أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌سته‌ی گشتی باڵا ترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكادا و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌گرێته‌خۆ و تایبه‌تمه‌نده به ئه‌نجام دانی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه:- یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. دووه‌م: په‌سه‌ند كردن (راستاندن)ی بودجه‌ی ساڵی رابردوو و بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ی مه‌زه‌نده كرا‌و. سێ یه‌م: وتوو وێژ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌و كاروباری سه‌ندیكا و ژمێریاری. چواره‌م: پێشنیاز كردن بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وه‌كه‌ی. پێنجه‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پاكتاوكردنی موڵك و ماڵی سه‌ندیكا و داراییه‌كه‌ی له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دا.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: كۆر بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات: 1. كاركردن بۆ هه‌ڵبژاردنی ووشه‌ی یه‌كگرتوو له ناو شێوه جیاوازه‌كانی زمانی كوردیدا بۆ گه‌یشتن به شێوازێكی ره‌سمی و یه‌كگرتوو. 2. پاراستنی سه‌لامه‌تی زمانی كوردی و پاككردنه‌وه و پێشخستنی. 3. گه‌شه پێدان به دراساتی كوردی و توێژینه‌وه زانستی و زمانه‌وانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له كاروانی پێشكه‌وتنی زانستی و رۆشنبیری دانه‌بڕیت. 4. زیندوو كردنه‌وه‌ی كه‌لتووری كوردی و ئیسلامی له زانست و ئاداب و هونه‌ر و به‌ده‌رخستنی رۆڵی زاناكانی كورد له‌م بوارانه‌وه. 5. گرینگی دان به خوێندنه‌كانی دیرۆك و شارستانییه‌تی كورد و كوردستان. 6. هاندان و یارمه‌تیدانی دانان (التألیف) و وه‌رگێران له زمانی كوردییه‌وه‌و بۆ زمانی كوردی. 7. پته‌و كردن و سازدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆره زانستییه‌كان و زانكۆكان و مه‌ڵبه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.
المادة الخامسة عشرة
المادة الخامسة عشرة – تنفذ الاحكام الصادرة بموجب هذا القانون فورا عدا احكام الاعدام فلا تنفذ الا بعد تصديق المجلس الوطني لقيادة الثورة وللمجلس الوطني سلطة تخفيف جميع العقوبات الصادرة من المحاكم او الاعفاء منها .
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت پاره‌ی تێچووی دامه‌زراندنی ئه‌و ئاوباره‌و پرد‌و دامه‌زراوانه‌ی كه خۆی ئه‌نجامی داون له سوودمه‌نده‌كان وه‌ری ده‌گرێته‌وه له‌سه‌ر داوای خۆیان له رێگای تایبه‌تییه‌كان ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كه له‌سه‌ر داوای خۆیان بوو.. دووه‌م: یه‌كه‌ی كارگێڕی پاره‌ی تێچووی لابردنی له‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كه له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ڕێگا گشتیه‌كان كراوه به‌پێی ئه‌و لیستانه وه‌رگرتراوه كه به پێی یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی حكومه‌ت ژماره (56)ی ساڵی 1977 و هه‌موار كراوه‌كانی ئاماده‌كراوه.
مادده‌ی بیست:
مادده‌ی بیست: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و ئه‌و به‌ڵێنده‌ر یان كۆمیانیانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن به‌رده‌وامبوونی ڕۆیشتنی ئاو‌و رووبار‌و جۆگه‌و خوێده‌ڵێن دابین بكه‌ن كه ده‌كه‌ونه ڕێگای پڕۆژه‌گه‌لی ڕێگه گشتیه‌كان و پرده‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگای جێگره‌وه‌ش بۆ ئه‌و ڕێگایانه دابین بكات كه هه‌ن و ده‌كه‌ونه ڕێگای پڕۆژه تازه‌كانیان له قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كاندا.
مادده‌ی سییه‌م
مادده‌ی سییه‌م: پێوسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: 1. مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی كردنی ئه‌ندامی كارا: أ. به نووسین داوایه‌ك پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی كۆر بكات. ب. دوو ئه‌ندامی كارا به نووسین (تزكیه) ی بكه‌ن و تیایدا پشتگیریی ره‌وشت پاكی و توانا زانستی و ئه‌ده‌بییه‌كانی بكه‌ن. ج. به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه كاراكانی كۆڕ له ده‌نگدانێكی نهێنی دا. د. ده‌رچوونی بڕیارێك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ دامه‌زراندنی. 2. ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ر (مؤازر)و ئه‌ندامی شه‌ره‌ف به پاڵاوتنی دوو ئه‌ندامی كارا و به ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆڕ به ده‌نگدانێكی نهێنی وه‌رده‌گیرێن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێ سه‌رپێچی ده‌قی مادده‌ی بیست و پێنجه‌می ئه‌م یاسایه بكا به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌ن هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: كار، به‌و به‌یاننامانه‌ی كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆوه ده‌رده‌چوێندرێن به‌ده‌وام ده‌بێت، كه هاودژ نه‌بن به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، تا ئه‌و كاته‌ی شوێن گره‌وه‌یه‌كی بۆ ده‌رده‌چێت یان پووچه‌ڵی ده‌كاته‌وه.
