أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌و پڕۆژه بچوكانه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له باج و ره‌سمه‌كان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌بووردرێن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و پڕۆژانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌و پڕۆژانه‌ن كه سه‌رمایه‌كانیان له (40) ملیۆن دینار تێپه‌ڕ نه‌كات. دووه‌م: نابێت بڕی پێشینه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له (15) ملیۆن دینار زیاتر بێت. سێیه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه نابێت هه‌ر سوودمه‌ندێك له یه‌ك جار زیاتر پێشینه وه‌ربگرێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌چوونی كاری ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندوق و میكانیزمی به‌ڕێوه‌بردنی به په‌یڕه‌وێكی تایبه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی عێراق به پێی ئه‌و داهاته داراییه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدا ده‌بێ مه‌سره‌فی وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه‌كان ده‌كێشێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: داهات به كۆی (000/812/1013) دینار ده‌خه‌ملێنرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: (400/869/234/1) دینار بۆ مه‌سره‌فی ساڵی 1993ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق و وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌ریتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ته‌رخان ده‌كرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: 1/نابێ موڵك وماڵی سه‌ندیكا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت یا بفرۆشرێ، ته‌نیا مه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه له جیاتی نرخی موڵك وماڵه‌كه بێت. 2/به ئاماده‌بوونی نه‌قیب یا جێگره‌كه‌ی یاخود سه‌رۆكی لق یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كا نه‌بێ، نابێ باره‌گای سه‌ندیكا یاخود باره‌گای لقه‌كانی بپشكندرێن. 3/هه‌ر ده‌ست درێژییه‌ك بكرێته سه‌ر ئه‌ندام له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌ی یاخود به‌هۆی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی ده‌ست درێژیكه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی سزای ئه‌و كه‌سه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ كه ده‌ستدرێژی كردبێته سه‌ر فرمانبه‌رێ له كاتی فرمانه‌كه‌یدا. 4/پێویسته ده‌سته‌ڵاتی لێكۆڵینه‌وه به‌ر له هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ندام دا له‌سه‌ر تاوانی نه‌بینراو، ئاگاداری سه‌ندیكا بكاته‌وه، پێویسته سه‌ندیكاش له‌کاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا نوێنه‌ری خۆی بنێرێ. 5/ئه‌ندام له ژووری به‌كرێی پله یه‌كی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان وحكومه‌تییه‌كان وپه‌یمانگا هونه‌رییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێ وله كرێدان ده‌بووردرێ، به‌ڵام حه‌قی ماندووبوونی پزیشك ونه‌شته‌رگه‌ره‌كان له لیستی حیساب له كاتی نووستنی ئه‌ندام له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی وچوونه عیاده‌ی تایبه‌تی دا ده‌شكێنرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ده‌بێ له ماوه‌ی یه‌ك مانگ دا له رۆژی سه‌لماندنی بوودجه‌وه تاك تاكی (مفردات) بوودجه كه به‌سه‌ر جۆره‌كاندا (انواع) دابه‌ش بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ وه‌زیری دارایی و ئابووری له ماوه‌یه‌كدا كه له رۆژی سه‌لماندنی ئه‌و یاسایه‌وه له یه‌ك مانگ تێپه‌ر نه‌كا رێنماییی پێویست بۆ دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رف كردن له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه‌كانی میرییه‌وه ده‌ربكا.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: بڕگه (3) له مادده‌ی (5)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 3- (15%)ی ئه‌و مزوكرێیه‌ی به پارێزه‌ر ده‌درێ له‌و ده‌عوایانه‌دا كه لیژنه‌ی به‌شكردنی ده‌عواكان به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی پێی ده‌سپێرێ.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و له رۆژی 1/1/1993 وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی سی پێنجه‌م
مادده‌ی سی پێنجه‌م: نه‌قیب وجێگری نه‌قیب ئه‌گه‌ر له شوێنی نەقيب كاری بینی له سه‌رپێچی كردنی هه‌ر به‌رزه‌فتیه‌ك كه له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌وه په‌یدا بووبێ، ئیجرائاتی یاساییان ده‌رهه‌ق ده‌كرێ له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی به‌رزه‌فتیدا، هه‌واڵه كردنیشیان بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتییه‌وه ده‌كرێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: 1. ئه‌وه‌ی له‌م یاسایه‌دا سوودمه‌ند ده‌بێت ناتوانێ مووچه و ده‌رماڵه‌كانی كه وه‌ری ده‌گرێ له هه‌مان كاتدا كۆیان كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه شیاویه‌تی له كاتی گه‌رانه‌وه‌یدا بۆ ئه‌ندامییه‌تی ئه‌نجومه‌ن. 2. ناكرێ مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌گه‌ڵ هه‌ر مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی تردا پێكه‌وه كۆ بكرێنه‌وه جا له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێ. 3. له كاتی دامه‌زراندنی ئه‌ندامی خانه‌نشین له پایه‌ی وه‌زیری، یان له وه‌زیفه‌یه‌كی گشتیدا ده‌توانێ سه‌رپشك بێ له هه‌ڵبژاردنی هه‌ر كامێك له‌وه‌ی كه به پێی ئه‌م یاسایه وه‌ری ده‌گرێ، یان ئه‌وه‌ی كه‌شیاویه‌تی پێی بدرێ له وه‌زیفه تازه‌كه‌یدا.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر ساڵی دارایی دواكه‌وت بووجه‌كه‌ی نه‌سه‌لمێنرا بوو بۆی هه‌یه تا كاتی سه‌لماندنی بووجه نوێیه‌كی به بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی كار به بووجه‌ی رابردوودا بكا.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: حیسابه ساڵانه‌ی لیژنه ده‌كه‌وێته ژێ ركێفی پشكنین و چاودێری داراییه‌وه به پێی یاسا.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی ده‌بێ هه‌ندێ قه‌رزی درێژخایه‌ن به بێ سوودی یاسایی، (الفئده القانونیه)بدا به لیژنه بۆ هه‌ڵسووراندنی كاروباری به مه‌رجێ به پێی توانای لیژنه به قستی ساڵانه بیداته‌وه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: پووخته‌ی داهاتی لیژنه له یانسیبه‌كه و داهاته كانی تری به پێی، له پێشتری (الاولوبه) و پلان و نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ پرۆژه‌كانی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستانی عێراق ته‌رخان ده‌كرێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: لیژنه به یاسایه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه كه چۆنێتی پاكۆ دانی ماڵ و موڵكی دیاری ده‌كا.