أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی په‌نجا و دووه‌م:
مادده‌ی په‌نجا و دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ر چی یه‌ك به پێویست بزانێ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خۆی كه یاسا ره‌چاو كراوه‌كان بۆی بڕیار داون بۆ ئاسانكردنی كاروبار به سه‌رۆكی شاره‌وانی یان بسپێرێ.
مادده‌ی په‌نجا و سێیه‌م:
مادده‌ی په‌نجا و سێیه‌م: شاره‌وانی به یه‌كێ له ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كانی داده‌نرێ كه به پێی یاسا دامه‌زراوه وبۆی هه‌یه دوا له هه‌موو كه‌س بكا ملكه‌چی ئه‌و فه‌رمانانه بن كه ده‌ریان ده‌كا به رێك و پێكی راده‌گه‌یه‌نرێن و ئاشكرا ده‌كرێن و ده‌بێ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی تاعه‌ت بكرێن كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵسوراندنی كاره‌كانیان پێ سپێردراوه و ئه‌وه‌ی سه‌رپێژی بكا به پێ ی یاسا كارپێكراوه‌كان سزا ده‌درێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نێك بۆ چاودێری و شیاندنی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت و وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و هه‌ر یه‌ك له‌مانه ده‌بنه ئه‌ندامی. یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری و، په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. دووه‌م: نوێنه‌ری ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی دادێن به مه‌رجێك پله‌یان له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت: 1- خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. 2- په‌روه‌رده. 3- ته‌ندروستی. 4- رۆشنبیری و لاوان. سێیه‌م: نوێنه‌رێكی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت. چواره‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ر شاره‌زایه‌ك له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت بكات بۆ به‌شداری كردنی له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا. پێنجه‌م: فه‌رمانبه‌رێك كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنابێ ئه‌ركی رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئه‌ركانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1- گفتوگۆ كردن و دانانی ستراتیژ و بڕیاردانی سیاسه‌تی نموونه‌یی ته‌واوكار و ئاماده كردنی ژینگه‌ی گونجاو بۆ كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان. 2- دیاری كردنی رێكار و دانانی راسپارده بۆ دابین كردنی چاودێری و شیاندن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و به‌دواداچوون و چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنیان. 3- بڕیاردانی پرۆگرامی تایبه‌ت بۆ هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به مافی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و یه‌كسان بوونیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه‌دا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌م مانگی جارێك كۆ ده‌بێته‌وه و وه‌زیریش بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشتی بكات. سێیه‌م: سندووقێك بۆ چاودێری كردن و شیاندنی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێت و له نێو بودجه‌ی وه‌زاره‌تدا بودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، پێبه‌خشین و سامانی راسپێردراو كرا‌و یان هه‌ر داهاتێكی دیكه‌شی ده‌خرێته سه‌ر و سندووقیش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه به‌ڕێوه ده‌بردرێت و به په‌یڕه‌وێك كاروبار و شێوازی كار كردنی رێك ده‌خرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: "حكومه‌ت رێكاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له نێو خێزانه‌كانیان، یان له خانه‌كانی له‌خۆ گرتن و بنكه‌كانی شیاندندا.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: رێژه‌ی په‌ككه‌وتن له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆڕه‌وه دیاری ده‌كرێت به‌گوێره‌ی پێوه‌رێكی تایبه‌ت ده‌بێت كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كات. دووه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌یانگرێته‌وه به‌چاو پۆشین له‌سه‌رچاوه‌ی داهاتیان مافی وه‌رگرتنی له‌بری كه‌مئه‌ندامییان هه‌یه، كه یه‌كسانه به دوو له‌سه‌ر سێی بڕی كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی. سێیه‌م: سه‌رباری ئه‌وه‌ی له بڕگه (دووه‌م)ی ئه‌م ئاماده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) ده‌یانگرێته‌وه له كه‌سانی نافه‌رمانبه‌ر، مافی كۆمه‌كێكی سه‌رباری هه‌یه كه‌به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی × رێژه‌ی په‌ككه‌وتن.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای راژه‌ی مه‌ده‌نی و سیسته‌می مۆڵه‌ت، خانمه فه‌رمانبه‌ری كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، مافی مۆڵه‌تی تایبه‌تی به مووچه‌ی ته‌واو هه‌یه و له سه‌ر مۆڵه‌ته‌كانی دیكه‌شی ناژمێردرێت، ئه‌گه‌ر دووگیان بوو و، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پزیشكی رای سپیارد كه حاڵه‌ته‌كه‌ی پێویستی به‌و مۆڵه‌ته هه‌یه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: خۆ ته‌رخان كردن بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندام. هه‌ر كه‌سێك خۆی بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندامێك ته‌رخان كرد كه ناتوانێ به‌ده‌م خواستی ئاساییانه‌ی ژیانی خۆیه‌وه بچێت، هه‌روه‌ها بۆ به‌جێ گه‌یاندنی پێویستییه‌كانی و چاودێری كردنی پێویستی به كه‌سێكه هه‌میشه له‌گه‌ڵیدا بێت، مافی هه‌یه سوود له قه‌ره‌بووی خۆ ته‌رخان كردن ببینێت و به‌م شێویه‌ی دادێ: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر خۆ ته‌رخانكه‌ر مووچه‌ی حكومه‌تی هه‌بوو: 1- مۆڵه‌تی به مووچه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه چه‌سپاوه‌كانی پێ ده‌درێت، هه‌روه‌ها مافی سه‌رمووچه و به‌رز كردنه‌وه و هه‌موو مافێكی دیكه‌ی هه‌یه كه مسته‌هه‌قیه‌تی وه‌ك هاوچه‌شنانی له فه‌رمانه‌ران بۆ چاودێری كردنی یه‌ك كه‌مئه‌ندام. 2- سه‌رباری ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی پێشوودا هاتووه، مووچه‌یه‌كیشی بۆ خه‌رج ده‌كرێت كه یه‌كسان بێت له‌گه‌ڵ راده‌ی كه‌مترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم، بۆ چاودێری كردنی دوو كه‌مئه‌ندام. دووه‌م: ئه‌گه‌ر خۆ ته‌رخانكه‌ر مووچه‌ی حكومه‌تی نه‌بوو: 1- مووچه‌یه‌كی پێ ده‌درێت كه یه‌كسان ده‌بێت به راده‌ی كه‌مترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم بۆ چاودێری كردنی یه‌ك كه‌مئه‌ندام. 2- مووچه‌یه‌كی پێ ده‌درێت كه یه‌كسان ده‌بێت به رێژه‌ی (150%)ی راده‌ی كه‌مترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم بۆ چاودێری كردنی دوو كه‌مئه‌ندام. سێیه‌م: 1- نابێ هیچ كه‌سێك له یه‌ك كاتدا خۆی بۆ چاودێری كردنی زیاتر له دوو كه‌مئه‌ندام ته‌رخان بكات. 2- حكومه‌ت چاودێری بۆ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه مسۆگه‌ر دابین ده‌كات كه كه‌سیان نییه چاودێرییان بكات. چواره‌م: مۆڵه‌تی خۆ ته‌رخان كردن ساڵانه نوێ ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت مافی فێربوونی هه‌یه، ئه‌ویش به مسۆگه‌ر كردنی به‌ده‌ست هێنانی ده‌رفه‌تی چوون یه‌ك بۆ وه‌رگرتن له ده‌زگاكانی په‌روه‌رده و فێركردن به هه‌موو قۆناغه‌كانییه‌وه، له نێویاندا خوێندنی باڵا و ئاسان كردنی به‌رده‌وام بوونی تێیدا و، نابێ كه‌مئه‌ندامی ببێته رێگر له به‌رده‌م وه‌رگرتنی له هه‌ر ده‌زگایه‌كی په‌روه‌رده‌یی یان فێركردنی فه‌رمی یان تایبه‌تدا. دووه‌م: ده‌بێ حكومه‌ت رێگای فێركردنی گونجاو و تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت دابین بكات به گوێره‌ی جۆری كه‌مئه‌ندامییه‌كه و پێویستییه‌كانی و مامۆستا و وانه‌بێژانیش له‌م بواره‌دا ئاماده بكات و تێكڕای پێداویستییه‌كانی خوێندن دابین بكات تێكڕای كاروباری په‌یوه‌ندیدار به فێركردنیان رێك بخات، كه بوار به هه‌موو قوتابییه‌كی كه‌مئه‌ندام یان خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌دات بچێته به‌ر خوێندن و هاوشانی قوتابیانی دیكه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانی خوێندندا بڕوات. سێیه‌م: بایه‌خدان به په‌روه‌رده كردنی منداڵانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له قۆناغی ساواییدا.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: یاسا مافی كار كردن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت، وه‌ك تێكڕای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ زامن ده‌كات و شیاندنی و دابین كردنی ده‌رفه‌تی كار به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ توانا و به‌هره‌كانیدا له چوارچێوه‌ی بنه‌مای یه‌كسانی و چوون یه‌كبوونی ده‌رفه‌ت بگونجێت. دووه‌م: وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداردا ئه‌ركی شیاندنی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ بۆ وه‌رگرتن له بنكه‌كانی مه‌شقی پیشه‌یی و كردنه‌وه‌ی وه‌رشه یان ده‌زگای كار پێ كردن و به‌دواداچوونی كاریان له چوارچێوه‌ی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به ئه‌ون. سێیه‌م: حكومه‌ت په‌یوه‌ست ده‌بێت به ته‌رخان كردنی وه‌زیفه له كه‌رتی گشتیدا بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت به رێژه‌یه‌ك كه (5%) له تێكڕای ژماره‌ی وه‌زیفه‌كان كه‌متر نه‌بێت، ئه‌ویش له پاش شیاندنیان. چواره‌م: حكومه‌ت هانی خاوه‌ن پرۆژه‌كانی تایبه‌ت ده‌دات كه ده‌رفه‌تی كار بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابین بكه‌ن ئه‌ویش له پاش شیاندنیان به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ خواستی كاردا بگونجێت و، حكومه‌تیش تا ماوه‌ی (سێ ساڵ) نیوه‌ی مانگانه‌كه‌یان ده‌گرێته ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (500،000) هه‌زار دینار كه‌متر و له (1،000،000) یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێته، هه‌ر كه‌سێك خۆی بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندامێك یان خاوه‌ن پێداویستییه‌كی تایبه‌ت ته‌رخان ده‌كات و كه‌مته‌رخه‌می له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا ده‌كات یان له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌وه‌ی بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركه پێویسته، سه‌رباری بڕینی قه‌ره‌بوو كردنی خۆ ته‌رخان كردنه‌كه‌ی. دووه‌م: وێڕای پێشێل نه‌كردنی یاسا و رێسا و رێنماییه كار پێ كراوه‌كان له هه‌رێمدا، به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (5،000،000) پێنج ملیۆن دینار كه‌متر و له (15،000،000) پازده ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، خاوه‌نی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه په‌یوه‌ست نابێت به مه‌رج و مواسه‌فاتی جیهانی و ته‌كنیكی و ئه‌ندازه‌یی و ته‌لارسازی كه ده‌بێ له‌و بینا و دامه‌زراوانه‌ی كه دروستیان ده‌كات هه‌بن، به‌و جۆره‌ی كه له‌گه‌ڵ حاڵه‌تی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام یان خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تدا ناگونجێن.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كان هاووڵاتییان به مافی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت هۆشیار بكه‌نه‌وه و، كار بۆ پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تیی پێوست بكرێت و به‌باشی ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكرێت و تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵ بكرێن. دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاری و هاندان پێشكه‌ش به كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بكات.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: ئه‌و ماف و ده‌سكه‌وتانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون، بریتین له راده‌ی هه‌ره كه‌می ئه‌و مافانه‌ی كه ده‌بێ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمدا لێیان به‌هره‌مه‌ند بن.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به سه‌ر كورته باڵایانیشدا پیاده ده‌كرێـت و به‌و شێوه‌یه‌ی له مافه‌كانیان كه‌م ناكاته‌وه.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ده‌بێ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و، ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ دیاری كردنی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌ربكه‌ن.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
ماده‌ی بیست و یه‌كه‌م
ماده‌ی بیست و یه‌كه‌م: ئه‌م یاسایه له‌و رۆژه‌ی ڕا له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه كاری پێده‌كرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2004 كه تایبه‌ت به دابرَینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگریی شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لكاندنیان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاره‌وه – ئیلغا ده‌كرێت .
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌رگریی شارستانی دووباره به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ده‌به‌سترێنه‌وه‌و ده‌كه‌ونه‌وه ناو پێكهاته‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه.