أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پیڕه‌وو رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی (د،ه) له مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موارده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: د- رۆژنامه‌وان: هه‌ر كه‌سێ كاری رۆژنامه‌وانی بكا‌و، ئینتیمای سه‌ندیكاكه‌ی كردبێ وئیلتیزامی خۆی به‌جێ هێنابێ. ه- رۆژنامه (صحیفه): ئه‌و چاپكراوه‌یه كه له ژێر ناوێكی دیاركراودا وبه زنجیره ژماره‌یه‌كی رێك‌وپێك، خولاوخول ده‌رده‌چێت و ئاماده ده‌كرێ بۆ بڵاوكردنه‌وه له ناو جه‌ماوه‌ردا.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی سێیه‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان رێكخراوێكی پیشه‌ییه‌و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
یەکەم
یەکەم: کردەوەکانی ئەنفال وبەکارهێنانی چەکی کیمیاویی کە دەرهەق بەگەلی کورد ئەنجامدراوە، تاوانی کۆمەڵکوژی(جینۆساید)ن بۆیە رۆژی چواردەم لەمانگی نیسانی هەموو ساڵێت(41/4) بەرۆژی بەرزراگرتنی یادەوەری کارەساتی کردەوەکانی ئەنفال دەرهەق بەگەلی کوردستان-عێراق دەستنیشان دەکرێ.
یه‌كه‌م
یه‌كه‌م: چاوپێداخشاندنه‌وه به پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان – عیراق كه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق ژماره (26) له (7/11/2002) ده‌رچووه.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: 1/هه‌ر كه‌سێكی ده‌ستی دایه پیشه‌ی پزیشكی به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر خۆی ناونووس كردبێ یان مۆڵه‌تی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رگرتبێ، به‌غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێ له (2000) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (3000) دینار پتر نه‌بێ. 2/هه‌ر كه‌سێ سیفه‌تێ یا نازناوێ یان نیشانه‌یه‌كی ساخته‌ی له‌خۆ نابێ كه گوایا مۆڵه‌ت دراوه وپیشه‌ی پزیشكی بكات، ئه‌وه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان سزاده‌درێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێشمه‌رگه( زیره‌ڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام ئه‌م ماف و ئیمتیازاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:ـ یه‌كه‌م: چاره‌سه‌ر كردنی به‌خۆڕایی له نه‌خۆشخانه‌كاندا. دووه‌م: داشكاندنی نرخی پلیتی سه‌فه‌ر كردن له ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا به رێژه‌ی 30% و بۆ هه‌موو جۆری هۆیه‌كانی گواستنه‌وه. سێیه‌م: لێبوردن له قازانجی یاسایی كه دێته سه‌ر ئه‌و پێشینه(سلفه)یه‌ی كه بۆی خه‌رج ده‌كرێت. چواره‌م: مافی فێركردنی به خۆڕایی له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا بۆ هاوسه‌رو منداڵه‌كانی هه‌یه. پێنجه‌م: كاركردن له پێناوی دابین كردنی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوونی شیاو بۆی.
پێنجەم
پێنجەم: کار بە هیچ دەقێکی یاسایی یا بڕیارێک ناکرێت کە ناکۆک بێت لەگەل ئەم بریارە
دووەم
دووەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: ده‌شێ پزیشكێكی مۆڵه‌تدراو پزیشكێكی دیكه دابنێت له عیاده‌كه‌ی كاربكات به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه هه‌مان پله‌ی زانستی و پسپۆری هه‌بێ وئه‌و ماوه‌یه‌ش له سێ مانگ پتر نه‌بێت.
یەکەم
یەکەم: رۆژی 1988/3/16 رۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەیە لەلایەن رژێم دیکتاتۆری لە ناو چوو.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1. چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ وپێشكه‌ش به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لق له پارێزگا ده‌كرێ وبه‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی پێوه ده‌لكێنرێ. 2. داواكاریی چوونه ناو سه‌ندیكا، له‌ماوه (30) رۆژ له مێژووی تۆمار كردنی له سه‌ندیكا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن، وئه‌نجومه‌نیش پێویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بیبرێته‌وه وئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه ره‌ت بوو ویه‌كلانه‌كرایه‌وه ئه‌و داوا كاره به‌وه‌رگیراو له سه‌ندیكا داده‌نرێ. 3. ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه به بڕیارێكی هۆدەرخەر داواكاریی چونه ناو سه‌ندیكا ره‌ت بكاته‌وه وخاوه‌ن داواكه‌ش بۆی هه‌یه له‌لای دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنیه‌وه تانووت له‌و بڕیاره بدات و بڕیاری دادگاش بنبڕه.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) جێبەجێ دەکرێ .
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: ئیمام له(پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤان) داده‌مه‌زرێ وپله‌ی خۆی پێده‌درێ وبه‌رزده‌كرێته‌وه وخانه‌نشین ده‌كرێ و بۆ خزمه‌ت ده‌گه‌ڕێنریته‌وه و وازهێنانیشی به بڕیاری وه‌زیر لی قه‌بوولأ ده‌كرێ. دووه‌م: هه‌مان ئه‌وحوكمه یاساییانه ئیمام ده‌گرێته‌وه كه به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ری هاوشێوه‌ی له مووچه دا پیاده ده‌كرێت، مه‌گه‌ر ده‌قێكی تایبه‌تی یاسا هه‌بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كه له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی له پێناویدا تووشی كه‌مئه‌ندامی هه‌میشه‌یی بووه‌و رێی لێده‌گری خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی چل و دووه‌م
مادده‌ی چل و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستانيدا، ده‌خرێته كار.
دووەم
دووەم: رۆژی کۆچی دوایی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە، رۆژی 61/3/8891و دواترە، هەریەک بەپێی بەڵگەنامەی کۆچی دوایی، نەل له 1988/3/13 هەروەک رژێمی لە ناوچوو هەوڵی داوە بێچەسپێنێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنی.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: هه‌ر سێ ساڵ جارێك ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كا بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: گفتوگۆ و راستاندنی بوودجه و حیسابكاری دوماهی. دووه‌م: چاوپیاخشاندن به‌و پێشنیارانه‌ی كه له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون. سێیه‌م: ئیقرار كردنی پێره‌وی ناوخۆ و هه‌موار كردنی.