أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سی و پێنجه‌م
مادده‌ی سی و پێنجه$م: یه‌كه‌م/ وه‌زیری داد دوای ده‌ركردنی فه‌رمانی هه‌رێمی به دامه‌زراندن ئه‌و دادگابه دیاری ده‌كا كه دادوه‌ره$كه كاری تێدا ده‌كا. دووه‌م/ دادوه‌ر تا ئه‌و سوێنده له‌به$رده$م سه‌رۆكی هه‌رێمدا نه‌خوا كاره$كه‌ی ده‌ست پێ ناكا (سوێند به‌خودا ده‌خۆم كه له نێوان خه‌ڵكیدا دادپه‌روه‌رانه حوكم بده$م به ئه‌مانه‌ت و به ده‌سپاكی و بێ لایه‌نی یه‌وه یاسا جێ به‌جێ بكه‌م).
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: 1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و و به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له جێبه جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌یدا و چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنی یاسا و په‌یره‌و و رێنماییه‌كانی و هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیار و فرمان و رێنمایی یانه سه‌باره‌ت به ئه‌رك و دام و ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ت و گشت كار‌و باری ئیداری و هونه‌رییه‌كانی ده‌رده‌چن له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا ره‌چاوكراوه‌كانی تردا بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ری گشتی یه‌كان یا سه‌رۆكه‌كانی فه‌رمانگه سه‌ره‌كی یه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپێرێ و له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و سیفه‌تی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره. 2-بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ. 3-دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌مانه پیك دێن: أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. ب-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به رێوه‌ی ده‌با و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی: 1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداری. ب- به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی یه‌كان. ج- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری یاسایی. د- به‌رێوه‌به‌رێتی هێزی كاركه‌ر (القوی العامله). 2- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروباری هونه‌ری و به‌رهه‌مهێنان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی ی زانكوی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌تكارانی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه كێشان و لێكۆلینه‌وه. ب- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری كارگه‌كان. ج- به‌رێوه‌به‌رێتی رێكخستن و یارمه‌تیدان. د- به‌رێوه‌به‌رێتی پووخته كردن و پیشه‌سازی تووتن. 3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه كێشان و چاودێری دارایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌تكاران بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه: أ-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و دارایی. ب- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری دارایی و كولفه (الكلفه). ج- به‌رێوه‌به‌رێتی كۆمپیوته‌ر. 4-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتی نه‌وت و كانزاكان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌تكاران بێ و له جیۆلۆجیادا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه. أ-به‌رێوه‌به‌رێتی رووپێوی جیۆلۆجی و كانزا دۆزی (المسح الجیولوجی والتحریات المعدنیه). ب-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری نه‌وت. 5-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ووزه‌ی كاره‌با: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌ت كااران بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه: أ-به‌رێوه‌به‌رێتی خولقاندن و گواستنه‌وه‌ی ووزه‌ی كاره‌با. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی دابه‌ش كردنی كاره‌با.
مادده‌ی چل و دووه‌م:
مادده‌ی چل و دووه‌م: 1-ساڵی دارایی ی شاره‌وانی له (1)ی كانوونی دووه‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كا و له (31) كانوونی یه‌كه‌م كۆتایی دێ و سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌بێ مه‌زه‌نده (تخمینات)ی بوودجه‌ی ساڵانه‌ی له رۆژی یه‌كه‌می تشرینی یه‌كه‌می هه‌موو سالێكدا پێشه‌كه‌ش بكا ئه‌مانه‌ی تێدا بن: أ-داهاتی مه‌زه‌نده كرا‌و (الواردات مخمنه). ب-مه‌سره‌فی مه‌زه‌نده كرا‌و (المصرفات مخمنه). ج-ژێر ده‌ست (موجودات)ی كاش و ماڵی گوازراوه. د-سلفه و ئه‌مانه‌ت. 2-نابێ سه‌رپێچی له‌و بنه‌ما و بنچینانه‌ی رێكخستن بكرێ كه وه‌زیر دایده‌نێ. 3-ئه‌نجومه‌ن اه مه‌زه‌نده‌ی بودجه ده‌كۆلێته‌وه و دوای بڕیار له‌سه‌ر دانی ده‌درێ به وه‌زاره‌ت تا به پێی رێنمایی یه كارپێكراوه‌كان هه‌رچی له باره‌یه‌وه پێویسته بیكا. 4-ئه‌و بووجانه‌ی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی نه‌خشه كێشان و به دوا داچوونه‌وه بۆ شاره‌وانییه‌كان پێشنیاز كراون پێشكه‌ش به وه‌زیر ده‌كرێن بۆ سه‌لماندنیان. 5-ئه‌گه‌ر شاره‌وانی قه‌رزاری خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بووجه‌كه‌ی له لایه‌ن وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمه‌وه ده‌سه‌لمێنرێ. 6-ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بووجه‌ی شاره‌وانی پێش ساڵی نوێ نه‌سه‌لمێنرا، سه‌رفكردن به رێژه‌ی 1/12ی (اعتماد) ی سه‌لمێنراو ی ساڵی پشو ده‌بێ هه‌تا كاتی سه‌لملندنی كۆتایی بووجه‌ی نوێ.