مادەی نۆیەم
مادەی نۆیەم یەکەم: و/ هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکانی عێراق لە پێکهاتەکانی گەلی عێراق پێکدێن، بە لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگی و یەکسانییان بەبێ جیاوازی و دوورخستنەوە. ملکەچی سەرکردایەتی دەسەڵاتی مەدەنی بن، بەرگری لە عێراق بکەن، نەبنە ئامرازێک بۆ چەوساندنەوەی گەلی عێراق، دەستوەردان لە کاروباری سیاسی‌دا نەکەن و هیچ ڕۆڵێک لە گواستنەوەی دەسەڵاتدا نەبینن. ب- پێکهێنانی میلیشیای سەربازی لە دەرەوەی چوارچێوەی هێزە چەکدارەکان قەدەغەیە. ج- هێزە چەکدارەکانی عێراق و کارمەندەکانی، لەوانە کارمەندانی سەربازی کار لە وەزارەتی بەرگری یان هەر بەشێک یان ڕێکخراوێکی سەربە خۆی دەکات، ناتوانن خۆیان بۆ هەڵبژاردن بۆ پۆستە سیاسییەکان کاندید بکەن، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ کاندیدەکان ئەنجام بدەن، یان بەشداری لە چالاکییەکانی تردا بکەن کە بەپێی پەیڕەوی وەزارەتی بەرگری قەدەغەکراون. ئەم قەدەغەکردنە چالاکیی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر باسمان کرد کە بە پلەی کەسی یان فەرمی خۆیان ئەنجام دەدرێن، بەڵام مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکاندا ناگرێتەوە. د- دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق زانیاری کۆدەکاتەوە و هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی نیشتمانی هەڵدەسەنگێنێت و ئامۆژگاری حکومەتی عێراق بکات. دەبێت لە ژێر کۆنترۆڵی مەدەنیدا بێت، لە ژێر چاودێری یاساییدا بێت و بەپێی یاسا و بنەما دانپێدانراوەکانی مافەکانی مرۆڤ کاردەکات. هـ- حکومەتی عێراق ڕێز لە پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی عێراق دەگرێت و جێبەجێی دەکات سەبارەت بە بڵاونەکردنەوەی چەکی ئەتۆمی و پەرەپێدان و بەرهەم نەهێنان و بەکارنەهێنانی چەکی ئەتۆمی و کیمیایی و بایۆلۆجی. ئامێر و کەرەستە و تەکنەلۆژیا و سیستەمی پەیوەندی کە پەیوەندییان بە پەرەپێدان و دروستکردن و بەرهەمهێنان و بەکارهێنانیانەوە هەیە قەدەغە دەکرێن. دووەم: - خزمەتی سەربازی بە یاسا ڕێکدەخرێت. (3)
مادده‌ی سی ویه‌كه‌م
مادده‌ی سی ویه‌كه‌م: 1/پزیشك له ماوه‌ی گرتن وبه‌ندكردن وحیجزكردنی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ. 2/پزیشك ئه‌گه‌ر حوكم بدرێ له سه‌ر تاوانێكی ئابڕووبه‌ری په‌یوه‌ندار به پیشه‌كه‌ی، ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت. 3/ئه‌گه‌ر دووباره حوكمی پزیشك درا له ئه‌نجامی تاوانبار كردنی له‌سه‌ر كرداری وا كه په‌یوه‌ندی به پیشه‌وه هه‌بێ نابێ دووباره ناوی له سه‌ندیكا تۆمار بكرێته‌وه مه‌گه‌ر دوای ره‌زامه‌ندییه‌كی نوێ نه‌بێ له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا، به پێی په‌یڕه‌و و ئه‌و رێنماییانه‌ی لێیه‌وه ده‌رچوون.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و كاركردن به بڕگه‌ی (دووه‌م) له بڕیاری ژماره (520)ی ساڵی 1987 راده‌گیرێت و له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: )دووه‌م: 1- مامه‌ڵه‌ی به‌خشینی یه‌ك خانووی نیشته‌جێ بوون یان یه‌ك شوقه‌ی نیشته‌جێ بوون یان یه‌ك پارچه زه‌ویی ئاماده كرا‌و بۆ نیشته‌جێ بوون كه رووبه‌ره‌كه‌ی له (800م2) زیاتر نه‌بێت كه له نێوان دایك و باوك و رۆڵه‌كانیان یان له نێوانی هاوسه‌راندا ده‌كرێت، له باجی ده‌رامه‌ت ده‌به‌خشرێت. 2- ئه‌گه‌ر پێ به‌خشراو هه‌ڵسوكه‌وتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تیی كرد له‌و خانووه یان شوقه‌ی نیشته‌جێ بوونه یان پارچه زه‌وی ئاماده كراوه بۆ نیشته‌جێ بوونی كه پێی به‌خشراوه له ماوه‌ی پێنج ساڵ له رۆژی تۆمار كردنی به ناوی ئه‌وه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تۆماری خانووبه‌ره (تاپۆ)، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته باجی ده‌رامه‌تی له‌سه‌ره و مافی ئه‌و به‌خشینه نایگرێته‌وه‌كه له بڕگه‌ی (20)ی مادده‌ی حه‌وته‌م له یاسای باجی ده‌رامه‌ت ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌موار كرا‌و و كار پێكراو له هه‌رێمدا هاتووه).
