أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ( مادده‌ی یازده) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه هه‌یئه‌ی گشتی هه‌ر سێ ساڵ جارێك به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی له كۆنگره‌یه‌كدا كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌هێنێ و گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاپۆرتگه‌ل وكاروباری سه‌ندیكاوحساب حسابكاری ده‌كاو راسپارده‌ی خۆیشی له باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كا.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه دانان و داڕشتنی بنه‌ماكانی ئاسایشی هه‌رێمه له‌رێی: یه‌كه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و ئارامی له هه‌رێمدا. دووه‌م: پاراستنی بنه‌ماو پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستووری و یاسایی هه‌رێم. سێیه‌م: كۆكردنه‌وه و شی كردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم. چواره‌م: ئاڵوگۆڕ كردنی زانیاری له نێوان ده‌زگاكانی تایبه‌تمه‌ند له هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالدا. پێنجه‌م: ئاڵوگۆڕكردنی تۆمه‌تبار و تاوانباران و راده‌ست كردنی كێشه‌كانیان له نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدرال و هاوشێوه‌كانیان له هه‌رێمدا، به گوێره‌ی میكانیزمێك كه به په‌یڕه‌و دیاری ده‌كرێت. شه‌شه‌م: پاراستنی ئاسایشی ئابووریی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار. حه‌وته‌م: پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم له بواره‌كانی تاوانه مه‌ترسیداره‌كان و تاوانه به‌رنامه‌رێژراوه‌كان و تاوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ته‌زویر كردنی دراو و، گه‌نده‌ڵیی كارگێڕی و دارایی و شۆردنه‌وه‌ی سامان، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت. هه‌شته‌م: پاراستنی سیسته‌می زانیاری له هه‌رێمدا. نۆیه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت. ده‌یه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاری سیخوڕی به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت. یازده‌م: پاراستنی ئاسایشی په‌یوه‌ندی كردن. دوازده‌م: پاراستنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان له هه‌رێمدا. سێزده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌سایه‌تیی فه‌رمی له‌كاتی پێویستدا. چوارده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ به‌دواداچوونی كاروباری په‌نابه‌ران و ئاواره و بیانیانی نیشته‌جێی هه‌رێم. پازده‌م: پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی له هه‌رێمدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار. شازده‌م: پاراستنی ئاسایشی وزه و ده‌زگا ژیارییه‌كان. حه‌ڤده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ پاراستنی ئاسایشی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ونێرده‌ی دیپلۆماتی وكونسوڵخانه‌كان له هه‌رێمدا. هه‌ژده‌م: مسۆگه‌ركردنی ئاسایشی باره‌گا و پێكهاته‌كانی پێشمه‌رگه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگری و مه‌یدانی و ستراتیژی و هه‌ڵسه‌نگاندنیان.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن راوێژكارێكی: ده‌بێت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به‌پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت، ده‌زگاكانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه ده‌بات و سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات و هه‌ماهه‌نگییان له‌نێواندا ده‌كات، جێگرێكی ده‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی ده‌درێت له‌به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیدا یاریده‌ی ده‌دات. دووه‌م: به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌بنه ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌ندا و سه‌رۆكی هه‌رێمش بۆی هه‌یه له حاڵه‌تی ئاسایی پێویستیدا كه‌سان یان ده‌زگای دیكه‌ی بۆ زیاد بكات یان بانگهێشتی ئه‌نجومه‌ن بكرێن. سێیه‌م: ته‌رخان كردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له نێو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا.
مادده‌ی حه‌ڤده:
مادده‌ی حه‌ڤده: سه‌رۆك ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌شی هه‌یه، له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ مادده‌ی (15) پازده‌ی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ نابن: یه‌كه‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه هه‌ر لایه‌نێ كه‌وتبێته ژێر ركێڤی ریقابه‌ی داراییه‌وه بانگی بكات له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا به‌شدار بێ له‌و شتانه‌دا كه پێوه‌ندی پێوه‌ی هه‌یه. دووه‌م: سه‌رۆك له كاتی زه‌رووردا بۆی هه‌یه، چۆن خۆی بیه‌وێ فرمانبه‌رانی هه‌رێم وشاره‌زایان و پسپۆران وخاوه‌ن توانستان له ئیش و كاری ریقابه‌ی داراییدا به‌شدار بكات و، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نیشدا به‌شداریان بكا به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ بۆ ئه‌مه‌ش خه‌ڵاتی تایبه‌تییان پێ ده‌به‌خشێ. سێیه‌م: سه‌رۆك، یان ئه‌نجومه‌ن، هه‌ر كاتێ كاروباری ریقابه پێویست بكا بۆی هه‌یه فه‌رمان بدا ده‌ست بكرێ به پشكنین وته‌دقیقكردنی مه‌سه‌له و كاروباری دارایی. چواره‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه داوای ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه له وه‌زیری پێوه‌ندیدار یان له‌هه‌ر لایه‌نێ به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌به‌سترابێ، بكات: 1/فرمانبه‌ری سه‌رپێچیكار هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی به‌رزه‌پتی بكا، یان به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی خۆی سزایه‌كی گونجاوی بدا. 2/له‌و مه‌سه‌لانه‌دا كه لێپێچانه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه، هه‌ر زیانێ به‌هۆی سه‌رپێچی فەرمانبەره‌وه له دایره‌كه‌ی كه‌وتبێ، پێی ببژێرێ. 3/له دادگا پێوه‌ندیداره‌كان ده‌عوای دژ به سه‌رپێچيی دارایی بكاته‌وه و به‌دوویدا بچێ و دیوانیش ده‌بێ هه‌ر مه‌علومات و گه‌واهییه‌كی له‌و سه‌رپێچییانه‌وه به ده‌سته‌وه بێ بیدا به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار. 4/مه‌سه‌له‌ی جه‌ریمه‌ی دارایی كه ئاشكرا ده‌كرێ ده‌بێ بیدا به سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی(الادعاء العام)ی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌عوای گشتيی له دژ ده‌ست پێ بكا.