مادده‌ی چل و سێ یه‌م:
مادده‌ی چل و سێ یه‌م: 1-ئه‌نجومه‌ن سه‌رپه‌رشتی جێ به‌جێ كردنی بودجه‌ی سه‌لمێنراو ده‌كا و به پێی مادده و به‌شه‌كانی بودجه‌كه فه‌رمان به سه‌رف كردن ده‌دا بۆیشی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردن له سنوورێكی دیاریكراودا به سه‌رۆكی شاره‌وانی بسپێرێ. 2-ئه‌نجومه‌ن نابێ بڕیار به‌بێ وه‌زیر، گواستنه‌وه له نیوان به‌ش و مادده‌كانی بوودجه سه‌لمێنراوه‌كه بكا. 3-ئه‌نجومه‌ن نابێ به پێی بڕیاری وه‌زیر، گواستنه‌وه (اعتماد)ی سه‌لمێنراوه وه به مه‌به‌ستی دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بكا كه كه‌وتونه‌ته سه‌ر شاره‌وانی. 4-ئه‌و سه‌رف كردنه‌ی به ئه‌نجومه‌ن سپێردراوه به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ده‌بێ كه له یاسای ئوسوولی ژمێریاری گشتیدا هه‌ن (قانون اصول المحاسبات العامه) به مه‌رجێ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار جێگه‌ی وه‌زیری ئابووری و دارایی بگرێته‌وه و بۆی هه‌یه رێنمایی بۆ ریكخستنی به جێهێنانی ئه‌و كاره ده‌ربكا.
مادده‌ی چل و چواره‌م:
مادده‌ی چل و چواره‌م: دوا حیساب (الحساب ختامی)ی بودجه‌ی ساڵی دارایی به‌سه‌ر چوو له ماوه‌ی مانگی شوباتدا ده‌درێ به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم.
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌ته كه ده‌رفه‌تی وه‌رزش و خۆشبه‌سه‌ر بردن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت دابین بكات یارمه‌تییان بدات تا وه‌رزشی گونجاو به‌خۆیان بكه‌ن، ئه‌ویش به گونجاندنی یاریگا و هۆڵ و خێوه‌تگه و یانه دامه‌زراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ باری كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و ئامیرو پێداویستیی پێویستیان بداتێ. دووه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌ته پشتیوانی له به‌شداری كردنی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێدوایستیی تایبه‌ت بكات له پرۆگرامه‌كانی نیشتیمانی و نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رزشدا. سێیه‌م: كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له كرێی چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ شوێنانی وه‌رزشی و كولتووری و كات به‌سه‌ر بردن و شوێنه‌واری حكومیدا ده‌به‌خشرێن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1-له دیوانی وه‌زاره‌ت دا ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت)ه وه به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر به‌م شێوه‌یه پێكدێ: أ-بریكاری وه‌زاره‌ت جیگری سه‌رۆك ب-بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئه‌ندام ج-بریكاری وه‌زاره‌تی ككشتوكال و ئاودێری هه‌رێم ئه‌ندام د-به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌ندام ه-نوێنه‌ری یه‌كێتیی پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێم ئه‌ندام و-نوێنه‌ری یه‌كێتیی نه‌قابه‌كانی كرێكارانی هه‌رێم ئه‌ندام ز-هه‌ركامه‌ندێكی تایبه‌تكار كه وه‌زیر له ناو وه‌زاره‌ت یا ده‌ره‌وه‌یدا هه‌ڵی ده‌بژیرێ ئه‌ندام 2-ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر دوو مانگ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه یا هه‌ر كاتێك كه پێویست بوو، كۆبوونه‌وه‌ش به‌بێ ئاماده بوونی سه‌رۆكه‌كه‌ی یا ئه‌و كه‌سه‌ی له كاتی ئاماده‌بوونییدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه ناكرێ، ئه‌نجومه‌ن له‌م بوارانه‌دا راوێژ پێشكه‌ش ده‌كا. أ-سیاسه‌تی پیشه‌سازی كه‌رته‌كانی وه‌زاره‌ت و دانانی درێژه‌ی نه‌خشه بۆیان. ب-سیاسه‌تی دارایی و ئابووری فه‌رمانگه‌و به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت. ج-رێكخستنی به‌رهه‌م هێنان (استثمار) ی ئه‌و پاره و پوولانه‌ی له هه‌ندێ له كه‌رته‌كانی وه‌زاره‌تدا له پێویست به‌ده‌رن (فائضه). د-سازكاری (تنسیق العمل)له نێونا كه‌رته‌كانی به‌رهه‌م هێناندا و یه‌كخستنی شێواز و كێشه هاوبه‌شیه‌كان و پێشنیاز كردنی رێنمایی و پێشكه‌ش كردنی ئامۆژگاری.