أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌یه‌ك به‌زنجیره‌ی(نۆیه‌م) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی(سێیه‌م) له یاساكه‌دا به‌م جۆره‌ی خواره‌وه: ـ نۆیه‌م: پشتگیری كردن له پرۆسه‌ی چاكسازی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی.
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م: یه‌كه‌م: كار له رێكه‌وتی یه‌كه‌م دانانی له‌به‌ر ده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه به بڵاوكراوه‌یی هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌مه‌شدا سه‌یر ناكرێت بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی، ته‌نها ئه‌گه‌ر دانه‌ر له كاتی دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی، هه‌مواری بنه‌ڕه‌تی بۆ بكات كه له‌گه‌ڵیدا ده‌كرێت به كارێكی نوێ هه‌ژمار بكرێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاره‌كه له ژماره‌یه‌ك به‌ش یان به‌رگ پێكهاتبێت و به‌جیاو له كاتی جیاوازدا بڵاوكرابێته‌وه، ئه‌وا بۆ مه‌به‌ستی هه‌ژماركردنی رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی، هه‌ر به‌شێك یان هه‌ر به‌رگێك به كارێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
مادده‌ی سییه‌م
مادده‌ی سییه‌م: هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی ڕادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی، له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌رنامه‌كانیه‌وه، ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: یه‌كه‌م: چه‌سپاندنی به‌رنامه‌كانی یان تۆماركردنیان و كۆپیكردنی ئه‌م تۆماركردنانه ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر كۆپیكردنی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یڕه‌و ده‌كرێت. دووه‌م: دووباره په‌خشكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی و گواستنه‌وه‌یان بۆ جه‌ماوه‌ر.
مادده‌ی چواره‌م :
مادده‌ی چواره‌م : وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و به‌رپرسی كاره‌كانیه‌تی و سیاسه‌ته‌كه‌ی ئاراسته ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات و هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و ده‌سه‌ڵات و كاروباره‌كانی دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌بێ، به پێی حوكمه‌كانی یاسا له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاریه‌تی و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌بریكارانی وه‌زاره‌ت یان به‌رێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی له‌ناو وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی ده‌زانێت، بسپێرێت. دووه‌م: هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت: أ- بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی: له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌تدا هاوكاری وه‌زیر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه كه به چالاكی بازرگانییه‌وه تایبه‌تن، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. ب ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پێشه‌سازی: له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌تدا هاوكاری وه‌زیر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به چالاكی پیشه‌سازییه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌و وه‌زیره‌وه به‌نده و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ستهێنابێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی هه‌ردوو بریكارانی وه‌زاره‌ت: هه‌ر نووسینگه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ وژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار تێناپه‌ڕێت و ده‌بێ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بن و شاره‌زایی و كاركردنیان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌بێ كه له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. شه‌شه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتی یه‌كان: ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه‌ی خواره‌وه به وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ستن، هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ: 1- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری دارایی و كارگێریی. 2- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی. 3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی. 4- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان. 5- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانان و به دواداچوون. حه‌وته‌م:أ ـ ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت: 1- وه‌زیر/سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. 2- هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت/ئه‌ندامن. 3- راوێژكارانی وه‌زاره‌ت/ئه‌ندامن. 4- به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان/ئه‌ندامن. 5- وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ركه‌سێكی شاره‌زا كه له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت یان ده‌ره‌وه‌ی به گونجاوی بزانێ له‌كاتی پێویستدا بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بانگی بكات به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ. ب ـ ئه‌نجومه‌ن به گفتوگۆكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت ده‌بێ و لێكۆڵینه‌وه له رێگاكانی سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاری گونجاو بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفت و كۆسپانه‌ی كه ره‌نگه رووبه‌رووی ببنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادەی پێنجەم
مادەی پێنجەم سەروەری سەر بە یاسایە، گەلیش سەرچاوەی دەسەڵات و شەرعیەتیەتی، کە بە مافی دەنگدانی ڕاستەوخۆ و نهێنی و گشتگیر و لە ڕێگەی دامەزراوە دەستوورییەکانیانەوە جێبەجێ دەکرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی و مه‌عنه‌وی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كار‌و پابه‌ندییه‌كانیان كه پێیان ده‌سپێردرێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه به‌گونجاوی ده‌زانێ و، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت و ماف و ئه‌ركه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشان ده‌كرێ. حوكمه كۆتاییه‌كان
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: به پێڕه‌و ئه‌رك و پسپۆرایه‌تی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌ست نیشان ده‌كرێ . دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ . سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه له‌ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێی پێوستی كاره‌كانی له نوێ دابمه‌زرێنێ یان لێكی بدات یان هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان ) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌یه‌ك به‌زنجیره‌ی(نۆیه‌م) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی(سێیه‌م) له یاساكه‌دا به‌م جۆره‌ی خواره‌وه: ـ نۆیه‌م: پشتگیری كردن له پرۆسه‌ی چاكسازی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌م هۆبانه‌ی خواره‌وه (شعبه) داده‌مه‌زرێن تاكو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و لقه هونه‌ریانه بكه‌ن كه كارمه‌ندانی سه‌ر به ئه‌ون به پێی پسپۆریان و،هه‌ر یه‌كێكیش له‌مانه لیژنه‌ی هۆبه به‌رێوه‌یان ده‌بات: 1. هۆبه‌ی هونه‌ره شانۆییه‌كان. 2. هۆبه‌ی هونه‌ره سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییه‌كان. 3. هۆبه‌ی هونه‌ره مۆسیقاییه‌كان. 4. هۆبه‌ی هونه‌ره شێوه‌كارییه‌كان. دووه‌م: بواره‌كانی هونه‌ری هۆبه‌كان ئه‌مانه‌ن: 1. هۆبه‌ی هونه‌ره شانۆییه‌كان: 2. به‌رێوه‌بردنی شانۆ. 3. نواندن. 4. ده‌رهێنان. 5. نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی دیمه‌نه‌كان. 6. نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی جل‌و به‌رگ. 7. ئارایشت. 8. روناكی (الاناره). 9. سه‌ما و ده‌ربڕینی به ترپه‌و جووڵه. 10. هۆبه‌ی هونه‌ره سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییه‌كان. 11. نواندن 12. ده‌رهێنان. 13. نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی دیمه‌نه‌كان. 14. نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی جل‌و به‌رگ. 15. ئارایشت. 16. وێنه گرتن. 17. برین و خستنه‌وه سه‌ریه‌ك (المونتاج). 18. نه‌خشه كێشانی (التصمیم)ی روناكی. 19. شوشتنه‌وه و وێنه وه‌رگرتنه‌وه (الطبع و التحمیض). ی- لێ بووك (قه‌ره‌گوێز)و وێنه‌ی بزێو (فلیمه كارتۆنه‌كان). ك- سیناریۆ. ل- به‌رهه‌می سینه‌ماكاری. م- ده‌نگی سینه‌ماكاری. ن- رووناكی سینه‌ماكاری. 1. هۆبه‌ی هونه‌ره مۆسیقاییه‌كان. 2. ژه‌نین. 3. گۆرانی 4. ئاواز دانان. 5. دانانی مۆسیقا. 6. كاریگه‌ریه ده‌نگییه‌كان. 7. هۆبه‌ی هونه‌ره شێوه‌كارییه‌كان. 8. وێنه كێشان به هه‌موو ته‌رحه‌كانیه‌وه. 9. داتاشین به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه. 10. گلێنه (الحزف و الفخار). 11. خۆش نووسی و نه‌خش. 12. وێنه گرتنی هونه‌ری. 13. كاریگه‌رییه وێنه‌ییه‌كان. 14. كاره‌كانی ده‌ست ره‌نگینی.
مادده‌ی شه‌ست و چوار
المادة 64 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المزود.
مادده‌ی شه‌ست و پێنج
المادة 65 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المزود.
