أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و دووه‌م (دووباره)
مادده‌ی بیست و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێ به‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی له ئه‌ستۆیه. 1-پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی ی رۆشنبیری كوردی و پێشخستنی به شێوه‌یه‌ك كه له گه‌ل به‌ها ره‌وشتیی یه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری و ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی و ئاواته دیموكراتی یه‌كان و گه‌شه پێدانی گیانی گونجان و برایه‌تی له نێوان كور و كاڵانی گه‌لی كوردستاندا بگونجێ و به‌ستنی په‌یوه‌نی رۆشه‌مبیری له نێوان گه‌لی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهاندا. 2-پشتگیری كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌ی له هه‌رێمدا و یاریده‌دانی ئه‌دیبان و نووسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان به له‌چاپدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان. 3-دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌ك بۆ چاپه‌مه‌نی و رۆژنامه گه‌ری بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردن. 4-دامه‌زراندنی كتێبخانه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ هه‌رێم. 5-دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ندێكی گشتی بۆ هونه‌ره‌كان. 6-هاندانی به‌هره‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و زارنستی و وه‌رزشی خولقێنه‌ری لاو. 7-بایه‌خدانێكی بابه‌تی به رۆشنبیری مندا به ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه. 8-پشتگیری كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی شانۆگه‌ری و هونه‌ره مللیه‌كان و پیشه‌سازی سینه‌مای كوردی. 9-پشتگیری كردن و هاندانی یه‌كێتی و رێكخراو و یانه و تیپه رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری زانستیه‌كان. 10-سازدانی میهره‌جان و دیدار و كۆری رۆشه‌مبیری و ئه‌ده‌بی و وه‌رزشی و رێكخستنی رێكخستنی پێشانگا و هونه‌ری شێوه‌كاری. 11-بوژاندنه‌وه‌ی سامانی نه‌ته‌وایه‌تی ی میللی له گشت بواره‌كانی دا (ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، یشه میللی یه‌كان) و دامه‌زراندنی ئه‌تیكه خانه‌ی تایبه‌تلی بۆیان و پشتگیری و فراوانكردنی ئه‌وانه‌ی هه‌ن. 12-گه‌ران بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان و پاراستنیان و وه‌رگرتنی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا و دامه‌زراندنی ئه‌نتیكه خانه‌یه‌كی نیشتیمانی و ئه‌نتیكه خانه‌ی ناوخۆیی بۆیان و پشتگری فراوان كردنی ئه‌وانه‌ی هه‌ن. 13-ده‌ركردنی رۆژنامه‌یه‌ك كه بێته ئۆرگانی حكومه‌ت. 14-دامه‌زراندنی چه‌ند ئیزگه‌یه‌كی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن. 15پشتگیری و كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی وه‌رزشی و كه‌شفی و لاوان له هه‌رێماد.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك گه‌ر به خراپی ته‌له‌فۆنی خانه‌یی (مۆبایل)یا ئامێرێكی په‌یوه‌ندی كردنی ته‌لدار یان بێ ته‌ل یان ئه‌نته‌رنێت یان پۆستی ئه‌لكترۆنی بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه كردن یان تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن (قژف)یان جنێودان یان بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو به‌كارهێنا كه ترس په‌یدا ده‌كات یان دزه‌ی به گفتوگۆكردن كرد یان وێنه‌ی چه‌سپاو وجوولاویان كورتیله نامه‌ی(مه‌سج)بڵاوكرده‌وه كه له‌گه‌لأ خۆ‌و ره‌وشتی گشتیدا ناگونجێن یان به‌بێ روخسه‌ت و مۆڵه‌ت وێنه‌ی گرت یان كاروبارێكی وا كه شه‌ره‌ف بریندار بكات یان هانی ئه‌نجامدانی تاوان یان كاری به‌دره‌وشتی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری په‌یوه‌ست به نهێنی ژیانی تایبه‌ت یان خێزانی بۆ تاكه‌كان بڵاوبكاته‌وه كه به‌هه‌ر رێگایه‌ك بێت چنگی كه‌وتن هه‌تا ئه‌گه‌ر راستیش بن، ئه‌گه‌ر به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌یان و دابه‌شكردنیان سووكایه‌تی یاخود زیانیان پێ بگه‌یه‌نێ، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ(حبس) كه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌كیش سزاده‌درێ كه له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ یان به یه‌كێك له‌و دوو سزایه سزاده‌درێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م (دووباره)
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجوومه‌ن تایبه‌ته به‌و كار و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه: 1. پیاده كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاسا و بڕیار‌و پێره‌وه تایبه‌تی یه‌كانی به خانه‌نشینی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌و، ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجامی به‌شداری كردن تێی دا توشی كه‌م ئه‌ندام بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به كاروباریانه‌وه هه‌یه. 2. پێشنیاز كردنی هه‌موار كردنی یاساكان بۆ په‌ره‌پێدانی یاسای ده‌زگا، یاسا‌و بڕیاره‌كانی كه په‌یوه‌ندیدارن به كار‌و باره‌كانی و به‌رز كردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 3. دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گه‌شه پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌زگا و وه‌به‌رهێنانی له ناو چوارچێوه‌ی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كان و سه‌رپه‌رشتی كردنی جێبه‌جێ كردنیان له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگاكه‌وه. 4. سه‌لماندنی بوودجه‌ی گشتی ده‌زگا و ژێمێركاری كۆتایی و ئه‌نجامدانی گوێزانه‌وه و هه‌موار كردنی به پێی یاسا كار پێكراوه‌كان. 5. دانانی میلاكی ده‌زگاو هه‌موار كردنه‌كانی. 6. ئه‌نجام دانی كه‌م كردنه‌وه و مه‌زات كردنه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ڵێننامه وقۆنته‌رات و خۆ به‌ستنه‌وه‌ی دارایی له نێو بازنه‌ی بودجه‌ی سه‌لمێندراویدا. 7. دانانی به‌خشینی ده‌رماڵه به فه‌رمانبه‌ره كارامه‌كان له فه‌رمانگه‌كاندا یا ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی پێی سپێردراون، له‌گه‌ڵ شاره‌زا نێردراوه‌كان دا به مه‌رجێك له رێژه‌ی 201% مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ، به‌خشینی ده‌رماڵه كه له رێژه‌ی 70% ی مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی كاری زێده له دوای ده‌وامی ره‌سمی روویان لێ ده‌نرێ. 8. پێكه‌وه‌نانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له كاروباری هه‌مه‌جۆری ده‌زگاكه‌و بۆیشی هه‌یه پشت به شاره‌زایان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا ببه‌ستێ به‌رامبه‌ر به كرێ یه‌كی وا كه ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. 9. چاودێری كردنی شیاندنی منداڵانی شه‌هیدان، له وانه‌ی كه مه‌ترسی له‌سه‌ر موعاناتیان هه‌یه، كه له ئه‌نجامی باری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانی و له ئاكامی نه‌مانی دایك و باوك یاخود یه‌كێكیان له‌لایان خولقاوه. 10. چاودێری كردن و شیاندنی كه‌م ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه له ناو پێشمه‌رگه‌دا و، لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ژیانیان و ئاماده‌كردنی ئاماركردنێكی تایبه‌ت پێیان و دانانی نه‌خشه بۆ راهێنان و چاودێری كردن و شیاندنیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری یان به دروستكردنی مه‌ڵبه‌ندی تایبه‌تی یان سوود وه‌رگرتن له مه‌ڵبه‌ند و په‌یمانگای تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كان كه هه‌مان ئامانجیان هه‌یه و مافی پیشه‌یی یان له وه‌رگرتن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌ته‌كان دا پێ بدرێ. 11. پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نیش بۆی هه‌یه به‌رزیان بكاته‌وه و بیان گوازێته‌وه و واز هێنانیان لێ قبوول بكات و خانه‌نشینیان بكات و به شێوه‌یه‌كی كاتی بیان سپێرێ و سزایان بدات و له كاریان لابدات و به‌لێنكاری له‌گه‌ڵ پسپۆر و شاره‌زایان و ته‌كنیكاران ببه‌ستێ بۆ كاركردن له ده‌زگاكه‌دا. 12. دانانی راپۆرتێكی ساڵانه له باره‌ی كار و ئه‌ركه‌كانی ده‌زگا و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له باره‌ی پوخته‌ی چالاكییه‌كانی ده‌زگا و راپه‌راندنی كاره‌كانی و كێشه و راو پێشنیازه‌كانی. 13. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لقه فرمانگه بۆ ده‌زگاكه له یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن دا بكاته‌وه و به‌ش و هۆبه له نوێ دابنێ و لێكیان بدات و هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویست له‌گه‌ڵ دانانی سنوورێك بۆ كار و ئه‌ركه‌كانی و پسپۆرییه‌كانی به پێی رێنماییه‌كانی خۆی. 14. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی و مه‌عنه‌وی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كار‌و پابه‌ندییه‌كانیان كه پێیان ده‌سپێردرێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه به‌گونجاوی ده‌زانێ و، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت و ماف و ئه‌ركه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشان ده‌كرێ.
مادده‌ی چواره‌م :
مادده‌ی چواره‌م : وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و به‌رپرسی كاره‌كانیه‌تی و سیاسه‌ته‌كه‌ی ئاراسته ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات و هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و ده‌سه‌ڵات و كاروباره‌كانی دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌بێ، به پێی حوكمه‌كانی یاسا له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاریه‌تی و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌بریكارانی وه‌زاره‌ت یان به‌رێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی له‌ناو وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی ده‌زانێت، بسپێرێت. دووه‌م: هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت: أ- بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی: له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌تدا هاوكاری وه‌زیر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به چالاكی بازرگانییه‌وه تایبه‌تن، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. ب ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پێشه‌سازی: له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌تدا هاوكاری وه‌زیر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به چالاكی پیشه‌سازییه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌و وه‌زیره‌وه به‌نده و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ستهێنابێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی هه‌ردوو بریكارانی وه‌زاره‌ت: هه‌ر نووسینگه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ وژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار تێناپه‌ڕێت و ده‌بێ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بن و شاره‌زایی و كاركردنیان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌بێ كه له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. شه‌شه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتی یه‌كان: ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه‌ی خواره‌وه به وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ستن، هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ: 1- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری دارایی و كارگێریی. 2- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی. 3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی. 4- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان. 5- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانان و به دواداچوون. حه‌وته‌م:أ ـ ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت: 1- وه‌زیر/سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. 2- هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت/ئه‌ندامن. 3- راوێژكارانی وه‌زاره‌ت/ئه‌ندامن. 4- به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان/ئه‌ندامن. 5- وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ركه‌سێكی شاره‌زا كه له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت یان ده‌ره‌وه‌ی به گونجاوی بزانێ له‌كاتی پێویستدا بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بانگی بكات به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ. ب ـ ئه‌نجومه‌ن به گفتوگۆكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت ده‌بێ و لێكۆڵینه‌وه له رێگاكانی سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاری گونجاو بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفت و كۆسپانه‌ی كه ره‌نگه رووبه‌رووی ببنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌یه‌ك به‌زنجیره‌ی(نۆیه‌م) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی(سێیه‌م) له یاساكه‌دا به‌م جۆره‌ی خواره‌وه: ـ نۆیه‌م: پشتگیری كردن له پرۆسه‌ی چاكسازی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان ) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادەی پێنجەم
مادەی پێنجەم سەروەری سەر بە یاسایە، گەلیش سەرچاوەی دەسەڵات و شەرعیەتیەتی، کە بە مافی دەنگدانی ڕاستەوخۆ و نهێنی و گشتگیر و لە ڕێگەی دامەزراوە دەستوورییەکانیانەوە جێبەجێ دەکرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
حەوتەم:
حەوتەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
هەشتەم:
هەشتەم: پێویستە وەزیرە پێوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخەنە بەركار.
مادده‌ی چواره‌م :
مادده‌ی چواره‌م : وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و به‌رپرسی كاره‌كانیه‌تی و سیاسه‌ته‌كه‌ی ئاراسته ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات و هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و ده‌سه‌ڵات و كاروباره‌كانی دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌بێ، به پێی حوكمه‌كانی یاسا له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاریه‌تی و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌بریكارانی وه‌زاره‌ت یان به‌رێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی له‌ناو وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی ده‌زانێت، بسپێرێت. دووه‌م: هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت: أ- بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی: له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌تدا هاوكاری وه‌زیر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه كه به چالاكی بازرگانییه‌وه تایبه‌تن، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. ب ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پێشه‌سازی: له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌تدا هاوكاری وه‌زیر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به چالاكی پیشه‌سازییه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌و وه‌زیره‌وه به‌نده و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ستهێنابێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی هه‌ردوو بریكارانی وه‌زاره‌ت: هه‌ر نووسینگه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ وژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار تێناپه‌ڕێت و ده‌بێ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بن و شاره‌زایی و كاركردنیان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌بێ كه له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. شه‌شه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتی یه‌كان: ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه‌ی خواره‌وه به وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ستن، هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ: 1- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری دارایی و كارگێریی. 2- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی. 3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی. 4- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان. 5- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانان و به دواداچوون. حه‌وته‌م:أ ـ ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت: 1- وه‌زیر/سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. 2- هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت/ئه‌ندامن. 3- راوێژكارانی وه‌زاره‌ت/ئه‌ندامن. 4- به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان/ئه‌ندامن. 5- وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ركه‌سێكی شاره‌زا كه له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت یان ده‌ره‌وه‌ی به گونجاوی بزانێ له‌كاتی پێویستدا بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بانگی بكات به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ. ب ـ ئه‌نجومه‌ن به گفتوگۆكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت ده‌بێ و لێكۆڵینه‌وه له رێگاكانی سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاری گونجاو بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفت و كۆسپانه‌ی كه ره‌نگه رووبه‌رووی ببنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتیی به جۆرێ داده‌مه‌زرێ كه ژماره‌یه‌ك جوتیار له (15) كه‌س كه‌متر نه‌بن داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن، ئه‌وانه له جیاتی ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ئیش و كاری یه‌كێتییه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن تا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێ.
مادده‌ی هه‌ژده:
مادده‌ی هه‌ژده: 1-له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیدا (نیصاب) به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و بڕیاره‌كانیشی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ. ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام لایان بێت، هی ئه‌وه. 2-ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌ك دەبێ ببێ، جێگای سه‌رۆك چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌و، جا ئه‌گه‌ر جێگای جێگره‌كه‌ش چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌م باره‌دا سكرتێر جێگای ده‌گرێته‌وه. 3-ئه‌گه‌ر، به‌جارێ، جێگای سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و سكرتێریش چۆڵ بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا یه‌كێ له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به ده‌نگدانی نهێنی جێگای ده‌گرێته‌وه. 4-ئه‌گه‌ر جێگای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌بێ له ماوه‌ی دوو مانگدا هه‌وڵ بدات كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستێ یان زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی پێشتر بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بانگهێشت بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی رێسای ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتووه كه‌سانێ هه‌ڵبژێرن جێگای ئه‌وان بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه پڕبكه‌نه‌وه به مه‌رجێ باقی مه‌نی ماوه‌كه له (6) مانگ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: پێشه‌كی (مادده‌ی شه‌شه‌م) له یاساكه‌دا هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر دوو ساڵ جارێك به ئاماده بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی یان نوێنه‌ره‌كانیان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: ـ دووه‌م: بڕگه‌ی یه‌كه‌می (مادده‌ی شه‌شه‌م) له یاساكه‌دا هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی باڵای یه‌كێتی به‌ده‌نگدانی نهێنی و راسته‌وخۆ به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان كه پێك دێت له (9) نۆ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌ك.
مادده‌ی سێیه‌م :
مادده‌ی سێیه‌م : وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك وپسپۆرایه‌تیانه‌ی خواره‌وه له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: پێشنیاز كردنی ڕێگای گونجاو بۆ لابردنی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م چالاكیی بازرگانی له ڕێگه‌ی دانانی ستراتیژیه‌ت و پلان و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و هاندانی هه‌نارده‌كردن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم هه‌یه كه له ئازاد كردنی بازرگانی ده‌ره‌وه و له رێگای به به‌هێز كردنی توانای كێبركێ له نێوان كه‌رته‌كانی كار‌و به‌رهه‌می نیشتمانیدا رووی داوه. دووه‌م: ڕێگا دانان بۆ زامنكردنی چاودێری مافه‌كانی به‌كاربه‌ر و ئاماده‌كردنی یاسای پێویست بۆ پاراستنی به هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا بۆ چاودێری كردنی نرخ له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا و، رێكخستن و به‌هێزكردنی ژینگه‌ی كێبڕكێ و نه‌هێشتنی قۆرخكاری و ئیشی تری خراپه‌كاری له بازارگانیدا. سێیه‌م: تۆماركردن و چاودێری كردنی چالاكیی كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیه‌كان و لقه‌كانیشیان و، چاره‌سه‌ركردنی كاروباری بریكارنامه بازرگانیه‌كان و تۆماركردنیان له هه‌رێمدا. چواره‌م: دروست كردن و به‌ڕێوه‌بردنی كۆگا و دامه‌زراوه‌كانی تری پێویست به كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌كرێدان و به‌كرێگرتنیان. پێنجه‌م: ئاماده‌كردن جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه پێوستن بۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگا و بازاڕی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی، و به‌شداری كردن تیایاندا بۆ زانینی په‌ره‌سه‌ندنی نێوده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مه بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی جیهان. شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی پلان و لێكۆڵینه‌وه‌ی ساڵانه و مامناوه‌ندی و درێژخایه‌ن بۆ پڕۆژه پیشه‌سازییه‌كان، و لێكۆڵینه‌وه له سوودی ئابووری و هونه‌رییان و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پڕۆژه و دامه‌زراوه پیشه‌سازییانه به مه‌به‌ستی چاودێری كردنیان و ئاڕاسته‌كردنیان، و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامی پلانه‌كان له ڕووی چه‌ندی و جۆرییه‌وه و به‌شداریكردن له ئاماده‌كردنی یاسای پێوست بۆ چاودێری و گه‌شه‌پێدانیان به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. حه‌وته‌م: كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی پیشه‌سازیی و بازرگانی و پێدانی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه و هاندان و ئاماده‌كردنی ژینگه‌ی له‌بار بۆی و تا یاسای وه‌به‌رهێنان بیگریێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ده‌رامه‌تی به‌شه‌ری و سروشتی وه‌ربگیرێت و بۆ چالاكیی وه‌به‌رهێنان و به‌ردار له هه‌رێمدا بیگۆرێت. هه‌شته‌م: پێدانی مۆڵه‌ت بۆ دامزراندنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی رێكخراو و هاندانی ئه‌م ده‌زگایانه‌و چاودێری كردنیان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌ی گشتی ناوچه ئازاده‌كانی عێراق له پێناو دروست كردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی ئازاد له هه‌ڕێم و سه‌رپه‌رشتیكردن و پێشخستن و كاراكردنی رۆڵی و ئاماده‌كردنی یاسای پێویست بۆ وه‌دیهێنانی. نۆیه‌م: هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی كشتوكالأ، بۆ پشتیوانی كردن و هاندانی جوتیاران و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی به‌رهه‌می كشتوكالأ وه‌ك مادده‌ی كه‌ره‌سه له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازیداو بۆ به‌ربوومی پیشه‌سازی خۆماڵی كه بۆ به‌كارهێنانی خۆماڵی و هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه بگۆڕدرێ. ده‌یه‌م: هاندانی پشتگیری هه‌ردوو كه‌رتی بازرگانی و پیشه‌سازی وكاراكردنی رۆڵی بانكه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان بۆ پاڵپشتی كردنی پڕۆژه بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كان، به تایبه‌تی پرۆژه بچووك و مامناوه‌ندیه‌كان و، چالاككردنی رۆڵه‌كه‌ی. یازده‌م: ڕێكخستنی میكانیزمی پاراستنی مۆڵكایه‌تی هزری بازرگانی و پیشه‌سازی و پێدانی نیشانه‌ی ناسینه‌وه (العلامات الفارقه) وره‌سم ونموونهه‌ی دروستكراوه‌كه و بڕوانامه‌ی داهێنان (براءه الاختراع). دوازده‌م: خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ستنی ڕێككه‌وتنامه‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ئابووری هه‌رێم له بواری بازرگانی ناوخۆ و ده‌ركیدا و، قوڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌لأ سه‌رچاوه‌كانی گه‌شه‌پێدانی ته‌كنولۆجیدا، له سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ده‌ستوری عێراق به هه‌رێمی داوه. سێزده‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌رێم له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له كاتی مۆركردنی رێككه‌وتنامه و گرێبه‌ست كه مۆركی ئابووری و بازرگانی و پیشه‌سازیان هه‌یه و به‌هێز كردنی رۆڵی هه‌رێم و پارستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌پێی یاسا و به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. چوارده‌م: ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای پێوست بۆ به‌شداریكردن له چاككردنی كه‌ش وهه‌وای وه‌به‌رهێنان و ئاسانكردنی خزمه‌تی وه‌به‌رهێنان و داڕشتنی به‌رنامه‌و، هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆ و ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان. پانزده‌م: به‌شداری كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی ته‌واوكاری باش به ئامانجی به‌دیهێنانی كاری چاودێریكردنی هونه‌ری له‌سه‌رهاورده و هه‌نارده‌و به‌دواداچوونی جۆری به‌رهه‌می پیشه‌سازی ناوخۆیی كه له‌گه‌لأ مواسه‌فاتی باوه‌ڕپێكراوی جیهانیدا بگونجێ و پیشكه‌ش كردنی ئامۆژگاری و رێنوێنی له پێناو چاككردنی جۆری به‌رهه‌م و گه‌شه‌پێدانی كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوونه‌كه‌ی و به‌كارهێنانی ئامێری تازه بابه‌ت تیایدا. شازده‌م : په‌ره‌پێدان و چاكتركردنی جۆری ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه وه‌زاره‌ت پێشكه‌شی هاووڵاتیانی ده‌كات له رێگای وه‌رگرتنی (تبنی) شێوازی نوێ له بواری به‌ڕیوه‌بردن و، سوود وه‌رگرتن له ته‌كنولۆجیای زانیاری له ڕێگای وه‌رگرتنی (تبنی) ته‌كنیكی سیسته‌مه‌كانی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌گه‌لأ هاوبه‌شه‌كانی و هاووڵاتیانیشدا كارا ببێت، وچاككردن و ئاسانكردنی چاره‌كردن و رێكاره‌كانی مامه‌ڵه‌كردن و دامه‌زراندنی بنه‌ماكانی زانیاری به شێوه‌یه‌ك كه جۆری ئه‌دای وه‌زاره‌ته‌كه باشتر بكات و، ژێنگه‌ی پێوست بۆ گه‌شه‌كردنی ئابووری هه‌رێم فه‌راهه‌م بكات. حه‌ڤده‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ژووره‌كانی بازرگانی وپیشه‌سازی به جۆرێك كه خزمه‌تی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت له خزمه‌ت كردنی هه‌ردوو كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی له هه‌رێمدا بكات. پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت
مادده‌ی حه‌ڤده
مادده‌ی حه‌ڤده: ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به ده‌ست له كاركێشراوه داده‌نرێ ئه‌گه‌ر له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یان پێنج دانیشتنی پچر پچڕ له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌بێ عوزری ره‌وا ئاماده نه‌بوو.