیا ئه‌و له‌و هه‌رێمه‌دا بوونی ده‌بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه خانووبه‌ره بووبێ و به (تجاوز) له‌سه‌ر زه‌وی وزارێك كرابێ كه موڵكی ده‌وڵه‌ت یا شاره‌وانی بووبێ و له‌كاتی دروستكردنیدا یا دواتر به‌ربه‌موڵك كردن كه‌وتبێ و خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی مه‌رجه‌كانی به موڵك كردنی تێدا بن یاكه‌لاوه‌ی تری له‌و بابه‌ته له ناوچه‌كه‌دا كرابن به موڵكی ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون ئه‌وا ئه‌و ڕووپێو (مساحه)یه‌ی (تجاوز)ی كراوه‌ته سه‌ر له سنووری ئه‌و ڕووپێوه‌ی ماوه‌ی به‌موڵككردنی زه‌وی و زاره‌كانی میری و شاره‌وانی ده‌كرێته موڵكی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌مه‌رجێك ئه‌م خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی خانووبه‌ره‌كه ئه‌و پاره‌ی به موڵك كردنه بدا به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندار كه ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون داویانه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: معامه‌له‌ی تۆماركردنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیرانه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له‌ره‌سمی تۆماركردن و باجی گه‌رانه‌وه‌ی موڵكداری ده‌به‌خشرێن.