مادده‌ی هه‌ژده:
مادده‌ی هه‌ژده: ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌ك كه‌وته نێوان دیوان و لایه‌نێ كه كه‌وتبێته ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه، خۆیان یه‌كسه‌ر بۆیان یه‌كلا نه‌كرا‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا، سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه، ته‌واوی بابه‌ته‌كه بخاته به‌رده‌ست ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخواز و، بڕیاریش، بڕیاری ئه‌وه‌و ده‌بڕدرێته‌وه.
مادده‌ی سی و شێ:
مادده‌ی سی و شێ: هه‌یئه ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه به‌رێوه‌ی ده‌با و، پێك دێت له: 1. سه‌رۆكی هه‌یئه سه‌رۆك 2. عه‌میده‌كانی په‌یمانگه‌كان ئه‌ندامن 3. نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیداره‌وه كه پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییان هه‌یه یان باڵاتر، له‌وانه‌ی كه خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕن و بۆ ماوه‌ی دوو سالَ كه یه‌ك جار یارای نوێكردنه‌وه‌یه ناوزه‌د ده‌كرێن. ئه‌ندامن 4. ئه‌ندامێ له هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ر په‌یمانگایێ، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌وه ناوزه‌د ده‌كرێ بۆ ماوه‌ی دوو سالَ و، بۆ یه‌ك جاريش یارای نوێكردنه‌وه‌یه.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وان ئه‌مری خوای كرد، ماوه‌ی ئیقراركراوی هه‌ڵسوڕاندنی كار‌و پیشه‌كه‌ی ته‌واو كردبوو یان به پێی خزمه‌تی ئیقراركراو ته‌مه‌نی یاسایی خانه‌نشینی ته‌واو كردبوو، یان ته‌واو نه‌كردبوو، ئه‌وه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ خاووخێزانی ده‌بڕدرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی به‌كرێدانی خانوبه‌ره بۆمه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌جێیوون، دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه، مۆرده‌كرێن ده‌كه‌ونه ژێركاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40)ی ساڵی 1951ی هه‌مواركراو. دووه‌م: گرێبه‌سته‌كانی ئه‌و خانوبه‌ره‌ی كه بۆ غه‌یری مه‌به‌ستی نیشته‌نی به‌كرێ دراون و به‌ر له به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆركراون، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له رۆژی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌وه درێژ ده‌كرێنه‌وه و، پاش كۆتایی ئه‌و ماوه‌یه‌ش، كرێیه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر كاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40)ی ساڵی 1951 ی هه‌مواركراو.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره (1)ی ساڵی 2010 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێ و تا یاسایه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی به‌كاربه‌ر له هه‌رێم ده‌رده‌چێ كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێت.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: فەرمانبه‌رانی دیوان، لە ڕووی دامه‌زراندن و گواستنه‌وه و ته‌فیعه‌وه ده‌كه‌ونه ژێر حوكمی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی و یاسای میلاك و یاسای به‌رزه‌پتیی فەرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا پێچه‌وانه نه‌بێ.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م/ وه‌زیری داد دوای ده‌ركردنی فه‌رمانی هه‌رێمی به دامه‌زراندن ئه‌و دادگابه دیاری ده‌كا كه دادوه‌ره‌كه كاری تێدا ده‌كا. دووه‌م/ دادوه‌ر تا ئه‌و سوێنده له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێمدا نه‌خوا كاره‌كه‌ی ده‌ست پێ ناكا (سوێند به‌خودا ده‌خۆم كه له نێوان خه‌ڵكیدا دادپه‌روه‌رانه حوكم بده‌م به ئه‌مانه‌ت و به ده‌سپاكی و بێ لایه‌نی یه‌وه یاسا جێ به‌جێ بكه‌م).