مادده‌ی شازده‌یه‌م
مادده‌ی شازده‌یه‌م: بودجه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیه و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق داده‌نرێ و له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌ی گشتی یه‌وه ئاماده ده‌كرێ و دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه، له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بۆ په‌سه‌ند كردنی.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: راده‌ی یاسایی به ئاماده بوونی سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه و نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ و هه‌موو بڕیار و راسپارده و پێشنیارێكیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ و له كاتی به‌رامبه‌ر بوونی ده‌نگه‌كان رای ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجوومه‌ن تایبه‌ته به‌و كار و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه: 1. پیاده كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاسا و بڕیار‌و پێره‌وه تایبه‌تی یه‌كانی به خانه‌نشینی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌و، ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجامی به‌شداری كردن تێی دا توشی كه‌م ئه‌ندام بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به كاروباریانه‌وه هه‌یه. 2. پێشنیاز كردنی هه‌موار كردنی یاساكان بۆ په‌ره‌پێدانی یاسای ده‌زگا، یاسا‌و بڕیاره‌كانی كه په‌یوه‌ندیدارن به كار‌و باره‌كانی و به‌رز كردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 3. دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گه‌شه پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌زگا و وه‌به‌رهێنانی له ناو چوارچێوه‌ی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كان و سه‌رپه‌رشتی كردنی جێبه‌جێ كردنیان له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگاكه‌وه. 4. سه‌لماندنی بوودجه‌ی گشتی ده‌زگا و ژمێركاری كۆتایی و ئه‌نجامدانی گوێزانه‌وه و هه‌موار كردنی به پێی یاسا كار پێكراوه‌كان. 5. دانانی میلاكی ده‌زگاو هه‌موار كردنه‌كانی. 6. ئه‌نجام دانی كه‌م كردنه‌وه و مه‌زات كردنه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ڵێننامه وقۆنته‌رات و خۆ به‌ستنه‌وه‌ی دارایی له نێو بازنه‌ی بودجه‌ی سه‌لمێندراویدا. 7. دانانی به‌خشینی ده‌رماڵه به فه‌رمانبه‌ره كارامه‌كان له فه‌رمانگه‌كاندا یا ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی پێی سپێردراون، له‌گه‌ڵ شاره‌زا نێردراوه‌كان دا به مه‌رجێك له رێژه‌ی 201% مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ، به‌خشینی ده‌رماڵه كه له رێژه‌ی 70% ی مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی كاری زێده له دوای ده‌وامی ره‌سمی روویان لێ ده‌نرێ. 8. پێكه‌وه‌نانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له كاروباری هه‌مه‌جۆری ده‌زگاكه‌و بۆیشی هه‌یه پشت به شاره‌زایان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا ببه‌ستێ به‌رامبه‌ر به كرێ یه‌كی وا كه ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. 9. چاودێری كردنی شیاندنی منداڵانی شه‌هیدان، له وانه‌ی كه مه‌ترسی له‌سه‌ر موعاناتیان هه‌یه، كه له ئه‌نجامی باری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانی و له ئاكامی نه‌مانی دایك و باوك یاخود یه‌كێكیان له‌لایان خولقاوه. 10. چاودێری كردن و شیاندنی كه‌م ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه له ناو پێشمه‌رگه‌دا و، لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ژیانیان و ئاماده‌كردنی ئاماركردنێكی تایبه‌ت پێیان و دانانی نه‌خشه بۆ راهێنان و چاودێری كردن و شیاندنیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری یان به دروستكردنی مه‌ڵبه‌ندی تایبه‌تی یان سوود وه‌رگرتن له مه‌ڵبه‌ند و په‌یمانگای تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كان كه هه‌مان ئامانجیان هه‌یه و مافی پیشه‌یی یان له وه‌رگرتن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌ته‌كان دا پێ بدرێ. 11. پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نیش بۆی هه‌یه به‌رزیان بكاته‌وه و بیان گوازێته‌وه و واز هێنانیان لێ قبوول بكات و خانه‌نشینیان بكات و به شێوه‌یه‌كی كاتی بیان سپێرێ و سزایان بدات و له كاریان لابدات و به‌لێنكاری له‌گه‌ڵ پسپۆر و شاره‌زایان و ته‌كنیكاران ببه‌ستێ بۆ كاركردن له ده‌زگاكه‌دا. 12. دانانی راپۆرتێكی ساڵانه له باره‌ی كار و ئه‌ركه‌كانی ده‌زگا و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له باره‌ی پوخته‌ی چالاكییه‌كانی ده‌زگا و راپه‌راندنی كاره‌كانی و كێشه و راو پێشنیازه‌كانی. 13. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لقه فرمانگه بۆ ده‌زگاكه له یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن دا بكاته‌وه و به‌ش و هۆبه له نوێ دابنێ و لێكیان بدات و هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویست له‌گه‌ڵ دانانی سنوورێك بۆ كار و ئه‌ركه‌كانی و پسپۆرییه‌كانی به پێی رێنماییه‌كانی خۆی. 14. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: سندوق به‌ڕێوه‌به‌رێكی جێبه‌جێكاری ده‌بێت كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه داده‌مه‌زرێت، و له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌نسیبیان ده‌كات، یاریده‌ده‌ری ده‌كرێت وباره‌گاكه‌شی له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت. دووه‌م: لادان یان ده‌ركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار به بڕیاری زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقه‌وه ده‌بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی كاتی به‌مه‌به‌ستی به‌دی هێنانی ئه‌و ئه‌ركانه پێكبێنێ كه له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه داده‌نرێ.