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: مادده‌ی (320) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. (دادوه‌ر له رۆژی دیاركراودا ده‌ست ده‌كات به لێپێچینه‌وه ده‌رباره‌ی راستی و دروستی به‌لاغه‌كه‌و گوێ له دیفاعی به‌لاغ لێدراوه‌كه ده‌گرێ و، له كۆتایی لێپێچینه‌وه‌كه‌شدا، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی بۆی ده‌ركه‌وت كه هیچ پێویست ناكا ئیجرائاتی پاراستنی ئاشتی وه‌ربگیردرێ، ئه‌وا، بڕیارێك به ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه ده‌رده‌هێنێ، یان داواكه قبول ده‌كات و داواش له‌و كابرایه ده‌كات كه به‌ڵێننامه‌یه‌ك به كه‌فاله‌تی كه‌سێ یان به كه‌فاڵه‌تی زیاتره‌وه پێشكه‌ش بكات).
المادة الثالثة والثلاثون
المادة الثالثة والثلاثون : مستندات طلب التسليم 1- يقدم طلب التسليم كتابة ويرفق به ما يأتي : أ- اصل حكم الادانة اوامر القبض او اية اوراق اخرى لها نفس القوة صادرة طبقا للأوضاع المقررة في قانون الدولة الطالبة ,او صورة رسمية لها . ب- بيان مفصل بالجرائم المطلوب التسليم من اجلها ,يحدد فيه زمان ومكان ارتكابها وتكييفها القانوني , مع الاشارة الى النصوص القانونية المطبقة عليها , وصورة منها . ج- اوصاف الشخص المطلوب بصورة دقيقة , والبيانات الاخرى التي تحدد شخصه وجنسيته وهويته . 2- اذا وجدت الدولة المطلوب منها التسليم , ان هناك حاجة الى ايضاحات تكميلية للتحقق من توافر الشروط المنصوص عليها في هذه المادة , فلها ان تخطر الدولة الطالبة لاستكمال هذه الايضاحات خلال مدة تحددها لهذا الغرض .
