أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: یه‌ك خستنی بودجه‌ی تێكڕای ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه تا مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی دارایی 2011 یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه، له حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوونیش به واده‌ی دیاری كرا‌و خه‌رج كردنی بودجه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه راده‌گیرێت جگه له مووچه‌كان.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: پێكهاته‌و فه‌رمانگه‌كانی دیوان و ئه‌ركه‌كانیان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان به پێڕه‌وێكی ناوخۆ دیار ده‌كرێ كه له دیوانه‌وه ده‌رده‌چێت. دووه‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن رێنمایی بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. سێیه‌م: یاسای دیوانی چاودێری دارایی ژماره(14)ی ساڵی 2000و پێڕه‌وی دیوانی چاودێری دارایی ژماره(212)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: یاساكانی خزمه‌تی مه‌ده‌نی ومیلاك وبه‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌ران ده‌رهه‌ق به فه‌رمانبه‌رانی دیوان جێبه‌جێ ده‌كرێن به مه‌رجێك له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه دابین كردنی ماف وئیمتیازی كه‌س و كاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كانه له‌گه‌لأ رێزلێنان وچاودێری كردن ویارمه‌تیدانیان به جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ قه‌باره‌و پایه‌ی قوربانییه‌كانی شه‌هیدان بگونجێ بۆ سوككردنی ئازاری كه‌س و كاره‌كانیان.
مادده‌ی بیست وسێیه‌م:
مادده‌ی بیست وسێیه‌م: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له ریزه‌كانی هێزی(پێشمه‌رگه – زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)خزمه‌ت ده‌كه‌ن مووچه‌ی ته‌واو و هه‌موو ئه‌و ده‌رماڵانه‌یان له كاتی مندالأ بوون و له ماوه‌ی مۆڵه‌تی دایكایه‌تی پێ ده‌درێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی سی و دوو
مادده‌ی سی و دوو: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به ئه‌نجام نه‌دانی گواستنه‌وه له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ سه‌ر بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستن.
مادده‌ی سی و یه‌ك
مادده‌ی سی و یه‌ك: دانه‌مه‌زراندنی هیچ وه‌زیفه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی (له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به سه‌ره‌وه) ئه‌گه‌ر له یاسای وه‌زاره‌ت یان لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت یان په‌یكه‌ری رێكخستنیدا پله نه‌بێت.
ماده‌ی بیست و نۆیه‌م
ماده‌ی بیست و نۆیه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه یه‌كسانی له‌نێوان مووچه‌ی خانه‌نشین كراوانی هه‌رێم و مووچه‌ی خانه‌نشین كراوانی حكومه‌تی فیدراڵیدا وه‌دی بهێنێت، به‌مه‌رجێ ئه‌مه نه‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێ وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی بیست وچواره‌م:
مادده‌ی بیست وچواره‌م: مه‌رجه‌كانی پله پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌و سزادان و مۆڵه‌ت و كاروباره‌كانی تر بۆ پله‌داره‌كان به یاسا دیار ده‌كرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: مافی دارایی وه‌كو یه‌ك به‌سه‌ر موسته‌حه‌قه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێ. دووه‌م: براو خوشك مووچه‌كه‌یان راده‌گیری له كاتێك كه موسته‌حه‌قی له پێشتر هه‌بن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: كاربه‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: پێوسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: ناكرێ گرێبه‌ست بۆ كار كردن له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا بكرێت، ته‌نیا به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری نه‌بێت.
مادده‌ی حاڤده‌م
مادده‌ی حاڤده‌م: له سندووقی كوردستان بۆ داهاته‌كانی نه‌وت كه له مادده‌ی پازده‌یه‌می یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره (22)ی ساڵی 2007 ده‌قنووس كراوه، داهاتی وه‌ده‌ست هاتوو له پڕۆسه‌كانی نه‌وت و غازی تایبه‌ت به كێڵگه نه‌وتییه‌كان به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراق و یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم داده‌نرێت.
مادده‌ی بیستء شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیستء شه‌شه‌م: بۆ سه‌ركردایه‌تی گشتی زێڕه‌ڤانی هه‌رێم یان ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات هه‌یه پێشمه‌رگه خانه‌نشین بكات له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له میلاك زیاد بوو. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت بێ توانایه له خزمه‌ته‌كه‌ی. سێیه‌م: پابه‌ند نه‌بوونی به داب‌و نه‌ریت وپره‌نسیپه‌كانی پێشمه‌رگه.
مادده‌ی بیستء حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیستء حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه بۆی هه‌یه داوا بكات خانه‌نشین بكرێت ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی له (15)سالأ كه‌متر نه‌بوو، به مه‌رجێك له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا تۆماركرابی و به‌ره‌زامه‌ندیی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌بێ. دووه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه خانه‌نشین كرا‌و خزمه‌ته‌كه‌ی له (15)سالأ كه‌متر بوو ئه‌وا پاداشتێكی بۆ خه‌رج ده‌كرێ به ڕێژه‌ی (200%)به‌پێی دوامووچه‌ی بۆ هه‌ر ساڵێك له ساڵه‌كانی خزمه‌ته‌كه‌ی.