أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سیازده‌یه‌م:
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: 1. ئه‌نجومه‌ن به نه‌قیب و بریكار و سكرتێره‌وه له نۆ ئه‌ندام پێك دێ. 2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا تایبه‌تمه‌نده به جێبه‌جێ كردنی بریاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و هه‌رچ ئه‌ركێكی تری پێ بسپێردرێ.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: كاركردن به بڕگه‌كانی (3،1) له مادده‌ی چل و شه‌شه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1. لابردنی كۆتی هاوسه‌رگیری (خولع) به ده‌ربڕینی (خولع)ه یاخود به‌وه‌ی كه ماناكه‌ی ده‌به‌خشێ، به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێ له‌وه‌ی وه‌ریگرتووه له ماره‌یی دیاریكراو و مه‌رجیش نییه مێرده‌كه به‌و (خولع)ه رازی بێ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت بۆ دادوه‌ر له ڕێگه‌ی ته‌حكیمه‌وه كه ژنه‌كه ناتوانێ له گه‌ڵیدا بژی.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: كاركردن به مادده‌ی په‌نجایه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: (ده‌بێ نه‌فه‌قه‌ی عیدده بۆ ژنه ته‌ڵاقدراوه‌كه له‌سه‌ر مێرده زیندووه‌كه‌ی بێ و هیچ نه‌فه‌قه‌یه‌ك به‌ناوی عیدده‌ی مردن نادرێت).
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: كاركردن به مادده‌ی په‌نجاو هه‌شته‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواراه‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- نه‌فه‌قه‌ی هه‌ر مرۆڤێك له‌ماڵی خۆیه‌تی ته‌نیا ژن نه‌فه‌قه‌كه‌ی له‌سه‌ر مێردیێتی له‌كاتی گرێبه‌ندی ته‌واودا.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: كاركردن به مادده‌ی حه‌فتاو چواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1. ئه‌گه‌ر رۆڵه‌ی رۆڵه له‌گه‌ڵ رۆڵه‌دا كۆبوونه‌وه یاخود رۆڵه‌ی رۆڵه‌ی رۆڵه له‌گه‌ڵ رۆڵه‌ی رۆڵه‌دا كۆبوونه‌وه و ئه‌گه‌ر هاتنه خواره‌وه‌ش جێی باوكی كۆچكردوویان یان دایكی كۆچكردوویان ده‌گرنه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌یانكه‌وێ له میرات بۆیان دێته خوار هه‌رچه‌نده له ژیانیش دامابێ، به‌مه‌رجێك له سێیه‌كی میراته‌كه زیاتر نه‌بێ، ئه‌گه‌ر میراتیان نه‌گرت و باپیر یان داپیر ئه‌وه‌ی ده‌یان كه‌وێ پێیان نه‌دان و ئه‌گه‌ر كه‌متریان پێدان له‌وه‌سیه‌تی واجیب بۆیان ته‌واو ده‌كرێ. 2. حوكمه‌كانی وه‌سیه‌تی واجیب رۆڵه‌كانی براو خوشكانیش ده‌گرێـته‌وه جا ئه‌گه‌ر نێر بن یاخود مێ و ئه‌گه‌ر هاتنه خواره‌وه‌ش و بۆ هه‌ردوو هاوسه‌ریش دێته خوار ئه‌گه‌ر ژنه‌كه ئه‌هلی كیتاب بێ. 3. خاوه‌ن میرات له سه‌رده‌می ژیانیدا بۆی هه‌یه ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر میراتگرانی نێر‌و مێ به‌یه‌كسانی دابه‌ش بكات، یاخود ئه‌مه رابسپێرێ به‌مه‌رجێك له‌سێ یه‌كی میراته‌كه زیاتر نه‌بێ و به‌ره‌زامه‌ندیی ئه‌وانی تربێ ئه‌گه‌ر له‌سێیه‌ك پتربوو. 4. خاوه‌ن میرات بۆی هه‌یه رابسپێرێ پتر نه‌بێ له سێیه‌كی میراته‌كه‌ی بدات به میراتگرێك. 5. ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی ئه‌رك (واجیب) ناكۆك بوو له‌گه‌ڵ وه‌سیه‌تی هه‌لبژێدراو(ئیختیاری) ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان پێش هی دووه‌میان ده‌خرێ.
مادده‌ی سی ویه‌ك
مادده‌ی سی ویه‌ك: 1. بڕیاری قه‌ده‌غه كردن پیشه‌گوزاری ، به‌و لایه‌نه پێوه‌ندیدارانه‌ش ته‌بلیغ ده‌كرێ كه لیژنه‌ی زه‌پتی خۆی پيێ باش بێ . ئه‌وه له هه‌موو لقه‌كانی سه‌ندیكاشدا بڵاوده‌كرێته‌وه. 2. بزیشكێ پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ ناشێ پزیشكێكی دی له عیاده‌كه‌یدا جێگای بگرێته‌وه. 3. به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی به حوكمی زه‌پتی وه‌رده‌گیرێ، داهاتی سه‌ندیكایه.
مادده‌ی چل
مادده‌ی چل: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی سی وحه‌وت
مادده‌ی سی وحه‌وت: پزیشكی ددان له ئیجازه‌دابێ، ده‌شێ پزیشكێكی دیكه‌ی ددان له عیاده‌كه‌ی خۆیدا دابنێ، به‌مه‌رجێ ئه‌م جێگره هه‌مان پله‌ی زانستی وهه‌مان پسپۆڕیی هه‌بێ و، ئیجازه‌كه‌ش له سێ مانگ نه‌ترازێ.
مادده‌ی بیست وسێ
مادده‌ی بیست وسێ: سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌لایه‌تی دابمه‌زرێنىَ.
مادده‌ی بیست ونۆ
مادده‌ی بیست ونۆ: ئه‌گه‌ر، بۆ لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌ركه‌وت ئه‌و ره‌فتاره‌ی دراوه‌ته پاڵ دكتوره‌كه، خۆی له خۆیدا جه‌ریمه‌یه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، پێویسته له‌سه‌ری ده‌عواكه‌ی به هه‌موو ئه‌وڕاقه‌كانییه‌وه هه‌واڵه‌ی دادگای په‌یوه‌ندیدار بكات، ئه‌گه‌ر حوكمی بێتاوانیشی بۆ ده‌رچوو، ئه‌وه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رێ له ئجرائاتی زه‌پتیی دیكه ناگرێ.
مادده‌ی بیست ویه‌ك
مادده‌ی بیست ویه‌ك: 1. به‌پێی پێڕۆی ناوخۆ، لقێ بۆ سه‌ندیكا له هه‌ر پارێزگایێ ده‌كرێته‌وه. 2. سه‌رۆكی لیژنه‌ی لق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ی ده‌كا، یان كه‌سێ ده‌یكا سه‌رۆك ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ سپاردبێ. 3. ماوه‌ی خولی لق سێ ساڵه، له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی ده‌یه‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: فێركردن له هه‌ردوو قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی به خۆراییه له قوتابخانه فه‌رمیه‌كاندا، هه‌روه‌ها له په‌یمانگاو مه‌ڵبه‌نده فه‌رمییه‌كانی كه له مادده‌ی دوازده‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون. دووه‌م: فێركردن له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ته‌وزیمیه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی خوێندن یان له (31)ی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌و ساڵه شه‌ش ساڵ له ته‌مه‌نیان ته‌واو ده‌كه‌ن.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی سیانزه‌م:
مادده‌ی سیانزه‌م: یه‌كه‌م:یاسای ژماره (4) ی ساڵی 1997،ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق،یاسای ده‌زگای شه‌هید، وبریاره‌كانی ژماره 186له 19/6/1999 و 126له 17/10/2000 و 22 له 12ی كانونی دووه‌می 2005ی ئیداره‌ی سلێمانی پووچه‌ل ده‌كرێته‌وه. دووه‌م:هه‌موو مه‌وجودات وكارمه‌ندانی ده‌زگای شه‌هید وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌نفال،له‌گه‌لأ هه‌موو ئیلتیزاماتی دارایی ومه‌عنه‌وی قه‌رزه‌كانیاندا ده‌گوازرێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی هه‌ژده:
مادده‌ی هه‌ژده: بڕگه‌ی (شه‌شه‌م) له مادده‌ی بیست دوو هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: 6- داهاتی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا.
ماددە‌ی دووه‌م
ماددە‌ی دووه‌م: سه‌ندیكا: سه‌ندیكا كه رێكخراوێكی پێشه‌ییه‌و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه‌و، باره‌گاكه‌ی له هه‌ولیری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و، بۆیشی هه‌یه لق له پارێزگاكاندا بكاته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: مه‌رجه ئه‌ندام: 1. هاووڵاتيی كوردستانی عیراق یان دانیشتوی كوردستانی عیراق بێت. 2. به جینایه‌تی ناسیاسی یان به جونحه‌ی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم نه‌درابێ. 3. له پزیشكی دداندا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس یان بڕوانامه‌ی هاوتای به‌كاڵوریۆسی وه‌رگرتبێ.
مادده‌ی بیست:
مادده‌ی بیست: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عیراق. 2. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا. 3. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 4. نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانى عیراقدا. 5. پزیشكی ددان: هه‌ر ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا كه، بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ، له به‌كالۆریۆسی پزیشكی ددان كه‌متر نه‌بێ و، وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكولێنه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانى عیراق دانی بێدا نابی، به ئیش وكارێكی بڕیار له‌سه‌ر دراوی تایبه‌ت به پزیشكییه‌وه خه‌ریك بێ، ئه‌وه پزیشكی ددانه.