أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: هه‌ر كه‌سێ (20) سه‌عات له‌هه‌ر فه‌سڵێكی دراسی پێوار (غائب) ببێ، له‌په‌یمانگه فه‌سڵ ده‌كرێ، مه‌گه‌ر پێوارییه‌كه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی رێگره‌وه بوو بێت، به‌راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی پزیشكی سه‌لمێنرابێت و، یان له‌به‌ر هۆكاری ناچاری تر كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه قبوڵی كردبێ، ئینجا ده‌توانێ ساڵه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی ئاینده‌دا دووباره بكاته‌وه.
مادده‌ی سیازده‌م:
مادده‌ی سیازده‌م: یه‌كه‌م: له‌ئه‌نجامی كۆتاییدا، به(مكمل) داده‌نرێ له‌هه‌ر ساڵێكی دراسیدا، هه‌ر كه‌سێ: 1- نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌یه‌ك مادده‌دا، بۆ هه‌ر فه‌سڵێكی دراسی به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، یان له‌و لێ توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ده‌بێ پێشكه‌شی بكات، یان موعه‌دده‌لی گشتی بۆ ساڵێكی دراسی له (60%) كه‌متر بووبێ. 2- له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدا (ده‌وری یه‌كه‌م) دواكه‌تبێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی رێگره‌وه، كه به‌راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی فه‌رمی سه‌لما بێت و ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ش قبوڵی كردبێت. دووه‌م: (مكمل) له موعه‌دده‌لی گشتیدا بۆی هه‌یه، یه‌ك مادده یان زیاتر بۆ تاقیكردنه‌وه هه‌ڵبژێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی نمره‌ی سه‌ركه‌وتن له مه‌جموعدا به‌ده‌ست بهێنێ. سێیه‌م: مكمل له‌فه‌سڵی دراسیدا له‌مادده‌یه‌كی دیراسه‌ی ته‌تبیقیدا به‌نووسین له‌تاقیكردنه‌وه‌ی موكمیله‌كان ئیمتیحان ده‌دات و، هه‌ڵسانگاندنی فه‌سڵیشی بۆ ده‌مێنێته‌وه.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدا، به‌ده‌رنه‌چوو داده‌نرێ، هه‌ر كه‌سێ: یه‌كه‌م: نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی، له‌یه‌ك مادده زیاتردا، یان له‌مادده‌یه‌ك و لێ توێژینه‌وه‌ی ده‌وری یه‌كه‌مدا به‌ده‌ست نه‌هێنا، یان له‌یه‌كێكیاندا و موعه‌دده‌لی گشتی. دووه‌م: مكمل بووبێ و، نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی موكمیلاندا به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك به‌شداریی تێدا نه‌كردبێ.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: هه‌ر كه‌سێ، له‌هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌و ماددانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی تێدا ده‌كات،گزی بكات، یان له‌ساڵی یه‌كه‌مدا سه‌رنه‌كه‌وتبێ له‌په‌یمانگه فه‌سڵ ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ساڵی دووه‌مدا سه‌رنه‌كه‌وێ ئه‌وه ده‌توانێ بۆ ته‌نیا یه‌ك جار به‌و ساڵه دابچێته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی دووه‌مدا، مه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوونه‌كه‌ی به‌هۆی گزییه‌وه بوو بێت.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: ده‌رچوانی یه‌یمانگه‌كه ده‌كرێن به‌م دوو پله‌یه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: پله‌ی (أ): هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه موعه‌دده‌لی هه‌موو مادده‌كانیان و لێ توێژینه‌وه‌كه‌یان بۆ هه‌ردوو ساڵه‌كه له(80%) كه‌متر نییه‌و، یه‌ك ساڵیشی پێ ده‌درێ بۆ مه‌به‌ستی زیاده و ته‌رفیع. دووه‌م: پله‌ی (ب): هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه موعه‌دده‌لی هه‌موو مادده‌كانیان ولێ توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌كاته (70%) له‌سه‌د و، تا (79%) حه‌فتاونۆ له‌سه‌د بۆ هه‌ردوو ساڵه‌كه، ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگیشیان بۆ مه‌به‌ستی زیاده و ته‌رفیع پێده‌درێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: دام و دزگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت و ئه‌ركه‌كانیان به په‌یره‌وێك دیار ده‌كرێن. ئه‌ركه‌كانی ئه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تیانه‌شی كه مه‌ڵبه‌نی وه‌زاره‌ت پێك دێنن ئه‌ركه‌كانی به‌رێوه‌به‌ریه‌تیه‌كانی ئه‌وقاف و كار‌و باری ئیسلامی و لقه‌كانیان به رێنماییه‌ك دیار ده‌كرێن مه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا. دووه‌م: وه‌زیر به پێی رێنماییه‌ك كه ده‌ری ده‌كا بۆی هه‌ی به‌رێوبه‌ریه‌تی و به‌ش و لقی نوێ له‌وه‌زاره‌ت و دایه‌ره‌كانی دا دابمه‌زرێنێ به مه‌به‌ستی رێك و پێكی و دیای كردنی ئه‌ركه‌كانیان و ئاڵ و گۆر كردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌و خستنه پاڵ یه‌كتری هه‌ر كام له‌و دامه‌زراوانه‌ی رێكخستن یا جیا كردنه‌وه‌یان له یه‌كتر یا ئاڵ و گۆر پێكردنی په‌یوه‌نیان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان به پێی پێویستی له كرده‌وه‌دا. سێ یه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه پاره وه‌ك ته‌رخان و خه‌ڵات (مخصصات و مكافأت) بدا به غه‌یری مووچه خۆران له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و لیژنه پابه‌نده‌كانی وه‌زاره‌ت و خه‌ڵاتی هاندانیش بدا به كاگه‌رانی وه‌زاره‌ت به پێی رێنماییه‌ك كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ری ده‌كا.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: گشت ئه‌و یاسا و په‌یره و بڕیار و رێنمایانه‌ی تایبه‌تن به ئه‌وقافه‌وه به كار پێكراو دادنرێن تا كاتی ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی جێگه‌یان ده‌گرنه‌وه یا هه‌ڵده‌وه‌شێنریرَنه‌وه به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌مه ده‌خرَیته سه‌ر كۆتایی مادده‌ی چواره‌م و ده‌بێته بڕگه (و)ی ئه‌م مادده‌یه به‌م شێوه‌یه: (و): كۆلێژی پۆلیس: به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی (راگری كۆلێژ) به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌بێ به مه‌رجێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس بێ و پله‌كه‌شی له عه‌قید نزم تر نه‌بێ و بروانامه‌ی هه‌ردوو كۆلێژی پۆلیس و یاسای هه‌بێ، ئیش و كاره‌كانی ئه‌م كۆلێژه به پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت رێك ده‌خرێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبونه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم. چواره‌م:بریكار: بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان. پینجه‌م: مه‌ڵبه‌ند : مه‌ڵبه‌ندی پێشخستنی كارگێری.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت وه‌دی هێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه ده‌گریته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پلانه‌كانی په‌ره‌پێدانی هه‌رێم وپێشخستنی له رووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ومرۆیی ورۆشنبیرییه‌وه، له ژێر رۆشنایی پێداویستی یه هه‌نووكه‌یی یه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگا. دووه‌م: به‌به‌شداربوونی وه‌زاره‌ته‌كان و كه‌رته حكومی یه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت، تێكڕای ئاماژه‌كانـی پلانـه درێژ‌و مامـناوه‌ند وكورتخـایه‌نه‌كـان ئـامـاده‌ده‌كـات بـه‌و ئـامـانـج و سیاسه‌تانه‌شه‌وه‌كه له خۆی ده‌گرێت. سێیه‌م: ئاماده‌كردنی پلان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه جۆراوجۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كاندا. چواره‌م: پلان بۆ وه‌به‌رهێنانی حكومی داده‌نێ وپاره‌ی ته‌رخانكراوی وه‌به‌رهێنه‌كی (الاستپماریه) له بوودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌تدا پێشنیازیش ده‌كا و به پێی ی پارێزگا وناوچه شارنشین ودێهات نشینه‌كان دابه‌شبكرێ و، ره‌چاوكردنی گرنگتربوون(الاولویه) له دیاریكردنی پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه كه له‌سه‌ربووجه‌ی وه‌به‌رهێنه‌كی (الاستپماریه) دارایی ده‌كرێن (تمول) به‌هه‌مانه‌نگی له گه‌ڵ گشت ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا كه په‌یوه‌ندیدارن وبه دواداچوونی باش جێبه‌جێكردنیان. پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی گشتگیر‌و درێژخایه‌ن وكورتخایه‌ن و ساڵانه بۆ سازكردنی هێزی كاری مرۆیی پێویست به‌هاوكاریی زانكۆ‌و ده‌زگاكانی فێركردن. شه‌شه‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومییه‌كان له ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست بۆ به‌ره‌وپێش بردنیان و تازه‌كردنه‌وه‌و باشتركردنی ڕێكخستنی ئیداری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانستی راپه‌ڕاندنی كارتیایاندا و،گه‌شه‌پێدانی توانستی سه‌ركرده ئیداری و هونه‌رییه‌كان ومه‌شق پێدانی ئاسته جۆر به‌جۆره‌كان. حه‌وته‌م:كاركردن بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگی له نێوان سه‌رچاوه‌كانی ده‌رامه‌ت وپێداویسته‌كانی گه‌شه‌پێدان به‌دانانی پره‌نسیپ و ئاراسته‌ی گشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ستراتیجیه‌تی گه‌شه پێدانی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌شته‌م: بایه‌خدان به دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی،بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، ودامه‌زراندنی بانكی زانیاری و،پێڕۆكردنی شێوازی ڕوون ودیار(شفاف)له دامه‌زراندنی حكومه‌تی ده‌زگاییدا. نۆیه‌م: به‌شداریكردن له‌گه‌لأ حكومه‌تی عیراقی فیدرالأ بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی پاره‌ده‌رو یاریده‌ی هونه‌ری له ده‌وڵه‌ت وده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه به‌خشه‌ره‌كانه‌وه.هه‌روه‌ها به‌شداریكردن له‌و دانوستانانه‌ی كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌خشه‌ره‌كاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێ،تا،به‌ڵێنه‌كانی خۆیان ببه‌نه‌سه‌رو،یارمه‌تی وبه‌خشش و قه‌رزیان لێ وه‌ده‌ستكه‌وێ و،به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری هه‌رێمدا،پرۆژه‌كانی هه‌رێمی پێ دارایی بكرێ (تمول). ده‌یه‌م: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و،وه‌به‌رهێنانینی خۆماڵی وبیانی، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌شه‌پێدانی ئابووری هه‌رێمدا به‌شداری بكه‌ن.هه‌روه‌ها،سیاسه‌ت ورێگاكانیش پێشنیازده‌كا،كه‌ئه‌م كه‌رته چالاكتربكا به‌هاوكاریی ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت. یازده: به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌زگای مه‌ركه‌زیی پێوه‌ركاری (التقییس)وكۆنترۆڵی جۆره‌كی (النوعیه)وه‌زاره‌تی پلان دانان وهاوكاریی وگه‌شه‌پێدانی عیراقی فیدراڵ‌دا سیسته‌مێكی نیشتمانی بۆ پێوه‌ركاری وكۆنترۆڵی جۆره‌كی له هه‌رێمدا پێرۆده‌كاو،پشت به مواسه‌فاتی عیراقی وجیهانییش ده‌به‌ستێت و، چاودێری به‌كارخستنیان ده‌كاو،پشكنین وشیكردنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به پێوه‌ركاری وكۆنترۆڵی جۆره‌كی ئه‌نجام ده‌دات و،ئامۆژگاری ده‌دات له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌لانه‌وه به هه‌موو لایه‌ێكی حكومی و ئه‌هلی له هه‌رێمدا،گه‌ر بیانه‌وێ. دوازده:كرداره‌كانی ئامار(احصاء) له هه‌رێمدا به‌جێ دێنێ،كه پێوه‌ندییان به سه‌رژمێرییه گشتیه‌كانی دانیشتوانی هه‌رێم و خانوه‌كان ورووپێوی ئاماده‌یی تایبه‌ت به كه‌رته جۆر به جۆره‌كانی هه‌رێمه‌وه هه‌یه.ئه‌م كاره‌ش،به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌زگای عیراقی فیدراڵ، به‌جێ دێنێ. سیازده:له‌كاتی ئاماده‌كردنی پلان وبه‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه دا، سه‌لامه‌تیی ژینگه‌ی هه‌رێم ڕه‌چاوده‌كا.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م:وه‌زیر:سه‌رۆكی باڵا‌و به‌رپرسی ئیش وكارو ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ت وسه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات وهه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییه‌كیش پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان وپێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و،كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری و رێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه،به‌پێی ئه‌م یاسایه له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن وبه سه‌رپه‌رشتیی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێن.به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه،وه‌كو ئه‌ندامیكی ده‌ستبه‌ر له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا.وه‌زیر بۆی هه‌یه، هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ت یان به به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان به هه‌ر فرمانبه‌رێكی دیكه بسپێری كه خۆی به باشی بزانێ. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:له چوارچێوه‌ی سه‌ڵاحییاتدا كه پێی ده‌سپێردرێ،یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباره‌كانیدا،به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت. سێیه‌م:نووسینگه‌ی وه‌زیر:فرمانبه‌رێ،به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،به‌ڕێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ.ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ،به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،به‌ڕێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ.ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م:راوێژكاران:ژماره‌یان له‌چواركه‌س زیاترنییه.مه‌رجیشه بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وكه‌ر ده‌ش (ممارسه) بن. شه‌شه‌م:ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم:فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بڕانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ.ئه‌ركوفرمانی خۆی به‌پێی سه‌ڵاحییاتێ كه پێی ده‌سپێردرێ،هه‌ڵده‌سووڕێنێ. حه‌وته‌م: ده‌سته‌ی پێوه‌ركاری (التقییس)و كۆنترۆڵی جۆره‌كی له هه‌رێمدا:فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ.ئه‌ركوفرمانی خۆیشی به‌پێی سه‌ڵاحییاتێ كه پێی سپێردراوه هه‌ڵده‌سووڕێنێ وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پێوه‌ركاری وكۆنترۆڵی جۆری له پارێزگاكان وابسته‌ی ده‌بن. هه‌شته‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری كارگێڕی ودارایی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ.ئه‌ركوفرمانی زامنكردن ورێكخستنی پێداویسته‌كانی كار، ده‌گرێته ئه‌ستۆ.له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری كارگێری. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری دارایی. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تاكه‌كان. ه- به‌شی پۆڵێن كردنی (مقاوله‌كان) به‌ڵێنده‌ره‌كان. نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاماده‌كردن وهه‌ماهه‌نگی كردنی پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێت وله‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:ـ أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدان. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی ئابووری. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی كشتوكاڵی. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی پیشه‌سازی. ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی گه‌شتیاری. و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی بیناسازی ونیشته‌جێ وخزمه‌تگوزاریه‌كان. ز- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان بۆ گواستنه‌وه‌وگه‌یاندن. ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانانی پڕۆژه‌كانی بوودجه‌ی وه‌به‌رهێنه‌كی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێت وپێك دێت له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه: أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی گرنگتربوونی(الاولویه) پڕۆژه‌كان. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌ش كردنی پڕۆژه‌كان. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكێتی (جدوی) پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان. یازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌ره‌پێدانی مرۆیی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێت وله‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:ـ أ- مه‌ڵبه‌ندی هه‌رێمی بۆ پێشخستنی كارگێری. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی هێزی كاروكارپێكردن. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی په‌روه‌رده وفێركردن. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی. ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری. دووازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری په‌ره‌پێدان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێت،وله‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان. ب-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی كاروباری ووڵاته به‌خشه‌ره‌كان ورێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت ووه‌به‌رهێنان.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌ن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی پسپۆر یان په‌یوه‌ندیدار، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێن ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: دامه‌زراندن و دامه‌زراندنه‌وه و به‌رز كردنه‌وه له راژه‌ی گشتی و له سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ری پیشه‌یی و توانا و پێویستی و به‌و جۆرهه‌ی له‌گه‌ڵ پسپۆرایه‌تیی ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆجێیی یه‌كه‌كانی كارگێڕیدا ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له نێوان پارێزگاكاندا. دووه‌م: داڕشتنی سیاسه‌تی راژه‌ی گشتی و دیاری كردنی ئامرازه‌كانی پیاده كردنی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی به‌جێ گه‌یاندن. سێیه‌م: پێشنیار كردنی یاسا و رێسای رێكخستن و په‌ره‌پێدانی كاروباری وه‌زیفه‌ی گشتی یان را ده‌ربڕین تێیاندا. چوارده‌م: ئاماده كردنی په‌یكه‌ری وه‌زیفیی وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نانی گرێ نه‌دراو به وه‌زاره‌ت و هه‌موو دامه‌زراوێك كه وه‌زیفه‌ی گشتیی تێدایه. پێنجه‌م: شیكردنه‌وه و وه‌سف كردنی وه‌زیفه‌ی گشتی و دانانی مه‌رجه‌كانی پڕ كردنه‌وه‌ی. شه‌شه‌م: دانانی سیاسه‌تی تایبه‌ت به مه‌شق و شیاندنی فه‌رمانبه‌رانی راژه‌ی گشتی. حه‌وته‌م: دانانی سیاسه‌ت و پره‌نسیپ كه به‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له نێوان ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له فه‌رمانگه‌كانی جۆربه‌جۆری هه‌رێم و راژه‌ی پێشكه‌ش كرا‌و مسۆگه‌ر ده‌كات. هه‌شته‌م: ئه‌نجام دانی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار به په‌ره‌پێدانی وه‌زیفه‌ی گشتی و پێشكه‌ش كردنی راسپارده له‌باره‌یه‌وه به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمدا. نۆیه‌م: ئاماده كردنی راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن كه بریتی بێت له پێداچوونه‌وه به پرۆسه‌كانی دامه‌زراندن و ئه‌و راسپاردانه‌ی به پێویستیان ده‌زانێت بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی راژه‌ی گشتی و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. ده‌یه‌م: ئاماده كردنی راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌ی هه‌ر وه‌زاره‌تێك یان