أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده چوارده‌ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی له لیسته‌كه دوو خرابێته‌وه، ناشێ هیچ جۆره ئیشێكی پارێزه‌ری بكات تا سه‌ر له‌نوێ ناوی تۆمار نه‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1. ده‌زگا : ده‌زگای گشتی شه‌هید. 2. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگای گشتی شه‌هید. 3. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگای گشتی شه‌هید (سه‌رۆكی ده‌زگا). 4. بزووتنه‌وه: بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازیی كوردستانی عێراق. 5. شه‌هید: شه‌هیدی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق. 6. كه‌م ئه‌ندام: تووش بوو به كه‌م ئه‌ندامیی له ئه‌نجامی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: دارایی ئه‌نجومه‌ن پێك هاتووه له: یه‌كه‌م: ره‌سمه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری كردنی ساڵانه. دووه‌م: به‌خششه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. سێیه‌م: پیتاك و قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌یانگێرێ، هه‌روه‌ها قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كان. چواره‌م: ئه‌و به‌خششانه‌ی لایه‌نه ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن وه ئه‌و پیتاك و له‌قه‌به‌ر كردنانه‌ی كه لایه‌نه‌كانی تر پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن دوای ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی سی و هه‌شته‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه. ته‌ڵاق دوو به‌شه: 1. گیڕانه‌وه‌یی(ره‌جعی): ده‌شێ مێرد له‌كاتی عیدده سه‌ردانی ژنه‌كه‌ی بكات بێ گرێبه‌ستكردنه‌وه به مه‌رجێك ئاره‌زووی هه‌ردووكیان له‌سه‌ر چاكبوونه‌وه‌بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: مادده‌ی سی و پێنج له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له جێ داده‌نرێت: یه‌كه‌م: دادگا، به‌بێ ئه‌وه‌ی داواشی لێ بكرێ، حوكم ده‌دات به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا كه هه‌موو ده‌عواكه یان به‌شێكی دۆڕاندووه مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تی ئه‌و هه‌نده‌ی كه دۆڕاوه بدات به دژه‌كه‌ی، كه ئه‌ویش پارێزه‌ری هه‌بووه، كه‌سێكیش كه له‌سه‌ر داواكاریی خۆی ده‌عواكه‌ی پووچه‌ڵ كرابێته‌وه، ئه‌ویش (ته‌نها له رووی مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تیه‌وه) حوكمی دۆڕاو ده‌یگرێته‌وه. دووه‌م: دادگا حوكمی مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دیار ده‌كات: 1.رێژه‌ی (10%)ی به‌های حوكم پێ ده‌رچووه‌كه (المحكوم به) به مه‌رجێ له (5000) پێنج هه‌زار دینار نه‌ترازێ. 2. رێژه‌ی (5%)ی به‌های به‌ده‌لی به موڵك كردن به مه‌رجێ له (3000) سێ هه‌زار دینار نه‌ترازێ. 3. له ده‌عواگه‌لی ئه‌حوالی شه‌خصی و ئه‌و ده‌عوایانه‌ش كه به‌هایان دیار نه‌كراوه‌و له‌م ده‌عوا سزاییانه‌شدا كه به مافی مه‌ده‌نی بنبڕ ده‌كرێن، له (100) سه‌د دینار كه‌متر نابێ و له (500) پێنج سه‌د دیناریش ناترازێ. سێیه‌م: دادگا بۆ وه‌كیله‌كانی دایه‌ره‌كانی هه‌رێم له‌و فرمانبه‌رانه‌ی كه به‌پێی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م – 2)ی مادده‌ی نۆزده‌ی یاساكه بۆ مورافه‌عه ده‌نێردرێن حوكمی مزوكرێیه‌كیان بۆ ئه‌دا كه هاوتا بێ له‌گه‌ڵ مزوكرێی ئه‌و پارێزه‌رایه‌تیه‌دا كه حوكمی بردنه‌وه‌ی (كسب) ده‌عوای بۆ ده‌درێ كه ده‌قه‌كه‌ی له بڕگه (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ته‌واوی مزوكرێیه‌كه‌ش (كامل الاتعاب) كه حوكمه‌كه‌ی پێ ده‌رچووه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت: 1.(30%)ی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌یه كه له ده‌عواكه‌دا مورافه‌عه‌ی كردووه. 2. (20%)ی بۆ كارمه‌ندانی دایه‌ره یاساییه‌كان یان به‌شی یاسایی له‌وانه‌ی كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوته‌كه‌یان هه‌یه. 3. باقیمه‌نی مزوكرێیه‌كه به داهاتی گه‌نجینه (خزینه)ی هه‌رێم تۆمار ده‌كرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی سی و نۆ له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ به وه‌كیل دانه‌ره‌كه‌یدا (موكله) له‌سه‌ر گرێبه‌ستێكی نووسراو پێك بێت كه له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه ته‌سدیق ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به ره‌سمێكی دیار كرا‌و كه (25) بیست و پێنج دیناره، ده‌درێت به سه‌ندیكا.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: أ ـ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌ندامێتی پێشینترین دوو جێگر له جێگرانی سه‌رۆك و ئه‌گه‌ر له كایه‌دا نه‌بوون پێشینترین دوو داوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی (دیوان التدوین القانونی)و سه‌رۆكی داوای گشتی (الادعاء العام) و به‌ڕێوبه‌ری گشتی تۆماری موڵكایه‌تی (التسجیل العقاری). "5" ب ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئاماده$نه‌بوو پێشینرین دوو جێگره‌كه‌ی جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش ئاماده$ نه‌بوون پێشینترین ئه‌ندامانی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ده‌كا. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له مانگێك دا جارێك كۆده$بێته‌وه وسه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا داوای كۆبوونه‌وه‌ی بكا وكۆبوونه‌وه‌ی به بێ ئاماده$بوونی سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی له كاتی ئاماده$ نه‌بوونیدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ له چوار به‌شی ئه‌ندامانی پێك نایه‌ت و بڕیاره‌كانیش به زۆربه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌درێن. سێ یه‌م: ئه‌نجوومه‌ن سكرتێرێكی له وه‌رگرانی باوه‌ڕنامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا ده‌بێ كه رێكخستنی كاروباری ئه‌نجوومه‌ن و ئاماده$كردنی به‌رنامه‌ی كاری و پوخته$ كردنی ئه‌و كێشانه‌ی ده‌خرێته به‌رده$می و راگه‌یاندنی بڕیاره‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌بێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی چل و هه‌شتی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر سێ ساڵ جارێك ( كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) كۆده‌بێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی چواره‌م هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌خرێته سه‌ر و ده‌بێ به بڕگه‌ی (2) و، ئه‌م بڕگه (2)وه‌ی ئێستاشی ده‌بێته بڕگه‌ی (3)ی مادده‌كه. 2) نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: به‌رێوه‌به‌رێك هه‌ڵی ده‌سورێنێ كه بڕوانامه‌ی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ.
مادده‌ی په‌نجایه‌م:
مادده‌ی په‌نجایه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر ده‌بێ ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ بێنێ: 1-پاراستنی شكۆمه‌ندی دادوه‌ری به‌وه‌ی بێلایه‌ن و پاك بێ و به‌دووربێ له‌هه‌ر كار وكردارێك كه ببێته هۆی گومان لێكردنی له‌رووی سه‌ر راستیه‌وه. 2-ئاشكرانه‌كردنی ئه‌وكاروبار وزانیاری و باوه‌ڕنامه‌ی به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه ئاگاداری‌یان لێ په‌یدا ده‌كا و ئه‌وانه‌شی په‌یوه‌ندیان به‌دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم و كه‌سانه‌وه ده‌بێ، ئه‌م ئه‌ركه‌شی ته‌نانه‌ت دوای كۆتایی هاتنی خزمه‌ته‌كه‌ی هه‌ر له ئه‌ستۆی ده‌بێ. 3-نه‌كردنی بازرگانی یا هه‌ر كارێك كه له‌گه‌ڵ ئیشی دادوه‌ریدا ناگونجێ. 4-له‌به‌ركردنی پۆشاكی تایبه‌تی له‌كاتی دادبینیدا (المرافعه) به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا. 5-نیشته‌جێ بوون له مه‌ڵبه‌ندی شوێنی كاره‌كه‌یدا له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێ كه وه‌زیری داد له‌به‌ر بارودۆخێكی تایبه‌تی رێگه‌ی ده‌دا له شوێنێكی تردا نیشته‌جێ ببێ. دووه‌م: چالاكی سیاسی له‌دادوه‌ر قه‌ده‌غه‌یه ونابێ خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ده‌سته ناوخۆییه‌كان و رێكخراوه سیاسیه‌كان بپاڵێوێ دوای وازهێنانی نه‌بێ له‌كاره‌كه‌ی.
