أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: نابێت ئاڵا له بۆنه نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی و ئاهه‌نگه‌كاندا به‌رز بكرێته‌وه یان به كار بێت، ئه‌گه‌ر هاتو كه‌م و كوڕی هه‌بوو له‌مه‌ڕ گۆرانی ره‌نگه‌كانی و پاك و پوختی و درانی.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌ڵدانی ئاڵا شان به شانی ئاڵای عێراق ده‌بێت له‌و بۆنانه‌ی كه ئاڵای عێراقی تێدا هه‌ڵده‌درێت و، تا قه‌وارهه‌ی ده‌ستووری فیدراڵیه‌ت ده‌چه‌سپێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له عێراق دا.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه په‌یره‌وێكی تایبه‌تی ده‌ربكات بۆ ئاسان كردنی جێبه‌جێ كردنی به‌نده‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانییه‌وه جێبه‌جی ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: به‌پێڕه‌و ئه‌رك وتایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت ده‌سنیشان ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نوێ یان به‌ش یا هۆبه له‌ناو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت دابنێ یان لێكیان بدات یاخود هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستی كاره‌كه له‌كاتی پێویستدا. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌كان وگه‌شتوگوزاری ژماره (15)ی ساڵی1992كه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق ده‌رچووه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومنی سه‌ندیكا. 3. نه‌قیب: نه‌قیبی ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان. 4. ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكا بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كشتوكاڵ یان له یه‌كێك له پسپۆره‌كانیدا یاخود له هاوتاكانیدا هه‌بیت و له زانكۆیه‌ك یان په‌یمانگایه‌ك وه‌ری گرتبێت و ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستاندا دانی پێدا هێنا بێ و ده‌ست به كار بێت له پیشه‌كه‌ی به كاركردنی له یه‌كێك له پسپۆرییه كشتوكاڵی یه ده‌ستنیشان كراوه‌كان له‌م یاسایه‌دا. 5. ده‌ست دانه پیشه: كاركردنه له پسپۆرییه كشتوكالییه‌كان له یه‌كێك له له بواره‌كانی لێكۆلینه‌وه و نه‌خشه‌كێشان بۆ پرۆژه‌و كاره كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و ئه‌ندازیارییه‌كانی كه مه‌به‌ستی كشتوكاڵییان هه‌یه و راوێژكاریی له باره‌یه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن و كار له یه‌كێك له فرمانه كشتوكاڵییه‌كاندا ده‌كه‌ن كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دیاری ده‌كات. 6. وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری. 7. هه‌رێم: مه‌به‌ست هه‌رێمی كوردستانی عێراقه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه له‌م یاسایه‌دا: یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزاری هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری گه‌شت وگوزاری هه‌رێم. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تیگه‌شت وگوزار. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزار. شه‌شه‌م: مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاری: مه‌به‌ست له حه‌وانه( الراحه) بووژانه‌وه( الاستجمام)و وه‌رزش و مه‌له‌وانی و ڕابواردن و ڕاوكردن و بینینی هه‌واری مێژوویی وئاسه‌وارو دیمه‌نی سروشتی و پارك و سه‌یرانگا و كڕینی پێداویستی شه‌خسی و چالاكیی دیكه‌ی خه‌مڕه‌وێن و هه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه كه گه‌شتیاران ڕابكێشێ. حه‌وته‌م: جێگه‌ی گه‌شت وگوزار: هه‌ر جێگه‌یه‌كه، مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاری تێدا به‌جێ بێ وه‌ك، ئۆتێل و خواردنگه و گازینۆ و شوێنی بووژانه‌وه (المنتجعات) و خێوه‌تگاو شوێنی دیكه‌ی بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار ئاماده كرابێ. هه‌شته‌م: ناوچه‌ی گه‌شت وگوزار: هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه بۆ چالاكی گه‌شت وگوزر له‌باربێ و مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاریی بۆ فه‌راهه‌م كرابێ یان بۆ گه‌شتوگوزار له‌بار بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌ندامان تاكو مۆڵه‌ت له سه‌ندیكا وه‌رنه‌گرن و ره‌سمێكی ساڵانه كه بڕه‌كه‌ی (100) سه‌د دیناره نه‌ده‌ن، بۆیان نییه نووسینگه‌ی كشتووكاڵی بكه‌نه‌وه.
مادده‌ی یانزده‌یه‌م:
مادده‌ی یانزده‌یه‌م: سه‌ندیكا له مانه پێك دێت: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات). چواره‌م: هۆبه‌كانی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی. پێنجه‌م: لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: به پێره‌وێكی تایبه‌تی كاروتایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێ. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ریه‌ك له‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كانی نێو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت به‌پێی پێویستی كاره‌كانیان دامه‌زرێنێ یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی دووه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی – عیراق هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:1. ئه‌نجومه‌ن باڵاترین هه‌یئه‌ی ته‌نفیزیی هه‌رێمه‌و، له‌سه‌رۆك و جێگره‌كانی و وه‌زیره‌كان پێك دێت.2. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند جێگرێكی ده‌بن، به‌مه‌رجێ له‌سێ جێگر زیاتر نه‌بن.3. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه، له كاتى ديانةبوونى يان لةكاتى ئاماده‌بونیشدا هه‌ر كاروبارێ خۆی پێی باش بێ به‌پێی یاسا به جێگره‌كانی خۆی بسپێرێ.4. جێگری سه‌رؤك وه‌زیران، ده‌شێ، سه‌رباری فرمانی پله‌كه‌ی خۆی، جانتایه‌كی وه‌زاری به ئه‌سڵ یان به وه‌كاله‌ت پڕبكاته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیر بۆ ی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی كردن له جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1. وه‌زاره‌تی كار‌و نیشته‌جێكردن و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و فراژوكاری (التنمیه) كه ناویان له مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره(3)ی ساڵی (1992)دا هاتووه هه‌ردوكیان ئیلغا ده‌كرێن.2. وه‌زاره‌تێك له نوێ داده‌مه‌زرێ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنه‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: 1. ناوی (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) كه له مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره(3)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)دا هاتوو، هه‌موارده‌كرێ و ده‌بێ به (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان).2. وه‌زاره‌تێك له‌نوێ داده‌مه‌زرێ به ناوی ( وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی).
ماددةى چوارەم:
ماددةى چوارەم: ناوى (وةزارةتى كاروبارى ئةوقاف وكاروبارى ئيسلامى) كةلةماددةى نؤيةمى ياساى ذمارة (3)ى هةموار كراوى سالَى (1992)دا هاتووة ، هةموار دةكرىَ ودةبىَ بة (وةزارةتى ئةوقاف وكاروبارى ئايينى ).
ماددەی پێنجەم
ماددەی پێنجەم: یەكەم: وەزارەت ئەنجومەنێكی راوێژكاریی دەبێت، پێك دێت لە: 1ـ وەزیر سەرۆك 2ـ بریكاری وەزارەت ئەندام 3ـ سەرۆكی دەستەی گشتیی گەشت و گوزار ئەندام 4ـ راوێژكاران ئەندام 5ـ بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئەندام 6ـ وەزیر بۆی هەیە هەر كەسێك لە ناو وەزارەت یان دەرەوەی بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەن بانگهێشت بكات، بە مەبەستی راوێژ لە كاتی پێویستدا بەبێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت. دووەم: ئەنجومەنی ئەركی پێشكەش كردنی راوێژ و پێشنیار بە وەزیر دەگرێتە ئەستۆ و، ئەگەر راستاندنی ئەوی بەدەست هێنا، سیفەتی بڕیاری وەزاری بەدەست دەهێنێت.