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-گشت مافه‌كانی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی له‌وه و به‌ر به وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی مه‌ڵبه‌نده‌وه به‌سترابوونه‌وه یا پێوه‌ی به‌سترانه‌وه ده‌بنه موڵكی وه‌زاره‌ت. 2-مولكیه‌ت و مافه‌كانی گشت ئه‌و فه‌رمانگه‌ی له‌وه و به‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانی تره‌وه به‌سترابوونه‌وه یا كه‌وتبوونه چوار چێوه‌ی تایبه‌ت كاره‌كانیانه‌وه ده‌نه موڵكی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قیك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێـته كار.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 1. وه‌زیر: به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌ركارخستنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌و سه‌رپه‌رشتی به‌ركارخستنی یاسا‌و پێڕۆ و رێنماییه‌كانێتی. له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌م یاسایه‌و یاسا به‌ركاره‌كانی دیكه‌شدا هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش كه ئه‌ركی سه‌رشانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییاته‌كانی و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و هونه‌رییه‌تی، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌رده‌چن و، بۆیشی هه‌یه، به‌شێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان به سه‌رۆكانی دایه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه. وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیاره، چونكه خۆشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پیشه‌سازی و نه‌وت و كانزاكان: ئه‌و ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ده‌ست كه وه‌زیر له بواری كه‌رتی پیشه‌سازی و نه‌وت و كانزاكاندا پێی ده‌سپێرێ. 3. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كاره‌با: ئه‌و ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ده‌ست كه وه‌زیر له كه‌رتی كاره‌بادا پێی ده‌سپێرێ. 4. مه‌كته‌بی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ، به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: له هه‌رێمدا ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی گشتیی راژه له هه‌رێمی كوردستان) داده‌مه‌زرێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وه‌ی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی ده‌بێت، سه‌رۆكه‌كه‌ی یان هه‌ر كه‌سێك ئه‌و رای ده‌سپێرێت نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی ئه‌نجومه‌ن ئه‌مانه‌یه كه دادێن: یه‌كه‌م: به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌زیفه‌ی گشتی و په‌ره‌پێدانی راژه‌ی گشتی و ده‌سته‌به‌ر كردنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان و مسۆگه‌ر كردنی بنه‌مای یه‌كسانی بۆ كه‌سانی شیاو به پڕكردنه‌وه‌یان. دووه‌م: نه‌خشه كێشان بۆ كاروباری وه‌زیفه‌ی گشتی و سه‌رپه‌رشتی كردنی. سێیه‌م: په‌ره‌پێدانی ده‌زگای كارگێڕی و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یكه‌ری وه‌زیفیی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و په‌ره‌پێدانی توانای فه‌رمانبه‌رانی راژه‌ی گشتی بۆ ئه‌وان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن بریتییه له‌م پێكهاتانه‌ی دادێن: یه‌كه‌م: فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی و یاسایی. دووه‌م: فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی كارگێڕی. سێیه‌م: فه‌رمانگه‌ی په‌ره‌پێدانی كارگێڕی. چواره‌م: فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون. پێنجه‌م: راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.
مادده‌ی سی وهه‌شته‌م
مادده‌ی سی وهه‌شته‌م : دروستكردن و هاوردن و رشاندن و ئالوگۆڕكردن و به‌كارهێنانی قڕكه‌ری زینده‌وه‌ره زیان به‌خشه‌كان یان هه‌ر ئاوێته‌یه‌كی كیمیاوی دیكه بۆ مه‌به‌سته‌كانی كشتوكاڵی یان ته‌ندروستی یان ته‌ندروستی گشتی یان زۆر له مه‌به‌سته‌كانی دیكه‌ش قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نیا دوای له به‌ر چاوگرتنی مه‌رج و به‌رزه‌فتكاری و ئه‌و زه‌مانه‌تانه‌ی كه پێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ركراون ده‌ستنیشانیان ده‌كات، به جۆرێك پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كانی ژینگه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌كاتی ئێستا‌و له ئاینده‌دا له كاریگه‌ری زیانبه‌خشینی ئه‌م قڕكه‌رو ئاوێته كیمیاویانه مسۆگه‌ر بكات.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: یه‌كه‌م: دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكه‌كه‌ی یا یه‌كێ له جێگرانی و ئه‌ندامیه‌تی دوو له جێگرانی یا یه‌كێكیان و دادوه‌ره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یا ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێت. دووه‌م: سه‌رۆك ئه‌ندامانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به به‌یانانامه‌یه‌ك دیاری ده‌كرێن كه وه‌زیری اداد له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ری ده‌اك و نابێ سه‌رۆك یا ئه‌ندام بگۆردرێن ئه‌گه‌ر پێویستییه‌كی زۆر نه‌یخوازێ.
ماده‌ی دوازده‌یه‌م
ماده‌ی دوازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن: 1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا. 2-سه‌ۆكایه‌تیكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. 3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ریه‌كێ له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 4-پشكنینی كار و باری دادگای پێداچوونه‌وه. 5-ناردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سم و ئه‌مانه‌ت و تۆمار كردنیان. 6-مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و مووچه خۆران و كرێكارانی. 7-نووسینی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی مووچه خۆرانه‌وه. 8-ئیمزا كردنی نووسراوه ره‌سمییه‌كان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان. دووه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن: 1-به‌جێهێنانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له كاتی ئاماده$ نه‌بوونیدا. 2-سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 3-به‌شداریكردن له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دا. 4-ئیمزا كردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی داوا كۆتایی پێهێنراوه‌كانی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌دا پێ ده‌نێردرێنه‌وه. 5-هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه سه‌رۆك ده‌یداتێ.
مادده‌ی سیازده‌یه‌م
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: یه‌كه‌م:دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری باڵایه بۆ دادگاكانی یه‌ك پارێزگا یا زیاتر و له سه‌رۆك و ژماره‌یه‌كی پێویست له جێگری سه‌رۆك و دادوه‌ر پێك دێ و ئه‌و تایبه‌تكاریانه‌ی به‌جێ دێنێ و كه به پێی یاسا بۆی دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: پێك هێنانه‌ی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م جۆر ده‌بێ. 1-دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر كه دادگاكانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ده‌گرێته‌وه و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌بێ. 2-دادگای تێهه‌ڵچوونوه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك كه دادگاكانی هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و سلێمانی ده‌گرێته‌وه و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له شاری كه‌ركوك ده‌بێ. سێیه‌م: ده‌شێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر و بڕار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری (مجلس القچاء) په‌یوه‌ندی دادگابه‌ك یا زیاتر له دادگایه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه دابڕ بكرێ و به یه‌كێكی تریانه‌وه ببه‌سترێته‌وه.