أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: 1. بۆ ئه‌ندامانی سه‌ندیكا نه‌بێ، كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ئیلتیزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه، ده‌نا، هیج كه‌سێ ناشێ ئه‌م پیشه‌یه بكات. 2. دایه‌ره فه‌رمیه‌كان ونیمچه فه‌رمیه‌كان وباقیمه‌نی داموده‌زگاكانی هه‌رێم پێویسته وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی یان كارپێكردنی پزیشك بنێرن بۆ سه‌ندیكا.
مادده‌ی سی وپێنج
مادده‌ی سی وپێنج: 1. به ئاماده‌بوونی نه‌قیب یان جێگری (نوێنه‌ری) نه‌قیب، یان سه‌رۆكی لق یان نوێنه‌ری سه‌رۆكی لق nه‌بێ، ناشێ باره‌گای سه‌ندیكا، یان باره‌گای لقه‌كانى بپشكنرێ. 2. هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك له كاتی فرماندا، یان به‌هۆی پیشه‌كه‌یه‌وه بكرێته سه‌ر ئه‌ندام، ئه‌وه، ئه‌و ده‌ستدرێژكاره، حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێ كه شه‌رێ فرۆشتبی به فرمانبه‌ر له كاتی به‌رێ خستنی ئه‌ركی خۆیدا. 3. ده‌سه‌ڵاتی لێپێچینه‌وه پێویسته پێش لێپێچینه‌وه له جه‌ریمه‌ی به‌چاونه‌دیتراو، درابێته پاڵ ئه‌ندامێ له ئه‌ندامان، پێویسته له‌سه‌ری سه‌ندیكا یان لقه‌كانی سه‌ندیكا ئاگاداربكاته‌وه، سه‌ندیكاش پێویسته نوێنه‌رێكی خۆی بنێری له‌و لێپیچینه‌وه‌یه‌دا به‌شداربێ. 4. ئه‌ندامی نه‌خۆش، له ژووره به كرێ گیراوه‌كانی پله یه‌كه‌می ده‌زگای ته‌ندروستی حكومی و په‌یمانگه هونه‌رییه‌كاندا چاره‌سه‌ری بۆده‌كرێ و له مزوكرێ سه‌رفرازه. وه لێ كه له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كاندا بخه‌وێ یان بۆ عیاده تایبه‌ته‌كان بچێ، ئه‌وه، له‌و بارده‌دا، ده‌ستهه‌قی پزیشك و نه‌شته‌ر گه‌ره‌كان له لیستی حساباتی خۆی داده‌شكێنرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1/ئابوونه‌ی ئینتما له سه‌ندیكادا بۆ ئه‌ندام (30) دیناره. 2/ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه (20) دیناره، ده‌بێ له ماوه‌یه‌كیشدا بدرێ كه هه‌موو ساڵێ له مانگی شوبات نه‌ترازێ. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاركراو ئابوونه‌كه‌ی نه‌دا و، دواكه‌وت، ئه‌وه، له‌و باره‌دا (50%)ی ئابوونه‌ی به‌شدابوونه‌كه‌ی غه‌رامه‌ی دێته سه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر هات و، دوو ساڵی بانه وبان یه‌ك، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تی به‌جێ دوای خست، ئه‌وا، ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ره‌ش ده‌كرێته‌وه. 3/ئه‌وه‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی نه‌دابێ له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌ندامی خانه‌نشینی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی شارستانی ژماره (33)ی ساڵی 1966ی هه‌مواركراو ده‌یگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌قێك له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتبێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: مه‌رجه ئه‌ندام: 1. هاووڵاتيی كوردستانی عیراق یان دانیشتوی كوردستانی عیراق بێت. 2. به جینایه‌تی ناسیاسی یان به جونحه‌ی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم نه‌درابێ. 3. له پزیشكی دداندا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس یان بڕوانامه‌ی هاوتای به‌كاڵوریۆسی وه‌رگرتبێ.
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م:ـ ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قائیعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م:ـ كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێت گه‌ر ناكۆك بێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م:ـ حوكمی بڕگه(یه‌كه‌م)له مادده‌ی یه‌كه‌م و مادده‌ی دووه‌م له‌م یاسایه‌دا خانه‌نشینه‌كان له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌گرێته‌وه ومووچه‌یان له مێژووی جێبه‌جێ كردنیه‌وه هه‌موارده‌كرێ.
مادده‌ی سی و سێیه‌م
مادده‌ی سی و سێیه‌م: ده‌رباره‌ی هه‌ر حاڵه‌تێك كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قی له سه‌ر نه‌هاتبێت ئه‌وا یاسا‌و پێڕه‌وو رێنماییه كارپێكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن، پیاده ده‌كرێن.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: پێویسته له سه‌ر زانكۆ تایبه‌تی ئێستاكانی هه‌رێم بارودۆخه‌كانیان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێش ساڵی خوێندنی (2013-2014) بگونجێنن.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سییه‌م
مادده‌ی سییه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه پێڕه‌وی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: یه‌كه‌م: زانكۆ تایبه‌تی و حكومیه‌كان بۆیان هه‌یه له بواری ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه زانستی و پراكتیزه‌كردنیان و ڕاهێنانی قوتابیان و گوڕینه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كان، له نێوایاندا هاریكاری یه‌كتری بكه‌ن. دووه‌م: زانكۆ تایبه‌ته‌كان بۆیان هه‌یه له ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی و پراكتیزه‌كانی و ڕاهێنانی قوتابیان پشت ببه‌ستێت به لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ت له دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ته‌نها وه‌زاره‌ت تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به به‌خشینی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی هه‌ر زانكۆ یان لق یان نووسینگه‌یه‌كیان له هه‌رێمداو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌ت رێكاری یاسایی ده‌رباره‌یان ده‌گرێته‌به‌ر.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه‌ی مادده‌ی شه‌شه‌م به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: دووه‌م: مزه‌ی مۆڵه‌ت (رسم الاجازه)ی دانانی ده‌رمانسازی ـ به نیو ده‌وامی ـ (250) دوو سه‌د و په‌نجا دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی (مه‌سئولی + ئیمتیاز) ساڵانه (400) چوار سه‌د دیناره. سێیه‌م: مزه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی ـ به ده‌وامی ته‌واو ـ بۆ (خانه‌نشینان) (500) پێنج سه‌د دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی (مه‌سئولی + ئیمتیاز) ساڵانه (400) چوار سه‌د دیناره. چواره‌م: مزه‌ی مۆڵه‌تی دانانی مه‌دخه‌ر (1000) هه‌زار دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر بۆ (خانه‌نشینان) (مه‌سئولی + ئیمتیاز) (750) حه‌وت سه‌د و په‌نجا دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر ـ به نیوده‌وامی ـ ساڵانه (500) پێنج سه‌د دیناره.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م : كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت . دووه‌م : یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ژماره (11)ی ساڵی (2006) و یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی ژماره (13)ی ساڵی (2006) هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره (1)ی ساڵی 2005 و هه‌مواركراوه‌كانی ناكۆك بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: یاسای پێشمه‌رگه‌ی ژماره(5)ی ساڵی 1992 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی سندوق به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: سندوق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كار ده‌كات بۆ دابینكردنی باشترین ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری و ڕێكاره‌كانی خۆپاراستنی هاووڵاتیانی كوردستان ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه هاتوون، كه پێویستیان به پشتگیریه‌كی چڕ هه‌یه بۆ دابینكردنی پێداویستی چاره‌سه‌ری و داوده‌رمان و ئامێری پزیشكی له بنكه‌ی پسپۆڕ بۆ چاره‌سه‌ركردن له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.