أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رییه‌کی گشتی نوێ به ناوی (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هاتوچۆ) سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌مه‌زرێ، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا روتبه‌كه‌ی لە روتبەی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993) هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شیوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: 1. به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆ، بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رێتییه گشتیانە زیاد ده‌كرێ كه له مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ناویان هاتووه، ده‌بێ به بڕگه‌ی (7)ی مادده‌كه‌ی سه‌ره‌وه. 2. به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگاكان به خۆیان و هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه، له به‌رێوه‌به‌رێتیی گشتیی پۆلیس دەکرێنەوەو بە بەرێوەبەرێتیی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆوه ده‌به‌سترێن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی دوانزده‌م:
مادده‌ی دوانزده‌م: سه‌ندیكا پێك دێ له: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط). چواره‌م: لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م:
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندام نابێ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بكا ئه‌گه‌ر له رووی به‌رزه‌فتییه‌وه ده‌ستدانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ. دووه‌م: بڕیاره‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسانیشدا به‌و لایه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: 1. كاره‌كانی لق له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌رێوه ده‌چێ كه پێك هاتووه له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، بۆ ماوه‌یه‌ك موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌یان كردبێت له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ وه به ده‌نگدانی نهێنیش له لایه‌ن ئه‌ندامانی لقه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن. 2. لیژنه له نێوان ئه‌ندامه‌كانی دا سه‌رۆكێك بۆ لق هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم. چواره‌م: بریكار: بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ته‌كه.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: نابێ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) یاخود هه‌ر لیژنه‌یه‌كی دیكه به‌یه‌كه‌وه كۆ بكرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: له‌كارخستنی مادده (16)ی یاسای دادنووسانی ژماره (33)ی ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقداو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: زمانی فه‌رمی پێشكه‌شكردن و دۆكیومێنتكردنی سه‌نه‌د له هه‌رێمی كوردستان – عێراقدا، زمانی كوردی و عه‌ره‌بیه. دووه‌م: زمانی رێكخستن و دۆكیومێنتكردنی سه‌نه‌د له هه‌رێمی كوردستان – عێراقدا، زمانی كوردییه یان عه‌ره‌بیه. سێیه‌م: دادنووس بۆی هه‌یه به زمانێكی بیانی سه‌نه‌د دۆكیومێنت بكات و بینووسێته‌وه ئه‌ویش له دوای زانینی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له رێگه‌ی وه‌رگێرێكی سوێندراو.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم هێزی ئاسایش بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه دابین بكات.مووچه‌كانیان له بوجه‌ی ساڵانه‌ی چالاكییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه ده‌درێت،پێویستیشه له‌سه‌ری ئه‌ركی پشكنینی گومرگی و ئه‌منی بۆ فرۆكه‌خانه‌كه دابین بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كه هیچ خه‌رجێكی ماددی له‌ورووه‌وه له ئه‌ستوی خۆی بگرێت
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: دامه‌زراوو فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان - عێراق و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پۆستن تیایاندا، جێگه‌ی دامه‌زراوو فه‌رمانگه‌كانی ناوه‌ندیی و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پۆستن تیایاندا، له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م یاسایه‌دا هاتبن، ده‌گرنه‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: له‌كارخستنی برگه‌ی (شه‌شه‌م)ی مادده (11)ی یاسای دادنووسانی ژماره (33)ی ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان – عێراقداو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: شه‌شه‌م: دادنووس بۆی هه‌یه، به‌گوێره‌ی قه‌ناعه‌تی خۆی، توانای دارایی ده‌سته‌به‌ر (كفیل) له سنووری (1.500.000) یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار، پشتگیریی بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی دادنووس بداته ئه‌ندامی داواكاری گشتی یان جێبه‌جێكاری داد یان به‌رێوه‌به‌ری چاودێریی ناكامان به مه‌رجێك ماوه‌ی پیاده‌كردنیان بۆ كاری یاسایی له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌ندامه‌تی ئه‌مانه پێكدێ. 1-جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێگری سه‌رۆك. 2-وه‌زیری په‌روه‌رده 3-سه‌رۆكه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێم. 4-سه‌رۆكی ده‌زگای په‌یمانگه هونه‌رییه‌كانی هه‌رێم. 5-حه‌وت له ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانی ده‌رس وتنه‌وه (الهیئات التدریسیه) له‌وانه‌ی به پله‌ی پرۆفیسۆر (استاژ) یا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر(استاذ مساعد) له كاتی پێویستدا له‌گه‌ل له‌به‌ر چاو گرتنی بواره‌كانی پسپۆریدا.