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ژوور ئامانجه‌كانی به‌م رێ و شوێنه به‌جێ دێنێ: 1-تۆمار كردنی ناوه بازرگانییه‌كان و ناونووس كردنیان له تۆماری بازرگانیدا و رێكخستنی ده‌فته‌ری پێویست بۆی و پێشكه‌شكردنی زانیاری له باره‌ی ئه‌و ناوانه‌ی به یه‌كێتی تا له ده‌فته‌ری ناوه‌ندی دا (مركزی) تۆمار بكرێن. 2-ده‌ست نیشان كردنی ئه‌و داب و نه‌ریتانه‌ی بۆ كاروباری بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی جوگرافیدا باون بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تكاری ژوور و بڵاوكردنه‌وه‌یان. 3-ناوبژی كردنیان و به‌شدار بوون له ناو بژی كردن له‌و ناكۆكییه بازرگانی و پیشه‌سازیانه‌دا كه له نێوان ئه‌ندامانی ژوور خۆیان یان له نێوان ئه‌وان و خه‌ڵكانی تردا رووده‌ده‌ن و پێكهێنانی لیژنه‌ی ناوبژی كردن و ئاماده كردنی لیستی ناوی ناوبژی كاران و بنه‌ما و چۆنێتی ناوبژی كردن. 4-ده‌ركردنی باوه‌رنامه‌ی شوێنی به‌رهه‌م هێنان (شهاده المنشأ) بۆ كه‌ل و په‌ل له سنووری هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی سه‌لملندنی باوه‌رنامه بازرگانییه‌كانی تر. 5-كۆكردنه‌وه و پۆلینكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی نرخی كه‌ل و په‌له سه‌ره‌كییه‌كانی ناو بازاری ناوخۆ به شێوه‌یه‌كی خوله‌كی (دوری) 6-پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری له بواری راوێژی هونه‌ری دا بۆ بازارگان و پیشه‌سازی یه‌كان. 7-سه‌لماندنی كه‌فاله‌تی ئه‌ندامان. 8-به‌شداری كردن له چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و ده‌سته‌ی لیژنه‌و ده‌زگا ئابوورییه‌كانی تایبه‌ت به پارێزگا.
مادده‌ی سی یه‌م:
مادده‌ی سی یه‌م: یه‌كه‌م: دادگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه یا زیاتر له هه‌ر شوینێكدا پێك ده‌هێنرێ كه دادگای سه‌ره‌تایی تێدا بێ به پێی حوكمی یاسا لێده‌كۆڵێته‌وه و ئه‌گه‌ر دادوه‌رێكی تایبه‌تی بۆ دیاری نه‌كرابوو دادوه‌ری دادگای سه‌ره‌تایی ده‌بێته دداوه‌ری لێكۆلینه‌وه. دووه‌م: وه‌زیری داد له‌سه‌ر پێشنیازی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌ه‌ی دادگای لێكۆلینه‌وه ب جۆرێك یا بۆ چه‌ند جۆرێكی دیاریكراو له تاوان ته‌رخان بكا. سێ یه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له دادوه‌ران بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی تاوانێك یان چه‌ند تاوانێكی دیاری كرا‌و پێك بێنێ و ده‌سته‌كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌بێ.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: ئه‌رك و فرمان و (ئیختیصاصی) به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی دیوان به پێرۆ دیار ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: سه‌رۆك بۆی هه‌یه، به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی سه‌پاندنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی بیست و سێ:
مادده‌ی بیست و سێ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: یه‌كه‌م: دادگای كار له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌كدا پێكده‌هێنرێ. دووه‌م: دادگای كار به یه‌ك دادوه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه. سێ یه‌م: دادگای كار ئه‌و داوا و كار‌و بارانه ببینێ كه به پێی حوكمه یاسا له چوارچێوه‌ی تایبه‌تكاری ئه‌وان.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مه‌رجه‌كانی به‌خاوه‌نكردن یه‌كه‌م: پێویسته خانووه‌كه بۆ نیشته‌جێبوون ته‌رخان كرابێت و بكه‌وێته حه‌ره‌می گوند له ناو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا. دووه‌م: ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه یان میراتگره شه‌رعیه‌كانی، داواكاری به‌خاوه‌نكردن پێشكه‌ش به لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پێكهاتوو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ده‌كات، له ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ له رێكه‌وتی پێكهێنانی لێژنه تایبه‌تمه‌نده ئاماژه بۆكراوه‌كان له بڕگه (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی پانزده‌یه‌م:
مادده‌ی پانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر جێگای نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بوو بریكاره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌ی كه باقی ماوه، ئه‌گه‌ر پایه‌ی بریكاریش چۆڵ بوو ئه‌وا سكرتێر شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی چۆڵ بوو ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنیه‌وه شوێنی ده‌گرێته‌وه، پێویسته ئه‌نجومه‌ن ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ تێپه‌ر نه‌كا به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه به مه‌رجێك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ.