أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
دووه‌م
دووه‌م: 5 دینار وه‌ك ره‌سمێكی بڕاوه له‌كاتی داواكردنی یه‌كێك له‌م كارانه‌ی خواره‌وه كه تایبه‌ت بن به تۆماركردنی خانووبه‌ره. 1/به‌ڵگه‌ی موڵكایه‌تی خانوو به‌ره به‌و مافه عه‌ینییه‌ی ك هه‌یه‌تی، جا چ ئه‌سڵی بێ یاخود ته‌به‌عی. 2/وێنه‌ی تۆماری خانووبه‌ره. 3/وێنه‌ی نه‌خشه‌ی خانووبه‌ره. 4/شایه‌دی به‌یاننامه‌ی زانیاری له تۆماری خانوویه‌ره یا داواكردنی وێنه‌ی په‌ڕ یا مه‌حزه‌ره‌كان.
دووەم:
دووەم: پێویستە لەسەر ئەو كەسانەی كە پێش بەركارخستنی ئەم بڕیارە، لەو رێكخراو‌و كۆمپانیانەدا كەوتوونەتە كار‌و تا ئێستاش ئیش دەكەن، لە ماوەی ئەو پەڕی دوو مانگا (كە لە رۆژی بەركارخستنی ئەم بڕیارەوە دەست پێ دەكات) موراجەعەی وەزارەتی ناوخۆ بكەن بۆ ئەوەی ئیزنی تایبەت بەو ئیشەیان وەربگرن.
یەكەم:
یەكەم: هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و هەر عێراقییەكیش كە لە هەرێمدا نیشتەجێن و ئارەزوو دەكەن لە رێكخراوە نێودەوڵەتی یان لە رێكخراوە بیانییە غەیرە حكومییەكان "NGO" یان لە كۆمپانیا بیانییە وەگەڕكەوتووەكانی ناو هەرێم، ئیش بكەن، پێویستە لەسەریان ئیزن لە وەزیری ناوخۆی هەرێم وەربگرن بۆ ئەوەی لەو جێگایانەدا ئیش بكەن. ئەو ئیزنەش بۆ ماوەی ساڵێك بڕدەكات و تازەبوونەوەشی لەباردا هەیە.
سێیه‌م
سێیه‌م/ ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
دووەم:
دووەم:ئەوجەژنانەی دادێن بە جەژنی فەرمی بۆ ئێزدییەکان لە هەرێمدا دادەنرێن: 1.جەژنی جەمایێ لە حەوتی (7)ی مانگی تشرینی یەکەمی زاینیەوە تا وەکو سێزدە (13)ی لە هەموو سالێکدا. 2.جەژنی چلەی هاوین لە سی و یەکی (31)ی مانگی تەمموزەوە تاوەکوو دوو (2)ی مانگی ئابی زایینی لە هەموو ساڵێکدا . 3.جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان کە رێکەوتی یەکەمین رۆژی هەینییە لە مانگی کانوونی یەکەم بە سالنامەی رۆژهەڵات .
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێ به‌ست له‌گه‌لأ كه‌سی سروشتی ومه‌عنه‌وی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له‌ناو هه‌رێم یا ده‌ره‌وه‌یدا بكات، تاكو ئه‌و ئه‌رك وكارانه‌ی كه‌پێیان ده‌سپێردرێ له‌وماوه‌یه‌ی كه به‌گونجاوی ده‌زانێ ئه‌نجام بده‌ن له پێناوی به‌جێگه یاندنی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت وماف وئه‌ركه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه له دوای وه‌رگرتی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌سنیشان ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست وحه‌وته‌م
مادده‌ی بیست وحه‌وته‌م : یه‌كه‌م : وه‌زیری داد بۆی هه‌یه به ره‌زامه‌ندی وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلێنه‌وه‌ی زانستی دوو له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌وتنه‌وه له زانكۆكانی هه‌رێم ئینتیداب بكات له وانه‌ی بڕوانامه‌ی دوكتۆرایان له یاسا هه‌یه وپایه‌ی زانستیان له بروفیسۆری یاریده‌ر كه‌متر نیه و ئه‌مه‌ش به‌ره‌زامه‌ندی نووسراوی خۆیان ده‌بێ بۆ كاركردن له ئه‌نجومه‌ن وه‌ك راوێژكاری خۆته‌رخان كه‌ر (متفرغ) بۆ ماوه‌ی (3) سێ سالأ كه قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار. دووه‌م : وه‌زیری داد و به‌ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م به ره‌زامه‌ندی نووسراوی خۆیان، بۆ كاركردن له ئه‌نجومه‌ن ئینتیداب بكات وه‌ك راوێژكاری خۆته‌رخانكه‌ر بۆ ماوه‌ی سێ سالأ و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار و هه‌موو سیفه‌تێكی دادوه‌ریشیان ده‌پارێزن.
