أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سی و پێنج:
مادده‌ی سی و پێنج: یه‌كه‌م: ده‌بێ كه‌سی ڕێپێدراو زه‌مان وپشتگیریء به‌رگری له حكومه‌تی هه‌رێم بكات له هه‌موو ئه‌و داوایانه‌ی له‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه به‌رزده‌كرێته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ له ئه‌نجامی پڕۆسه‌كانی نه‌وتیه‌وه په‌یداده‌بێ. دووه‌م: كه‌سی ڕێپێدراو پێویسته ئینشوره‌ن. Insurance)) پێویستی هه‌بێ بۆ داپۆشینی ئه‌گه‌ری به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌م مادده‌یه‌داو به‌پێی ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه وه‌زاره‌ت ناوه ناوه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كات.
مادده‌ی سی و چوار:
مادده‌ی سی و چوار: یه‌كه‌م: 1- وه‌زیر بۆی هه‌یه مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به‌پێی مه‌رجه‌كانی تێیدا هاتووه وه ئاگاداری ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی بكاته‌وه . 2- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت مافه‌كانء پابه‌ندییه‌كانی له مۆڵه‌ته‌كه‌دا هاتووه ناگۆرێت كه تایبه‌ته به قۆناغی دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی مۆله‌ته‌كه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته دیاریكراوه‌كه به‌پتر كه‌سێكی ڕێپێدارو درابێت وبارودۆخێك یان سه‌ر لێشێوێنیك دروست بوو، بۆی هه‌یه وه‌زاره‌ت هانبدات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه، بۆ وه‌زیر هه‌یه مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه یان مۆڵه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵیان كردووه یان كارێكیان كردبێ بووبێته هۆی دروست بوونی ئه‌و بارودۆخه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به مه‌رجی كه‌سه ڕێپێدراوه‌كانی دیكه‌ش به‌و مه‌سه‌له‌یه ئاگاداربكرێته‌وه. سێیه‌م: كاتێ وه‌زیر بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه ده‌دات به‌پێی بڕگه‌ی دووه‌م ئه‌م مادده‌یه، هه‌رخۆی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كه‌سه ڕێپێدراوانه‌ی كه مۆڵه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه بۆ هێنانه دی سووده باڵاكانی گه‌لی كوردستان به‌كاردێت.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: 1-نابێ چه‌كی ئاگرین یا به‌شه‌كان یا عه‌تادی بهێنرێته ناوه‌وه یا ببرێته ده‌ره‌وه یا دروست بكرێن یا بازرگانایان پێوه بكرێن. 2-نابێ چه‌كی ئاگرین له ژێر ده‌ست دابێ یا هه‌ڵبگیرێ به‌بێ مۆڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری خانه‌نشین، یان ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و (أو الخلف) له هه‌موو مافێكی كه‌له‌م یاسایه‌دا ده‌قی گرتووه بێ به‌ری ده‌كرێ له كاتی حوكم به‌سه‌ردانی له تاوان، یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ردا، یان حوكمێكی به‌سه‌ردادانێ به به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایه، یان كاتی، یان ئیعدام له یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه ئاسایشی ناوخۆ، یان ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ئه‌نگێوون.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌ندامی خانه‌نشینی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی شارستانی ژماره (33)ی ساڵی 1966ی هه‌مواركراو ده‌یگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌قێك له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتبێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌زگا فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم رێكده‌خات و په‌ره‌یانپێده‌دات وچاودێری چالاكیه‌كانیان ده‌كات و سیاسه‌ته‌كانی گشتی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی پیاده ده‌كات، وله پێناو هێنانه‌دی ئه‌وانه، ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: یه‌كه‌م: نه‌خشه‌كێشان و بڕیاردان سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی گشتی ده‌زگا به‌رزكردنه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت تاموافه‌قه‌تی له‌سه‌ر بكات. دووه‌م: پشكنین و چاودێری كردنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ جه‌ختكردن له‌سه‌ر پابه‌ند بوونیان به به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كان. سێیه‌م: را‌گرتن یان كۆتكردنی چالاكی هه‌ریه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رپێچیان له مه‌رجه‌كانی به كارخستن كرد. چواره‌م: په‌سندكردنی گریبه‌سته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به به‌رپاكردن و په‌ره‌پێدانی دامه‌زراو و پڕۆژه‌كانی فرۆكه‌وانی شارستانی و وه‌به‌ر هێنانی دوای به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند. پێنجه‌م: په‌سه‌ندكردنی ڕێكه‌وتننامه‌كانی هاوكاری كردن له مه‌یدانی فرۆكه‌وانی شارستانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌كی دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار. شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌و میلاكه‌كان و ژمێریاری كۆتایی ده‌زگاو به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت. حه‌وته‌م: ره‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر كڕینی ئامێر‌و كه‌رسته‌و میكانزم و كه‌رسته‌كانی پێویستی ده‌زگاو فڕۆكه خانه‌كانی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌پێی ڕێكارو ڕێڕه‌وه‌كانی په‌یڕه‌وكراو. هه‌شته‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هاتوونه‌ته‌دی بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌و ڕێڕه‌وانه‌ی پیاده كراون و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش به فڕۆكه‌و ڕێبواران كراون ئه‌و ئامێروكه‌رسته به‌كارهاتووانه و میلاكی هونه‌ری و به‌گه‌ڕخراو و كارگێڕی كه پڕۆسه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و به‌كارخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌رزه‌فتكاری و پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناو خۆیی گونجاوه، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ی به پێویستی ده‌زانێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. نۆیه‌م: دانانی به‌رزه‌فتكاری تایبه‌تی بۆ ئاماده‌كردنی میلاكاتی هونه‌ری و وه‌گه‌ڕخستن كارگێڕیی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم. ده‌یه‌م: ده‌ستنیشانكردنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و كارگێڕی و وه‌گه‌ر خستن، كه پڕۆسه‌كانی په‌ره‌پێدانی توانا‌و به‌جێهێنانی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ریم پێویستیان پێی هه‌یه‌و ده‌بێ هه‌ڵبژاردنیان به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تیی و ناوخۆیی بێ به‌پێی سروشتی كاری هه‌ریه‌كێكیان. یازده‌م: دانانی پلانه‌كانی پێویست بۆ ئاماده‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و به‌كارخستن و كارگێڕی كارا له ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا، له میانه‌ی به‌شداری كردنیان له خوله‌كانی تایبه‌تمه‌ند له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به‌پێی پێداویستی كاری هه‌ریه‌كێكیان. دوازده‌م: هه‌ناردنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و به‌كارخستن و كارگێڕی كارا له ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی عێراق، بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كانی تایبه‌تمه‌ند یان بۆ بینین و ئاگاداربوون یان ئاماده‌بوونی سیمینار یان كۆبوونه‌وه یان كۆنگره‌كان یان ئه‌لقه‌كانی خوێندن كه په‌یوه‌سته به سروشتی كاره‌كانیان به‌پێی ڕێنماییه‌كانی به‌ركار . سیازده‌م: گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ تاك و لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و پڕكردنه‌وه وه‌به‌رهێنانی فه‌رمانه‌كانی هونه‌ری یان به‌كارخستن هه‌روه‌ها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زیفه‌ی هونه‌ری یان به‌كارخستنی كارگێڕی كه پڕۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی توانا‌و به‌جێهێنانی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم پێویستیان پێی هه‌یه، دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر هه‌روه‌ها گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ تاك ولایه‌نه‌كانی بیانی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دوای به‌ده‌ستخستنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. چوارده‌م: گرێبه‌ستان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یان كاتی له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و ڕاوێژكاران دوای به ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر. پازده‌م: ڕه‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر كڕینی كه‌ره‌سته‌كانی یه‌ده‌گی له‌ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه پێویسته بۆ به‌رده‌وامبوونی كاری ده‌زگاو به‌كارخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی. شازده‌م: گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند بۆ پشكنین و پاراستنی ڕێكخه‌ره‌كانی له پڕۆسه‌كانی گه‌یاندن و ڕوانگه‌كانی ئاسمانی (رادار) و فڕۆكه‌وانی ئاسمانی و