أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
ماده‌ی ده‌یه‌م
ماده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێم. وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم. بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشه‌مبیری هه‌رێم.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ر پیاوێ له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌ی ژنی خۆی ببڕێ سزا ده‌درێ به حه‌پس كردنی بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌شه مانگ كه‌متر نه‌بێ و له ساڵێك زیاتر نه‌بێ، یان به غه‌رامه‌یه‌ك له (3) سێ هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ. خۆ ئه‌گه‌ر هات و ژنی هه‌بوو وله ده‌ره‌وه‌ی دادگا ژنێكی دیكه‌ی به‌سه‌ر هێنا، ئه‌وه له‌و باره‌دا سزای حه‌پسییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌درێ له (3) سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: له‌گه‌ڵ زیان نه‌گه‌یاندن به هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه ده‌قه‌كه‌ی له‌یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمدا هاتووه: هه‌ر كه‌سێك توندوتیژییه‌كی خێزانی ئه‌نجام بدات بۆ ماوه‌یه‌ك سزای به‌ندكردن ده‌یگرێته‌وه كه له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له سێ ساڵیش زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك كه له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت یان به‌یه‌كێك له‌و دوو سزایه.
ماده‌ی ده‌یه‌م:
ماده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ماده‌ی یه‌كه‌م
ماده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ماناكانی ته‌نیشتیانن:- 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2. وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم. 3. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانه كه به پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه. 4. نه‌قیب: نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان. 5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراو به پێی ئه‌م یاسایه. 6. هونه‌رمه‌ند: هه‌ر ئه‌ندامێك یا به‌شدار بووێك له سه‌ندیكا به پێی ئه‌م یاسایه. 7. كاركردن له پیشه‌كه: كاركردن له یه‌كێك له‌و ئیشه هونه‌ریانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا بریاریان له‌سه‌ر دراوه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك كارێكی پێچه‌وانه‌ی یاسا ئه‌نجام دابێت له ئه‌نجامی توندوتیژی شۆڕشگێڕانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان یان به‌هۆیه‌وه دژ به رژێمه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عێراق یان ئه‌وانه‌ی هاوكار بوو بوون له‌گه‌ڵیددا له‌پێناو به‌رگریكردن له‌گه‌ڵ و خاكی كوردستان له 11/9/1961 تاكو 4/7/1992.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی (3)و مادده‌ی ( 47 - یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (76)ی ساڵی 1983 ی چاودێری كردنی مێرد منداڵان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له كار ده‌خرێ و، له جیاتی ئه‌و دوو مادده‌یه حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م یاسایه ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدانی هه‌رێم. 3-وه‌زیر: وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدانی هه‌رێم. 4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدانی هه‌رێم. 5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری و وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی سێزه‌م
مادده‌ی سێزه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی 31ی مانگی مایسی 2008(رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره كێشان) جێبه‌جێ ده‌كرێ وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چوارده
مادده‌ی چوارده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سیازده
مادده‌ی سیازده: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی چوارده
مادده‌ی چوارده: 1. هه‌ر ئه‌ندامێ به بڕیاری زه‌پتی پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ، ناشێ له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا به‌شدار بێت. 2. له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چن و، ئه‌گه‌ر دوولای ده‌نگ یه‌كسان بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام لایان بێ هی ئه‌و لایه‌یه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: حوكمه‌كانی مادده‌ی ( چواره‌م)ی یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره، له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا له‌كار ده‌خرێن و، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه جێیان ده‌گرنه‌وه: یه‌كه‌م: نابێ ساڵانه‌ی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه‌دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆرده‌كرێن، له‌م رێژانه‌ی خواره‌وه زێتربن: 1/ (4%) چوار له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی بۆ نیشته‌نی ئاماده‌كراون و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌كرێ ده‌درێن. 2/ (6%) شه‌ش له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی كه ژوور،ژوور، بۆنیشته‌نی به‌كرێ ده‌درێن. 3/ (8%) هه‌شت له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌نی به‌كرێ ده‌درێن. دووه‌م: كرێی ساڵانه‌ی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ی كه‌حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌و گرێبه‌ستانه‌ی پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆركراون، به‌پێی ڕێژه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه هه‌موار ده‌كرێت. سێیه‌م: مه‌به‌ست له‌به‌های گشتی خانوبه‌ره له‌م یاسایه‌دا كۆی به‌های زه‌ویه‌كه‌و بینایه‌كه‌یه له‌وكاته‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی دارایی بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یخه‌ملێنێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی دیوانی و دام و ده‌زگاكانیان: 1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی و زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌به‌رێتی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه. أ- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداره و كه‌سان. ب- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداری. ج- به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری پێداچوونه‌وه‌ی دارایی. 2- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆران بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی ئاوه‌داتكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكانی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك له وه‌زاره‌تدا به ناوی (ئه‌نجومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان) به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیر به‌م جۆره ده‌بێت: 1-بریكاری وه‌زاره‌ت: جێگری وه‌زیر. 2-به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندام. 3-به‌رێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون: ئه‌ندام. 4-هه‌ر كارمه‌ند و پسپۆرێك كه وه‌زیر له ناو وه‌زاره‌ت و له ده‌ره‌وه‌یدا هه‌ڵیان ده‌بژێرێ. دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن: 1-ئاماده كردن و دارشتنی ئامانجه گشتی یه‌كانی نه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌به‌ر رۆشنایی ی رێنوێنی یه‌كانی (توجیهات) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا. 2-پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز كردنی سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كان و گۆرینی نه‌خشه‌كان و دیاریكردنی چۆنێتی ی ریز به‌ستنیان. 3-لێكۆلینه‌وه و پێشنیاز كردنی بوودجه‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان. 4-لێكۆلینه‌وه‌ی باری مادده سروشتی یه‌كانی بۆ مه‌به‌ستی بینا كردن و پیشه‌سازی و پشت به‌ستن به خێر و بێری هه‌رێم. 5-لێكۆلینه‌وه‌ی راپۆرتی خوله‌كی ی گشتی وه‌زاره‌ت كه به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه كێشان ئاماده‌ی ده‌كا و تێبینی رێنوێنی خۆی له باره‌یه‌وه ده‌رده‌برێ. 6-پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و دیاری كردنی ئه‌و رێ و شوێنانه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌ندێ پیشه‌ه‌سازی و ئه پرۆژه كشتوكاڵیانه زامن ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندی یان به‌و ناوچانه‌وه هه‌یه كه ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان ده‌یانگرێته‌وه. 7-لێكۆلینه‌وه‌ی به‌شدار بوونی كه‌رتی تایبه‌تی له چالاكی و ئاوه‌دانكردنه‌وه وگه‌شه پێدان. 8-لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌ر ده‌می و راده‌ربرین و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و ئامۆژگاری ی پێویست له باره‌یه‌وه.