أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست:
مادده‌ی بیست: ده‌كرێ له ماوه‌ی سی رۆژ له مێژووی ئاگادار كردن به بڕیاره‌كه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) بدرێ و بڕیاری دادگاش بن بڕه.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: 1. به ده‌نگدانی نهێنی لیژنه‌ی لق له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه هه‌ڵبژێردرێ. 2. لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێ.
مادده‌ی بیست و سێ:
مادده‌ی بیست و سێ: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاودژ بێت.
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوبونه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جی ده‌كرێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده چوارده‌ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی له لیسته‌كه دوو خرابێته‌وه، ناشێ هیچ جۆره ئیشێكی پارێزه‌ری بكات تا سه‌ر له‌نوێ ناوی تۆمار نه‌كرێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: 1-ئه‌نجومه‌نێك یه‌كێتی به‌رێوه‌ی ده‌با كه پێك دێ له نۆ ئه‌ندامی ئه‌سلی و دوو ئه‌ندامی شانازی (فخری) له پسپۆران كه ئه‌نجومه‌ن خۆیان دایان ده‌نێن. 2-ئه‌نجومه‌ن له ناو ئه‌ندامانی خۆیدا به ده‌نگدانی نهێنی سه‌رۆكێك و دوو جێگری سه‌رۆك به‌و شێوه‌یه‌ی له پیره‌وی ناوخۆدا هه‌یه هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌و ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری. 3-وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری. 4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكرای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری.
مادده‌ی سی یه‌م:
مادده‌ی سی یه‌م: ده‌شێ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ژوور خه‌ڵاته‌كی ساڵانه‌یان بدرێتێ كه میقدار و شێوه‌ی به‌خشینی به بریاری ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی دیاری ده‌كرێن به‌ڵام نابێ هه‌ردوو خه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی و ئه‌نجومه‌نی و ژوور وه‌ربگیرێ.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی په‌یره‌وێكی ناوخۆ بۆ یه‌كێتی ژووره‌كان ئاماده‌ده‌كا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌یسه‌لمێنێ.
مادده‌ی چل و دووه‌م:
مادده‌ی چل و دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی حوكمه‌كانی مادده‌ی (37)ی ئه‌م یاسایه بكات ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌ك له سێ سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: 1/ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه له رێگه‌ی به‌رزه‌فت كردنه‌وه ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه ناشێ به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات. 2/بڕیاره‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌درێن وئه‌گه‌ر وه‌كو یه‌ك ده‌رچوون، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه نه‌قیب ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: سه‌رۆكی یه‌كێتی به رێ و شوێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاسایی ده‌سته‌ی گشتی ژوور بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی بانگ ده‌كا (نصاب) به ئاماده بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ساز ده‌بێ و ئه‌گه‌ر له‌و كاته دیاری كراوه‌دا (نصاب) ساز نه‌بوو كۆبوونه‌وه‌كه بۆ هه‌مان رۆژی هه‌فته‌ی دوایی دوا ده‌خرێ و ئه‌وسا ژماره‌ی ئه‌ندامان هه‌ر چه‌ند بێ (نصاب) ساز ده‌بێ.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: ده‌كرێ له ماوه‌ی سی رۆژ له مێژووی ئاگادار كردن به بڕیاره‌كه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) بدرێ و بڕیاری دادگاش بن بڕه.
مادده‌ی سیازده‌یه‌م:
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی ژوور له گشت ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێك دێ كه ته‌واوی ئابوونه‌ی ساڵانه‌یان داوه.
مادده‌ی یازده‌هه‌م:
مادده‌ی یازده‌هه‌م: ئه‌نجومه‌نێك ژوور به‌رێوه ده‌با كه له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام پێك دێ كه ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی دیاری ده‌كا به مه‌رجێ له حه‌وت ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ و له سیازده ئه‌ندام زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی dوازده‌یه‌م:
مادده‌ی dوازده‌یه‌م: ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی ژوور چوار ساڵه و ده‌كرێ ماوه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ته‌واو بوو هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی پێشوو ده‌كرێ خاوه‌نی باوه‌رنامه‌ی دكتۆرا دانپێدانرا یان هاوتاكه‌یی له رووی زانستییه‌وه له زانكۆدا به پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌رله‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ دابه‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر هه‌مان ماوه‌ی له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا هه‌بووبێ و به سه‌ركه‌وتوو له ده‌رس وتنه‌وه‌دا ناسرابێ و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بایه‌خدار و داهێنراوی بڵاوكردبێته‌وه.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: داخوازی خۆپاڵاوتن به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێش دوو هه‌فته له كاتی دیاریكراو بۆ هه‌ڵبژاردن به ژوور ده‌درێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (28) هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئةمةى خواره‌وه‌ی لێ دێت: ئیداره‌ی هه‌یئه‌كه ئه‌نجومه‌نێ ده‌یگرێته ده‌ست كه ده‌سه‌ڵاتی باڵای هه‌یئه‌كه‌یه‌و، له سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه‌و یاریده‌ده‌رو عه‌میدی كۆلێژه‌كان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان، له‌وانه‌یان كه له كه‌میی هاوشانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بن و نوێنەرێکی هەڵبژیردراويش لە لايەن ئةندامانى هةيئەى تةدريسى کۆلێژو پەیمانگا تةقةنيةكانى هەيئەى فيَركردنى تةقةنى هةرێم پێكدێت (له ناوزه‌دكردنیاندا، شاره‌زایی و پسپۆڕی ڕه‌چاو ده‌كرێ و،ئیقراری ئه‌ندامێتیشیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌كرێ، بۆ دوو ساڵ كه یارای تازه‌كردنه‌وه‌یه) .