أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: پێشمه‌رگه (زێزِه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه به شه‌هید تۆمار ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كۆچی دوایی كرد‌و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی شه‌ڕدا تووشی په‌ككه‌وته‌یی بوو بوو، ئه‌وا دۆسیه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌نێردرێ و بۆ پاشه‌نشینه‌كانی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانی خه‌رج ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت به ئه‌ندام له ده‌ست دراوانیشی پێده‌درێ هه‌روه‌ك چۆن پێش كۆچی دوایی وه‌ریده‌گرت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر له كاتی خزمه‌تكردنی یان به هۆیه‌وه تووشی په‌ككه‌وته‌یی بوو، ئه‌وا دۆسیه‌كه‌ی ده‌نێردرێ بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كان و مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانیشی بۆ پاشه‌نشینه‌كانی خه‌رج ده‌كرێن كه پێش كۆچی دوایی وه‌ری ده‌گرت.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی چل وچواره‌م:
مادده‌ی چل وچواره‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر مافی مۆڵه‌تی ئاسایی به مووچه‌ی ته‌واو هه‌یه له‌ماوه‌ی خزمه‌تكردنی له‌هه‌ر هه‌شت رۆژدا مافی رۆژێكی هه‌یه. دووه‌م: پێویسته دادوه‌ر ساڵانه له سی رۆژ كه‌متر له مۆڵه‌تی موسته‌حه‌قی خۆی وه‌رنه‌گرێت وله‌كاتێك كه وه‌ری نه‌گرت، بۆی كۆناكرێته‌وه ته‌نیا ئه‌و به‌شه نه‌بێت كه له سی رۆژ زیاتره. سێیه‌م: ده‌شێ ئه‌و مۆڵه‌ته$ ئاساییانه‌ی كه به‌پێی به‌ندی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا بۆی ماوه‌ته‌وه بۆی كۆبكرێته‌وه به مه‌رجێك له ساڵێك پتر نه‌بێت. چواره‌م: مۆڵه‌ته$ ئاساییه‌كانی كه له خزمه‌ته‌كانی پێشووی ده‌یكه‌وت بۆ دادوه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م: (هه‌موار)
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی نۆیه‌م: (هه‌موار)
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی چل و چواره‌م:
مادده‌ی چل و چواره‌م: فه‌رمانداری گشتی بۆی هه‌یه خزمه‌تی ئه‌فسه‌ری پابه‌رز و ته‌كنیكی و پسپۆره‌كان درێژبكاته‌وه له حاڵه‌تی پێویستدا كه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ده‌خوازێ به‌مه‌رجێك ماوه‌ی درێژ كردنه‌وه‌كه له دوو ساڵ تێپه‌ڕنه‌كات.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: پله‌و پایه‌و ئیمتیازاتی ویسام ومه‌دالیا ونیشانه‌و مه‌رجه‌كانی به‌خشینیان به پێشمه‌رگه به یاسا ده‌ست نیشان ده‌كرێن.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌گرنه‌وه كه به‌شدارییان له كۆڕه‌وه قارمانیه‌كه‌ی بارزانی له نێوانی ساڵانی 1945-1958دا كردووه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌گرنه‌وه كه چوونه‌ته پالأ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان تا رۆژی 5/3/1991.
مادده‌ی حه‌وته‌م: (هه‌موار)
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م: (هه‌موار)
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه له ره‌سمی دادی وره‌سمی پوول و ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی كه یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌سنیشانیان كردووه ده‌بووردرێن.
مادده‌ی یازده
مادده‌ی یازده: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: به‌شداربووه‌كان و ئه‌ندامه شانازه‌كان مافی ئه‌وه‌یان نییه له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیدا ئاماده‌ببن، یان بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا خۆیان بپاڵێون.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: 1/به‌پێی ئه‌م یاسایه، سه‌ندیكایه‌ك به‌ناوی سه‌ندیكای ئابووریناسان، له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ، شه‌خسیيه‌تی مه‌عنه‌ويی خۆی ده‌بێ و له دارایی و ئیداره‌ی خۆیدا سه‌ربه‌خۆیه، باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و ده‌شتوانێ له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بكاته‌وه. 2/به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كار پێك ده‌هێنرێ له (15) ئابووریناس كه‌متر نه‌بێ بۆ ته‌یار وئاماده‌كردنی كۆنگره‌ی گشتی و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی گشتی سه‌ندیكا له ماوه‌یه‌كدا كه له سێ مانگ نه‌ترازێ.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌ی خه‌رج كردن كه له‌پێشكه‌ش كردنی ژمێریاری كۆتایی ساڵی 2009ی فه‌رمانگه‌كه‌ی پاش جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه دوا ده‌كه‌وێ به‌پێی رێكاره یاسایی و رێنماییه كارپێكراوه‌كان ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێ.
مادده‌ی سیازده
مادده‌ی سیازده: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركار، و له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، له وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌بڕدرێت و به‌م هه‌یئه‌یه‌وه ده‌به‌سترێ و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دووباره ڕێكده‌خرێته‌وه. دووه‌م: هه‌موو موڵك و ماڵێكی گواسته‌نی و ناگواسته‌نی و تۆمار‌و فایل و ده‌عواگه‌لێكی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌م هه‌یئه‌ته.
مادده‌ی چل وسێیه‌م:
مادده‌ی چل وسێیه‌م: قیده‌می دادوه‌ران به‌پێی پۆل و پایه‌كه‌یان و مێژووی دامه‌زراندنیان ده‌بێ وله‌كاتی یه‌كسان بوون ئه‌وا قیده‌مه‌كه به‌پێی ئه‌وه ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.