أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
ماده‌ی پێنجه‌م
ماده‌ی پێنجه‌م: أ-هه‌ركه‌سێك ده‌ستبكات به ئه‌نجامدانی تاوانێك له‌و تاوانانه‌ی له ماده‌ی دووه‌ه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، سزاده‌درێت به زیندانیی هه‌تاهه‌تایی.ب-هه‌ركه‌سێك ده‌ستبكات به ئه‌نجامدانی تاوانێك له‌و تاوانانه‌ی له ماده‌ی سێیه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، سزا ده‌درێت به زیندانی كاتی.ج- هه‌ركه‌سێك ده‌ستبكات به ئه‌نجامدانی تاوانێك له‌و تاوانانه‌ی له ماده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، به به‌ندكردنی توند سزا ده‌درێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق. دووه‌م: خێزان: كۆمه‌ڵه كه‌سێكی سروشتین، په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری یان خزمایه‌تیان تاكو پله‌ی چواره‌م هه‌یه و ئه‌وانه‌ی به‌پێی یاسا هاتوونه‌ته ناو خێزانه‌وه. سێیه‌م: توند و تیژی خێزانی: هه‌ر كردارێك یان وته‌یه‌ك یان هه‌ڕه‌شه یان پێ لێبكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی خێزانی‌دا كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌رگیری یان خزمایه‌تی تا پله‌ی چواره‌م بنیات نرابێ و ئه‌وانه‌ی به‌پێی یاسا هاتوونه‌ته ناو خێزانه‌وه ئه‌شێ له باری جه‌سته‌یی و جنسی و ده‌روونییه‌وه زیانیان پێ بگه‌یه‌نی و ماف و ئازادییان له‌ده‌ست بدات. چواره‌م: دادگا: دادگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی.
مادده‌ی نۆیه‌م (دووباره)
مادده‌ی نۆیه‌م: كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت و بۆی هه‌یه داوای به‌ستنی بكات، له خولی ئاسایی و خولی نائاسایی دا‌و هه‌رچی لێیه‌وه ده‌ربچێت له بڕیار و پێشنیاز و راسپارده ئیمزایان ده‌كات.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ماف و پابه‌ندی و كه‌ل وپه‌ل و میلاكاتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵوه‌شاوه بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ماف و پابه‌ندی و كه‌ل وپه‌ل و میلاكاتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵوه‌شاوه بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: یاسای پێشمه‌رگه‌ی ژماره(5)ی ساڵی 1992 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره (1)ی ساڵی 2005 و هه‌مواركراوه‌كانی ناكۆك بێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م : كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت . دووه‌م : یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ژماره (11)ی ساڵی (2006) و یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی ژماره (13)ی ساڵی (2006) هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: كارنه‌كردن به حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ی ژماره (9)ی ساڵی 2008 درێژ ده‌كرێته‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر له رۆژی 15/7/2012ه‌وه.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: كارنه‌كردن به حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ی ژماره (9)ی ساڵی 2008 درێژ ده‌كرێته‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر له رۆژی 15/7/2012ه‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشه‌مبیری هه‌رێم. 3-وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم. 4-چاپكراوی خوله‌كی (ده‌وری) هه‌ر چاپكراوێك كه به‌رده‌وام كه چماره‌ی زنجیره‌یی و له‌ه كاتێكی دیاریكراودا ده‌ربچێ وه‌ك رۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوه و هه‌رچی یه‌كی له‌م بابه‌تانه بێ. 5-چاپكراوی نا خوله‌كی (ناده‌وری) هه‌ر چاپكراوێك كه بۆ یه‌ك جار ده‌ربچێ یا به‌ش به‌شی دیاریكراو بێ به بێ گوێدانه چاپكردنه‌وه (اعاده الگبع) وه‌ك مه‌وسووعه و قامووس و كتێب و نامیلكه‌و نه‌خشه (خریگه)و رسم و هه‌رچییه‌كی له‌م بابه‌ته بێ.
ماده‌ی یه‌كه‌م:
ماده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه، ماناكانی ته‌نیشتیانن:- 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2. وه‌زیر وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری. 3. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين). 4. نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ. 5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: چاودێری (رقابه) له هه‌رێمدا ناخرێته سه‌ر چاپه‌مه‌نی و هه‌ر هاوڵاتییه‌كی سه‌ربه‌سته له ده‌ركدرنی هه‌ر چاپه‌مه‌نیه‌كدا به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مه‌رجه چاپه‌مه‌نی خوله‌كی خاوه‌نی (امتیاز)و سه‌رۆكی نووسینی عه‌بێ كه ده‌بێ خوێندنه‌وه و نووسین به زمانی چاپكراوه‌كه بزانن و ئه‌هلیه‌تی یاسایی ته‌واویان هه‌بێ له‌سه‌ر تاوانێك (جنایه) یا كه‌تنێكی (جنحه) ناسیاسی له‌كه‌دار كه‌ری شه‌ره‌ف حوكم نه‌درابن.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: خاوه‌نی (امتیاز)و سه‌رۆكی نووسینی چاپكراویی خوله‌كی به هاوبه‌شی له‌به‌ر ده‌م یاسا و دادوه‌ریدا لێ ی به‌رپرسیارن.
ماددەی دووەم :
ماددەی دووەم : ماددەی شەشەم هەمواردەكرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دەخوێندرێته‌وه
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: پێكهێنه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مانه‌ن: 1/نووسینگه‌ی وه‌زیر. 2/نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زارەت. 3/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی دیوان. 4/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی زه‌وی و زاری كشتوكاڵ. 5/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی هێلكاری و به‌دواداچوون. 6/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی باخ و جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌ڕگاكان. 7/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی ئه‌بحاس و رێنمایی كشتوكاڵ كردن وتوتن. 8/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی ئاودێری و سه‌رچاوه‌كانی ئاو. 9/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی سامانی ئاژه‌ڵ و به‌یته‌ری. 10/ به‌ڕێوه‌به‌رییه گشتیه‌كانی كشتوكاڵ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی(دووه‌م) له مادده‌ی(سێیه‌م) له یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008دا هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: گرێبه‌ستی به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ی به‌كرێدراو جگه له مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون كه پێش جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه به‌ستراوه دڕێژ ده‌بێته‌وه تاكو 15/7/2012 له رۆژی جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008ه‌وه‌و دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ئاماژه‌پێكراو ده‌كه‌وێته ژێر حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره(40)ی ساڵی1951ی هه‌مواركراوی كارپێكراو له هه‌رێمدا.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: شیركه‌تی بیری ئیرتیوازی لێ دان ومه‌ركه‌زه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و ته‌تبیقی یه‌كان، كه له بڕگه‌ی نۆی مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)دا هاتووه ئیلغا ده‌كرێ و هه‌ر موڵك و ماڵێكیشی بووبێ، موڵك و ماڵی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌رێمن.