أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
دووەم
دووەم: (3/ئاب) بەڕۆژی كۆمەڵكوژی (جینۆساید) ئێزدییەكان دیاری دەكرێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی چل و هه‌شتی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر سێ ساڵ جارێك ( كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) كۆده‌بێته‌وه.
مادده‌ی سی
مادده‌ی سی: به‌ده‌ر له حوكم‌گه‌لی مادده‌كانی پێشتر، ده‌شێ خاوه‌ن دكتۆرای باوه‌رپێكراو، یان خاوه‌ن هاوتای زانستی دكتۆرا، به‌مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر له زانكۆدا دابمه‌زرێ له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، به‌مه‌رجێ له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ماوانه ته‌دریسی كردبی و ناوبانگی سه‌ركه‌وتنی له‌و ته‌دریسه‌دا ده‌ركردبی و، لێكۆڵینه‌وه گه‌لێكی زانستی به‌نرخ و موبته‌كه‌ریشی بڵاوكردبێته‌وه.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ و كاری ئه‌وه ته‌ماشای ئه‌و شكاتانه بكا كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ره‌وانه ده‌كا، وه ئه‌و بنه‌مایانه ره‌چاو ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتوون.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عیراق. دووه‌م- یه‌كێتی: یه‌كێتیی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق. سێیه‌م- ده‌سته‌ی گشتی: ده‌سه‌ڵاتی باڵای یه‌كێتییه‌كه‌یه، هه‌موو ئه‌و دادوه‌ره ئه‌ندامانه‌ی كه تێیدا تۆماركراون ده‌گرێته‌خۆ. چواره‌م- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتییه‌كه‌یه.
پێنجه‌م
پێنجه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست نۆ
مادده‌ی بیست نۆ: كه‌سێ به مه‌رته‌به‌ی ئوستاد دابمه‌زرێ یان ئه‌و مه‌رته‌به‌یه‌ی پێ بدرێ، مه‌رجه شه‌رتو شروتی مادده‌ی (28)ی تێدا فه‌راهه‌م بێت و له كه‌میش شه‌ش ساڵی له مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ردا به‌سه‌ر بردبێ و، له‌و ماوه‌یه‌دا كۆششی ده‌گمه‌نیشی له ته‌دریسدا به‌خه‌رج دابێ و، له كه‌مییش (3) سێ لێكۆڵینه‌وه ى ئه‌سڵی و (موبته‌كه‌ر)یشی بڵاو كردبێته‌وه.
مادده‌ی سی وچوار
مادده‌ی سی وچوار: هه‌ر سه‌رپێچییه‌كی زه‌پتی، كه له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌وه په‌یدابووه، نه‌قیب بیكا، یان نوێنه‌ره‌كه‌ی له كاتی جێگرتنه‌وه‌یدا بكا، ئه‌وه، ئیجرائاتی یاساییان له‌به‌رده‌می لیژنه‌ی زه‌پتیدا له‌سه‌ر ده‌كرێ و هه‌یئه‌ی گشتی هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتییان ده‌كات.
مادده‌ی سی وسێ
مادده‌ی سی وسێ: نه‌قیب ولایه‌نه‌كانی ده‌عواكه‌ش بۆیان هه‌یه له‌ماوه‌ی سی رۆژدا – كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له دادگاى پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی بگرن، ئیدی بڕیاری ئه‌م دادگایه كۆتایی و بنبڕه.
مادده‌ی سی ودوو
مادده‌ی سی ودوو: 1. ئه‌گه‌ر شكاتێ درا به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ئه‌میش ده‌ینێرێ بۆ لقی پێوه‌ندیدار تا ئه‌و لقه ڕاو ڕاسپارده‌ی خۆی پیشان بدا، جا، ئه‌وجا، هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌كرێ. 2. سه‌رۆكی لیژنه‌كه، برواری دانیشتنه‌كه دیار ده‌كاو پزیشكی ددانه‌كه‌شی لێ ئاگادار ده‌كا. 3. دانیشتنه‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی نهێنیه.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م:
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندام نابێ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بكا ئه‌گه‌ر له رووی به‌رزه‌فتییه‌وه ده‌ستدانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ. دووه‌م: بڕیاره‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسانیشدا به‌و لایه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه.
مادده‌ی په‌نجا و چواره‌م:
مادده‌ی په‌نجا و چواره‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر بۆ ئه‌و هه‌ڵه یاسایی و ئیدارییانه و بۆ هه‌ر كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌رك و خواستی فرمانه‌كه‌ی رابكێشێ كه له ئه‌نجامی پشكنینی كاره‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌ون. دووه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆیان هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر بۆ ئه‌و هه‌ڵه یاساییانه رابكێشن كه له كاتی وردنه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌دا (التدقیقات التمییزیه) ده‌رده‌كه‌ون. سێیه‌م: سه‌رۆكی ده‌دگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر له ناوچه‌یه‌كه‌دا بۆ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركه‌كانی فرمانه‌كانی ڕابكێشێ. چواره‌م: سه‌رنج ڕاكێشان به نووسراوێك ده‌بێ كه ئاراسته‌ی دادوه‌ر ده‌كرێ و وێنه‌یه‌كی به وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری راده‌گه‌یه‌نرێ و وێنه‌یه‌كیشی ده‌خرێته ناو فایله‌كه‌ی خۆیه‌وه.
مادده‌ی چل و هه‌شته‌م
مادده‌ی چل و هه‌شته$م: یه‌كه‌م: أ ـ ناشێ دادوه‌ر به بێ ره‌زامه‌ندی خۆی به نووسین بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی نادادوه‌ری بگوێزرێته‌وه. ب ـ ده‌شێ دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌گه‌ڵیاندا دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه به ره‌زامه‌ندی خۆیان به نووسین و به‌فه‌رمانی وه‌زیری داد بۆ فرمانی ڕاوێژكاری یاسایی (مستشار قانونی)له$ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا یا بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێ له فه‌رمانگه‌كانی مه‌ڵبه$ندی وه‌زاره$تی داد و داموده‌زگاكانی یا بۆ ده‌رس وتنه‌وه له زانكۆدا بسپێردرێن (انتداب) بكرێت به‌مه$رجێ سیفه‌تی دادوه‌ری و ئه‌و مافانه‌یان بمێنێ كه سیفه‌ته$كه ده‌یانداتێ. دووه‌م: ده‌بێ ئه‌و ماوه‌ی سپاردنه‌كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده$یه‌دا له سێ ساڵ پتر نه‌بێ و ده‌كرێ بۆ یه‌ك ساڵی تر درێژه‌ی پێ بدرێ. سێیه‌م: ده‌شێ دادوه‌ر ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستیكرد به فه‌رمانی سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه بسپێردرێ بۆ كاركردن له دادگایه‌كی تردا، به‌ڵام سپاردن له دادگایه‌كی تێ هه‌ڵچوونه‌وه‌وه بۆ یه‌كێكی تر به فه‌رمانی وه‌زیری داد ده‌بێ به‌مه$رجێ ماوه‌ی سپاردنه‌كه له ساڵێك زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی چله‌م
مادده‌ی چله$م: یه‌كه‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و دادوه‌رانی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به پاڵاوتن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه‌وه له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌مدا دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به پاڵاوتن له‌لایه‌ن وه‌زیری داده$وه له‌نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و له‌جێگرانی دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه داده$مه$زرێنرێ. سێیه‌م: دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌مدا ده‌دمه‌زرێنرێ و له‌وانه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ یه‌كێ له‌و وه‌زیفانه‌ی دیبێ: أ ـ سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه. ب ـ جێگری سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه. ج ـ دادوه‌ری دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه. د ـسه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی و تۆماركاره$ یاساییه‌كان. ه ـ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكارانی داد. و ـ سه‌رۆكی داوای گشتی و جێگری داواكاری گشتی. ز ـ به‌ڕێوه‌به$ری گشتی داد. چواره$م: جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد له‌و دادوه‌رانه‌ی دادگا دادمه$زرێنرێ كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ ساڵی تێدا به‌سه‌ر بردبێ.
دووەم
دووەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و لایەنی پەیوەندیدار ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن.
یەكەم
یەكەم: ئەم بۆنانەی خوارەوە بە بۆنەی فەرمی بۆ پێكهاتەی توركمان دادەنرێت: 1- (17)ی مانگی (11)ی هەموو ساڵێك بە رۆژی زمان و كولتوری پێكهاتەی توركمان دادەنرێت. 2- (25)ی مانگی (2)ی هەموو ساڵێك بە رۆژی ڕۆژنامەگەریی پێكهاتەی توركمان دادەنرێت.
سێیەم
سێیەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
مادده‌ی سی ویه‌ك
مادده‌ی سی ویه‌ك: 1. بڕیاری قه‌ده‌غه كردن پیشه‌گوزاری ، به‌و لایه‌نه پێوه‌ندیدارانه‌ش ته‌بلیغ ده‌كرێ كه لیژنه‌ی زه‌پتی خۆی پيێ باش بێ . ئه‌وه له هه‌موو لقه‌كانی سه‌ندیكاشدا بڵاوده‌كرێه‌وه. 2. بزیشكێ پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ ناشێ پزیشكێكی دی له عیاده‌كه‌یدا جێگای بگرێته‌وه. 3. به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی به حوكمی زه‌پتی وه‌رده‌گیرێ، داهاتی سه‌ندیكایه.
پێنجەم
پێنجەم: لەسەر ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە حوكمەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن.
چوارەم
چوارەم: 1ـ ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكرێت تا كاتی هەڵبژاردنی خولی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزا و ناحیەكان، بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزا و ناحیەكانی هەرێم ژمارە (4)ی ساڵی 2009ی هەمواركراو. 2ـ ئەم بڕیارە پارێزگای هەڵەبجە ناگرێتەوە.