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدات: 1/ئاگاداركردنه‌وه: ئه‌وه‌ش به ئاراسته‌كردنی نووسراوێك بۆ سه‌رپێچیكه‌ر ده‌نێردرێ وئاگادار ده‌كرێته‌وه كه لە هه‌ڵس وكه‌وتی دڵخۆش نین. 2/ئینزار: ئه‌وه‌ش به نووسراوێك بۆی ده‌نێردرێ وتێیدا ناڕه‌زایی له هه‌ڵس وكه‌وتی سه‌رپێچیكه‌ر ده‌رده‌بڕێ وداوای لێ ده‌كرێ ئه‌و كاره دووباره نه‌كاته‌وه، ده‌نا به پێچه‌وانه‌وه سزای توندتری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ. 3/غه‌رامه‌یه‌كی له (250) دینار كه‌متر نه‌بێ وله هه‌زار دینار ره‌ت نه‌كات له سه‌رپێچیه‌كه‌ر وه‌رده‌گیرێ وكه نه‌یدا ده‌ستدانه كاری تایبه‌تی پیشه‌یی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ پتر نه‌بێ وئه‌گه‌ر له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له مێژووی سه‌رپێچیكردنی یه‌كه‌می ئه‌و سه‌رپێچییه‌ی كرده‌وه، ئه‌وا سزاكه‌ی غه‌رامه‌یه‌ك ده‌بێ كه له (500) دینار كه‌متر نه‌بێ وله (2000) دینار پتر نه‌بێ وکاتێك كه نه‌یدا ئه‌وا رێگه‌ی كاركردنه تایبه‌تییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت كه ساڵێك پتر نه‌بێ. 4/ رێگه‌گرتن له كاركردنی تایبه‌تی پیشه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك پتر نه‌بێ. 5/غه‌رامه‌كردن ورێگه‌گرتن له ده‌ستدانه‌كار له سنووره‌كانی دوو بڕگه‌كه‌ی (3 و 4)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌بن.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی وه‌زاره‌ت دانانی بنچینه گشتییه‌كانی به‌رێوه‌بردن و رێكخستنی ده‌رامه‌تی دارایی و ئابوورییه و، چاودێری گونجانی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی و وه‌دیهێنانی چاكترین به‌كارهێنانی ده‌كات و بنچینه‌و ئاراسته‌كانی پلاندانانی دارایی و ئابووری هه‌رێم داده‌نێت و چوارچێوه‌ی گشتی به‌رفراوانی ره‌گه‌زه‌كانی(العناصر) پلانی دارایی و ئابووری له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی و پلانی گه‌شه‌پێدانی بۆ هه‌رێم ده‌ست نیشان ده‌كات.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، به‌رپرسی ئاڕاسته‌كردنی ئیشه‌كانێتی و، سه‌رپه‌رشتی و موراقه‌به‌ی چالاكییه‌كانی ده‌كات و، بڕیار و رێنمایی و فه‌رمانه‌كان له هه‌ر شتێك‌دا پێوه‌ندیی به‌كاره‌كان و پێكهاته‌كان و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و رێكخستنه‌وه هه‌بێت له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا و پێڕۆ و رێنمایی به‌ركاردا، هه‌مووی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێت و، وه‌زیر به‌رپرسه له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاره له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه، یان به به‌ڕێوه‌به‌ر گشتیه‌كانی، یان به‌و كه‌سه‌ی به گونجاوی ده‌زانێت بسپێرێت و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عیراقدا له هه‌موو ئه‌و كارانه‌دا ده‌كات كه په‌یوه‌ندییان به‌رێكخستن و نه‌خشه بۆ سیاسه‌تی نه‌قدی و بانكداری(الصیرفه) ده‌كێشێ و سه‌رپه‌رشتی لقه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عیراقی له هه‌رێمدا ده‌كات. دووه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فرمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات به ئه‌زموون و لێهاتوو بێت. ئه‌و ئیش و كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێت و به‌رپرس ده‌بێت له رێكخستن و پاراستنی تۆماره‌كان و نامه و نامه‌كاریی تایبه‌ت به وه‌زیر و ژماره‌یه‌كیش فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن. سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و پشكنینی دارایی: راسته‌وخۆ به وه‌زیره‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ و كاری چاودێری ناوخۆی وه‌زاره‌ته‌كه و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌و ده‌گرێته ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها له حاڵه‌تی گزی(اختلاس) یان ده‌سكاریكردنی پاره‌ی گشتیدا كاری لێوردبوونه‌وه و پشكنینی هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم به‌جێ ده‌هێنی چاودێری و چۆنێتیی ده‌سكاریكردنیان ده‌كات. فه‌رمانبه‌رێكیش سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات كه پله‌كه‌ی له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌متر نه‌بێت و، بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێت و ئه‌زمووندار و پسپۆڕ بێت. چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن: راسته‌وخۆ به وه‌زیره‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ و فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات كه پله‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌متر نه‌بێت و، بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێت و ئه‌زمووندار و پسپۆڕ بێت.
مادده‌ی شازده‌یه‌م:
مادده‌ی شازده‌یه‌م: كۆر به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه هه‌ڵده‌ستێ: 1. سه‌یر كردنی ئه‌و كارانه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌رك و ئامانجه‌كانی كۆره‌وه هه‌یه. 2. گفتوگۆ‌و په‌سه‌ند كردنی كاره‌كانی لیژنه زانستیه‌كان. 3. راستاندنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی كۆر و پێشكه‌ش كردنی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كاتی دیاریكراودا. 4. په‌سه‌ند كردنی پلانی ساڵانه‌ی كۆر. 5. سه‌یر كردنی ئه‌و شتانه‌ی كه سه‌رۆكی كۆر پێی ده‌سپێرێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی كۆر بۆی هه‌یه لیژانی كاتی و هه‌میشه‌یی له ئه‌ندامانی خۆی، یان كه‌سانی تر به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كاراكانی كۆر پێك بهێنێ.