ئه‌و لایه‌نه‌ی گرێدراوی وه‌زاره‌ت نییه و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بریتیش بێت له راسپارده و پێشنیاری پێویست بۆ مسۆگه‌ر كردنی باش به‌جێ گه‌یاندنی كار. یازده‌یه‌م: ئاماده كردنی پرۆژه بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌ن بۆ تۆمار كردنی له نێو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا. دوازده‌م: به‌جێ گه‌یاندنی رووماڵ و لێكۆڵینه‌وه و ئامار و پێشكه‌ش كردنی ئه‌و پێشنیارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به به‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له نێوان په‌یكه‌ری مووچه و ئاستی گشتیی بژێوییه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر رۆشنایی خه‌رجیی گوزه‌ران و نرخی كاڵا و خزمه‌ت و پێوه‌ره‌كانی ئابووری و دیاری كردنی ئاستی هه‌ره نزمی گوزه‌رانی تاك له وه‌زیفه‌ی گشتیدا. سێزده‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه شیانی ئه‌و كه‌سانه تاقی بكاته‌وه، كه ده‌خوازرێت دابمه‌زرێن یان دابمه‌زرێندرێنه‌وه، چ به دیمانه یان تاقی كردنه‌وه‌ی به نووسین یان به هه‌ردووكیان پێكه‌وه، بۆ ئاشنا بوون به خه‌سڵه‌ت و توانستی جه‌سته و شیانه‌كانیان، ئه‌وانه‌ش له‌وه به‌ده‌ر ده‌بن كه راژه‌ی پێشوویان له وه‌زیفه‌یه‌كدا هه‌یه و تێیدا چه‌سپاون یان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی باڵان، ته‌نیا مه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و وه‌زیفانه‌ی داوا كراوه پڕ بكرێنه‌وه له‌و وه‌زیفانه زیاتر بێت. چوارده‌م: بایه‌خ دان به دامه‌زراندنی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌و وه‌زیفانه‌ی له‌گه‌ڵ توانا و شیانیاندا ده‌گونجێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: په‌یكه‌ری ئه‌نجومه‌ن و میكانیزمی كار یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن پێك دێت له: 1- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 2- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 3- به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له ئه‌نجومه‌ندا. 4- راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن. دووه‌م: 1- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به پله‌ی (بریكاری وه‌زاره‌ت) ده‌بێت. 2- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌بن. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامان كاندید ده‌كات و، به پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی دادێن به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێن: 1- هاووڵاتیی هه‌رێم بێت و تێیدا نیشته‌جێ بێت. 2- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و شیان بێت كه شایسته به وه‌رگرتنی وه‌زیفه‌كه بێت و له بواری پسپۆرایه‌تیی خۆیدا راژه‌ی هه‌بێت. 3- ژیاننامه و ره‌فتاری باش بێت. 4- به تاوان یان كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درا بێت. چواره‌م: ئه‌و كاندید كردنه‌ی له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه به پێی ئه‌م میكانیزمه‌ی دادێ ده‌بێت: 1- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رگای هاتنه پێش له هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن (بینراو و بیستراو و خوێندراوه) بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سی رۆژ زیاتر نه‌بێت راده‌گه‌یه‌نێت. 2- راگه‌یاندنه‌كه هه‌موو مه‌رجه‌كانی كاندید كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌گرێته خۆ. پێنجه‌م: سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به پێی یاسا بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ كه بۆ یه‌ك جار قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه داده‌مه‌زرێن. شه‌شه‌م: سه‌رۆك، هێنده‌ی په‌یوه‌ندیی به كاروباری كارگێڕی و دارایی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نه‌وه هه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند پیاده ده‌كات، بۆشی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به جێگره‌ی بدات.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئه‌ركی به‌ڕێوه بردنی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی له به‌نده‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م) له مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌گرنه ئه‌ستۆ. دووه‌م: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه به لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌یه، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه ده‌بات.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه په‌یڕه‌وی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان هۆبه یان به‌ش له‌نوێ بكاته‌وه یان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه یان تێكه‌ڵیان بكات.