پڕۆسه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی به‌كار دێت و به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وله‌تی و ناوخۆیی. حه‌ڤده‌م: ده‌ست نیشانكردن و وه‌رگرتنی ڕه‌سم و كرێیه‌كان له‌بڕی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش به فڕۆكه‌و ڕێبواران و كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كرێ، به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی به‌و شێوه‌یه‌ی په‌سندی ده‌كه‌ن، بۆ هاندانی گه‌شه‌سه‌ندنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا. هه‌ژده‌م: وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی پێویست بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی ئاسمانی تایبه‌ت به كۆسپی دامه‌زراوه‌كان یان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ دایبمه‌زرێن له‌چوارده‌وری فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و دامه‌زراوی ئامێره‌كانی فڕۆكه‌وانی،و لابردن و قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رپاكردن یان بنیاتنانی هه‌ر كۆسپێك كه مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی ئاسمانی دروست بكات، و به‌پێی مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به كۆسپه‌كان به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق بڕواته ڕێوه. نۆزده‌م: دابین كردنی پێداویستیه زه‌رووریه‌كان له ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و ڕێكخه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و فڕۆكه‌كان به جۆرێك له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی گونجاو بێت له جێبه‌جێ كردنی پێڕه‌وی تایبه‌ت به ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌و فڕۆكه‌كان. بیسته‌م: وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی به‌رایی سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوی فڕۆكه‌كان كه‌له فڕۆكه‌خانه‌كان یان له ده‌ره‌وه‌یان ڕووده‌ده‌ن، تاوه‌كو لێژنه‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند ده‌گه‌نه‌جێ و هاوكاریكردن و به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵیاندا له به‌كۆتاهێنانی پڕۆسه‌كانی لێكۆڵینه‌وه. بیست و یه‌كه‌م: بنیاتنانی فه‌رمانگه‌كانی (كه‌ڕه‌نتینه_قوڕمتێنه) و كشتوكاڵ له فڕۆكه‌خانه‌كان و چاودێری كردنی پیاده‌كردنی بۆ ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی. بیست و دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بسپێرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژبێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: له‌سه‌رئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له (4/7/1992) وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و، له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌خرێته سه‌رو ده‌بێت به بڕگه (4)ی مادده‌كه (4) بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی داد.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی دادێن واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عیراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمدا. سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمدا. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت بریتییه له‌م پێكهاتانه‌ی دادێن: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیشه له كاره‌كانی و ئاراسته كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و پیاده كردنی سه‌رپه‌رشتی كردنی و چاودێری كردنی و، هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ویش جێبه‌جێ ده‌كرێن له هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ندیی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و تێكڕای كاروباری ته‌كنیكی و دارایی و كارگێڕی و رێكخستنییه‌وه هه‌یه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا و، له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌رپرس ده‌بێت چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا و بۆشی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بداته به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی یان هه‌ر كه‌سێكی له وه‌زاره‌تدا به گونجاوی بزانێت. دووه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: گرێدراوی وه‌زیر ده‌بێت و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش هاریكاریی ده‌كه‌ن. سێیه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له سێ زیاتر نابێت، له‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌یه، خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆرین. چواره‌م: ده‌زگای فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێم: گرێدراوی وه‌زاره‌ت ده‌بێت و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێناوه سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و له كاری خۆشی‌دا به‌ر حوكمه‌كانی یاسای ده‌زگای فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌رێمی كوردستان- عیراق ژماره (18)ی ساڵی 2008 ده‌كه‌وێت كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچووه. پێنجه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیانه‌ی دادێن گرێدراوی وه‌زاره‌ت ده‌بن، هه‌ر یه‌كه‌شیان به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ و له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆرین سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات. 1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری كارگێڕی و دارایی. 2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆسته و گه‌یاندن. 3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پلان و به‌دواداچوون. 4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و هێڵی ئاسن و ترام وای. 5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی وه‌زاره‌ت به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریی گواستنه‌وه‌یه به شێوازی جیاجیای هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریی گه‌یاندن به كه‌ناڵه‌كانی بیندراو و بیستراو و خوێندراوه‌یه‌وه، به چه‌شنێك كه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی قۆناغی بووژانه‌وه‌دا بگونجێت كه هه‌رێم له ئاسته جیاكاندا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هاوشان رۆیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و نوێكارییه‌ی كه ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه له سه‌ر ئاستی جیهاندا ده‌یبینن و سوود وه‌رگرتن له ته‌كنیكی نوێ له‌م بواره‌دا. ئه‌م ئه‌ركانه‌ش به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت: یه‌كه‌م: دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌خانه مه‌ده‌نییه‌كان له هه‌رێمدا و به‌ڕێوه بردن و سه‌رپه‌رشتی كردنیان به پێی پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی كه له لایه‌ن رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی (ICAO) و پێوه‌ری خۆماڵییه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێن. دووه‌م: دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی تۆڕه‌كانی (ترام وای) له شاره‌كانی هه‌رێمدا و تۆڕه‌كانی هێڵی ئاسن له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمدا و گرێدانی به ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. سێیه‌م: دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی هه‌موو جۆره‌كانی (تیرمیناڵ) له شاره‌كانی هه‌رێمدا و به كرێدان و سه‌رپه‌رشتی كردنیان به گوێره‌ی مواسه‌فاتی پێشكه‌وتووی جیهانی و وه‌رگرتنی كرێ و ره‌سمی یاسایی. چواره‌م: مسۆگه‌ر كردنی به‌ڕێوه‌بردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌مه‌كانی په‌یوه‌ندیی جێگیر و نێوده‌ست (به‌ته‌ل و بێته‌ل). پێنجه‌م: دروست كردن و رێكخستن و په‌ره‌پێدانی بنكه‌كانی پۆسته و ده‌ركردنی پوولی پۆسته و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی پۆسته به به‌كار هێنانی سیسته‌مه‌كانی پۆسته‌ی ئاسایی و خێرا (سه‌رزه‌وی و ئاسمانی) له ناوخۆی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا. شه‌شه‌م: دروست كردن و فراوان كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی وێستگه‌كانی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی به گوێره‌ی رێڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تی و دابین كردنی ئامێر و كه‌ل و په‌لی پێویست. حه‌وته‌م: به‌خشینی مۆڵه‌ت به تێكڕای بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ی زه‌وینی و ئاسمانی و گه‌یاندن و پۆسته بۆ كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنی ناوخۆ و بیانی و به‌دواداچوونیان به پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه له نێوانی وه‌زاره‌ت و ئه‌و كۆمپانیایانه مۆر ده‌كرێن و ناشكرێ وه‌زاره‌ت هیچ مه‌رجێك قبووڵ بكات كه ببێته مایه‌ی قۆرخ كردن. هه‌شته‌م: رێكخستن و ته‌رخان كردنی له‌رینه‌وه‌كانی به‌كار هاتوو له سیسته‌مه‌كانی گه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگدا له چوارچێوه‌ی سنووری هه‌رێمدا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار. نۆیه‌م: رێكخستن و په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و تۆڕی ئینته‌رنێت له هه‌رێمدا و سه‌رپه‌رشتی كردنیان. ده‌یه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی نووسینگه‌كانی گواستنه‌وه له نێویانیشاندا نووسینگه‌كانی گواستنه‌وه له تێكڕای ده‌روازه‌كانی سنووری هه‌رێم و وه‌رگرتنی كرێ و ره‌سم و به‌كار هێنانی (مه‌نه‌فێست) به پێی یاسا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداردا. یازده‌م: مه‌شق پێ كردن و شیاندنی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا. دوازده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی فیدرالدا بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه ستراتیژییه‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگایه‌كانی هه‌رێم ده‌بنه به‌شێك له رووبه‌ری جوگرافیاكه‌ی و وه‌زاره‌تیش له ئاماده كردنی دیزاینه‌كان و تێكڕای قۆناغه‌كانی جێبه‌جێ كردن و وه‌گه‌ڕخستن و چاك كردنه‌وه له چوارچێوه‌ی سنووری هه‌رێمدا به‌شدار ده‌بێت. سیانزده‌م: هانی وه‌به‌رهێنان له بواره‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم له‌م بواره‌دا دیاری ده‌كات.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوواندنیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی بیست و پێنج هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: چواره‌م: پێویسته لةسةر لایه‌نه ناوبراوه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه رێژه‌ی (10%)ی مزوكرێی راوێژكاریی پارێزه‌ر دابشكێنن و پاره‌كه هه‌واڵه‌ی سه‌ندیكا بكه‌ن تا به داهاتی خۆی تۆماری بكات، به مه‌رجێ ساڵی له (250) دوو سه‌دو په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێك به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ته‌له‌فۆنی خانه‌یی (مۆبایل)یان هه‌ر ئامێرێكی په‌یوه‌ندی كردنی ته‌لدارو بێ ته‌ل یان ئه‌نته‌رنێت یان پۆستی ئه‌لكترۆنی بۆ جاڕس كردنی خه‌ڵك جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه داهاتوون. ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێ و له ساڵێك زیاتر نه‌بێ به‌ند ده‌كرێت(حبس)و به غه‌رامه‌یه‌كیش كه له حه‌فت سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ سزا ده‌درێ یاخود به یه‌كێك له‌و دوو سزایه سزا ده‌درێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجامدانی یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه له مادده‌كانی (دووه‌م و سێیه‌م) دا هاتوون به بارێكی توندكراو بۆ مه‌به‌ستی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌نرێ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌نجامی ده‌دا سه‌ر به هێزه چه‌كداره‌كان یاخود له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بێت یاخود ئه‌وكه‌سه‌ی سیفه‌ته فه‌رمیه‌كه‌ی به‌كاردێنێ یان ئه‌وه‌ی ئاگاداری نهێنی كه‌سه‌كان یان خێزانی كه‌سه‌كان بێ به حوكمی فرمانه‌كه‌ی یاخود پیشه‌و كاره‌كه‌ی و هه‌ركه‌سێكی ئامێری په‌یوه‌ندی غه‌یری خۆی به‌كاربێنی بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كێك له‌و كرده‌وه ناوبراوانه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌مانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: هاندانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی بۆ وه‌به‌رهێنانی پڕۆسه‌كانی نه‌وت، بۆ مسۆگه‌ركردنی هێنانه‌دی به‌ڕێوه‌بردنێكی كاریگه‌ر بۆ سامانه‌كانی نه‌وت له هه‌رێم دا، به‌جۆرێك به‌رزترین داهاته‌كانی نه‌وت له خۆ بگرێ له پێناو سوودی گه‌لی هه‌رێم وعێراقدا. دووه‌م: هاندانی بنیاتنانی ده‌زگاكانی تازه تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی پاڵاوتن و پاشكۆكانی، له‌وانه‌ش پاڵاوگه‌و هێڵی بۆڕیه‌كان، هه‌ركاتێك له‌توانادابێ له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت یان به‌هاوبه‌شی كردنیان.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه، له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه ده‌خرێته كار‌و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قایعی كوردستان )ه‌وه، بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پله‌ی پرۆفیسۆری پێده‌درێ بڕوانامه‌ی دكتۆرای وه‌ده‌ستهێنابێ و مه‌رجه‌كانی مادده(22)ی ئه‌م یاسایه‌ی لێ هاتبێته دی و به‌لانی كه‌م شه‌ش ساڵ پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری به‌سه‌ردا تێپه‌ربووبێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵی باشی دابێ له ده‌رس گوتنه‌وه‌دا و ژماره‌یه‌ك له توێژینه‌وه‌ی بڵاوكردبێته‌وه كه به‌لانی كه‌م له شه‌ش توێژینه‌وه كه‌متر نه‌بێ، سییانیان به‌لانی كه‌م ئه‌سڵی بن و یه‌كێكیشیانی به ته‌نیا ئه‌نجام دابێ.