أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: سه‌ندیكا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: 1/ ده‌سته‌ی گشتی 2/ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا 3/لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی 4/ده‌سته‌ی لقه‌كانی پارێزگاكان دووه‌م: 1/ ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامان یان ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به پێی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ كردووه پێك دێ و به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكا و هه‌ر سێ ساڵ جارێك كه له مێژووی هه‌ڵبژاردنەکە‌وه ده‌ست پێ ده‌كا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ئادار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گای خۆی ده‌به‌ستێ و ئه‌مه‌ش به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و بانگهێشتی نه‌قیب ده‌بێ بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌صلی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ولیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن ونیسابیش به ئاماده‌بوونی دووسێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یا نوێنه‌رانی ته‌واو ده‌بێت وکاتێك كه نیساب ته‌واو نه‌بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردن دوای پازده ڕۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌كرێ له كات وشوێنی دیاری كراودا له‌و كاته‌دا به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یا نوێنه‌ران نیساب ته‌واو ده‌بێ به پێچه‌وانه‌ش ئه‌نجوومه‌نه‌كه به به‌رده‌وام بوو داده‌نرێ له كاره‌كه‌ی وبۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه. 2/له بارێكدا كه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له (500) ئه‌ندام پتر بوون، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له رێگه‌ی نوێنه‌رانه‌وه ده‌بێ ورێژه‌ی نواندنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا یان ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاوه ده‌سنیشان ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی نه‌وت و پتروكیمیاییه‌كان له هه‌رێمدا كه به یاسای ژماره(38)ی ساڵی 2004 دامه‌زراوه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و هه‌موو پێكهاته و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به وه‌زاره‌ت ده‌به‌سترێنه‌وه و هه‌موو میلاك و موڵك وماڵ و ماف و ئیلتیزامێكیان بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌ڕێنه‌وه. دووه‌م: ده‌زگای گشتی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه تایبه‌تیه‌كان له هه‌رێم كه به پێی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران(ئیداره‌ی سلێمانی) ژماره (1803)ی رۆژی 7/8/2001 دامه‌زراوه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه هه‌موو پێكهاته و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به وه‌زاره‌ت ده‌لكێن و هه‌موو میلاك و موڵك و ماڵ و ماف و ئیلتیزامه‌كانی ده‌درێنه وه‌زاره‌ت. سێیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رووپێوكردنی جیۆلۆجی و پێكهاته‌كانی له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی هه‌رێم داده‌بڕێن و به وه‌زاره‌ت ده‌به‌سترێنه‌وه و هه‌موو میلاك و موڵك و ماف ئیلتیزامێكیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م :
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری پێشمه‌رگه. چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. پێنجه‌م : ئه‌مینداری گشتی : ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت. شه‌شه‌م : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. حه‌وته‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م وشانه‌ی خواره‌وه له‌م یاسایه‌دا ئه‌م مانایانه ده‌به‌خشن كه له به‌رامبه‌ریانه‌وه دانراون: 1. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی عێراق. 2. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی عێراق. 3. نه‌قیب: نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی عێراق. 4. رۆژنامه‌نووس: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكا بێ و وه‌فادار بێ به‌رامبه‌ر به پابه‌ندییه‌كانی. 5. رۆژنامه: هه‌ر چاپ كراوێك كه به شێوه‌ی ده‌وری یان ناده‌وری له هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چێ و به ره‌سمی مۆڵه‌ت دراوه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه 6. تۆمار: ئه‌و تۆماره‌ی كه پێش وه‌خت ئاماده ده‌كرێ بۆ تۆمار كردنی ناوی رۆژنامه نووس و تێكرای ئه‌و زانیاریانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به پیشه‌كه‌یانه‌وه هه‌یه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م:1. ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بانگێشت بكرێت گه‌ر سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یان دوو سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ویستیان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت، هۆكاری پێویستی كۆبوونه‌وه‌كه به دیار ده‌خرێت، ئه‌و كاته به گوێره‌ی ئوسول ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی كه بانگێشتی ئه‌ندامان بكا و له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆماركردنی داواكارییه‌وه كاتی كۆبونه‌وه‌كه دیاری بكات. 2. ده‌سته‌ی گشتی نابێ له غه‌یری ئه‌و كێشانه بكۆڵێته‌وه كه كۆبونه‌وه‌یان له پێناودا كراوه، ئه‌گه‌ر پێوه‌یان په‌یوه‌ست نه‌بن یان له‌وانه‌وه لق و پۆپیان لێ نه‌بوبێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م:1. هاتنه ریزی نه‌قابه به داواكارییه‌كی نوسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كرێت و هاوپێچ ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌ی پشتگیری كردن به داخوازییه‌كه و ده‌بێت ئه‌نجومه‌ن بریارێك له باره‌یه‌وه بدات له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆمار كردنی و ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ری به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌و باره‌یه‌وه بڕیارێك بدات ئه‌وا ئه‌مه به دانپێدانانی ره‌زامه‌ندی داده‌نرێت.2. ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن داواكاری به ئه‌ندامیه‌تی ره‌تكرده‌وه ئه‌وا ده‌بێت هۆیه‌كانی ره‌ت كردنه‌وه‌كه ئاشكرا بكات.3. خاون داوا ره‌ت كراوه‌كه بۆی هه‌یه له دادگای ته‌مییز تانه له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن بدات، ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی (15) پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار بوونه‌وه‌ی له بڕیاری ره‌فز كردنه‌وه‌كه و بڕیاری دادگای ته‌مییز به یه‌ك لاكه‌ره‌وه داده‌نرێت.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: خاڵێك بۆ بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی پازده‌یه‌م به زنجیره (4) زیاد ده‌كرێت وبه‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 4- لیژنه‌ی قه‌زا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌ی لق، له‌نێوان ده‌سته‌ی مامۆستایان‌دا، نوێنه‌رێك بۆ یه‌كێتی له دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن هه‌ڵده‌بژێرێت، له پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و بنكه‌كانیدا وگه‌یاندنی رێنماییه‌كانی یه‌كێتی وئاراسته‌كان پێیان.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: كار‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پیڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك یا به‌شێك یا هۆبه‌یه‌ك له‌كاتی پێویستدا له نوێ دابمه‌زرینێ یان هه‌ڵیانی بوه‌شێنێته‌وه یان لێكیان بكاته‌وه یان لێكیان بدات. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی سروشتی و مه‌عنه‌وی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیی له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا ببه‌ستێ بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و كارانه‌ی پیان ده‌سپێردرێ و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه به گونجاوی ده‌زانی، ئه‌مه‌ش دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ. چواره‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنی.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (دووه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم). دووه‌م: بڕگه‌ی پێنجه‌م له مادده‌ی یه‌كه‌م له یاساكه‌دا هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (پێنجه‌م: ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم: ئه‌و ناوچانه‌ن كه له ڕووی مێژوو و جوگرافیاوه ناوچه‌ی كوردستانین، كه له رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق كه‌وتبونه ژێر رێكاره‌كانی به عه‌ره‌ب كردن و گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی).
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی پێنجه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 1. ئه‌ندامیه‌تی له یه‌كێتی مافێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: 2. هه‌موو مامۆستایان و وانه‌بێژانی قوتابخانه و په‌یمانگا و زانكۆ حكومییه تایبه‌تییه‌كان و ئه‌هلیه‌كان. 3. هه‌موو مامۆستایان و، سه‌رپه‌رشتیاران و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی فێركاری و ده‌رس وتنه‌وه، كه كارمه‌ندی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده‌یی و فێركردنن. 4. خانه‌نیشانی ئه‌ندام له ده‌سته‌ی فێركاری و ده‌رس وتنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ببنه ئه‌ندامی یه‌كێتی به داواكارییه‌كی نووسراو. ب ـ مامۆستایانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان چ ئه‌وانه‌ی شه‌هیدبوون و چ ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماون ده‌بنه ئه‌ندامی فه‌خری.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: پێویسته ئه‌ندام له‌م كارانه دووركه‌ویته‌وه: یه‌كه‌م: كه‌م ته‌رخه‌می كردن یاخوود گرفت خستنه پێش پیاده كردنی یاساكان و ئه‌و پێره‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سه‌ندیكا و ئه‌و رێنمایی و بڕیارنه‌ی كه ده‌ری ده‌چوینێت. دووه‌م: ده‌ستدانه پیشه به بێ نوێكردنه‌وه‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه یاخود مۆڵه‌ت. سێیه‌م: ره‌چاو نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی و زیان گه‌یاندن به رووه‌ت (سومعه)ی پیشه‌یی و شه‌ره‌فی، به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ل پێره‌وی ناوخۆدا هاتوون. چواره‌م: به فێڵ و نادروستی به‌كار هێنانی نازناوێكی پیشه‌یی یاخود سیفه‌تێكی ناته‌واوی پیشه‌یی یان به پێی یاساكان و پێره‌وه ره‌چاوكراوه‌كان په‌سه‌ند نه‌كرابێ و ئاشكرا كردنی ئه‌مه به هه‌ر رێگایه‌ك بووبێ. پێنجه‌م: كردنی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ری له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می كه زه‌ره‌رێكی گه‌وره بۆ خاوه‌نی په‌یوه‌ندیداری لێ بكه‌وێته‌وه. شه‌شه‌م: پێ درێژ كردنی له سنووری ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له پێره‌وی ناوخۆ و رێنماییه‌كانی كه سه‌ندیكا ده‌ری ده‌چوێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: یاسای پێشمه‌رگه‌ی ژماره(5)ی ساڵی 1992 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م : وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك یا به‌شێك یا هۆبه‌یه‌ك له‌ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت له نوێ دابنێ یان لێكیان بدات یا خود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستی كاره‌كه‌ی. دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. یه‌كه‌م : ئاماده‌كردنی ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه مافی شیاوی ته‌ندروستی ته‌واو بۆ هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له‌لایه‌نی جه‌سته‌یی وئه‌قَڵی وده‌روونییه‌وه له‌گه‌لأ گرنگی پێدانیان. دووه‌م : دامه‌زراندن وبه‌ڕێوه‌بردن وبه‌دوا داچوونی یه‌كه ته‌ندروستیه‌كانی خۆ پاراستن وچاره‌سه‌ركردن وپه‌ره‌پێدانیان له هه‌رێمدا. سێیه‌م : بایه‌خدان به خزمه‌تگوزاری چاودێری به‌رایی ته‌ندروستی له‌وانه‌ش چاودێری دایكایه‌تی ومنداڵان وته‌ندروستی قوتابخانه‌یی وته‌ندروستی خێزان وپیرییه‌تی. چواره‌م : به‌ربه‌ره‌كانی كردنی نه‌خۆشیه درمه‌كان وكۆنترۆل كردنیان ورێگه‌گرتن له هاتنیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ ناوه‌وه‌ی وبه پێچه‌وانه‌وه‌ش، به‌ربه‌ستكردنی بڵاو بوونه‌وه‌یان له نێو خاك وئاو و هه‌وای هه‌رێمدا. پێتجه‌م : هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی ژینگه‌دا له پێناوی پاراستنی ژینگه‌و باشكردنی و په‌ره‌پێدانی و پاراستنی بنه‌ماكانی وكاركردن له پێناوی به‌ربه‌ستكردنی پیسبوونی. شه‌شه‌م : هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دا له پێناوی بایه‌خدان به ته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی كرێكاران له پڕۆژه‌كانی كار و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستییان له مه‌ترسی نه‌خۆشی پیشه و بریندار بوون له كاتی ئیشدا، له‌گه‌لأ دانانی به‌زه‌فكاریی وهه‌ل ومه‌رجی تایبه‌ت بۆیان و دابین كردنی سه‌لامه‌تی له شوێنی كاردا وچاودێری پیاده‌كردنی ئه‌و به‌رزه‌فتكار و هه‌ل و مه‌رجانه. حه‌وته‌م : بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاریی ته‌ندروستی له ناو هاووڵاتیاندا به هاریكارێكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به رێگه‌ی هه‌موو هۆیه‌كی راگه‌یاندنی بیستراو و بینراو و خوێندراوه. هه‌شته‌م : دابین كردنی داوده‌رمان و پێویستیه‌كان و كه‌ل وپه‌لی پزیشكی هه‌مه‌جۆری پێویست بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی وخۆپاراستن وچاره‌سه‌ركردن، له‌گه‌لأ سه‌رپه‌رشتی كردنی عیاده میللییه‌كان و دابین كردنی ئامیری پزیشكی پێویست بۆ په‌ككه‌وته‌كان وكردنه‌وه‌ی تاقیگه‌ی پزیشكی. نۆیه‌م : ئاماده‌كردنی كادیری ته‌ندروستی وپیشه‌یی یارمه‌تیده‌ر