أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگایانه پێككدێ: 1-نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌رێوه‌به‌رێك به‌رێوه ده‌با كه باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ. 2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی داد: به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ی به‌رێوه‌ی ده‌با كه ده‌بی داوه‌رێك بێ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له پۆلی دووه‌م بێ و له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێك دێ: یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی كار‌و باری ئیداری به‌رێوه‌به‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، كه باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ و له‌م به‌شانه‌ی پێكدێ: أ-به‌شی ژمێریاری . ب-به‌شی پێداچوونه‌وه. ج-به‌شی كه‌سان. د-به‌شی خزمه‌ت گوزاری و ئیداری. دووه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی ی په‌یوه‌ندی دادوه‌ری و یاسایی كه به‌رێوه‌به‌رێگ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆ وه‌رگرتبێ له‌م به‌شانه پێكدێ: أ-به‌شی په‌یوه‌ندی دادوه‌ری. ب-به‌شی په‌یوه‌ندی یاسایی. ج-به‌شی راگه‌یاندنی یاسایی. سێ یه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون كه به‌رێوه‌به‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ و له‌م به‌شانه پێكدێ: أ-به‌شی نه‌خشه‌دانان. ب-به‌شی سه‌رژمێری.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: دام و ده‌زگاكانی داد پێكدێ له: 1-دادگای مه‌ده‌نیه‌كان و ئه‌و دایه‌رانه‌ی پێوه‌ی به‌ندن. 2-ئیدیعای گشتی. 3-دیوانی تۆماری یاسایی. 4-ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری. 5-به‌رێوه‌به‌رێتی ده‌سته‌ی گشتی تۆماری موڵك. دووه‌م: دام و ده‌زگاكانی داد ئه‌رك و كاره تایبه‌ته‌كانیان به پێی یاسا تایبه‌تی یه‌كانی خۆیان به‌جێ دێنن به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نانكۆك نه‌بن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری دا بۆی هه‌یه هه‌ر دادوه‌رێك له‌گه‌لیاندا دادوه‌ری دادگای ته‌میزیش (انتداب)بكا بۆ دایه‌ره‌كانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه‌ی مادده‌ی شه‌شه‌م به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: دووه‌م: مزه‌ی مۆڵه‌ت (رسم الاجازه)ی دانانی ده‌رمانسازی ـ به نیو ده‌وامی ـ (250) دوو سه‌د و په‌نجا دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی (مه‌سئولی + ئیمتیاز) ساڵانه (400) چوار سه‌د دیناره. سێیه‌م: مزه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی ـ به ده‌وامی ته‌واو ـ بۆ (خانه‌نشینان) (500) پێنج سه‌د دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی (مه‌سئولی + ئیمتیاز) ساڵانه (400) چوار سه‌د دیناره. چواره‌م: مزه‌ی مۆڵه‌تی دانانی مه‌دخه‌ر (1000) هه‌زار دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر بۆ (خانه‌نشینان) (مه‌سئولی + ئیمتیاز) (750) حه‌وت سه‌د و په‌نجا دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر ـ به نیوده‌وامی ـ ساڵانه (500) پێنج سه‌د دیناره.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: پشكنینی ته‌واوی شێوه‌ی خوێن پێش ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریی ده‌كرێ و له‌كاتی گومان په‌یداكردن له بوونی نه‌خۆشی كه‌م خوێنی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ((ته‌لاسیمیا)) كه له رێگه‌ی بۆ ماوه‌ییه‌وه ده‌گوازرێته‌وه ئه‌وسا پشكنینی خوێنی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشیه ده‌كرێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده یازده هه‌موار بكرێ وبه‌م شێوه‌یه بخوێنرێته‌وه: شه‌رتووشروت + دانانی ده‌رمانسازییه‌كه. مۆڵه‌تی دانانی ده‌رمانسازی به‌وكه‌سه ده‌درێ كه ئه‌م شه‌رتوشروته‌ی هه‌بێ: 1/ناوی ده‌رمانسازییه‌كه. 2/ كرێبه‌ندی (عقد ایجار) كه دایه‌ره‌ی باجی موڵك وماڵ ته‌سدیقی كردبێ. 3/ناوه بازرگانییه‌كه‌ی كه ژووری بازرگانی بۆی مۆر كردبێ. 4/رووبه‌ره‌كه‌ی له (20م2) كه‌متر نه‌بێ. 5/پانایی ده‌ره‌وه‌ی له دوو مه‌تر ونیو كه‌متر نه‌بێ. 6/کاتێ رووخان وسووتان ده‌شێ ده‌رمانسازییه‌كه‌ی به گواستنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌یه‌وه به پێی شه‌رتوشروت (ته‌نیا شه‌رتی رووبه‌ر نه‌بێ) بگوازرێته‌وه بۆ جێگایه‌كی دیكه له هه‌مان ناوچه‌دا تا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ جێگا كۆنه‌كه‌ی خۆی یا كردنه‌وه‌ی ده‌رمانسازییه‌كی دیكه به پێی شه‌رتوشروتی خۆی.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وەقایعی كوردستاندا ده‌خرێته كار.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1-ئه‌رك و كاره تایبه‌تییه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت ب پێره‌وێك دیاری ده‌كرێن. 2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێویست به‌رێوه‌به‌رێتی به‌ش و لقی نوێ پێك بێنێ یابیخاته پاڵ یه‌كتر. 3-وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی بۆ ئاسانكردنی به‌جێهێنانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: گشت ئه‌و دایه‌ره داوه‌ریانه‌ی له وه‌وه به‌رپابه‌ندی ده‌سه‌ڵاتلی ناوه‌ندی بوون به وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمه‌وه ده‌به‌سترێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: له‌سه‌ر وێنه‌كێشراوێكی تایبه‌ت كه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا به‌ركارخراوه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده كراوه، هه‌موو ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو زه‌مینه فڕۆكه‌خانه كه، به (محرماته‌كانیشیه‌وه)ده‌بنه موڵكی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌ولێر.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌ته به‌ر كار.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-كوردستان: كوردستانی عێراق. 2-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3-ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی كوردستانی عێراق. 4-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. 5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم. 6-ده‌زگا: ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كانی هه‌رێم.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌نجومه‌نێكی به پێی ئه‌م یاسایه بۆ خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێكدێ كه به پێی مادده‌ی (10)ی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1992 به سرۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌به‌سترێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن سیاسه‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمدا داده‌رێژێ و نه‌خشه‌ی تایبه‌تی بۆ زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان ده‌كێشێ و له یه‌ك نه‌خشه‌دا بۆ هه‌موو هه‌رێمی رێكده‌خاو سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی به باشی ده‌كا و كۆنگره ده‌به‌ستێ و كاروباری نێردراوان هاتووان (المبعوپین و الوافدین) و په‌یوه‌ندی رۆشنبیری به‌رێوه ده‌با.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: زانكۆ له كۆلێجه‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه و هه‌ر داموده‌زگایه‌كی پێویستی تر له بواره‌كانی زانستی تیۆری و پراكتیكی پێكدێ كه به پێی په‌یره‌وێكی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێنرێت.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌سته‌ی زانستی و به‌رێوه‌به‌رێتی باڵایه له زانكۆدا و له‌م كه‌سانه پێكدێ: 1-سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رۆك 2-عه‌میده‌كان ئه‌ندام 3-هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندام 4-دوو ئه‌ندام له ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی زانكۆ كه له لایه‌ن ده‌سته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن و ده‌شێ نوێ بكرێته‌وه.