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ئه‌رك و تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ: 1-بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌و پێویستییه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی دانان و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێران له زانكۆ و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان. 2-دانانی نه‌خشه‌ی پێویست بۆ هاندانی زانستی و ئاكادیمی زمان و رۆشنبیری ئاشووری و توركمانی له كوردستاندا. 3-پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی بووجه‌ی گشتی زانكۆكان و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان. 4-داننان به ده‌زگا و زانكۆی و زانستییه بیانیه‌كاندا و بڕیار له‌سه‌ر دانی بنچینه‌كانی هاوتایی و (العدل) پله و باوه‌ر نامه زانستییه‌كان. 5-دیاریكردنی بنچینه گشتیكه‌كانی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا. 6-پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی زانكۆی تر یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یا له‌یه‌كدان یا گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێكیان له هه‌رێمدا. 7-بڕیار له‌سه‌ر دانی كردنه‌وه‌ی كۆلێج و په‌یمانگا ی نوێ له هه‌رێمدا. 8-پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی سه‌رۆكه‌كانی زانكۆكان و سه‌رۆكی ده‌زگا و عه‌میده‌كانی كۆلێج و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان له هه‌رێمدا. 9-بڕیار له‌سه‌ر دانی رێككه‌وتنامه‌ی هاوكاری رۆشنبیری و زانستی له‌گه‌ل لایه‌نه‌كان و زانكۆكان و ده‌زگاكانی تر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 10-ئاماده كردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی سه‌باره‌ت به باری خوێندنی باڵا له هه‌رێمدا و پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 11-سه‌لماندنی رێكه‌وتنامه سێ قۆلیه‌كانی نێوان زانكۆ و ده‌زگا و ده‌زگا زانستی و رۆشنبیری له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 12-پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی كارگه‌رانی په‌یوه‌ندیی رۆشنبیری له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا له كاتی پێویستی دا. 13-ده‌ركردنی رێنمایی بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن مقه‌ررێكی ده‌بێ بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری ئه‌نجومه‌ن كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نیوه‌زیرانه‌وه له پسپۆرانی بواری خوێندنی بالا داده‌مه‌زرێ و ئه‌ركی رێكخستنی به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌ن و نووسینی مه‌حزه‌رهه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی و تۆمار كردنی بڕیار و ئامۆژكاری و راپۆرته‌كانی به‌جێ دێنێ و راگه‌یاندنیان به لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كاد له ده‌رچوونیانه‌وه و به دواداچوونی ئه‌م كاروبارانه‌ی لای ئه‌و لایه‌نانه‌ی پیایان گه‌یه‌نراوه زانینی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆیان نراوه و به‌رز كردنه‌وه‌ی راپۆرت له باره‌یانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی له ئه‌ندامانی یا له كه‌سانی تر به پێی پێویست پێك بێنێ بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی ئه‌و باسانه‌ی ده‌خرێنه به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌كردنی راپۆرت له باره‌یانه‌وه پێش سه‌یر كردنی ئه‌م باسانه.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌یه: 1-دابینكردن و به‌ریوه‌بردن و به‌كار خستن و پاراستن و په‌ره‌پێدانه به‌داله‌كان و تۆره‌كانی هێلی ته‌له‌فۆن و ئامێره‌كانی تری گه‌یاندن له شاره‌كانی هه‌رێمدا به به‌رفراوانیه‌ی كه پێویسته. 2-سه‌ر له نوێ بنیادنانه‌وه و په‌ره‌پێدانی تۆری گه‌یاندن ی ته‌لدار و بێ ته‌ل له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمدا و به‌ستنه‌وه‌ی به‌پێی سوود و پێویست به جیهانی ده‌ره‌وه. 3--سه‌ر له نوێ بنیادنانه‌وه رێكخستن و رێكخستن و په‌ره‌پێدانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پۆسته‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پۆسته‌ی ناوه وه و ده‌ره‌وه ئه‌ویش به په‌ره‌پێدانی مه‌ڵبه‌ندی پۆسته و ته‌له‌فۆن له شاره‌كانی هه‌رێمدا به شێوه‌یه‌ك كه گشت رێ و شوێنێكی گه‌یاندنی پۆسته‌یی تێدا بێ. 4-دابینكردن و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری له بواری كه‌ش و هه‌وادا و پێشبینی كردن سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی سروشتی و مه‌ڵبه‌نده تایبه‌تیه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی پرۆژه‌كانی گه‌شه پێدان. 5-رێكخستن و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری له بواری گواستنه‌وه و دابه‌شكاریدا بۆ كه‌سان و بۆ كه‌ل و په‌ل له‌ناو هه‌رێمدا له‌و رێ و شوێنانه‌ی له توانادان. 6-ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه‌ی به سوودی ئابووری و هونه‌ری له باره‌ی پرۆژه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سه‌ر زه‌وی و ئاسمان و رووبار و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و گه‌یاندنی ته‌ل دار و بێ ته‌ل و پۆسته و، دانانی نه‌خشه بۆیان و سازدانی هه‌ر كار و خزمه‌تگوزارییه‌ك كه په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌بێت.