أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت كاری پێ ناكرێت.
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی یازده‌م :
مادده‌ی یازده‌م : داراییه‌كانی ده‌زگا له مانه پێك دێت : یه‌كه‌م: ئه‌وی له بودجه‌ی ساڵانه‌ی گشتی بۆی ته‌رخان ده‌كرێ. دووه‌م: به‌خششه‌كانی دارایی و نمونه‌یی (العینیه) و پێدانه‌كانی (الهبات) پێشكه‌شی ده‌كرێن. سێیه‌م: هه‌ر ته‌رخان كردنێكی دارایی كه حكومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌شی ده‌كات
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م :ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانء لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند حوكمه‌كانی ئه‌م یاســـایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوواندنییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ وله‌ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: نابێ هیچ مناره‌یه‌كی تیشكده‌ر یان بێ ته‌ل له شوێنه‌كانی ته‌نیشت فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بنیاتبنرێ ته‌نیا دوای ره‌زامه‌ندی ده‌زگانه‌بێ. دووه‌م: ده‌زگا بۆی هه‌یه هه‌ر ئامێرێكی تێشكده‌ر لاببات یان هه‌مواری بكات، چونكه بۆی هه‌یه ئامێره‌كانی تێشكده‌ری یارمه‌تیده‌ری فرۆكه‌وانی ئاسمانیه‌كانی كه له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا به‌كاردێن چه‌واشه بكات، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه ئه‌وه‌ی پێویسته له كۆتكردن بسه‌پێنێ به سه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه‌ی دوكه‌ڵیان لێ به‌رزده‌بێته‌وه، یان هه‌رماده‌یه‌كی دیكه كه بۆی هه‌یه كاریگه‌ری به سه‌ر بینینه‌وه هه‌بێت له‌ته‌ك فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا یان به‌سه‌ر دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی له‌و فرۆكه‌خانانه‌دا. سێیه‌م: پێویسته هه‌ركه‌سێك خاوه‌ن ئامێره‌كانی كاره‌با یان ئه‌لیكترۆنی یان ئامێره‌كانی گه‌یاندن یان ده‌زگاكانی كانیی جیگیر یان جولاو،بێت یان به‌كاریانبهێنی، كه بۆی هه‌یه تێكه‌ڵاوییه‌ك دروست بكات و كۆسپ بخاته به‌رده‌م ئامێره‌كانی بێ ته‌ل یان ئامێره‌كانی یارمه‌تیده‌ری فرۆكه‌وانی ئاسمانی كه له‌فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌كاردێن،پابه‌ندبێت به‌رێووشوێنه‌كانی كه‌ده‌زگا ده‌ستنیشانی ده‌كات بۆ لابردنی ئه‌و تێكه‌ڵاوییه. چواره‌م: ده‌زگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای به‌كارنه‌هێنانی ئامێره‌كانی كاره‌با یان ئه‌لیكترۆنی یان ئامێره‌كانی گه‌یاندن بكات، یان لابردنی ده‌زگاكانی كانیی ئاماژه بۆ كرا‌و له بڕگه (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی به‌وه كرد.
مادده‌ی سی و سێ:
مادده‌ی سی و سێ: هه‌یئه ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه به‌رێوه‌ی ده‌با و، پێك دێت له: 1. سه‌رۆكی هه‌یئه سه‌رۆك 2. عه‌میده‌كانی په‌یمانگه‌كان ئه‌ندامن 3. نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیداره‌وه كه پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییان هه‌یه یان باڵاتر، له‌وانه‌ی كه خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕن و بۆ ماوه‌ی دوو سالَ كه یه‌ك جار یارای نوێكردنه‌وه‌یه ناوزه‌د ده‌كرێن. ئه‌ندامن 4. ئه‌ندامێ له هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ر په‌یمانگایێ، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌وه ناوزه‌د ده‌كرێ بۆ ماوه‌ی دوو سالَ و، بۆ یه‌ك جاريش یارای نوێكردنه‌وه‌یه.
مادده‌ی سی و دوو:
مادده‌ی سی و دوو: 1. هه‌یئه‌كه سه‌رۆكێكی ده‌بێت خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و، مه‌رته‌به زانستییه‌كه‌شی له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نییه‌و خزمه‌تی زانكۆییه‌شی له (10) ده سالأ كه‌متر نییه: له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر و به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێ. 2. سه‌رۆكی هه‌یئه باربوَى بوَدةكريَت لةلايةن هه‌ڵگرانی بڕوانامه باڵاكانةوة. 3. سه‌رۆكی هه‌یئه بۆ كاروباری هه‌یئه‌كه سه‌ڵاحییاتی سه‌رۆكی زانكۆی هه‌یه كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (16)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به عه‌میدی په‌یمانگه‌كان یان به‌هه‌ر كه‌سێ كه خۆی به له‌باری بزانێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1. ده‌سته‌ی گشتی پێك هاتووه له هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی سه‌ندیكا ئه‌وانه‌ی به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه وه‌فایان به پابه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه كردووه به بانگێشتی ئه‌نجومه‌ن سێ ساڵ جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی ئاسایی ساز ده‌كا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌و مانگه‌ی كه سه‌ندیكای تێیدا دامه‌زراوه، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و یانزده ئه‌ندام كه له نێوانیاندا (سیانیان یه‌ده‌گن) بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاو لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكاری (الانضباط) به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی راده‌ی یاسایی (النصاب) به ته‌واو ده‌ژمێردرێ، وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی (النصاب)دا دوای پانزده رۆژ له مێژووی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له هه‌مان شوێن و كاتدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پێشوو بۆ خولێكی تریش به به‌رده‌وام ده‌ژمێردرێ له كاره‌كانیدا. 2. ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كان به نه‌قیبیشه‌وه كۆده‌بنه‌وه بۆ دابه‌شكردنی كاروباری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) له نێوان خۆیاندا به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی یه‌وه. 3. برَیاری ده‌سته‌ی گشتی به زۆربه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووانی ده‌رده‌چێ. 4. پێویسته ده‌ه‌سته‌ی گشتی ساڵانه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازبدات بۆ ئه‌نجامدانی:- 5. په‌سه‌ند كردنی بودجه. 6. وتووێژكردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه و كار‌و باری سه‌ندیكا و حیساباته‌كه‌ی 7. ته‌ماشاكردنی پێشنیازه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له باره‌ی هه‌مواركردنی یاساكه‌ی یاخود پێره‌وی ناوخۆیه‌كه‌ی. 8. بڕیاردان له‌سه‌ر پاكتاوكردنی موڵك و ماڵی سه‌ندیكا و داراییه‌كه‌ی له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یدا. 9. ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌سه‌ر داخوازی نه‌قیب و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یان له‌سه‌ر داوایه‌كی نوسراوی سێ یه‌كێكی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، به مه‌رجێك هۆیه پێویستییه‌كانی ئه‌و داواكارییه له بانگێشته‌كه‌دا به دیار بخرێن.
مادده‌ی سی و یه‌ك:
مادده‌ی سی و یه‌ك: ئه‌م هه‌یئه‌ته شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی هه‌یه و به وه‌زاره‌ته‌وه به‌ستراوه، ئیشه‌كانیشی بوارگه‌لی فێركردنی ته‌قه‌نی پاش خوێندنی ئاماده‌یی، یان هاوتاكه‌ی، ده‌گرێته‌وه. بۆیشی هه‌یه راسپێری به‌پێی پێویست په‌یمانگه بكرێته‌وه یا ئیلغای بكرێ یان تێكه‌لَ بكرێن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگا لایه‌نه‌كانی شكایه‌ت ره‌وانه‌ی لیژنه‌یه‌ك بكات كه له‌شاره‌زا و پسپۆران پێك ده‌هێنرێ بۆ چاكردنه‌ه‌ی نێوانیان پێش ئه‌وه‌ی كێشه‌كه ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند له‌و كێشانه بكرێت كه ئه‌شێ ئاشته‌واییان تێدا بكرێت، به‌مه‌رجێ كار له رێكاره‌كانی پاراستن نه‌كات كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: حوكمه‌كانی یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969 ی هه‌مواركراو و یاسای ئوسووڵی دادگایی كردنی سزاییه‌كانی ژماره (23)ی ساڵی 1971ی هه‌مواركراو و یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باری كه‌سێتی ژماره (15)ی ساڵی 2008 و یاساكانی دیكه‌ی به‌ركار له هه‌رێم پێاده ده‌كرێن ئه‌گه‌ر هیچ ده‌قێك له‌م یاسایه‌دا له‌سه‌ری نه‌هاتبوو.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ناوی یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1997 له یاسای (كۆڕی زانیاریی كوردستانی عیراقه‌وه) هه‌موارده‌كرێ بۆ (یاسای ئه‌كادیمیای كوردی).
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م : وه‌زیر، بۆی هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه، له پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا به‌پێی پێداویستی ئیشه‌كانیان، بكاته‌وه، یان یه‌كیانبخات یان پۆچه‌ڵیان بكاته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م : ئه‌ركوفرمان و ئیشه تایبه‌تیه‌كانی و پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه به‌پێڕۆ دیار ده‌كرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ئه‌نجام ده‌دات: 1. سه‌ر‌ۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له كن لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌شتوانێ هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌ویێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: نه‌قیب ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته جێ: 1. ده‌بێ كوردێكی عیراقی بێت و له هه‌رێم نیشته‌جێ بێت. 2. ده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێ له هونه‌ره‌كان یاخود ده‌رچووی په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری باوه‌ر پێكراو بێت. 3. به لا‌نی كه‌مه‌وه پازده ساڵ كاری هونه‌ری كردبێت،
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: دادگای تایبه‌تمه‌ند له‌كاتی پێویستدا یان له‌سه‌ر داوای یه‌كێك له تاكه‌كانی خێزان یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات (فه‌رمانی پاراستن) وه‌ك رێكارێكی كاتی بۆ پاراستنی توندوتیژی خێزانی ده‌ربكات، به‌مه‌رجێ فه‌رمانه‌كه ماوه‌ی پاراستنه‌كه له خۆ بگرێت و له‌سه‌ر دادگاشه به‌پێی پێویست درێژی بكاته‌وه. دووه‌م: پێویسته ئه‌وه‌ی داوای پاراستنی كردووه واز له‌و فه‌رمانه بهێنێ به‌پێی هاتنه‌كایه‌ی شتی نوێ و له‌سه‌ر دادگاشه ته‌ئكید له‌وه بكاته‌وه كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه به ئاره‌زوو پێشكه‌ش كراوه و له به‌رژه‌وه‌ندی زیان لێكه‌وتووه. سێیه‌م: فه‌رمانی پاراستن ئه‌مانه له‌خۆ ده‌گرێ: 1. به‌ڵێننامه‌یه‌ك له شكات لێ كرا‌و كه ده‌ست درێژی ناكاته سه‌ر زیان لێكه‌وتوو یان هه‌ر تاكێك له تاكه‌كانی خێزان. 2. گواستنه‌وه‌ی قوربانی بۆ نزیكترین نه‌خۆشخانه یان بنكه‌ی ته‌ندروستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی له‌كاتی پێویستدا یان ئه‌گه‌ر قوربانی خۆی ئه‌مه‌ی داوا كرد. 3. به‌بڕیارێكی دادگا و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر شكاتكه‌ر یان بۆ سه‌ر هه‌ر تاكێك له تاكه‌كانی خێزان ده‌زانرێ نابێ رێگا به‌شكات لێكراو بدرێت بچێته ماڵی خێزانی. چواره‌م: له حاڵه‌تی پێشیل كردنی فه‌رمانی پاراستن، سه‌رپێچیكه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌گیرێ كه له (48) سه‌عات زیاتر نه‌بێ یان به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێ كه له (300،000) هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك كه په‌یوه‌ستی هه‌بێ به په‌یوه‌ندییه‌كی خێزانی، ئه‌نجامدانی توندوتیژی له چوارچێوه‌ی خێزاندا لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ له‌وانه‌ش: توندوتیژی جه‌سته‌یی و جنسی و ده‌روونی و، ئه‌م كرده‌وانه‌ش وه‌ك نموونه به توندوتیژی خێزانی داده‌نرێت: 1. هاوسه‌رگیری به‌زۆر. 2. هاوسه‌رگیری ژن به ژن (شغار) و منداڵ به شوودان. 3. به شوودان له‌جیاتی خوێن. 4. لێك جوداكردنه‌وه‌ی به‌زۆر (الطلاق بالاكراه). 5. بڕینی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی (صله الارحام). 6. مێرد به زۆر ژنی خۆی ناچاری به‌دڕه‌وشی و كاری داوێن پیسی بكات. 7. خه‌ته‌نكردنی مێیینه. 8. ناچاكردنی تاكه‌كانی خێزان بۆ جێهێشتنی فه‌رمانبه‌ریه‌تی به ناره‌زایه‌تی خۆیان. 9. ناچاركردنی منداڵ بۆ كاركردن و سواڵكردن و به‌جێهێشتنی خوێندن. 10ـ خۆكوشتن له ئه‌نجامی توندوتیژی خێزان. 11ـ له بار بردن له ئه‌نجامی توندوتیژی خێزان. 12ـ لێدانی تاكه‌كانی خێزان و منداڵ به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت. 13ـ سووكایه‌تی پێ كردن و جنێودان و جنێو دان به كه‌س و كار‌و به‌كه‌م سه‌یركردنی و ئازاردانی و گوشار بۆ هێنانی ده‌روونی و پێشێل كردنی مافه‌كانی و به‌زۆر سه‌رجێی كردن. دووه‌م: بۆ زیان پێكه‌وتوو له توندوتیژی خێزانی هه‌یه زامنكاری پاراستنی له توندوتیژی هه‌بێت. سێیه‌م: 1. داوا له كێشه‌ی توندوتیژی خێزانی له‌لایه‌ن زیان پێكه‌وتوو یان ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا شوێنی ده‌گرێته‌وه ده‌جوولێنرێ و دادگا یان لێكۆڵه‌ره‌وه یان به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیس یان داواكاری گشتی لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه. 2. له‌سه‌ر كارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و بنكه فه‌رمییه‌كانه بۆ هاوكاری كردنی قوربانیانی توندوتیژی خێزانی هه‌واڵ بده‌ن. چواره‌م: رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه و دادگایی كردن له كێشه‌كانی توندوتیژی خێزانی نهێنی ده‌بێت.