و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شیاوی كارمه‌ندان له كه‌رتی ته‌ندروستی وپه‌ره‌پێدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌ندروستی و فێركردنی پزیشكیی به‌رده‌وام وهاندانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له بواره هه‌مه جواره‌كانی ته‌ندروستیدا. ده‌یه‌م : رێكخستنی كاری پیشه پزیشكی وته‌ندروستی یه‌كان و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وچاودێری كردنیان. یانزده‌یه‌م : چاودێری كردنی خاوه‌ن پێویستییه تایبه‌تییه‌كان له‌لایه‌نی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یی و ئه‌قڵی یه‌وه. دوازده‌یه‌م : سه‌رپه‌رشتی كردنی دروستكردن وهێنانی داوده‌رمان به‌پێی پێوه‌ری پێویستی پزیشكی وچاودێری كردنی. سیازده‌یه‌م : كاركردن له پێناوی گۆڕینی سیسته‌می ئێستای ته‌ندروستی به سیسته‌مێكی هاوچه‌رخی ته‌ندروستی به شێوه‌یه‌كی وا كه له‌گه‌لأ په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگای كوردستانی و توانای دارایی به‌ده‌ست هاتوودا بگونجێت. چوارده‌یه‌م : پشتگیریی كردنی كه‌رتی تایبه‌تی پزیشكی تا به‌شداری له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ركردندا بكات بۆ سووككردنی بارگرانی دارایی و هونه‌ری له‌سه‌رشانی ده‌زگا ته‌ندروستیه فه‌رمیه‌كان و بخرێنه به‌ر سه‌رپه‌رشتی وچاودێری وه‌زاره‌ته‌وه. پانزده‌یه‌م :كاركردن له پێناوی دابین كردنی پێویستی پزیشكی بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كاره‌سات به هه‌موو جۆره كانیه‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه ده‌بێت. شانزده‌یه‌م : رێكخستنی كاری پزیشكی دادی له هه‌رێمدا به پێی یاسا وبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شیاوی كارمه‌ندانی. حه‌ڤده‌یه‌م : كاركردن له پێناوی دروستكردنی تاقیگه‌ی پێشكه‌وتووی ته‌ندروستی بۆ ده‌سنیشانكردنێكی زوو بۆ نه‌خۆشییه گرانه‌كان ودابین كردنی (حجری ته‌ندروستی) و به‌ربه‌ره‌كانی نه‌خۆشیه درمه‌كان و چاودێری كردنی په‌تاكان. هه‌ژده‌یه‌م : سه‌رپه‌رشتی كردنی كاری پزیشكه‌كان ویارمه‌تده‌ره‌كانیان له عیاده پزیشكیه تایبه‌ته‌كان و عیاده میللیه فه‌رمییه‌كان. نۆزده‌یه‌م : گرنگی دانێكی تایبه‌ت به ته‌ندروستی لادێ وگه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی پزیشكی بۆی و كاركردن بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه له قه‌زاو ناحیه‌كان وكردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پزیشكی له لادێكاندا و دابین كردنی تیپی ته‌ندروستی گه‌ڕۆك. بیسته‌م : دابین كردنی سه‌یته‌ره‌ی نه‌وعی كارا له‌سه‌ر داوده‌رمان به هاوكاری كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا و دانانی مه‌رجی به‌رزه‌فتكار بۆ هێنانی داوده‌رمان له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕ پێكراوی جیهانی و به‌رزه‌فتكردنی فرۆشتنی داوده‌رمان، به جۆرێكی وا كه هه‌ر له ده‌رمانخانه و مه‌زخه‌ری مۆله‌تپیردراوی ده‌رمان بفرۆشرێ. بیست ویه‌كه‌م : گرنگی دانی ته‌ندروستی به‌و ناوچانه‌ی كه تووشی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال وبوردومانی كیمیایی وجینۆساید بوون. بیست ودووه‌م : كاركردن له پێناوی دابین كردنی (بیمی) ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتییان وگرنگی دان به ئاسایشی خۆراك وده‌رمانی ئینسانی به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ودۆزینه‌وه‌ی ئالیه‌تی چاودێری شیاوی داوده‌رمان بۆ به‌كارهێنان. بیست وسێیه‌م : پشتگیریی كردنی پزیشكه تازه ده‌رچووه‌كان وكردنه‌وه‌ی خولی شیاندنی به‌رده‌وام بۆیان و ناردنی نێرده‌ی پزیشكی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بیان گرێته‌وه وماوه‌یان بدرێ تاكو خوێندنی پسپۆڕییان ته‌واوبكه‌ن. پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه،ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق . دووه‌م : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. سێیه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم. چواره‌م : وه‌زیر : وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم . پێنجه‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. شه‌شه‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت. حه‌وته‌م : ده‌سته :ده‌سته‌ی باڵای عیاده‌كانی پزیشكی میللی و ڕاوێژكاری. ئامانج و ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ ئه‌گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یاسای ژماره (11)ی ساڵی 1992 ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و هه‌مواركردنی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1998 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.