أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره (1)ی ساڵی 2010 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێ و تا یاسایه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی به‌كاربه‌ر له هه‌رێم ده‌رده‌چێ كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێت.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی شه‌ست ونۆیه‌م:
مادده‌ی شه‌ست ونۆیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌ست و دووه‌م:
مادده‌ی شه‌ست و دووه‌م: بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له مانه دابین ده‌كرێ: یه‌كه‌م: ره‌سم و غه‌رامه‌ی دادوه‌ری كه له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه وه‌رده‌گیرێن. دووه‌م: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه بۆ بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ته‌رخانی ده‌كات.
مادده‌ی شه‌ست وهه‌شته‌م:
مادده‌ی شه‌ست وهه‌شته‌م: یاسای ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره(14)ی ساڵی 1992و هه‌مواركروه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
مادده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م: ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری داده‌مه‌زرێ وبه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ده‌لكێ وئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به یاسا رێك ده‌خرێن.
مادده‌ی شه‌ست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی شه‌ست و حه‌وته‌م: بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌یه رێنمایی بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی شه‌ست وچواره‌م:
مادده‌ی شه‌ست وچواره‌م: نابێ راوه دووی داده‌ر بنبڕی یان له‌سه‌ر تاوانێك ده‌ستگیر بكرێ پێش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی، ته‌نیا له حاڵه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانێكی ده‌ست ئه‌نقه‌ست نه‌بێت.
مادده‌ی شه‌ست وپێنجه‌م:
مادده‌ی شه‌ست وپێنجه‌م: كاته‌كانی ده‌وام له دادگاكان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دیاری ده‌كرێت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا له پێناو وه‌دیهانينی ئه‌مانه‌دا كۆشش ده‌كا: 1/به‌رز ڕاگرتنی پیشه‌كه و پاراستنی و، به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی پیشه‌یی و رۆشنبیری و ته‌قه‌نیی ئه‌ندامه‌كانی. 2/له رابوونه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمدا هاوبه‌شی بكا و، شانبه‌شان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانیشدا، بۆ ره‌نگڕشتنیان هاوكاری بكات. 3/رێكخستنی رێسا و شێوازی هه‌ڵسوڕاندن و، موراقه‌به‌كردنی وه‌كارخستنی پیشه‌كه. 4/هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌موو دایه‌ره و ده‌زگا و سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان و توندوتۆڵ كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌یئه ئیدارییه ئیقلیميیه‌كاندا به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ كه سه‌ویه وئاستی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق باڵاتر بكا و به‌ره‌و چاكتری ببات. 5/هه‌وڵ ده‌دا گیانی دۆستایه‌تی هاوپیشه‌یی (روح الزماله) و هاوكۆمه‌كی له نێوان ئه‌نداماندا به‌هێز بكا و دیفاع له مافه‌كانیان بكا و، به‌رژه‌وه‌ندیان بپارێزێ و، مشووری خزمه‌تگوزاریی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تییان بخوا وپێشكه‌شیانی بكات. 6/هه‌موو وزه و توانسته‌كان و شاره‌زایی ژمێریار و ته‌دقیقكاران بۆ خزمه‌ت و پشت قایمكردنی حكومه‌تی هه‌رێم و ڕه‌گ داكوتانی پیڕۆی فیدراڵی خڕبكاته‌وه و رێكیان بخات.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگا سزاییه‌كانی سه‌ربازیی عێراقی ژماره (30) ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان – عێراق و كاركردن به حوكمه‌كانی سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (پاسه‌وانی هه‌رێم).
یه‌كه‌م
یه‌كه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره (358)ی رۆژی 16/3/1978ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی (عێراقی) كه به موڵك كردنی مافی به‌كارهێنانی (تصرف)ی ئه‌و پارچه و كه‌رته زه‌ویانه‌ی گرتۆته خۆ كه ئه‌و بڕیاره ده‌یان گرێته‌وه و له لیسته هاوپێچه‌كانی بڕیاری ناوبراو دا هاتوون.
مادده‌ی نۆزده‌هه‌م
مادده‌ی نۆزده‌هه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌ر هات و له ساڵێكدا به پێ مه‌عزه‌ره‌تی ماقوڵ، له سێ دانیشتنی بانه‌وبان یه‌كدا ئاماده‌نه‌بێ، یان له پێنج دانیشتنی جیا به‌جیادا ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه، وه‌ها له قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی شه‌شه‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ بوون په‌یوه‌ست ده‌بێت به دروست كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون (شوقه له ناوه‌ندی پارێزگاكان) و (شوقه و خانووی نیشته‌جێ بوون له قه‌زاو ناحیه‌كاندا) و راده‌ست دانیان له ماوه‌یه‌كدا كه له دوو ساڵ تێپه‌ڕ نه‌كات له رۆژی ده‌ست به بینا كردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوونه‌وه.
مادده‌ی چواردەیە‌م
مادده‌ی چواردەیە‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا كاری پێ ده‌كرێت.
مادده‌ی چله‌م
مادده‌ی چله‌م: یه‌كه‌م: پله‌كانی دادوه‌ران چوار پله‌ن(أ، ب، ج، د)له پله‌ی (د) ـه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن. دووه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر له پله‌یه‌ك بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ، ئه‌مه‌ش دوای به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی یاسایی كه پێنج ساڵه. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له كاتی سه‌یركردنی به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر، راپۆرتی سه‌رۆكی ناوچه‌كانی تێهه‌ڵچوونه‌وه، وسه‌رپه‌رشتانی دادوه‌ری ره‌چاو ده‌كرێن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به توانایی و باش به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ره‌وشتیه‌وه هه‌یه. چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر ده‌دات ئه‌گه‌ر ساغ بووه‌وه شیاوی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌یه. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه به بڕیارێكی هۆدار به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێ و له ساڵێكیش پتر نه‌بێ وبۆ زیاتر له جارێكیش دوابخات، ئه‌گه‌ر بینی شیاوی ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه نیه. شه‌شه‌م : ماوه‌ی به‌رزكردنه‌وه له پله‌یه‌ك بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به پێنج سالأ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌ره‌كانی دیكه به یاسا ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی وه‌زیر وه‌رگرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێ به‌جێ ده‌كرێ.