مادده‌ی په‌نجا وحه‌وته‌م:
مادده‌ی په‌نجا وحه‌وته‌م: یه‌كه‌م: داوای رێك وپێكی (الدعوی الانچباگیه) دژ به دادوه‌ر و سپاردنی به لێژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران به بڕیاری وه‌زیری داد ده‌كرێ و ده‌بێ ئه‌و رووداوه باس بكا كه دراوه‌ته پاڵی و ئه‌و به‌ڵگانه‌ش پشتگیری لێ ده‌كه‌ن و ئه‌م بڕیاره‌ش ده‌درێ به هه‌ردوولا دادوه‌ره‌كه و داواكاری گشتی. دووه‌م: أ/ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ان له كاتی بینینی دا وا كه دیاری ده‌كا و به‌وه‌زیری داد وسه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێ. ب/ دادگایی كردن به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زیری داد و سه‌رۆكی داواكاری گشتی یا هه‌ر یه‌كێ له‌و داواكاره گشتییه‌كان كه له بڕی خۆی ده‌ینێرێ و دادوه‌ره‌كه كه ده‌بێ خودی خۆی ئاماده‌ی ببێ ده‌كرێ و بۆشی هه‌یه پارێزه‌ری له‌گه‌ڵدا بێ. د/لیژه‌ن بۆی هه‌یه به‌خودی خۆی هه‌رچی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك به باش ده‌زانێ بیكا. ه/ لیژنه دوای ته‌واوكردنی لێكۆلینه‌وه و گوێ گرتن له قسه‌ی نوێنه‌ری وه‌زیری داد و داواكاری گشتی و به‌رگری دادوه‌ره‌كه بیروڕای خۆی له‌سه‌ر داواكه ده‌رده‌بڕێ و بڕیاره‌كه‌شی به وه‌زیری داد وسه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێ. و/ لیژنه له هه‌ڵسووراندنی كاره‌كه‌یدا په‌یڕه‌وی ئه‌و بنه‌مایانه ده‌كا كه یاسای ئوسوڵی دادگایی كردنی سزاییدا هه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م : ئه‌نجومه‌نێك له هه‌رێمدا به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) داده‌مه‌زرێ، له‌رووی كارگێڕییه‌وه به وه‌زیری داده‌وه ده‌لكێ و پێكدێ له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و راوێژكاران، ژماره‌یان له پێنج راوێژكار كه‌متر نابێ وله نۆش زیاتر نابێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م : ئامانجی ئه‌نجومه‌ن به دێهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م : سه‌یركردنی كێشه كارگێڕییه‌كان. دووه‌م: زامنكردنی یه‌كێتی یاسادانان. سێیه‌م: یه‌كگرتنه‌وه‌ی بنچینه‌ی داڕشتنی یاسادانان و زاراوه وده‌سته‌واژه‌ی یاسایی له هه‌رێمدا.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1. كاروباری لقه‌كانی نه‌قابه له لایه‌ن لقه‌كه‌وه له پارێزگاكان به‌رێوه ده‌چێت. 2. لیژنه‌ی لق پێك دێت له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام كه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیان ده‌بژێرن و هه‌ڵبژاردنه‌كه به ده‌نگدانی نهێنی ده‌بێت و هه‌ر سێ ساڵ جاریك و لیژنه‌كه له نێوان ئه‌ندامانیدا جێگرێك بۆ سه‌رۆك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێت. 3. له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانی ئه‌ندامانی لقدا هه‌مان پرۆسه‌ی تایبه‌ت به ده‌سته‌ی گشتی په‌یره‌وی ده‌كرێت كه له مادده‌ی ده‌یه‌می ئه‌م یاسایه‌دا ئاشكرا كراوه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئیستیقاله‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لق و ئه‌ندامه‌كانی قبوڵ بكات و ئیقاله‌یان بكات و جێگره‌وه‌كه‌یان هه‌ڵبژێرێت بۆ ماوه‌ی خوله‌كه‌و هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌تاڵ ده‌بن له لیژنه‌كه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قیك ناكرێت كه هاودژ بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.
مادده‌ی سێ یه‌م:
مادده‌ی سێ یه‌م: وه‌زیر سه‌رۆكه‌ی باڵای وه‌زاره‌ت و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردنی كاره‌كانیدا و له‌وه‌وه بڕیار و رێنمایی و فه‌رمانه‌كانی سه‌باره‌ت ئه‌ركه‌كاكنی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت گكارو باره ئیداری و هونه‌ریه‌كان له چوار چێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی تردا له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌رپرسیاره به‌و مانایانه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی شیاوی تانه لێدانن له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمه‌وه له ماوه‌ی پانزه رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه ب بڕیاره‌كه و بڕیاری دادگاش بنبڕ ده‌بێت.