مادده‌ی بیست وپێنجه‌م
مادده‌ی بیست وپێنجه‌م : یه‌كه‌م: سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و راوێژكار به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێن. دووه‌م: راوێژكاری یاریده‌ده‌ر به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و راسپێری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شوورا داده‌مه‌زرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1. هه‌ریم: هه‌رێمی كودستانی عێراق.2. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای جیۆلۆجیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.3. وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و ووزه.4. ده‌سته‌ی گشتی: هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه.5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.6. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه راسپێردراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و سكاڵانامانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێت.7. ده‌ست دانه پیشه: بریتی یه له ده‌ست دانه پیشه‌ی جیۆلۆجی به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـ یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته وبه‌رپرسه له كاره‌كانی وئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی دا وسه‌رپرشتی وچاودێری چالاكییه‌كانی ده‌كات وهه‌ر له‌ویشه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت وده‌زگاكانیه‌وه له‌رووی هونه‌یی ودارایی وكارگیرێی ورێكخستنه‌وه هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا وبه‌رپرسیشه به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و پێیه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا وبۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان یان ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی ده‌زانێ. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌دری وده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت، و پسپۆڕ بێ. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر بێت وبڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ت: 1. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی. 2. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری. 3. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن. 4. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان. 5. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بانكی زانیاریی. 6. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌پێدانی كارگێڕی وهونه‌ریی. 7. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه. شه‌شه‌م:راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار زیاتر نابێ وده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی و كارامه‌یی بن و پسپۆڕییه‌كه‌شیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌سنیشان ده‌كرێ. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كارگێڕیی و دارایی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. هه‌شته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی پلاندان وبه‌دواداچوون: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ نه‌خشه‌كێشانی بیناسازیی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. ده‌یه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پڕۆژه‌كان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. یازده‌م:به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆكان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. دوازده‌م:به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێم دا: هه‌ر یه‌ك له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وپسپۆڕوخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. سێزده‌م:سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی له مه‌ركه‌زی هه‌موو پاریزگایه‌ك له پاریزگاكانی هه‌رێم: له هه‌ر پارێزگایه‌ك سه‌رۆكێكی شاره‌وانی هه‌ڵبژێردراو سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م : دادگای كارگێڕیی بڕیاری خۆی له‌و تانووته‌ده‌دات كه پێشكه‌ش كراوه و بۆی هه‌یه نانووته‌كه ره‌تكاته‌وه یان هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه یان فه‌رمانه‌كه‌ی هه‌مواربكات یان بڕیاری تانووت لێدانه‌كه له‌گه‌لأ حوكمدان به قه‌ره‌بووكردنه‌وه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای تانووت لێ ده‌رده‌بێ و بڕیاره‌كه‌شی له رووی ته‌میزییه‌وه قابیلی تانووت لێدانه له‌لای ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رۆژی دوای پێڕاگه‌یاندنه‌كه دانانی به پێڕاگه‌یه‌نراو داده‌نرێ و بڕیاری دادگاش كه تانووتی لێ نه‌درابێ و بڕیاری ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم كه له ئه‌نجامی نانووته‌كه ده‌رچووبێ بنبڕه.
مادده‌ی په‌نجا وهه‌شته‌م:
مادده‌ی په‌نجا وهه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌رلیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران سه‌یری كرد ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵ دادوه‌ره‌كه تاوانێك یا كه‌تنێك پێكده‌هێنێ بڕیارده‌دا بیداته دادگای په‌یوه‌ندیدار و دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیر به پێی یاسای رێك وپێكی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستی له‌كار ده‌كێشێته‌وه ئه‌وراقه‌كانی بۆ دادگا ده‌نێرێ. دووه‌م: ئه‌گه‌ر دادگای په‌یوه‌ندار بڕیاری بێگوناهی (براءه) یا مه‌ره‌خه‌سكردن (افراج)ی دادوه‌ره‌كه‌یدا یا هه‌ر بڕیارێك كه داوا سزاییه‌كه به كۆتایی بگه‌یه‌نێ ده‌بێ به پێی ئه‌م یاسایه له بینینی داوا رێك پێكیه‌كه (الدعوی الانضباطیه) به‌رده‌وام بێ. سێیه‌مك ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری گوناهباركردنی داوه‌ركه‌ی دا لیژنه ده‌بێ به پێی مادده‌ی (55)ی ئه‌م یاسایه سزایه‌كی رێك وپێكی گونجا و له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌دا كه دراوه‌ته پاڵی به‌سه‌ریدا بدا.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م : ئه‌گه‌ر ناكۆكی له تایبه‌تمه‌ندیدا كه‌وته نێوان دادگای دادوه‌ریی كارگێڕیی و دادگای شارستانی له‌و باره‌دا، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌سته‌یه‌ك داده‌نێ كه له شه‌ش ئه‌ندام پێكهاتبـێ سێ ئه‌ندامیان له دادوه‌ره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه (ته‌میز) ده‌بێ و سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه هه‌ڵیان ده‌بژێرێ له‌گه‌لأ سێ ئه‌ندامی تر كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له ناو ئه‌ندامانی هه‌ڵیان ده‌بژێری و ده‌سته به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه كۆده‌بێته‌وه و بڕیاره‌كه‌ش بنبڕویه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: خاڵی (1) له بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی شازده‌یه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێـت: 1- بڕه پاره‌یه‌ك كه ئه‌ندامان به پێی میكانیزمێكی دیاریكراو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی ده‌یده‌ن، ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت: أ- 70% حه‌فتا له‌سه‌د بۆ حسابی سندووقی بیمه. ب- 20% بیست له‌سه‌د بۆ حسابی لق. ج- 10% ده له‌سه‌د بۆ حسابی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت. دووه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی شازده‌یه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: دووه‌م: كۆنگره‌ی گشتی چۆنیه‌تی خه‌رجكردن له بڕگه‌كانی (أ، ب، ج)ی یه‌كه‌م دیاری ده‌كات و پێویسته ده‌سته‌ی كارگێری لقه‌كان پابه‌ند بن به‌و رێنماییانه‌ی له‌م باره‌وه ده‌رده‌چن، ولیژنه تایبه‌ته‌كان (لیژنه‌ی بیمه و لیژنه‌ی یارمه‌تیدانی ئه‌ندامان) به مه‌به‌ستی جێبه‌كردنی رێنماییانه پێكده‌هێنرێن. سێیه‌م: بڕگه‌ی حه‌وته‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: حه‌وته‌م: رێژه‌ی 10% ده له‌سه‌دی سه‌رچاوه داراییه‌كان كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌م (ج) داهاتووه له‌لایه‌ن لقه‌وه بۆ سه‌ر حیسابی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت ده‌گوازریته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: مادده‌ی سێزده‌یه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: یه‌كه‌م: أ- مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت به ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیی یه‌كێتی داده‌نرێت، له‌نێو ئه‌ندامانیشدا دوو جێگر هه‌ڵده‌بژێرێت و كاره‌كان له نێوان ئه‌ندامانیدا دابه‌ش ده‌كات، سه‌رۆكی یه‌كێتی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ده‌بێت و به ئاماده‌بوونیشی كۆبوونه‌وه كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و گرێده‌درێت. ب- له مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ڕه‌چاوی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی توركمان و كلدان سریان ئاشوور ده‌كرێت. دووه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی سێزده‌یه‌م لاده‌برێت. سێیه‌م: خاڵی پێنجه‌می بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 1. كاركردن بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌لأ سه‌ندیكا و رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی، به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی مامۆستایان و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له كوردستان ـ عیراقدا بكات.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی (6) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه (بۆ وه‌زیری داد هه‌یه دادوه‌رێك به دادوه‌ری دادگای ته‌مییزیشه‌وه به ره‌زامه‌ندی ده‌ست نووسی خۆی دابێ (انتداب) بكات بۆ فه‌رمانگه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی چل و پێنجه‌م
مادده‌ی چل و پێنجه$م: دادوه‌ر بۆی هه‌یه ه$ر كاتێ ئاره$زووی كرد واز له كاربه$هێنێ (استقاله) بدات و له‌و باره$شدا مافی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی و یاخود (اكرامیه‌ی)ده$مێنێ كه به پێی یاسای راژه‌ی شارستانی (خدمه‌ی مدنی) ده‌ی كه‌وێت و مافی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌یشی له‌ده$ست نادات كه ماویه‌تی.
مادده‌ی چل و دووه‌م
مادده‌ی چل و دووه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر مافی مۆڵه‌تی ئاسایی (الاجازه الاعتیادیه)ی به پێوانه‌ی یه‌ك ڕۆژ له‌به$رامبه$ر هه‌شت رۆژی ماوه‌ی خزمه$تكردنیدا به مووچه‌ی ته‌واوی هه‌یه. دووه‌م: دادوه‌ر ده‌بێ له‌هه‌ر ساڵێكدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سی ڕۆژی مۆڵه‌ته$كاانی ساڵانه‌ی وه‌ربگرێ و ئه‌گه‌ر وه‌ری نه‌گرت له‌و هه‌نده‌ی زیاتر بۆ كه‌ڵه‌كه ناكرێ كه له سی رۆژه‌كه زیاتره$.. سێ یه‌م: ده‌شێ ئه‌م مۆڵه‌ته$ ئاساییانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده$یه بۆی هه‌ڵده$گیرێن و بۆی كه‌ڵه‌كه بكرێن به‌مه$رجێك له (180) ڕۆژ زیاتر نه‌بێ. چواره$م: ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی دادوه‌ر له ئه‌نجامی خزمه$ته$كانی پێشووی دا بوونه$ته$ مافی خۆی بۆی هه‌ڵده$گیرێن.
مادده‌ی سی ودووه‌م
مادده‌ی سی ودووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ: 1-لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سه‌ره$تایی وه‌زاره$ت وپێشكه‌شكردنی تێبینی له باره$یه‌وه. 2- لێكۆڵینه‌وه له‌و كێشانه‌ی وه‌زیر بۆیانی ده‌نێرێ. 3-تێروانینی پله$به$رزی و گواستنه‌وه‌و به‌خواستندان(الترفیع والنقل والاعاره)ی دادوه‌ران و لێكۆڵینه‌وه له ره‌وشت و ره‌فتارو لێهاتووییان و سه‌رپه‌رشتی كردنی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری (استقلال القچاء). "5" به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره (10) له رۆژی 3/5/1994 تایبه$ت به یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 (یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992. 4-ده$ركردنی بڕیاری پاڵاوتنی ئه‌وانه‌ی ته‌واوی مه‌رجه$كانی دامه‌زراندنیان به‌دادوه‌ر تێدایه و ئه‌گه‌ر داواكارانی دامه‌زراندن پتر له پێویست بوون ئه‌وا ئه‌نجوومه‌ن ده‌یانخاته به‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه‌وه و ئه‌وسا بڕیاری پاڵاوتنی سه‌ركه‌وتووترینیان ده‌دا. 5-لیژنه‌یه‌ك به‌ناوی (لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران)ەوه له سێ ئه‌ندام پێك ده‌هێنرێ كه ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ره$تای هه‌ر ساڵێكدا له ئه‌ندامانی خۆی هه‌ڵیانده$بژێرێ و ئیشی تێڕوانینی كاروباری دابینكردنی ڕێك و پێكی (الامور الانچباگیه)ی دادوه‌ران ده‌بێ و بڕیاری لیژنه‌كه‌ش ده‌شێ له‌لای ده‌سته‌ی فراوانی دادگای پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زیر و ئه‌و دادوه‌ره‌وه كه بڕیاره$كه‌ی له‌دژ ده‌رچووه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له ڕۆژی پێڕاگه‌یاندنی یه‌وه تانووتی لێ بدرێ و بڕیاره$كه‌ی له‌م باره$یه‌وه ئیتر بنبڕ (بات) ده‌بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م : كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت . دووه‌م : یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ژماره (11)ی ساڵی (2006) و یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی ژماره (13)ی ساڵی (2006) هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.